هۆشیار جەمال: هەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆمانی وێرانە هەڵدانەوەی لاپەرەکانی شۆرش و ڕۆژگارەکانی کیمیاباران و شاڵاوی ڕەشی ئەنفال وێرانکردنی گوندەکانی کوردستانە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاو، نوسەری ئەم ڕۆمانە بەهادین نوری کەسایەتی دیاری چەپی کوردستان و ئامادەبووی ناوی ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردە، حزوری هەبووە لەناو ئازارەکانی ئەوێ ڕۆژێ نوسەر دەڵێت: وێنەگر نەبووم تاوێنەی تاوان و ئازارەکان بگرم، بەڵام توانیم ئازاروبرینەکان نیشانی هەموان بدەم.
ئەوەی ڕووداوەکانی ناو ئەمڕۆمانە لەکتێب و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ناوگۆڤار و ڕۆژنامەکان و بەرنامەی کەناڵە تەلەفزیونیەکان یان وتەی بەشێک لەپێشمەرگە یان شایەتحاڵەکان و بەرپرسەکان جیادەکاتەوە ئەوەیە لەکاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا، کۆمەڵیک ڕاستی مێژووی کەم باسکراو دەخوێنیتەوە کەپێشتر ڕاگەیاندنی کوردی کاریان لەسەرنەکردەوە یاخود لەکەناری بابەتەکە دواون، لەجیاتی دەست خستە سەرکۆی برینەکان زیاتر کاریان لەسەر ستەم و زۆڵم و تاوانەکانی سەدامی دیکتاتۆرو حکومەتەکەی کردۆتەوە.

دەست بردن بۆئازارەکان
نوسەر لەم ڕۆماندا زیاتر دەستی خستۆتە سەر برینەکانی ناوجەستەی نەتەوەی کوردخۆی کە تائیستاش سارێژنەبوون، لەکاتیکدا کە هەموو حزبەکان دڕەندەی بەعسیان زانیەوە و ئاگاداری پلانی وردی بوونە، کە ئەو دەسەڵاتە ڕەگەزپەرستە هەموو هەوڵیک دەدات بۆ لەناودانی نەتەوەی کورد چ لە ڕووی کلتور و زمان و دیمۆگرافیای شارەکانیەوە بێت یان کوشتنی لاوەکانی راپێچکردنیان بۆ ناوزیندان، بەڵام هێزە کوردیەکانی بەژدار لەجوڵانەوەی کوردیدا لەو سنورە جوگرافیا داخراوەکەمەی کەدەسەڵاتدار بوونە تێیدا زۆربەی کاتەکانیان بە شەری براکوژی و ئازاردانی ئەندامانی حزبەکانی تر و یەکتر قبوڵنەکردنەوە بەسەر بردەوە و، گیانی ڕق و تۆڵەیان لەناخی کەسەکاندا چاندوە، کە تائیستاش کاریگەری هەیە و بەردەوامە.

هاوڕێی کۆمەڵە دەبێت کەچووە گوندەکان دەست و داوێن پاک بێت
پێشمەرگە لەخەیاڵی نەوەی ئێمەی دوای ڕاپەریندا وەک مرۆڤێکی پیرۆز سەیر کراوە، بەڵام ئەم ڕۆمانە ڕوویەکی تری بەشێک لەو کەسانە دەردەخات کە بە هەر هۆکارێک بووبێت کەڕەنگە بەشێکی هەرباوەری بە خەباتی کوردیش نەبووبێت، چەکی لەشان کردوە و خۆی خزاندبووە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگەوە، ئەو کەسانە لەکاتێکداکەخەڵکی گوندەکان شەو ڕۆژ خزمەتی کردوەن نان و جلوبەرگ و شوێنی حەوانەوەی بۆدابین دەکردن بەچاوی خیانەتەوە سەیری ماڵ و خیزان و کچی هەندێک لەگوندنشینیاکردەوە، ئەمکارەی ئەوکەسانە کە ڕەنگە کەمینەش بووبێت هەمان ئەودێرانەی بیرخستەمەوە کە نەوشیروان مستەفا لەنامیلکەی هاوڕێی کۆمەڵەدا بۆپێشمەرگەکانی دەنوسیت”هاوڕێی کۆمەڵە دەبێت کەچووە گوندەکان دەست و داوێن پاک بێت بەرامبەر بەو کەس و ماڵ وخێزانانەی کەخزمەتیان دەکەن”

ڕاوکردن و بەرپرسەکان
ڕاوکردن لەخەڵکی گوندەکان قەدە‌غە کرا بوو، لەو دەمەدا لەلایەن ‌هێزی پێشمەرگەوە بەڵام زۆربەی ئاژەڵە کێویەکان ڕاودەکران لەلایەن پێشمەرگەوە، ئەمە ئەگەر بۆدابینکردنی پێداویستەکانی ڕۆژانەی خۆیان بوایە تاڕادەیەک ئاسای بوو، بەڵام زۆربەی ڕاوکردنە بۆ بەرپرسەکانیان بوو، ئەم کلتورە دوای ڕاپەرینیش بەردەوام بووە تائیستاش کە وەزارەتی ناوخۆ کارمەندی ئەمنی بۆ پاراستنی ژینگەو دارستان و ئاژەڵەکان دامەزراندەوە بەردەوامەو بەرپسەکان دەستیان لێ هەڵنەگرتوە.

خەڵکی گوندەکان گەورەترین قوربانی بوون
دێر بە دێری ئەم ڕۆمانە ئازارو هاوار و مەینەتی و هەژاری و ماڵوێرانی خەڵکی گوندەکانە، هەتا بەوردی بیخوێنتەوە تێدەگەیت چەند قوربانیانداوە، هەر لە ساتەوەختی دەست پێکردنی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردەوە لەباشوری کوردستان هەتاوەکو سەرجەم ژیان و ماڵ و کچ و کوریان لەدەستداوە، کە چەندین ڕۆژ و مانگ لەکونە تەیارەدا بە سەر بردوە لەڕۆژگاری ئەنفالدا بە برسێتی و ماندوێتی و لێکدابڕانی ئەندامەکانی خیزانەکان لەیەکتر، و گواستنەوەی بەشیکیان بۆ ئۆردوگا زۆرەملیەکان و بەشیکی تریان بۆ زیندان و ئەنفال کردن، کە دواتر زۆربەی هەرزۆری پیاوان و کوران یان کوژران و زیندە بەچاڵ کران و کچ و ژنەکانیش هەر چرکەو خولەکێکیان مردن و ئەنفال کردن بوو، چونکە بەرپرسە ئەمنیەکانی حکومەتی بەعس دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەریان.
لەو ئێوارە بەسامەدا سەگەکەمان کەوتە قسە، بەلام سەگەکەمان مەردبوو وتی: چی ئەکەن با بیکەن بەڵام من نابم بە بەعسی”
پیکهێنەرێکی تری ئەم ڕۆمانە جاشە کە هەر لە سەرتاوە ڕۆڵیان هەبوە لەوێرانکردن و ڕوخان و سوتاندی گوندەکان دزی شرەخۆری تاڵانکردنییان پێش سەربازانی ڕژێم، ئەنفال بەهاری 1998 دەستی پێکرد وەرزی کۆکردنەوەی بەروبوومەکان بوو ئالەوکاتەدا سەرلقی جاشەکان سەرجەم بەرهەمی دانەوێلەی جوتیاریانی یان دەسوتان یاخود بۆخۆی دەی دەورەیوە دەی برد.
ئەوەی سەرەنجی ڕاکێشام لەڕۆمانەکدا لەکاتی چونە ناوماڵێک لەیەکێک لەگوندەکان بۆتاڵانی و دزی سەگی خاوەن ماڵەکە چەندین جار هەوڵدەدات نەهێڵت دەست بۆ کەلوپەلەکانی ماڵەکە ببرێ لەلایەن جاشەکانەوە هەتا جاشێک دەیکوژێت و، ئەفسەرێکی عەرەب بەجاشەکە دەڵێت: ئەو سەگەی کوشتت لە تۆ مەردترە، چونکە ئەو وەفای بۆ خاوەنەکەی هەیە، بەڵام تۆ وەفات بۆ کەسوکاری خۆشت نیە ئەم دێرانە کتێبی” گۆڕستانی چراکان” ی شاعیری گەورە شێرکۆبێکەسی بیرخەستمەوە کە لەبەشێکیدا دەلێت: لەو ئێوارە بەسامەدا سەگەکەمان کەوتە قسە، بەلام سەگەکەمان مەردبوو وتی: چی ئەکەن با بیکەن، بەڵام من نابم بە بەعسی.
تاوانەکانی ئەو ڕۆژانە ئەوەندە زۆرن و ئەوەندە گەورەن لە ڕانانیکی لەم شێوەیە یاخود ڕۆمانێکدا جێگایان بکرێتەوە، برینەکان هەر ئەکولینەوە و ئازارەکان بەردەوامە زۆربەی سەرۆک جاشەکان، ئێستا ڕێزی زیاتر لێدەگیری و بەشێک لەجاشەکانیش خانەنشینی وەردەگرن.
گوندەکانیش لەجیاتی ئاوەدان کردنەوەو پڕۆژە کە سەرچاوەی پرکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵن دووبارە چۆڵ کران، بەهۆی نەبوونی پلانەوە. پێشمەرگە ڕاستەقینەکانیش ئەوانەی خۆیان و کەسوکاریان ببونە قوربانی و زۆترین ماندوونیان دیوە هیچیان بۆنەکرا و کەمینەیەک بەهۆیانەوە گەورەبوو، بوونە بازرگانی نەوت.
کەسوکاری ئەنفالیش چاوی چاوەڕوانیان کوێربوو نەک هەرڕۆڵەکانیان نەگەڕایەوە نەبوونە خاوەنی ژیانێکی سایشتەش لەچارەکە سەدەی حکومرانی کوردیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت