زەبەنگ بەهادین: ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا.

زۆرێك له‌ مێژوونوسان كورد به‌ وه‌چه‌ى هیندۆ ئه‌ورو پى یه‌كان داده‌نێن له‌ رۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌راست، كه‌ مێژوویان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 4000 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. له‌ سه‌ده‌ى شازده‌وه‌ زۆرینه‌ى كوردوستان كه‌وته‌ […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

زۆرێك له‌ مێژوونوسان كورد به‌ وه‌چه‌ى هیندۆ ئه‌ورو پى یه‌كان داده‌نێن له‌ رۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌راست، كه‌ مێژوویان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 4000 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. له‌ سه‌ده‌ى شازده‌وه‌ زۆرینه‌ى كوردوستان كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى عوسمانى یه‌كان، كاتێكیشك به‌ریتانى یه‌كان ده‌وڵه‌تى عێراقیان دروستكرد له‌ جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌ پێ رێككه‌وتنامه‌ى سایكس بیكۆ به‌مه‌ش هیوایه‌ك دروست بوو بۆ كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ خاوه‌ى ماف وچاره‌ى خۆیان به‌ پێ رێككه‌وتننامه‌ى سیفه‌ر له‌ سالى 1920. به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌م خه‌ونه‌ زوو پوكایه‌وه‌ كاتێك توركیا دروست بووله‌ سه‌ر سنورى كوردستان به‌ پێ رێككه‌وتنامه‌ى لۆزان له‌ ساڵى 1923 كورده‌كان هیچیان پێ نه‌دراوبه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كرانه‌ چوار پارچه‌و ‌ به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى دژ به‌ كورددا دابه‌ش كران كه‌ ئه‌وانیش ئێران و توركیاو عیرق به‌شێكیشى به‌ر سوریا كه‌وت ئه‌ویش هیچى كه‌متر نه‌بوو له‌مانه‌ى تر له‌ دژایه‌تى كورددا به‌ درێژاى مێژوو .
له‌ مه‌ر باسكردنى مێژووه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دانیشته‌كانمدا له‌گه‌ڵ مێژوو نووس و نووسه‌رێكى كوردوستانى رۆژهه‌لات پرسیارێكم له‌ به‌رێزیان كرد سه‌باره‌ت به‌ مێژووى كورد، پێم ووت به‌رێزم تۆ مێژووت زۆر خوێندۆته‌وه‌ و زۆر شاره‌زاى مێژووى له‌ هه‌مان كات دا خه‌باتى سیاسیت هه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌م سه‌ركرده‌ سیاسیانه‌ى ئێستا ماون و ئه‌وانه‌شى جێیان هێشتوین تێكه‌ڵاویت هه‌یه‌ و ده‌زانى كامیان خه‌باتگێر بوون كامیان خۆ فرۆش بووه‌ كامیان راست بووه‌ له‌ خه‌بات و كۆڵنه‌دان و كامیان دزو خائین بووه‌, ووتم من پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزتان ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌رك نه‌بێ وه‌ڵامێكى لۆژیكى گونجاوم بده‌یته‌وه‌. وه‌ڵامى دامه‌وه‌ ووتى فه‌رموو , ووتم : بۆ كورد به‌ درێژاى مێژوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قوربانى و خوبه‌ختكردنه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئامانج ؟ هه‌ناسه‌یكى قوڵى هه‌ڵكیشا وه‌ك ئه‌وه‌ى بارى ئه‌م هه‌موو عومره‌م خستبێته‌وه‌ سه‌ر شانى و پێ ووتم ( ئێمه‌ بێ به‌ختین, واتا كورد بێ به‌خته‌ ) ووتم له‌ چى دا بێ به‌ختین؟ به‌ هێمنى یه‌وه‌ سه‌رێكى به‌رزكرده‌وه‌و ووتى: له‌ له‌وه‌ى تا ئێستاش له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردوستان دا خۆمان ده‌ پارچه‌ین له‌ زۆر شتى تریشدا بێ به‌ختین, ووتم وه‌ك چى , ووتى ئه‌وه‌ ئه‌بێت زانایه‌ك وه‌لام بداته‌وه‌.
ئێوه‌ له‌ مێژوو گه‌رێن, ساتێك ئه‌م خه‌باتگێرانه‌ له‌ شاخ بوون ئێمه‌ خه‌ونمان به‌ ئازادى یه‌وه‌ ئه‌بینى زۆرێكمان چه‌نده‌ها شه‌و نه‌ده‌خه‌وتین چاوه‌رێ ى هه‌وڵى تێكشكانى جێبَێك یان گرتنى ره‌بایه‌یه‌ك بووین ماڵ نه‌بوو كورێكى یان كه‌سێكى له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بوبێت و شه‌وانه‌ رۆژى به‌ ترس و خه‌مه‌وه‌ نه‌بردبێته‌ سه‌ر, ماڵ نه‌بوو شه‌هێدێك یان زیندانیكراوێكى نه‌بێت له‌ رێگه‌ى كوردایه‌تى دا, ئه‌و هه‌موو دێهاته‌مان وێران بوو به‌ بیانووى به‌هانه‌ى هاوكارى پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن, چه‌ك نه‌ما له‌سه‌رمان تاقى نه‌كرێته‌وه‌, شارمان هه‌یه‌ به‌ ته‌واوى وێران كراوه‌ ئێستاش به‌ ده‌ست ئازارى كیمیایى و ئه‌نفاله‌وه‌ ئه‌ناڵێنین. ئه‌و كات بروامان به‌ خه‌بات و كوردایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى هه‌بوو . له‌ سه‌ره‌تاى دروست بوونى راپه‌رین كه‌وتینه‌ به‌ر برسێتى و نه‌بوونى و هه‌ژارى رۆژانى سه‌ختمان به‌رێ ده‌كرد, به‌لام دڵمان خۆش بوو , بۆ یه‌كه‌م جار كارتونى كوردیمان بینى ئیتر وامان زانى بوینه‌ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نمان هه‌یه‌ هه‌میشه‌ هیوامان هه‌بوو وامن ده‌زانى ئیتر نه‌هامه‌تى و ترس و ژێر ده‌سته‌ى ته‌واو بوو.
ئێمه‌ به‌ هیواى دروشمه‌كانى شه‌هید ئارام و مامه‌ ریشه‌و به‌كره‌ بێ قۆڵ و له‌یله‌ قاسم و چه‌نده‌هاى تر كه‌ به‌ دڵسۆزى سه‌ریان نایه‌وه‌ چاوه‌رێى داهاتوى گه‌ش و رۆشن بووین, چاوه‌رێ بووین ئه‌و خه‌باتگێرانه‌ى له‌ شاخ بوون جیهانێكى ترى جوانمان بۆدروست بكه‌ن, چاوه‌رێ بووین پاداشتى شه‌هید و زیندان و خزمه‌تیانمان بده‌نه‌وه‌, ئێمه‌ چاوه‌رێ بووین هه‌رچى مونه‌زه‌مه‌و فه‌رع و هه‌یئه‌ هه‌یه‌ هه‌موویمان بۆ بكه‌نه‌ باخ و مۆزه‌خانه‌و كافێ, چاوه‌رێ بووین كارگه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌ ووڵات به‌ره‌و پێش بچێ.
ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا خۆمان دایه‌ ده‌ست ئێوه‌ نه‌مانزانى به‌ چ ئاقارێكى تاریكدا ئه‌مان به‌ن نه‌مانزانى خه‌باتى ئێوه‌ بۆ چى بوو؟ ئاخر هه‌موو ئه‌م سیاسیانه‌ى كوردوستان چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و ئه‌وروپاو ئه‌مریكایان بینیوه‌, له‌ چ ووڵاتێكدا بووه‌ حیزب له‌سه‌ر پاره‌ى میلله‌ت بژى؟ له‌ چ ووڵاتێكدا گرد و شاخ و ده‌شت و دۆڵ دراوه‌ به‌ حیزب و باره‌گاى تیا كردبێته‌وه‌؟ ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا پێمان بلێن له‌ چ شوێنێكى ئه‌م جیهانه‌ سیاسى و خه‌باتگێره‌كانى شاخ بونه‌ته‌ بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندى شار؟. هاورێ یه‌كم پێ ى ووتم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م سیاسىانه‌ى كوردوستان دانیشتم كه‌ سه‌رده‌مى شاخ پێكه‌وه‌ بووین و پێم ووت باشه‌ ئێوه‌ بۆ وا ئه‌كه‌ن كوا دروشم و خه‌ونه‌كانى جاران كوا ئه‌و هیواو ئاواته‌ى ئه‌تان به‌خشیوه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ؟ ئێستا ئه‌وه‌ى خه‌مى ئێوه‌یه‌ نه‌وت و پاره‌و فیلا و پله‌ و پایه‌یه‌, خه‌مى ئه‌وه‌تانه‌ كامتان سه‌رمایه‌ى زۆرتر بێت, له‌ دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ تازه‌ پێمان ئه‌ڵێن شیمالى عیراق و عێراقى یه‌ككگرتوو, تازه‌ له‌سه‌ر كورسى یه‌كى به‌غدا شه‌رتانه‌, له‌ دواى ئه‌و هه‌موو شكسته‌ میلله‌ت به‌ره‌و كوێ ئه‌به‌ن؟ كوا هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تیتان كوا داهاتووى رۆڵه‌كانى گه‌ل؟, پێ ى ووتم كابراى سیاسى ووتویه‌تى: ئیمه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌یبه‌ین تازه‌ ئه‌یبه‌ین و ئه‌یخۆین ئه‌و زه‌مانه‌ نه‌ما له‌سه‌ر عه‌رز بنوین و عاسمان به‌ خۆدا به‌ین جاران سیاسه‌تمان ئه‌كرد ئێستا بازرگانى, ئێمه‌ تازه‌ راهاتووین چیمان به‌رده‌ست كه‌وێت بۆ خومانى ئه‌به‌ین ئێوه‌ش تفى خۆتان بكه‌ن و برۆن.
ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا فه‌رموون پێمان بڵێن هه‌موو حیزبه‌كان بێ جیاوازى به‌ نیازن چى بكه‌ن , تا كه‌ى دزه‌كان پاسه‌وانى بانقه‌كان بن؟ تا كه‌ى كوردوستان بكرێته‌ ژێر ناوى زۆنى سه‌وز و زه‌رد و نیللى و قاوه‌ى ره‌نگانێكى تر؟, تا كه‌ى حیزب له‌سه‌ر‌ قووتى میلله‌ت بژى؟ تاكه‌ى هه‌ر رۆژه‌ پێیكمان له‌ ولاتێكى دوژمندا بێت؟ ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا پێمان بڵێن بۆ به‌ هاى كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و دارمان ئه‌چێ؟ بۆ به‌هاى نه‌ته‌وایه‌تى به‌ره‌و مردن ئه‌روا؟ بۆ داهاتووى ووڵات تاریك و پر ترسه‌؟ پێمان بڵین كام له‌ ئێوه‌ نه‌چۆته‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپاو سیاسه‌ت و ووڵات به‌ریوه‌ بردنى ئه‌وانى نه‌دیتبێ بزانین ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ كام وولات ئه‌چێت؟ ئێمه‌ نه‌زان و ئێوه‌ زانا ئه‌گه‌ر به‌م ئاقاره‌دا برۆن و ئه‌م ریتمه‌ى ئیستا سیاسه‌ت بكه‌ن به‌ره‌و كوێ ئه‌گه‌ین؟

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین