لوقمان مصطفی صالح: تورکیا بەردەوام یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدژی شەهیدكردنی پێنج هاوڵاتی هەرێم لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، لە رۆژی 23- 01- 2019 بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە لە سنوری ناحیەی دێرەلوك, 4 هاوڵاتی هەرێم شەهیدبون, كە رۆژی پێنجشەممە و شەممە بەخاك سپێردان، چارەنوسی دوو كەسی دیكەش دیارنیە. کەحکومەتی هەرێم و عێراق لەبری پارێزگاری لەخاک و دانیشتوانەکەی، دەبوو وەڵامی دەست درێژیەکانی دەوڵەتی دەست درێژکار بەنەوە کە دەکرێتەسەر خاک و گەلەکەی، کەچی بەداخەوە هەردوولایان ئیدانەی خۆپێشاندانەکان دەکەن و دڵدانەوەی دووژمن دەکەن، ئەم هەڵوێستە لەهیچ کونجێکی ئەم دوونیایە بەدی ناکرێت.!.. بریا هەروەک پێشتر بێ دەنگیان لە کوشتنی خەڵکی سڤیل هەڵبژاردایە نەک هەڵوێستی شەرمەزاری.! لەبەر بێ هەڵوێستی ئەمان بەناچاری خەڵکی بەئەمەکی دەڤەری شیلادزێ خۆپیشاندانیان كرد و بەشێك لە خۆپیشاندەران چوونە سەر بارەگایەكی سەربازی سوپای توركیا و بارەگاكە و ئۆتۆمبێل و كەلوپەلە سەربازیەكانیان لە ناو بارەگاكەدا ئاگر تێبەردا.دانیشتوانی دەڤەرەکە بەم ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەیان حکومەتی عێراق هەرێمیان لە پێش چاوی کەمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیحراج کرد، کە هەریەکەیان بەرژەوەندی خۆیان بەلاوەگرنگترە لە گیانی هاوڵاتیەکانیان و پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەیان، کەبەردەوام باسی سەروەری و سیادەی عێراق دەکەن.!
دیارە ئەمە یەکەمین جار نییە ڕژێمی تورکیا بەشێوەی هەڕەمەکی و شەلم کوێرم دەس ناپارێزم خەڵکی بێ دیفاعی کوردی کردۆتە ئامانج، هەموو جارەکانیش پاساوی ئەم هێرش و پەلامارەی گرێداوە بەبوونی هێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان “پەکەکە”وە بەهیچ جۆرێ دەستی نەپاراستوە لە شەهیدکردنی ژن و مناڵی کورد، وێرانکردنی گوند و رەزو باخ و کانیاوە کانی کوردستانی خاپور کردووە.
بەڵام، گومان لەوەدا نییە کە بوونی هێزەکانی پەکەکە تەنها ڕووپۆشێکە بۆ چەندین ئامانجی تر و بیانوێکی ئاشکراشە بۆ ڕەوایی دان بە دەستێوەردانی سەربازی لەهەلومەرجی ئێستای عێراق و بە دیاریکراویش لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەم ئامانجانەی تورکیا و ئەم جموجۆڵ و هەڕەشە بەردەوامانەی بۆ ئەم ئامانج و بەرژوەندییانە دەستی داوەتی. هەر ئێستا ناوچەکەی هەژاندوەو فەزای ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی بەسەر خەڵکی کوردستان و ناوچەکەدا زاڵکردووە، دەست ناپارێزێت، خەڵکی سیڤیلی کردۆتە ئامانج. ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، لەگەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەهەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە. هەر بەپێی بنەمایاساییە نێودەوڵەتیەکان هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە پێشێلکردنی یاسای نیودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو یاسایەی کە لە ساڵی 1991 ەوە بووە ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی ھاوپەیمانیەتی لە نێوان زیاتر لە 36 وڵاتانی رۆژئاو او رۆژھەڵات لە دژی داگیرکردن و بەزاندنی سەروەری دەوڵەتی کوەیت لە لایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو. بەو پێوەرە سیاسی و یاساییە دەبێت تورکیا بەداگیر کەر ئاژمار بکرێت لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق، لەبەر ئەوەی حکومەتی تورکیا بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان تەنھا بۆی ھەیە سنوری خۆی بپارێزێ، بۆی نیە سنوری ووڵاتێکیتر ببەزێنێ.
لەگەڵ بوونی ئەم بنەما یاساییە یانەدا کەچی ڕۆژانە بەهۆی بەردەوامی پەلاماردانەکانی باشوری کوردستان، نیگەرانی و ترس و دڵە راوکێی لەلای ھاووڵاتیان و دانیشتوانی سۆران و برادۆست و باڵەکایەتی و بناری قەندیل دروستکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ دەنگن لە بەرامبەر ئەو پەلامارانە هیچ سکاڵایەک ناجوڵێنن لەدژی دەست درێژیەکانی تورکیا، ئاشکرایە هەرێمی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لەروی یاسایی یەوە سەر بە عێراقە کەواتە دەبێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراق راسپێرێت، بۆ ئەوەی سەرەتا نوسراوێکی نارەزایی ئامادە بکات پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بکات سەبارەت بەو پێشێل کاری و سنور بەزاندنانەی رژێمی تورکیا کە بە ئاشکراو زۆر بێ شەرمانە سنوری عێراقی پێشێلکردووە، پاشان عێراق وەک هەر ووڵاتێکی تر دەتوانێت و مافی رەوای خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر دژ بەو دەست درێژیانەی تورکیا. بۆ زیاتر جوڵاندنی ئەم کارە یاساییە و دژ بەم دەست درێژیەی رژێمی تورکیا، دەبێت نوێنەرانی کورد لە حکومەتی فیدراڵدا، هەموو توانای خۆیان بخەنە کار لەروی هەمو هاوکاریەکەوە کە پەیوەستە بەم دەست درێژیە نایاساییەی دەوڵەتی تورکیا، دەبێت رای گشتی جیهانی لێ ئاگاداربکرێتەوە، تانەتەوە یەکگرتوەکان ناچاربکرێن و بەفەرمی بێنە سەرخەت و رێگری لەم هێرشە وەحشیەگەراییەی ووڵاتی تورکیا بکرێت.
بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش.. بۆ پاڵپشتی خەڵکی ڕاپەڕیوی دەڤەری شیلادزێ، پێویستە دانیشتوانی سەرجەم شارو شرۆچکەکانی هەرێم برژێنە سەرشەقامەکان و یاداشت بەرزکەنەوە بۆ بەردەم قونسڵخانەکان و بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، مەترسی بارودۆخەکە بۆ ڕای گشتی جیهان بەیان بکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت