ئاکۆ برایم: ئۆپۆزسیۆن پۆستى وەرگرت لەبرى خوێن.

نەگبەتى و قوربەسەرى ئێمە ئەوەیە کە زاکیرمان زەعیفە، رەنگبێت خەتاى ئەوە بێت کە مێش و پشیلەمان زۆرە و، رەنگ و خووى ئەوانمان گرتوە( وەک عالمەکان باسى ئەکەن کە ئەو دوو […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

نەگبەتى و قوربەسەرى ئێمە ئەوەیە کە زاکیرمان زەعیفە، رەنگبێت خەتاى ئەوە بێت کە مێش و پشیلەمان زۆرە و، رەنگ و خووى ئەوانمان گرتوە( وەک عالمەکان باسى ئەکەن کە ئەو دوو مەخلوقە زاکیرە و بیریان وەک ئێمە زەعیفە و زۆر زوو شتیان لەبیر ئەچێتەوە) بەحوکمى ئاشناى و پێکەوە ژیانمان لەگەڵیاندا، ئەو نەگبەتیەش بەرۆکى ئێمەى گرتوە. تۆ یەک دیقەتى سەریع و سەرپێى لە ڕووداوەکانى ساڵانى پێشوو بەرەوە، ئەوە ئاشبەتاڵى حەفتاو چوار – ئەو کارەساتى هەکارى – ئەوە 30+1ى ئاب و، تەنەکەیەک مەئاسات و نەهامەتى تر، کە بەسەرمان هاتووە چەشنى میزى حوشتر، کە لاى مەلا عەلى کەڵەک نرخ و قیمەتى چاک ئەکات، گەڕاوینەتەوە بۆدواوە. لەبرى ئەوەى پەند عیبرەتى لێ وەربگرین هەر بەباى خەیاڵیشمان نایەت، ئەو لایەنانەشى کە ئەو هەموو قوڕبەسەرى ماڵوێرانیانەى بەسەرماندا هێناوە، ئێستاکانێ گەورە و یەکەمى بێ مونافیسى ساحەکەن، ئێمەش مێش میوانمان نى یە.
جا تودینتان میللەتێک ئاوا بێت، ببێت بە تۆپى فتبۆڵێن بەدەست سیاسى و حزبەکانەوە، هەقى ئەوەى نییە بەساڵ ئاو و کارەباى نەیەتێ و، نەک چارەکە مووچە بگرە بەساڵیش چاوى بەتاک دینارییەک نەکەوێت. ئەوەیان بەهەر سورەت سوێنتان لەسەرم نى یە، ئەوەنە خۆش باوەڕ و بیر و زاکیرە زەعیفین، گەر سبەى رۆژ حەملەى ئینتیخابات بکرێت (کە عەینەن تاس و حەمامە) هەر ئەو حزبە درۆزن و ساختەچى یە بەخۆى و کۆمەڵێک درۆزان و قسە زلەوە دێنەوە ساحەکەو، وەک نەبایان دیبێت نەباران ئەکەونەوە وتنەوەى قەوانە سواوەکە، ئێمەش ئەوەنە غەشیمین یەکەو راست باوەڕیان پێدەکەین.
من بۆتۆمە تۆش کەیفى خۆتە! بەقسەم ئەکەیت یان نا. جار بەجەهەننەم ئەگەر سبەى بەرپرسێکى سەرزل هاتە سەر تەلەفزیۆن و وتى: لەپێناو وڵاتدا تێدەکۆشین، یان منەتى کرد وتى بۆیە کۆبۆونەوەکان وا درێژە ئەکێشن لەپێناوى بەرژەوەندى هاوڵاتیاندایە، ئەمانەوێت بەقازانجى خەڵکى کۆتایى بێت، ئەوە یەک جڕتى عەنابى بۆدادڕە. ئۆپۆزسیۆنیش لەم وڵاتەیا عەینەن هێڵى ئیستوایە لەخەیاڵدا هەس، بەڵام لەفاکتدا بوونی نییە. مامە سوقراتیش لەکتێبى ئۆپۆزسیۆن و کلکە لەقێ ئەفەرموێت: هەر ئۆپۆزسیۆن و موعارەزەیەک دەمى لەهەمووان گەرمتر بوو ئەوە بزانە زۆرتر لە دەسەڵاتەوە نزیکە.
ئا بیرم کەوتەوە ئەوە برادەرێک پرسیارى لێکردم وتى: خێرە لەناو ئەو هەموو کەسایەتى سیاسی و ناسراوانەدا، ئەو خانمە بۆتە سەرۆکى پەرلەمان؟ منیش لە وەڵامدا وتم: ئەها بیرتە عانى مەکتەب کە وانەی مامۆستاى پیاوە ناشیرنەکانمان هەبوو کەس نەئەچووە پۆلەوە، بەڵام عانێک وانەی مامۆستا کچە جوانەکە بوو ئەگەر نەخۆشیش بوینایەوە، کانوێلاشمان لەدەست بوایە ئەهاتین بۆ ئەو دەرسە، دەسەڵاتیش بۆیە ئەوەى کردوە ئەزانێت بەو تەڕحە نسیبەتى غیابى پەرلەمان زۆر زۆر کەم ئەبێتەوە. هەرچى تایبەتە بەئۆپۆزسیۆن بیل ئەخەێ ئەمڕۆ کە ساڵیادى 17 شوباتە، گوێم لەگۆڕان خوازێک بوو ئەفەرموو، ئەم خەڵکە لەخۆیانەوە تفەنگ بەتاریکیەوە ئەنێن نازانن ئێمە چیمان کردووە، ئەوەتا بزانن چۆن تۆڵەى خۆمان لە دەسەڵات و برایانى پارتى سەندەوە، لەبرى هەر شەهیدێکى ئەو روداوە پۆستێکمان لێسەندوون.
منیش وەک بابایەکى ماخۆلان گرتوو دەم نەسرەوت و سەربەگۆبەند یەک ئیقتیراحم بۆ برایانى ئۆپۆزسیۆن هەیە، کە ئەگەر بەقسەم بکەن سەد لەسەد قازانج ئەکەن، ئەویش ئەوەیە هەقە داواى پۆستێکى تریش لە پارتى بکەن، خۆ ئەگەر پێشیان نەدان، ئەوا ساقى و باقى بکەن، یەعنى وەزارەتى دارایى یان کاروبارى کۆمەڵایەتى یان پێ ببەخشنەوە، بڵێن لەموقابیلدا ئێوەش بەرپرسیاریەتى، یان فەرمانداریەتى سەیتەرەکەى دێگەڵەمان بەنێ چونکێکم ئیحتیمال زۆر زۆرە کە سبەى رۆژ ئیشمان پێى بێت. باقى وەسلام.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئاکۆ براهیم

ئەرشیڤی بەڕێز: ئاکۆ براهیم