بورهان شێخ ڕەئوف: ئاماژەکانى بەریەککەوتنى ئەمریکاو ئێران.

ئەگەر لە سەردەمى ئیدارەى سەرۆکى پێشووى ئەمریکا باراک حسین ئۆباما پەیوەندییەکانى ئێران و ئەمریکا لە دواى شۆڕشى گەلانى ئێرانەوە لە ساڵى 1979 لێکدابڕان و ململانێ ى قورس بووبێت بە ئاشکرا […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەگەر لە سەردەمى ئیدارەى سەرۆکى پێشووى ئەمریکا باراک حسین ئۆباما پەیوەندییەکانى ئێران و ئەمریکا لە دواى شۆڕشى گەلانى ئێرانەوە لە ساڵى 1979 لێکدابڕان و ململانێ ى قورس بووبێت بە ئاشکرا لە زۆر شوێنى جیهانە ئەوا لە سەردەمى ئۆبامادا دواى چەندین ساڵ و خوولى دیالۆگ ڕێکەوتننامەى ( 5+1) لە ساڵى 2015 تایبەت بە دۆسیەى ئەتۆمى ئێران هاتە واژۆ کردن لە نێوان پێنج وڵاتى گەورەى جیهان و ئێران کە ئێران براوەى یەکەم بوو تێیدا.
بەڵام لە دواى دەستبەکاربوونى سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە ساڵى 2016 ئەو بارودۆخە بە تەواو ى بەپلەى 180 گۆڕا ترەمپ هەر لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردنەکاندا هەڕەشەى ئەوەى دەکرد کە ئەو پابەند نابێت بەو ڕێککەوتنەوە و بەڵکو پاشگەزدەبێتەوەو هەرواشى کرد دواتر پاشەکشەى لێکرد و دەستى بە سەپاندنى سزاکان لە جاران توند تر کردەوە بە سەر ئێراندا وەکو دەڵێن قورسترین سزا کە تائێستا لە وێنەى نەبووە.
ئەوەى ئێستا دەگوزەرێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەرچەند هەندێک بۆچوون و ناوەند هەیە ئەمە بە مانۆڕ دەبینن و دەڵێن ئەمریکاو ئێران ناکۆکى گەورەیان نیە لە زۆر دۆسیەدا هەماهەنگ و تەبا بوون چ لە شەڕى داعش و چ لە ڕووخانى ڕژێمى پێشووى عێراق، بەڵام لە ئێستادا دۆخى پەیوەندییەکانى نێوانیان لە هەڵچوون و کوڵان دایە هەر لە شەڕە جوێن و هەڕەشەکانى ترەمپ لە تویتەرەوە تاوەکو وەڵامەکانى ئێران دوورنیە لە هەر کات و ساتێکدا شەڕێکى خوێناوى هەڵبگیرسێت کە تەڕو وشک بە یەکەوە بسووتێنێت و کوژانەوەى ئاسان نەبێت و زۆر شوێنى تریش بگرێتەوە.
هەرچەندە هەردوو وڵات ئەمریکاو ئێرانیش باش دەزانن کە تێچووى جەنگ چەندە و چی یە لەبەرئەوەى هەردووکیان ئەزموونى جەنگیان هەیە و بەتایبەتى ئێران کە هەشت ساڵ لە شەڕى بەردەوام بوو لە گەڵ عێراقدا بە بێ ئاگربەس و دواتریش ئاگادارى زۆرێک لە شەڕوململانێکانى ناوچەکەیە هەر لە ئەفغانستانەوە تاوەکو یەمەن و سوریا و لوبنان و عێراق و گەلێک شوێنى تریش بە هەمان شێوە ئەمریکاش کاراکتەرى ڕاستوخۆى زۆرێک لە جەنگ وململانێکانى جیهانیشە نەوەکو ڕۆژهەڵاتى ناوین بە تەنها.
سەرەڕاى ئەوانەش کەچى ئێستا وا تەپڵى شەڕ لێدەدەن و بە ئاسانى هەستى پێدەکرێت بۆ هەموو هاوڵاتیەکى ئاسایی ش نەوەکو چاودێران و ئاگایانى سیاسى جیهان ، زەمینە سازى بۆکراوە و گەلێک فاکتەر هەن ئاماژەن بۆ ئەوەى لە هەر چرکە ساتێکدا پریشکى ئەو جەنگە دابگیرسێت لەوانە :
1. سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووى فشارێکى زۆر ى نەیارەکانى ناوخۆر بووەتەوە بەتایبەتى دواى بڵاوبوونەوەى چەندین هەواڵ لەمیدیاى کانى ئەمریکاوە کەباس لە پەیوەندى ترەمپ و ڕوسیا دەکەن هەروەها شاردنەوەى زانیارى لەسەر کۆبوونەوەکانى لە گەڵ فلادیمیر پۆتینى سەرۆکى ڕوسیا ، جگە لەوانەش لێکۆڵینەوەکانىدادوەر میللەر لە سەر هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ترەمپ و لێکۆڵینەوەکانى فیدراڵى ئەمریکى (FBI ) لە سەر هاوکارى ترەمپ بە نهێنى لە گەڵ ڕوسیا کە هەموو ئەوانە وادەکەن ترەمپ وەکو دەرەچەیەک بۆ دەربازبوون لەو فشارانە جەنگێک بەرپا بکات و پەلامارى ئێران بدات .
2. بارودۆخى ناوخۆى ئێران و گەمارۆ و سزاو ئابڵووقەى ئابوورى ئەمریکا کاریگەرى خراپیان کردۆتە سەر خەڵکى ئێران لە چەند مانگى ڕابردوودا لە زۆرکونج و کەلەبەرى ئەو وڵاتە ناڕەزایى و خۆپیشاندان ئەنجامدراوە دژ بە دۆخى خراپى ئەو وڵاتەکە ئەمریکا خوازیارە لە ڕێگەى ئەو سزانەوە خەڵکى ئێران بشڵەژێنێت وبەرەى ناوخۆیى ئێران تێکبدات و لە بەرژەوەندى خۆى سیستمێکى تر لە ئێران پیادەبکرێت .
3. سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ هەشت وڵاتى ناوچەکە مەسجێکە بۆ هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەکە بەر بە هەژموون و دەسەڵاتى ئێران دەگرن لە ناوچەکە کەدا خۆ ئامادەکردن بۆ کۆبوونەوەى لوتکەى وارسۆ دژ بە تیرۆر و بۆ سەقامگیرى ناوچەکە .
4. هەژموونى ئێران لە ناوچەکەدا خاڵێکى زۆر گرنگە بە تایبەتى لە عێراق کە سێ یەکى کورسیەکانى ئەنجوومەنى نوێنەران دۆستەکانى ئێرانن کە میلیشیات و هێزى چەکداریان هەیەو هەڕەشەن بۆ سەر ڕۆڵى ئەمریکا لە عێراق و بە تایبەتى وا خەریکن بە یاسا داواى خشتەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکان لە عێراق ، جگە لە ڕۆڵى ئێران لە یەمەن کە یارمەتى حووسیەکان دەدلت و لە لوبنان حزبوڵاو لە سوریاش ڕاستەوخۆ بەشدارى ملنلانێکانەوە کاراکتەرێکى ئێجگار ئەکتیفە لە بەر هەموو ئەوانە ئەگەر ئێران ئەو سیاسەت و ڕەفتارانە نەگۆڕێت ئەو ئەگەرى هەڵگیرسانى شەڕ هەموو چرکەیەک نزیکتر دەبێتەوە .
5. لە دەستدانى پشتیوانى ئەوروپا هەرچەندە ئەوروپیەکان لە ڕێکەوتننامەکە نەکشانەوە و پابەندى خۆیان پێوەڕاگەیاند بەڵام دواى بڵاوبوونەوەى چەندین هەواڵ کە گوایە دەزگا هەواڵگریەکانى ئێران هەوڵى تیرۆرکردنى سەرکردەوکەسایەتیە ئۆپۆزەسیۆنەکانى ئێران دەدەن لە سەر خاکى وڵاتانى هۆڵەنداو فەرەنساو دانیمارک ئەوروپیەکان سزایان دەرکرد بۆئەو دەزگا هەوڵگرییانە هەرچەندە ئەو وڵاتانە پەیوەندى و بەرژەوەندى زۆر بازرگانیان لە گەڵ ئێراندا هەیە بەڵام ئاسایشى ئیسترتیجى خۆیان بەلاوە گرنگترە ، کە ئەمانەش هاندەر دەبن ئەمریکا زووترپەلامارى ئێران بدات .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بورهان شێخ ڕەئوف

ئەرشیڤی بەڕێز: بورهان شێخ ڕەئوف