عەلی مەحمود: حیزبە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی كوردستان.

لە هەڵبژاردنی 30ب سەپتەمبەری 2018 ەی پەرلەمانی كوردستاندا, جگە لە نەوەی نوێ ئەویش بێ مایەی پێشوو چووە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە, سەرجەم پارتە بەشداربووەكانی دی دۆڕان, بە پارتی و یەكێتیشەوە كە ئیدعای […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

لە هەڵبژاردنی 30ب سەپتەمبەری 2018 ەی پەرلەمانی كوردستاندا, جگە لە نەوەی نوێ ئەویش بێ مایەی پێشوو چووە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە, سەرجەم پارتە بەشداربووەكانی دی دۆڕان, بە پارتی و یەكێتیشەوە كە ئیدعای بردنەوەو زیادبوونی ژمارەی كورسیەكانیان دەكەن, هەڵبژاردن تەنها بە ژمارەی كورسی پێوانە ناكرێت, بەڵكە بە كەمی و زیادبوونی ژمارەی دەنگدەرانیش دەپێورێت, براوە ئەوەیە لە ماوەی نێوان دوو هەڵبژاردندا بتوانیت متمانەی ژمارەیەك دەنگدەری نوێ زیاد بكات, ئەگەر پارتێكی سیاسی بەردەوام ئەندام و لایەنگری زیاد نەكات ئەوە مانای وایە لە پاشەكشەدایە و لە قۆناغی متبوندایە, دوای ئەو قۆناغەش پوكانەوە دێت, كە ئێستا پارتە سیاسییەكانی كوردستان پێیدا تێدەپەڕن بەهۆی نەمانی متمانەوە, دیارە پێوانەیەك هەیە لە كوردستان ئەویش ئەوەیە, هەمیشە حیزب لەم هەرێمە براوەیە ئەگەر ئاغای سكرتێر بە تەنیاش بمێنێتەوە.
لە ماوەی دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا, كە 5 ساڵ 9 رۆژ كەمی پێچووە, 5 موالیدی نوێ هاتونەتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە, بۆیە لانی كەم 15% ژمارەی دانیشتوان زیادی كردووە لەو ماوەیەدا, چونكە رێژەی گەشەی دانیشتووان لە كوردستان نزیك 3%یە بە وردەكاری زیاترەوەیە.
لەم هەڵبژاردنە ” پارتی 688070 دەنگ, یەكێتی 319219 دەنگ, گۆڕان 186903 دەنگ, نەوەی نوێ 127115 دەنگ, كۆمەڵی ئیسلامی 109491 دەنگ, یەكگرتوو 78912 دەنگ, شیوعی 8063 دەنگ”یان هێناوەتەوە, هەرچی هەڵبژاردنی پێشووی 21ی سەپتەمبەری 2013 ەیە” پارتی 743984 دەنگ, گۆڕان 476173 دەنگ, یەكێتی 3500500 دەنگ, یەكگرتوو 186741دەنگ, كۆمەڵ 118,575 دەنگ, بزووتنەوەی ئیسلامی 21834 دەنگ, شیوعی 12392 دەنگ”یان هێناوەتەوە.
بەم شێوەیە “پارتی 55914 دەنگ, گۆڕان 28927 دەنگ, یەكێتی 31281 دەنگ, كۆمەڵی ئیسلامی 9084 دەنگ, یەكگرتوو و بزووتنەوە 129663 دەنگ و شیوعی 4358 دەنگ”یان كەمی كردووە, كە دەكاتە ” 7,5% ی دەنگەكانی پارتی, گۆڕان 60,7% و یەكێتی 8,9% و كۆمەڵی ئیسلامی 7,7% و یەكگرتوو و بزوتنەوە 62,2% و شیوعی 35,2%ی دەنگ”ەكانیان لە چاو هەڵبژاردنی پێشوەوە لە دەستداوە.
لێ ئەوەی پارت و لایەنەكان حیسابی بۆ ناكەن و قورقۆشم دەكەنە گوێیانەوە لە ئاستیدا و خۆ لە بەرامبەری لە گێلی دەدەن, ئەو زیادیوونی 15% زیاتری ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە لەو 5 ساڵەی رابردوودا, كە دەبوایا بە پێی دەنگەكانیان لەو ژمارەیە بە لانی كەمەوە بە ئەندازەی رێژەی دەنگەكانیان لەو 15% دەنگیان بهێنایەتەوە, بۆیە رێژەی لە دەستدانی دەنگەكانیان وای لێدێت ” پارتی 8,55%, گۆڕان 69,85%, ینك 10,2%, كۆمەڵی ئیسلامی 8,9%, یەكگرتووو بزووتنەوەی ئیسلامی 77,4% و شیوعی 40,4%ی دەنگ”ەكانیان لە دەست داوە”.
بە پێی رێژەی لە دەستدانی دەنگەكان بێت,پارتە سیاسییەكان بەم شێوەیە ژمارەبەندی دەكرێت ” یەكگرتوو یەكەم 77,4%, گۆڕان دووەم 69,85%, شیوعی سێیەم 40,4%ی دەنگەكان, ینك چوارەم 10,2%ی دەنگەكان, كۆمەڵ پێنجەم 8,9%ی دەنگەكان و پارتی شەشەم 8,55%”ی دەنگەكانیان لە دەستداوە.
هەەرچی نەوەی نوێیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق توانی 153263 دەنگ لە 3 پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنێت, لەم هەڵبژاردنە كەمی كردەوە بۆ 127115 دەنگ , بەمەش 26148 دەنگی لە دەستداوە , كە دەكاتە 17,06%ی دەنگەكانی لە ماوەی 4 مانگ و 18 رۆژ دا .
كەواتا هەموو دۆڕاون بە رێژەی كەم و زۆر, لە دەستدانی متمانە گەورەترین دۆڕانە بۆ خۆی لە پرۆسەی سیاسیدا.
ئەم ژمارەو رێژانە بە پێی ئاماری فەرمییە, منیش باوەڕم بە گزی و فرت و فێڵی پارتە دەسەڵاتدارەكان لە هەڵبژاردندا , ئێستا و رابردوو و داهاتوو هەیە, وێڕای نەبوونی دادپەروەری هەڵبژاردن لە كوردستاندا.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
عەلی مەحمود

ئەرشیڤی بەڕێز: عەلی مەحمود