عوسمان عومەر: تایەفەى صابیئە مەندائیەکان یا ئاینى مەندائیەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشەکى
بابەتى ئاینەکان و کەمەنەتەوەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان بابەتێکى ئالۆزو پێکەوە پەیوەستە, نوسین و لێکۆلێنەوە نەک هەر سەبارەت بەسابئە مەندائیەکان کارێکى ئاسان نییە، بەلکۆ سەبارەت هەر ئاینێکى تر, ناوى مەندائیەکانم بیستبوو ئەویش لەدوورەوە بەحوکمى ئەوەى لە هەریمى کوردستان بوونیان زۆر کەمە تەنها بنکەیەکى رؤشنبیرى و یەکیتى مەندائیەکان لە عەنکاوەى هەولێر بونیان هەیە. بەپێى ئەو زانیاریانەى سەبارەت مەندائیەکان دەستم کەوتوە بەزۆرى لە *بەصرە, عمارە , دیوانیە,کوت و سوق الشیوخ ,حەلفایە وقلعة صالح وجبایش و قورنە و کەناراوەکانى هەردوو زێى دیجلەو فورات و هۆرەکانى خواروى عیراق بونیان هەیە. هەروەها لە ئیران بەتایبەت کەناراوەکانى کارون و کەرخەو موحەمەرە و ئەهواز بسێتین و شوشتەر, ئاینى ئیسلام و مەزەبەکانى بیرو ڕاکانیان لەسەر ئەو تایەفەیە یا ئاینە و ئايا خاوەن کتێبن یا (ئایندار -اهل الذمة)هەرچۆنێ بێ، بەلام یەکێکە لە ئاینە کۆن و تایەفە کۆنەکان کە لەعیراقى کۆن دا ژیاون.
پێش ئەوەى بچمە ناو بابەتەکەم شتێک هەیە پێویستە بگوترێ ئەویش ئاینى ئیسلام دان بەهیچ ئاینێکى تردا نانێت جگە لە ئاینى ئیسلام بەپێى سورەتى ال عمران لە قورئانى پیرۆز کە دەفەرموێ ” وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ”* بابەتەکەم ئەوە نییە تا شیکارى بۆبکەم بەلام دیارە دەسەلاتداران و فەرمانرەوایانى عیراق هەر لەکۆنەوە تا ئەمرۆ بەچاوێکى تر سەیرى گەلان و کەمەنەتەوەکان و تایەفە ئاینیەکانیان کردوە, هەندێ جار ڕێگا گیرى کراوە لە ممارسەکردنى ڕێورەسمە ئاینیەکانیان، بەلام ئەم ئاین تایەفەو کەمەنەتەوانەى لە عیراق و هەریمى کوردستان هەن و دەژین ناتوانرێ بەیەکجارى لێک داببڕێندرێ و کۆتاییان پێ بهێنرێ، بەلکو پێویستە هەولبدرێ بەئاشتى و تەبایی پێکەوە لەم وولاتە بژین و چیتر کەس ناچار نەبێ ژیانى ئاوارەیی لەهەندەران بەسەر ببات, ئاینى مەندائى وەک چۆن جولەکە خاوەنى تەوراتن و فەلەکان خاوەنى ئینجیلن و ئیسلامیش خاوەنى قورئانە ئەوانیش چەند کتێبیان هەیە لەهەمویان گرنگتر کتێبى (کەنزا ربا) لەم چەند ساڵەى رابوردوو لەلایەن دەستەیەک لەوانە پرۆفیسۆر صبیح خمیس مدلول و پرۆفیسۆر یوسف متى قۆزى و دکتۆر بەشیر عبدالواحد وەریان گیراوەتە سەر زمانى عەرەبى و شاعیرى مەندائیەکان عبدالرزاق عبدالوحد پێداچونەوەى زمانەوانى بۆکردووە.1
بەحوکمى ئەوەى ئارەزوى خوێندنەوەى بابەتى مێژوویی دەکەم ئەم بابەتەم دەربارەى سابیئە مەندائیەکان هەلبژارد وەک شێوەلێکۆلینەوەىەکى کورت, هەرچەند ناتوانرێ بەچەند لاپەرەیەک مێژوویەکى دوورو درێژ سەبارەت ئاینێک یا تایەفەیەک بخرێتە ڕوو بێ کەم کوڕى نەبێ, مەندائیەکان تایەفەیەکى ئاینى لەناو کۆمەڵگاى عیراق چ کۆن چ نوێ بونیان هەبووە, ئەم ئاینە ئاینێکى یەکتا پەرستن, باوەر بەخوداى تاک تەنها هەیەوزمانەکەیان زمانێکى ئارامى خۆرهەلاتى کۆنە زۆربەى مەسحەف کتێب و ڕاسپاردەکانیان بە زمانى مەندائیە, زۆر لەنوسەران و لێکۆلەران چ بیانیەکان چ مەندائیەکان خۆیان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە سابیئە مەندائیەکان مێژووى خۆیان تۆمار نەکردووە و بیروباوەر و(ارکان – بنەما سەرەکیەئاینیەکان)ى خۆیان بۆ خەڵک ڕاڤەوروون نەکردۆتەوە هەر بەداخراوى هێشتۆتەوە لە قؤناغێکى دوروو درێژى مێژوویی دا و ئەو مەسحەف و کتێب و دەستنوسانەى هەیانبوە نەیان گۆرێوەتە سەر زمانى عەرەبى یا زمانە زیندوەکانى دونیا بەتایبەت هەندێکیشیان بیریان چۆتەوە و نەوەنۆێەکانىان کە زمانى ئارامى نازانن لەوەش خراپتر پیاوە ئاینیەکانیان ئەو کتێب و دەستنوس(مخطوطة)وراسپاردە (تعالیم) کەهەیانە و خۆیان بەکۆنترین ئاینى یەکتاپەرست دادەنێن شاردویانەتەوە لەگشت و تایبەتیش ئەوەش لەترسى چەوساندنەوەو لەناوبردنى ئەو شتانە بووە لەگەل ئەوەش توشى راوەدونان و چەوساندنەوەو دەربەدەربون هاتون,وەک خۆیان دەلێن نهێنى پاراستن و نەدرکاندنى نهێنیەکانى ئاینەکەیان لەپێناوى مانەوەى خۆیان ئاینەکە بووە.
لەسەردەمى نوێ زۆرێک لەمێژوو نوسان و لێکۆلەران جا چ مەندائى بوون یا غەیرە مەندائى زۆر لێکۆلینەوەو بابەت و کتێبیان سەبارەت سابیئە مەندائیەکان نوسیوەو بەچاپ گەیاندووە لەوانەد.رشید الخیون, عزیز سباهى دکتۆر بشیر عبدالواحد خاوەنى دوو کتێبە یەکیان بەناوى الصابئە المندائیین بین الانصاف والاجحاف و کتاب الصابئە المندائیین/ معلومات موجزە و بەندە لەڕێگەى ئیمیلەوە پەیوەندیم دروستکردوە لەگەلى بەسوپاسەوە وەلامى زۆرپرسیارى داومەتەوە, ناجیە مڕانى و محمد عمرحمادەو علاء کاظم نەشمى کەخۆى ترمیذايه كەپلەیەکى ئاینیە لاى مەندائیەکان.2
سەرۆکى تایەفەى سابیئە مەندائیەکان کە بەزمانى مەندائى پێى دەگوترێ ( ریش امە)دەلێت” ئاینى مەندائى ئاینێکى تەبشیری نییە و بەهۆى ئەوەى پیاوە ئاینیەکانمان نهێنى پارێزبوون و هیچ شتێکیان دەربارەى ئاین و پەیڕەوبنچینەکانى نەدرکاندوە واى کردووە زۆربەى ئەو لێکۆلینەوانەى پێشو وورد نەبن و نەتوانراوە زۆر راستى دەربارەى ئاینەکەمان دەربخرێ, هەروەها دەلێت “سابیئە مەندائیەکان ئاشتى خوازن و دەیانەوێ بەئاشتى لەناو کۆمەلگادا بژین و خاوەنى کەسانى بەتوانایە بۆ خزمەتکردنى وولات بەلام لەسەردەمانى پیشو وەلا خراون سەرەڕاى ئەوەش دوورخراونەتەوەو ئازاردراون هەر بۆیەشە نەهێزێکى سەربازى و نەسوپایەکیان نەبووە بەدرێژایی مێژوو تەنها باوەڕیان بەو کتێبانەى خۆیان هەبووە کە چەکى پارێزگارى کردن بوە لەخۆیان و ئاینەکەیان و بەرەنگارى کردن .3
ناتوانرێ لەلێکۆلینەوەیەکى کورتى چەند لاپەرەیی یا نوسینى کتێبێکبەتەواوى مێژووى ئاینێک یا تایەفەیەک مافى خۆى بدرێتێ 4 بەلام هەوڵم داوە کورتەیەک دەربارەى مێژووى سابیئە مەندائیەکان لەعیراق و ڕەگەزیان و پەیدا بونیان, چۆنیەتى زمانەکەیان, ناونانیان, بنچینەى ئاینەکەیان, نێردراوو پێغەمبەرەکانیان,کتێبەپێرۆزەکانیان,قەدەغەکراوى ئاینەکەیان, پلەى پیاوە ئاینیەکانیان و… هتد، بخەمە ڕوو زۆریش گەڕاوم بە دواى سەرچاوەدا هەندێکیان لە ڕێگاى PDF وە داونلۆدم کردوون و هەندێکى تر رێگە پێدراو نەبووە, هەروەها سودم لەهەندێ لێکۆلینەوە و وتار و بەتایبەت موسوعة العیون المعرفیە تایبەتە بەمەندائیەکان خۆیان هیوادارم جێگەى ڕەزامەندى خوێنەرانى بەڕێز بیت و لەکەم کوڕی و هەر هەلەیەک بمانبورن چونکە یەکەم کارى لێکۆلینەوەمە.

ئامانجى لێکۆڵینەوە:
ئامانج لەم لێکۆلینەوەکورتە خوێندنەویەکە بۆ تایەفەى سابیئە مەندائیەکان کە ئاینێکى کۆنى یەکتاپەرستە پێش ئاینى ئیسلام بونیان هەبووە و دواى پەیدابونى ئاینى ئیسلامیش هەربەردەوام بون و پارێزگارییان لەئاینەکەیان و مانەوەیان وبەردەوامى بۆنەو جەژن و رێوڕەسمەکانیان کردووە ئامانجى دووەمیشم ناساندنیانە بەنەوەى نوێ و خستنە ڕووى بیرەباوەرە ئاینی وبۆنەو رێورەسمە ئاینیەکانیان وکتێبە پیرۆزەکان و پێغەمبەرانیان و ژمارەیان و شوینى نیشتەجێ وبلاوبونەوەیان چونکە ئەم تایەفە یا ئاینە بە ئاینێکى کۆن و بونێکى کۆمەلایەتىیان هەیە لەناو کۆمەلگاى عیراقى هەرچەندە لەهەریمى کوردستان تەنها پێگەیەک وەک یەکیتى مەندائیەکان لەهەولێرو ناحیەى عەنکاوە هەیە, ئاینێکى ئاشتى خوازو شەرانگێزو بەگێجەل نەبوون لەعیراق و کەسانى ناودار کە زۆربەریان خاوەنى بڕوانامەى بالان لەوانە پرۆفیسور, دکتۆر, ئەندازیارو نوسەرو ئەدیبیان تێدا هەلکەوتوە لەم لێکۆلینەوەیە هەندێکیان دەخەمە ڕوو.

گرنگى لێکۆڵینەوەکە:
گرنگى ئەم لیکۆلینەوەیە لەوەدایە بەدەرخستنى لایەنى شاراوەى ئەم ئاین و تایەفەیە و ناساندنیان و خاوەنى مێژوویەکى دوورودرێژ و گەلێ جاریش لەرۆژگارى مێژوودا توشى چەوساندنەوەو کۆمەڵکوژى و راوەدوونان بوون چ لەسەردەمى کۆن وسەرەتاى پەیدا بونى ئاینى ئیسلام و فراوان بوونەکان پەلهاویشتنەکانیان چ لەسەردەمى فەرمانڕەوایی ئیرانى کۆن و نوێ و چ لەلایەن ڕژێمى عیراقى کۆن و نوێش, هەرچەندە زۆرێک لەو سەرچاوانەى بەکارم هێناون جەخت لەوەدەکەنەوە نەیانیان ویستووە هیچ کەسێک بچێتە ناو قوڵایی ئاینەکەیانەوە لەگەل ئەوەى لێدى دراوەر نزیکەى 25 ساڵ لەناویان ژیاوە و لەگەڵ یان بووە بەلام لەکتێبەکەى وەک خۆى باسى دەکات زۆر شتیان بۆ ئاشکرانەکردووە ئەوەش بەهاندانى پیاوەئاینیەکانیان تەنانەت ئەوانەى خۆشیان, ئەو کتێب و لێکۆلینەوانەشى لەسەریان کراوە کەسەیرم کردون و خویندومەتەوە لەسەر ئەوە کۆکن کە ئاینێکى تەبشیرى نیە وبەردەوام نایانەوێ نهێنى ئاینەکەیان هەلمالدرێ تەنها هۆکارى ترس دەخەنە ڕوو هۆکارى تر باس ناکرێ.

ئاستەنگى بەردەم لێکۆلینەوە:
لە سروشتى هەرلێکۆلینەوەیەک لێکۆلەر چەند ئاستەنگێکى دێتە پێش هەندێ جار لەرووی سەرچاوەیە وەک کتێب و لێلکۆلینەوەکان و کتێبە وەرگێڕدراوەکان هەرچەندە وەک خۆم کێشەم نە لە زمانى عەرەبى نەلەسەیرکردنى سەرچاوە ئینگلیزیەکان نەبووە، بۆ نمونە/ گەر زمانى ئارامیم بزانیایە زۆردەقى کتێبە ئاینەکانیان رەنگبێ پڕی بێ لەبابەتى مێژوویی و ئەدەبى و یەکێکى تر لەسروشتى هەندێ لیکۆلینەوە بەتایبەت ئاینى و تایەفى وا پێویست دەکات لەناویان بژیت و تیکەلاویان بیت تا متمانەت پێ دەکەن و هەندێ نهێنیت بۆ دەرخەن وەک خۆم تەنها توانیومە لەگەڵ دکتۆر بشیر عبدالواحد پەیوەندى ئەلیکترونى بگرم و بەسوپاس و رێزەوە وەلامى داومەتەوە سەبارەت ئەو پرسیارانەى کە ویستومە و بەحوکمى ئەوەى لەهەریمى کوردسانیش بونییان نییە وەک تایەفە گەر بونیان هەبوایە دەبوایە بونمونە لە دوکان یا تەق تەق یا پردێ، چونکە مەندائیەکان زۆربەى ڕیورەسمەئاینیەکانیان لەگەل ئاوە نەک هەرلیکۆلینەوەکەى من بەلکو هەموئەوانەى دیراسەى مەندائیەکانیان کردوە لەسەرئەوە کۆکن.

1- قورئان و ئاينى صابيئەى مەندائى:
قورئانى پیرۆز ئاینى صابیئە مەندائیەکان بەیەکێک لەو ئاینانە دەژمێرێ کە خاوەنى کتێبن و موسلمانان دانیان بەوەدا ناوە کەخاوەنى ئاینن ولە3 ئایەتى قورئانى پیرۆزدا ناویان هێنراوە لە سورەتى بەقەرە دا دەفەرموێ ” ان الذين امنوا والذين هادوا والنصارى والصابئين امن منهم بالله واليوم الاخر وعمل صالحافهم اجرهم عند ربهم ولاخوف عليهم ولاهم يحزنون” لە سورەتى مائدەش هاتوە ” ان الذين امنوا والذين هادوا والصابيئين والتصارى ….هتد ولەسورەتى حەج هاتووە ” ان الذين امنوا والذين هادوا والصابئين والنصارى والمجوس والذين اشركواان الله يفضل بينهم يوم القيامة” گەر سەرنج بدەین لەئایەتى 17ى سورەتى حەج هەست بەوە دەکرێ کە خواى گەورە ئاینى سابیئە مەندائیەکانى بەئاینێکى سەربەخۆ داناوە و نەیبەستۆتەوە بەپینج ئاینەکەى تر واتەجیاى کردونەتەوە.5
2- لیکۆلێنەوەکانى پیشوتر:
زۆر لەرۆشنبیران چ ئەوانەى سەر بەو تایەفە بوون یا کەسانى تر لیکۆلێنەوەیان لەبارەى ئەوئاینیەوە نوسیوەو زۆرێک لە خۆرهەلاتناسەکان لەسەرەتاى ئەم سەدەیە چەندین لیکۆڵینەوەو کتێبییان نوسیوەو وەڕگێڕاوە سەبارەت بەمەندائیەکان و ڕەگەزو بیروباوەڕیان بۆنمونە لە نێوان ساڵەکانى 1930 – 1960 سەدو چل و دوو لێکۆلێنەوەیان داناوە، لەوانە 66 یان لە ئەڵمانیا و 24 یان لە بەریطانیا و 15 یان لە فەرەنساو 9 یان لە ئیتالیاو 16 یان لە وولاتە ئیسکندنافیەکان, یەکێک لەوانەى کە گرنگى بەوبابەتە داوە لێیدى دراوەڕ و خۆرهەڵاتناس لیدزبارسکى کە کەنزارباو ڕێنماییەکانى یحیى کورى زەکریاى وەرگێراوەتە سەر زمانى ئەڵمانى و من لەم بابەتە پشتم بەهەندێ لەو سەرچاوانە بەستوە.6 ساڵى 1660ى زاینى ئیخلینیس چەند (وەرگیراوێک – مقتبس)ی لەچەند کتێبێکى ئاینى سابیئەکان دواى وەرگێڕاوە بەهاوکارى کەسێکى مەندئى, لێکۆلەرى سویدى م. نۆربیرگ سالى 1816 کتێبى کەنزارباى وەرگێڕاوە, پیتەرمان سالى 1867 جارێکى تر کتێبى کەنزارباى وەرگێراوە ئەویش هەلەکانى نۆرنبێرگى دووبارە کردۆتەوە, سالى 1856خۆرهەلاتناسى ئۆکرانى دانیال خوالسۆن دیراسەیەکى بەناوى الصابئە ومذهب الصابئة بلاو كردۆتەوە, ساڵى 1880 نیقۆلا سیوفى خۆیندنەوەیەکى بەناوى دراسە فى عقائد الصبە او الصابین بلاو کردۆتەوە, سالى 1820 پیتەرمانى ئەڵمانى گەیشتۆتە هۆڕەکانى خواروی عیراق لەنزیکەوە لەناویان دا ژیاوە و تێکەڵاویان بوە بەوەش توانیویەتى شارەزایی لە رێورەسمە ئاینیەکان و بۆنەکانیان دواتر ئەوە بوە یەکەم سەرچاوە بۆ زۆرێک لەخۆرهەلاتناسەکان, دواى ئەوانیش لیدى دراوەر لەناویان و لەگەل یان ژیاوە ئینجا ئەو کتێبەى نوسیوەبەناوى الصابئە المندائیون و سالى 1969 لەلایەن نعیم بدوى و غضبان رۆمى وەرگێراوەتە سەرزمانى عەرەبى .7
……………………………………………………………………………………………………………
• طالب عبد الرضا گیطان / قســـم علم الاجتـماع/بحث انثرۆپۆلۆجى فى اصول الصابئە المندائیین / بحث
• هەمان سەرچاوەى پێشوو .
• قورئانى پیرۆز سورەتى ئال عمران ئایتى 85.
1- ستار جبارحلو سەرۆکى تایەفەى سابیئە مەندائیەکان
2- د.بشیر عبدالواحد یوسف/ الصابئە المندائیین بین الانصاف والاجحاف و الصابئە المندائیین/ دائرە معلومات موجزە
• ئایەتى 62ى سورەتى بەقرە
• ئایەتى 69ى سورەتى مائدە,
• ئایەتى 17 ى سورەتى حەج
3- د.بشیر عبدالواحد یوسف/ الصابئە المندائییە / معلومات موجزە / شمس للنشر والاعلام / القاهرە 2017
4- د.رشید الخیون / الادیان والمذاهب بالعراق / منشورات الجمل / كولن المانيا / الطبعة الثانية2007
5- خمیس سبع الدلیمى / قراءة فى عقائد الصابئە المندائیة/مجلة کلیە التربیة الاساسیة/العدد45/سنة2005/بحث
6- ناجية المرانى / مفاهيم صابئة مندائية / تاريخ ودين ولغة / بغداد 1981 الطبعة الثانية.
7- احمد العدوی / تاریخ الدراسات المندائیە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت