شێرزاد شێخانى: ته‌زوير له‌بنى دونياوه‌.

هه‌ولێريات , دووەم ئه‌ك مارتان به‌قوڕگيرێ تاجيره‌ بێويژدانه‌كانى كوردستان. وه‌ره‌ ماخرا لێره‌وه‌ بچيه‌ چيين به‌س لۆ ئه‌وه‌ى پسووله‌ى نه‌فتى سپى ته‌زوير بكه‌ى حه‌تا هاوراتيه‌كى خۆت له‌نه‌فت بێبه‌ش بكه‌ى . پێغه‌مبه‌ر […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هه‌ولێريات , دووەم
ئه‌ك مارتان به‌قوڕگيرێ تاجيره‌ بێويژدانه‌كانى كوردستان. وه‌ره‌ ماخرا لێره‌وه‌ بچيه‌ چيين به‌س لۆ ئه‌وه‌ى پسووله‌ى نه‌فتى سپى ته‌زوير بكه‌ى حه‌تا هاوراتيه‌كى خۆت له‌نه‌فت بێبه‌ش بكه‌ى . پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بى له‌حه‌ديسه‌كيدا ده‌فه‌رمێ ” اطلبوا العلم ولو في الصين “. واته‌ لۆ فێربونى عيلمو زانست برۆنه‌ چيين.

ئاخر ئه‌و كاتى چيين وراته‌كى زۆر دوور بو، لۆ ئه‌وه‌ى گرنگى عيلمو زانست ده‌ربخا، پێغه‌مبه‌رى نازدار داواى له‌موسرمانان ده‌كرد بچنه‌ ئه‌وێ لۆ فێر بون. به‌ران ئه‌وه‌تا له‌جياتى ئه‌وه‌ى موسرمانه‌كانى كوردستان بچنه‌ چيين لۆ فێربونى عيلمو مه‌عريفه‌ت، ده‌چن بيتاقه‌ى‌ بايه‌عيمان لۆ ته‌زوير ده‌كه‌ن!.به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان كۆمه‌ره‌ك تاجيرى بێويژادانى كورد چوينه‌ چيين و بيتاقه‌ى نه‌فتى بايه‌عيان له‌وێ ته‌زوير كرديه‌ لۆ ئه‌وه‌ى له‌و زستانه‌ ساردو سڕڕه‌دا خه‌ركى فه‌قيرو فه‌قه‌رات له‌يه‌ك به‌رميله‌ نه‌فته‌كيان بێبه‌ش بكه‌ن ! ئاخر لۆ خاترى خوا ده‌بى ئێستا خه‌ركى چيين به‌ چ چاوه‌كى سووكو چرووك ته‌ماشاى ئه‌و ميلله‌ته‌ى مه‌ بكه‌ن؟. وه‌ختى خۆيشى ده‌يانگۆت هه‌نده‌ك له‌تاجيره‌كانمان ده‌چونه‌ چيين و داوايان له‌كۆمپانياكانى ئه‌وێ ده‌كرد گلۆپى يه‌ك سه‌عاتيان بده‌نێ!.

باوه‌ڕم پێبكه‌ن ئێستا به‌و خه‌به‌ره‌ عاره‌قى شه‌رم حه‌مو قه‌لبمى داگرتيه‌‌، توو شه‌ڕه‌فتان ئه‌نگۆ له‌حه‌ياتتان شته‌كى‌ وه‌هاتان بيستيه‌ له‌هيچ وراته‌كى د‌ونيادا؟. ته‌بعه‌ن ئه‌وه‌ى ئه‌وڕۆ ئه‌نگۆ ده‌يبينن له‌و حه‌مو ساخته‌كارى ‌و ته‌زويرو قۆڵبڕين وفرتوفێرو گيرفانبرينى خه‌ركى، حه‌موى خه‌تاى هه‌نده‌ك مه‌سئولى ئه‌و ده‌سه‌راته‌ بۆگه‌نه‌مانه‌ كه‌ بيستوحه‌فت ساره‌ هه‌رچى ئه‌خلاقى جوانو به‌هاى كۆمه‌راتيه‌ له‌ناو خه‌ركيدا نه‌يانهێشتيه‌.

ده‌ ئه‌نگۆ وه‌رن ته‌ماشاى ئه‌و وه‌زعه‌ى ئێستا بكه‌ن وبه‌چاوى خۆتان ببينن بزانن چ زوڵمو سته‌مه‌ك له‌و ميلله‌ته‌ قوڕبه‌سه‌ره‌مان‌ ده‌كرێ. له‌لايه‌ك عه‌سابه‌يه‌كى مافيا ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌رماندا گرتيه‌، ئه‌وه‌نده‌ش بێويژدانن‌، وانيه‌ كه‌ بازاڕه‌كه‌شيان لۆ خۆيان قۆڕخكرديه‌‌، لانيكه‌م ده‌رمانى خراپو ئێكسپايه‌ريش نه‌هينن، به‌س چونكه‌ عه‌سابه‌و مافيان و هيچ ئينتمايه‌كيان لۆ وراتو ميلله‌ته‌كه‌يان نيه‌ ، به‌ هينانى ده‌يانو سه‌تان تۆن ده‌رمانى ئێكسپايه‌ر و ژه‌هراوى له‌سه‌ر حيسابى خينى ميلله‌ته‌كه‌يان خۆيان ده‌وره‌مه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش حه‌تا نيزامه‌ فاشسته‌كه‌ى سه‌دام حوسێنيش له‌گه‌ر ميلله‌تى كوردى نه‌كرديه‌.

له‌ولاشه‌وه‌ عه‌سابه‌يه‌كى دى مافياى جغاره‌ هه‌ن، كه‌ خراپترين جغاره‌ى ناو زبڵخانه‌كانى وراتانى دونيا ده‌هينن و له‌بازاڕه‌كانى كوردستان ساغى ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ته‌نيشت ئه‌وانيشه‌وه‌‌ ده‌بينى كۆمه‌ره‌ك خه‌ركى سه‌ر به‌ده‌سه‌رات كه‌ناويان ئاسايشه‌ له‌جياتى‌ ئه‌وه‌ى موركو مارى خه‌ركى‌ بپارێزن، ده‌چن بۆڕى نه‌فتى حكومه‌ت كون ده‌كه‌نو رۆژانه‌ باى مليۆنان دۆلار نه‌فت له‌سامانى ميلله‌ته‌كه‌مان ده‌دزن و كه‌سيش محاسه‌به‌يان ناكا، چونكى له‌وراتى مه‌دا دزى گه‌وره‌ پارێزگارى له‌دزي گچكه‌ ده‌كا. ئه‌و جه‌ريمانه‌ى ئێستا له‌ناومان سه‌ريان هه‌ردايه‌ له‌هيچ زه‌مانه‌كى پێشتردا بوونيان نه‌بوه‌، هه‌ر يه‌ك له‌و جه‌ريمانه‌ش هي ئه‌وه‌ن تاوانباره‌كانيان له‌سه‌رى ئيعدام بكرێن ، چونكى‌ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌يكه‌ن قه‌تلو عامى ميلله‌ته‌.

ده‌رمان حه‌مو كه‌س پێويستى پێيه‌تى، خواردنى ئێكسپايه‌ر ته‌ئسير له‌سيحه‌تى گه‌وره‌و گچكه‌ش‌ ده‌كا، نه‌فت موڵكى ميلله‌ته‌و نانو قوتى خه‌ركى ئه‌و وراته‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌رات پاكو به‌ويژدان بى ده‌بى ئه‌وانه‌ له‌پێش محافه‌زه‌ له‌سێداره‌ بدرێن لۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ عيبره‌ت لۆ خه‌‌ركى دى. به‌راستى‌ وه‌زعى ئه‌و ميلله‌ته‌ سه‌راوقون بوه‌و ، حه‌مو شته‌ك گۆڕايه‌. پێشان دزى عه‌يبه‌ بو، ئێستا خه‌ركى هه‌ن شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ن!.به‌رتيل وه‌رگرتن جه‌ريمه‌ بو، ئێستا به‌ زيره‌كى و زۆرزانى حيسابى ده‌كه‌ن ! به‌ڕاستى ئه‌مه‌ له‌ئاخير زه‌ماندا ده‌ژين كه‌ هيچ قييه‌مو ئه‌خلاقه‌كى تێدا نه‌مايه‌ . باقى‌ وه‌لسه‌لام ..

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی