کاوسین بابەکر: کەرکوک جێناهێڵین.

سەرنەگرتنی ڕیکەوتنە سیاسیەکانی شۆڕشەکانی کورد هۆکارە سەرەکیەکەی کەرکوک بووە، ئاخر ئەگەر دڵ و قودس بووبێ چۆن لەکوردستان دەردەهێنرێ؟ پاشان کەرکوک موڵکی هەموو کوردستانیانی کوردستانی گەورەیە و هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

سەرنەگرتنی ڕیکەوتنە سیاسیەکانی شۆڕشەکانی کورد هۆکارە سەرەکیەکەی کەرکوک بووە، ئاخر ئەگەر دڵ و قودس بووبێ چۆن لەکوردستان دەردەهێنرێ؟ پاشان کەرکوک موڵکی هەموو کوردستانیانی کوردستانی گەورەیە و هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ بەتەنها حوکمی لەسەر بدات. دوای ڕوخانی ڕژێم لە 2003داو دەرچونی مادەی 58 کەدواتر بوو بە مادەی 140 و کە دەبوایە لە 2007 دا کێشەی کەرکوک بەتەواوی چارەسەرکراباو هەرسێک قۆناغەکەی جارەسەر کە لە ماددەکەدا هاتوون کۆتاییان پێهێنرابا. نەک کۆتاییان نەهات بەڵکو دوای گۆڕانکاریەکانی ئۆکتۆبەری 2018کەهەنگاوەکانی چارەسەر پێچەوانە بوونەوەو تەعریبێکی تر سەر لە نوێ لەسەردەستی پاریزگاری داسەپاو دەستی پێکردەوە، ئەم کارە کە دەبوایە خاوەنانی هەردوک دروشمی کەرکوک دڵ و قودسە ناچار بکات هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ وەستاندنی ئەم تەعریبەو ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ئەو شارەو دڵخۆشکردنی کەرکوکیەکان کە زۆر کوردانەو دڵسۆزانە بەرانبەر بەم هەموو زوڵم و ئازارەی تەعریبچیەکان راوەستاون، کەچی بەداخەوە پارتی بەبیانوی جیاجیا پشتی لەو شارەکردووەو تەنها یەکێتیەکان لەگەڵ کەرکوکیەکان ماونەتەوە.
یەکێتی بۆئەوەی پارتی جاریکی تر ڕاکێشێتە ناوکاری پێکەوەیی بۆ کەرکوک، بەناچاری بەشداری لە حکومەتی نوێدا بەکەرکوکەوە بەستۆتەوە، بەڵام تائێستا پارتی ئامادەنەبووە ڕیکەوتنێکی لەو جۆرە واژوو بکات، هەرچەند لەدانیشتنی لیژنەی هەردوکلا لە پێنجی شوباتدا لێکگەیشتنێکی تەواو هەبوو بۆ واژووکردنی ڕێکەوتنەکە.
ئەگەر پارتی واژووکردنی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان بکاتە بەدیلی ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی هەڵەیەکی مێژوویی گەورە دەکات کە نازانرێ لێکەوتەکانی چۆن و چەند دەبێ ئەوەندە هەیە زۆر زەحمەت دەبێ پێشبینی بەدونیا هاتنی حکومەتی نوێ بکەین، ئەگەر بەدونیاش بێت ڕەنگە بەمردوویی بێت. لەو دۆخەشدا دەبێ نوقڵانەی هەڵبژاردنەوەیەکی گشتی نوێ لێبدەین.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر