بەختیار نامیق: دیوی شاراوەی کۆنفرانسی وارشۆ و سێ میمەکە.

کۆنفرانسی وارشۆ بە ئامادەبونی (60) وڵات و زیاتریش دەبێت، ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوروپیەکانن بە تایبەت (سێ میمەکە، مێرکڵ + ماکرۆن + مەی ، ئاڵمانیا + فەرەنسا + بەریتانیا ) تا […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

کۆنفرانسی وارشۆ بە ئامادەبونی (60) وڵات و زیاتریش دەبێت، ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوروپیەکانن بە تایبەت (سێ میمەکە، مێرکڵ + ماکرۆن + مەی ، ئاڵمانیا + فەرەنسا + بەریتانیا ) تا ئێستاش جگە لەوەی هیچیان ئامادە نەبون بچێنە ژێر باری ئەو کۆنفرانسەوە جگە لە مەی، ئەگەر چی ئەوروپیەکان بە ترسەوە لە سیاسەتەکانی ترەمپ و بە تایبەتیتر کۆنفرانسی وارشۆ دەڕوانن، ئەمریکا و ئیدارەی ترامپ بە وردی کار لەسەر بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکات، هەر لە کێشەی کوریاوە بۆ داعش و سوریا و عێراق و دیواری مەکسیک، ئەگەر چی لە سەرەتادا لەگەڵ ئێران و بە تایبەت لە سوریا دوو دژی هاوبەرژەوەندی بون لە بەردەم ترسێکی هاوبەشدا، بەڵام ئەولەویەت لای ئەمریکا کۆریا بوە پاشان داعش و فایلی سوریا و دواتر ئێران، وا ئێشتا کێشەی کوریا نەما و داعش نەما و سوریاش تا ئاستێک ڕێککەوتنێکی نهێنی هەیە لەسەری، ئەو فایلانەی کە ئەمریکا بە پلە بەندی ڕێکی خستبو ئێستە گەشتوەتە سەر فایلی ئێرانی، ئەم کۆنفرانسە سەرەتاکەی لە کشانەوەی ئەمریکاوە دەست پێ دەکات لە ڕێککەوتنی (5+1) هەر لەوێوە فایلی ئێرانی هاتە پێش.
بەستی ئەم کۆنفرانسە لەسەر دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەوەی ناومان ناوە ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا داگیر نەکات و ئیسرائیلیس لە خەتەری ئەم ئەختەبوتە بپارێزێ، ئەگەر خوێندنەوەمان بۆی هەبێت دوای تێک چونی باڵانسی هاوسەنگی نێوان هیلالی شیعی و سونی، کە شیعە توانی لە بەرامبەر هیلالی سونیدا تەواو بەهێز بێت و لە بەرامبەریشدا هیلالی سونی بێهیز بێت، چونکە هیلالی سونی تەواو بێ ڕابەر و بێ باوکە، نە تورکیا توانی ببێت بە باوکی سونە نە سعودیە، بە تایبەت تورکیا کە دەیویست بە پشت بەستن بە داعش یاری تاکتیکی لە نێوان ڕوس و ئەمریکیەکاندا بکات و خەونی گەڕانەوەی کیسەڵی عوسمانی تا گەشتە ئەوەی کەوتە بەر غەزەبی ئەمریکیەکانەوە، لە بەرامبەردا ئێران توانی پەل بهاوێژێ هەر لە وڵاتانی دەریای قەزوینەوە کە چەندین ساڵە ئێران بوتە ڕێگر لەبەردەم ڕیکەوتنی وڵاتانی سەر دەریای قەزوین (ئێران+ ڕوسیا+ ئازەربایجان+ تورکمانستان+ کازاخستان) نەیدەهێشت ڕێککەوتنێک ببێت کە لە بەرژەوەندی گشتی ئەو وڵاتانەدا بێت بە تایبەت کە بە دڵی غاز ناسراوە و بۆریەکانی نابۆکۆ دەچێتە ئەوەێ وە کێشەی بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست (کازاخستان+ئۆزبەکستان+ تورکمانستان+ کازاخستان) دروست دەکرد، هەر زو گەڕایەوە بۆ ئەو ڕێککەوتن و لەگەڵیان ڕێککەوت، چونکە دەیزانی لەم دیو کێشەی بۆ دروست دەبێت بۆیە ڕووی خۆی وەرگێڕاو و پەیوەندیەکانی بە ڕووی وڵاتانی سەر دەریای قەزویندا کردەوە، بەدەر لەمە ئێران هەر لەم ولاتانەوە تا پاکستان و تا ئەفغانستان و لەناو کەنداوی فارسیش کێشەی هورمز و پاشان بۆ یەمەن و لوبنان و کەمێک بەحرەین و کێشەی لەگەڵ کوەیت و سوریا و عێراق و فەلەستین هەتا گەشتە ناو سعودیە و لە ڕێ ی ( ئەبو نەمر)ەوە کێشەی بۆ ناوخۆی سعودیەش دروست کرد و ساروخەکانی حوسیەکانیش، وە بڵاوەپێکردنی موشەکی کورت مەوداو و مامناوەند و پشت بەستن بە ملیشیاکانی ئەم ناوچانە و بەتایبەتی تر ( حەماس و حیزبوڵا و حشدی شعبی و حوسیەکان).
ئەوەی دەمێنێتەوە سیناریۆکانی پشتی پەردەیە لە کۆنفرانسی واشۆدا کە زیاتر لە 60 وڵاتی تێدایە.
کۆنفرانسی وارشۆ ئەگەر چی لە ڕاگەیاندنەکانەوە وا دەردەکەوێت تەنها بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام دیوی شاراوەی ئەم کۆنفرانسە کۆمەڵێک فایلە:
1. ڕێککەوتنێک هەبێت لە نێوان ڕوس و ئەمریکیەکان کە سوریا لەبەرامبەر عێراقدا بێت و هەردولایان بەرژەوەندی یەکتر لەو دوو وڵاتە بپارێزن .
2. بڕینەوەی قاچەکانی ئەختەبوتەکە کە ناوی ئێرانە وە کورتکردنەوەی فراوانخوازی ئێران بە گڵۆپی سەوزی هەردولایانەوە (روسیا و ئەمریکا ) گەڕاندنەوەی ئێران بۆ بازنەی سنورەکانی خۆی .
3. بچوککردنەوەی تورکیا بە هەمان شێوەی ئێران .
4. ڕیگرتن لە ڕێگەی ئاورشمی چین کە مەبەستی دوەمی کۆنفرانسەکەیە و ئەم ڕێگایە دەبێتە هۆی شەڕیکی تر کە دەبێتە جێگرەوەی شەڕی بۆریەکان ( نابۆکۆ و تاناب)
5. وە چین تا ئێستا هەڵوێستی لەسەر ئەو کۆنفرانسە ڕون نی یە و ئەمەش فایلێکی ترە بۆ پەلکێشکردنی چین.
6. هاوسەنگ کردنی هیلالی سونی و شیعە و بچوکبونەوەیان بۆ ناو چوارچێوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی ڕوس و ئەمریکیەکان .
7. ڕیگرتن لە فراوانبونی بەرەی ئێران و چین تا ئاستی فەنزویلا .
8. ڕێگرتن لە چەکی بایلستی و کڵاوەی ئەتۆمی.
دەمێنێتەوە بڵێین ئەگەر ئەم کۆنفرانسە گۆڕانی ڕژێمی ولایەتی فەقێ ی لێبکەوێتەوە، ئایا بەدیلی ئەم ڕژێمە کێ دەبێت خۆ ئەگەر مریەم ڕەجەویی و مجاهیدنی خەڵق و حیزبەکانی تودە و ئەوانی تر بن کە ئێستە بونیان هەیە لەبەردەم هۆڵی کۆنفرانسی وارشۆدا ئەوا دەبێت ئێمەی کورد بڵێین هەزار ڕەحمەت لە کفن دز، لە وڵاتانی چواردەوری خۆمانا لە سوریا و عێراق بە تایبەت، تەواو ناوەند بەهێز دەکرێتەوە کورد دەبنەوە چوارچێوەی یەکەم و شتێ زیاتر لە بەیانی 11ی ئازاریان دەدرێتێ وەک مەجلیسی تەنفیزی و تەشریعیکەی جاران بە کۆمەڵیک جوانکاری کارتۆنیەوە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەختیار شارەزوری

ئەرشیڤی بەڕێز: بەختیار شارەزوری