زەبەنگ بەهادین: تۆپخانه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆران.

كڵپه‌ى دروست بوونى بزوتنەوەى گۆران میدیا بوێرو ئازاده‌كه‌ى بوو, هەر لەسەره‌تاى دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ میدیایى گۆران به تۆپخانه ناسێنرا, ره‌وانشاد كاك نوشیروان مستەفا زۆر باش دەیزانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

كڵپه‌ى دروست بوونى بزوتنەوەى گۆران میدیا بوێرو ئازاده‌كه‌ى بوو, هەر لەسەره‌تاى دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ میدیایى گۆران به تۆپخانه ناسێنرا, ره‌وانشاد كاك نوشیروان مستەفا زۆر باش دەیزانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه وێرانه‌یه بۆ ووشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك پێویستى به‌راگه‌یاندنێكى تۆكمه‌و به‌هیزه‌, بۆیه‌ هەمیشه‌ خۆى ده‌بینرا له راگه‌یاندنه‌كانى یەوه‌و به‌رده‌وام په‌یام و به‌رنامه‌كانى له‌ رێگه‌ى تۆپخانه‌كه‌وه‌ ده‌دایه‌ گوێ هاونیشتیمانیانى. كۆمه‌ڵێكى زۆر رۆشنبیرو كه‌سانى میدیاكارى شاره‌زاى له‌ ده‌ورى خۆى كۆكردبوه‌وه‌و راوێژى پێده‌كردن بۆ به‌ره‌و پێشبردنى میدیاى بزوتنه‌وه‌كه‌, پشتێكى زۆرى به‌میدیا به‌ستبوو بۆ روناك كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى تاریك بوون تا بتوانیت مۆمه‌مه‌كه‌ى گۆران به‌ داگیرساوى بهێڵێته‌وه‌. هەمیشه‌ ره‌وانشاد ده‌یوست له هه‌موو رێكه‌وتنه‌ سیاسى یەكان میدیاى گۆران به سەربەخۆى بهێڵێتەوه و توبخانەكه له‌ كاریى بۆ دروستكراوى خۆى نەوەستێنێ, ئه‌و زۆر باش ده‌یزانى زیندوێتى گۆران به‌نده‌ به زیندوێتى میدیاكه‌یه‌وه بۆیه‌ میدیاى گۆرانى به‌ دوور ده‌هێشته‌وه‌ له‌ هه‌موو رێككه‌وتنێكى سیاسى دا.
گۆران تا ئێستاش بەرهه‌مى شكستى هه ڵبزاردنه‌كانى ساڵى پارى كۆنه‌كردۆته‌وه, ئێستا خۆى خستۆته‌ وەهمى رێككه‌وتنى سیاسى قه‌به‌و بێ بنه‌ما. ده‌یه‌وێت بوه‌ستێت شان به شانى پارتى و یه‌كێتى ڕەنكه ئه‌و گه‌مانه‌ى ده‌كرێن له‌ رووى مناوه‌راتى سیاسى یه‌وه‌ له‌ لایەن بارتى یەوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و خەونه‌ ى گه‌وره‌ كردبێت لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆران, گۆران ئه‌وه‌ى له یادکردوه‌ كه‌ پارتى دیموكراتى كوردوستان ئاماده‌یى تێدایه‌ گه‌مه‌ به‌ یه‌كێتیش بكات.
كاتێك سه‌یرى میدیاكانى گۆران ده‌كه‌یت لێت تێك ده‌چێت ئاخۆ ئه‌مه‌ میدیایى گۆرانه‌ یان میدیاى بزوتنه‌وه‌یكى تر یان حیزبێى دى بێـت, ڕەنگه رێككه وتنێكى پێشبینى كراو نیاز درا بێت له نێوان پارتى دیموكراتى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران, به‌ڵام خۆ ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت میدیایى گۆران به حه زى پارتى كار بكات. میدیاى گۆران بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌بووه‌ بچێته‌ نێو رێككه‌وتنه‌ سیاسى یه‌كان.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت باشه بۆ میدیاى گۆران ئه‌و راست ره‌وى و بوێرىیه‌ى جارانى نەماوه‌؟ ئایا سیاسەت و میدیایى گۆران به تەنها به بیرو هزرو كەسایه‌تى ره‌وانشاد كاك نوشیروان ده‌روات به‌ڕێوه‌؟, ئایا به‌ ته‌نها ئه‌و ده‌یتوانى بزوتنه‌وه‌كه‌و میدیاكه‌ى به‌ پێوه‌ بوه‌ستێت و ڕووبه‌ڕووى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێته‌وه‌؟ ئایا بزوتنه‌وه‌ى گۆران درك به‌وه‌ ناكات زیندوێتى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌نده‌ به‌بوێرى و سه‌ربه‌خۆى میدیاكەى؟. باشه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران، كه‌ى تێده‌گات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندى یه‌ى گۆرانى جیاكرده‌وه‌ له حیزبه‌كانى تر میدیاى گۆران و دروشمه‌ ئازاده‌كانى بوون؟. ئیستاش رۆژ له‌ دواى رۆژ دروشمه‌كان به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت و مۆمى گۆران به‌ره‌و كزبوون ده‌چێت گه‌ر به‌و شێوه‌ی سیاسه‌ت بكات, ساتێك گۆران گوێ بۆ ره‌خنه‌و بۆچونى دڵسۆزانى ناگرێت ساتێك هه‌ندێك له‌وانه‌ى له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆراندان خه‌مى پله‌و پۆستیان لا گرنگتر بێت له‌ خه‌مى بزوتنه‌وه‌كه‌, ساتێك میدیاى گۆران له‌ گه‌ڵ میدیاى حیزبێكى ساده‌ جیاوازى نه‌بێت ئه‌و كات ئه‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه‌ بكه‌ین له‌ داهاتوو تۆپخانه‌كه‌ى گۆران بخرێته‌ مۆزه‌خانه‌وه‌.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین