دڵشاد مەجید: دەستێکی تری پارتی لەناو یەکێتی بڕا. سەعدی پیرە بۆ دوورخرایەوە؟.

سەعدی پیرە پێش سەری ساڵ بەتەنیا بارزانی بینیوە.! دوای دوورخستنەوەی مەلا بەختیار لەناو کۆبوونەوەکان و بڕیاری م.س یەکێتی.. پارتی زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت. ئێستا دوای دوەرخستنەوەی سەعدی پیرە لە ووتەبێژی و […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

سەعدی پیرە پێش سەری ساڵ بەتەنیا بارزانی بینیوە.!
دوای دوورخستنەوەی مەلا بەختیار لەناو کۆبوونەوەکان و بڕیاری م.س یەکێتی.. پارتی زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت.
ئێستا دوای دوەرخستنەوەی سەعدی پیرە لە ووتەبێژی و وەفدی دانوستان.. دووەم زەبر لەدەست و چاووی پارتی دەدرێ لەناو یەکێتی.
بۆیە پێتان سەیر نەبێ کاتێک یەکێک لەقەلەم بەدەستەکانی پارتی ( رێبوار کەریم وەلی) دەڵێت: (سەعدی پیرە بووە قوربانی ڕاستگۆی و نیەت پاکی خۆی.. شوبھاندنی بە سەحاف کارێکی ھەڵەو نائەخلاقیە.!)
لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەڕۆژی 2/16، یەکێک لە دەستڕۆیشتوەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی.. سەعدی پیرە جیا دەکاتەوە پێی دەڵێ ( پێم باشە بەخۆت دەست لەکار بکشێتیتەوە، نەوەک بەو گەنجانە با حەشرت پێ نەکەم.!)
ھەرچەندە لەکۆبوونەوەکەش بەسەعدی دەووترێت.
( ماوەیەک لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبرژاندن، بۆچی دەڵێی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم بۆ پارتیە.. لەکۆێی کوبوونەکان باسی ئەمە کراوە.. کێ ئەم زانیاریانەی پێ داویت.؟)
ھەروەھا لە دواکۆبوونەی پارتی و یەکێتی 2/15، ووتەبێژی پارتی دەڵێت ھێشتا پۆستی پارێزگای کەرکوک بۆ یەکێتی ساغ نەبۆتەوە. تۆ دەڵێیت: یەکێتی و پارتی ڕێکەوتن.. لەکۆێ ئێمە ڕێکەوتووین، دیسانەوە ئەو زانیاریانەت لەکوێ وەرگرت.؟)
جگەلەمە سەرچاوەیەکی یەکێتی ووتی، سەعدی پیرە چەند ڕۆژێک پێش سەری ساڵ، (بەتەنیا چۆتە سەری ڕەش و لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبۆتەوە..!)
ھەربەپێی ئەو زانیاریانە رەنگە بۆ ئەو مەبەستە، لەترسی دزە پێ نەکردنی گفتووگۆکانی ناو کۆبوونەوەی م.س ، ئەگەر ھەیە وەک مەلا بەختیار سەعدی پیرەش لەو کۆبوونەوانە درووربخرێتەوە، ھەروەھا لەوەفدی دانوسانی یەکێتیش دەربکرێ.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
دڵشاد مەجید

ئەرشیڤی بەڕێز: دڵشاد مەجید