هۆشیار جەمال: وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا وەک شوێنی بازرگانی کردن بە منداڵانەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوانینێک بۆکتێبی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە)
بازرگانی کردن بە منداڵان یەکێکە لەو جۆرانەی بازرگانیەی لەسەرتاسەری جیهاندابوونی هەیە، ساڵانەش ڕوو لەزیاد بوونە. بەهۆی نالەباری دۆخی سیاسی بەشێک لەوڵاتان و بڵاوبوونەوەی هەژاری ناسەقامگیری وڵاتان و حوکمی دیکتاتۆری لەو وڵاتانەی، کە بەوڵاتی هەناردەکردنی منداڵان دەناسرێن.
بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە خۆی لەچەند جۆرێکدا دەبینێتەوە، وەک فڕاندنیان یاخود بەکرێ گرتنیان بە نرخێکی کەم و هاندانی کەسوکاریان بۆکۆچکردن بە بیانوی کارکردن و ژیانی باشترو شایستە تر. دواتر دەستدرێژی سێکسی کردنە سەریان و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، یاخود کارکردن بە منداڵان تەنها لەبەرامبەر دابینکردنی ژەمەکانی نان خواردنیان. هەروەها کارکردن بە منداڵان تەنهابەرامبەر کەمێک پارە، واتە وەک دەستی کاری هەرزان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. لەدوای تەشەنەسەندی تەکنەلۆجیا بازرگانیکردن بەمنداڵانەوە زیادی کردوە و لە ئیستادا لە ڕێگای ئیتەرنیتەوە بەشێکی زۆری مامەڵەکان دەکرێت.
لەساڵانی ڕابردوود وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای وەک لەئەندێشەی هەرتاکێکی کوردا وڵاتیکی پێشکەوتوی دادپەروەر و شوێنی پاراستنی مافی ژنان و منداڵان ناسیوە، کەئەمەش بە هۆی ئەوە هەڵمەتە میدیایە گەورەیەوەیە کەئەو وڵاتانەی وەک فریشتە وێنایان کردووە، و بێلایەن نەبووە لەوەی چۆن لایەنە جوانەکانیان بڵاودەکەنەوە، لایەنە خراپەکانیشی بڵاوبکەنەوە، کەبریتیە لە بەکاڵاکردنی مرۆڤ بە گشتی و ژنان و منداڵان بەتایبەت.
بازرگانی کردن بە منداڵانەوە ناونیشانی توێژینەوەیەکی جیهانیە، کە کراوە بە کتیب و لەلایەن هەردوونوسەر (دکتۆر سرور قارونی، خالید بن محەمەد)ە،وە نوسراوە، و (سابیر عەبدولکەریم )کردویەتی بە کوردی، کە تێدا شیکردنەوەی ورد بۆ جۆرەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان دەکات و ئامارو داتاکان لەوڵاتانی بەژدار لەم بازرگانیەداباسکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونسێڤ ساڵانە زیاتر لە (2)ملێون منداڵ دەفرۆشرێن بە باندەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و، ئەو بازرگانانەی ئەم کارانە دەکەن، ساڵانە زیاتر لە (٩)ملیۆن دۆلاریان لەم بازرگانیەدا دەست دەکەوێت، و لە دوای بازرگانی چەک و مادەهۆشبەرەکان بازرگانی منداڵان زۆرترین داهاتی هەیە.
لەجیهاندا بەگشتی و لە ئەوروپا بەتایبەتی چەندین ڕێکخراوی گەورە هەیە بۆپاراستنی مافی منداڵان، و چەندین ڕێکەوتنامەو یاسا هەیە بۆ پاراستنی مندالان لەبازرگانی کردن پێیانەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانە خۆیان بوونەتە شوێنی بازرگانی کردن بە منداڵانەوە، کەدابەش دەبن بۆسێ جۆر
یەکەم/ وڵاتانی هەناردەکانی منداڵان وەک (ڕوسیا، رۆمانیا، چیک، کرواتیا، وڵاتانی باشوری ئاسیا)، تەنها لە ڕوسیا ( 330)کۆمپانیای هەناردەکردن و بازرگانی کردن بە منداڵانەوە هەیە.
دووەم/ وڵاتانی پەراندنەوە ئەمە ئەو وڵاتانەیە کەدەبنە پرد بۆبازرگانی کردن بە منداڵانەوە وەک کۆمارەکانی یوگۆسلافیای جاران بەگشتی.
سێیەم/ وڵاتانی هاوردەکارکە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە، کە خۆیان بە لانکەی پاراستنی مافی مرۆڤ و منداڵان دەزانن وەک/ ئەلمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا.
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا ساڵانە (600 تا 800)هەزار منداڵ لەسەر سنورەکان دەفرۆشرێن و، هەروەها ساڵانە لە ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاترلە (300)هەزار منداڵ ڕووبەڕووی بەکارهێنانی سێکسی دەبنەوە لەپێناو دەستکەوت و قازانجی مادی.
هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئاسایشی ئەوروپا بڵاوی کردۆتەوە ساڵانە (200)هەزار لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ بەکار‌هێنانی سێکسی، و لەوڵاتێکی وەک ئیتالیا نرخی کچانی ناکام تەنها (4000)دۆلارە. لەوڵاتی هۆڵنداش (10)هەزار منداڵ بازرگانی یان پێوەدەکرێت و لەبواری سێکسیدا بەکاردەهێنرێن. جگە لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و سویسرا، کە چەندین باندی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە تێدایە.
بەرازیلیش وەک وڵاتێکی ئەمریکای لاتین لە (500 )هەزار هەتا (2) ملێون منداڵی خوار ( 16 )ساڵ کاری لەشفرۆشی پێدەکرێت، لە ئەمریکاش زیاتر لە (15)هەزار کچی تەمەن بچوک وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
لەکوردەواریدا وتەیەک هەیە دەڵێت: هەمووشتێک بەخوێ و خوێش بە مانایە، بەڵام ئەی ئەگەر خوێ – خۆی تامی لەدەست دا دەبێت چی ڕووبدات؟” ئەوەی لەم کتێبەداسەرنجی خوێنەر ڕادەکێشێت ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردوە، کەچەند لێپرسراوێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشێوەی کارا بەشدارن لەڕێکخستنی بازرگانی کردن بەمنداڵان و خزمەتگوزاری باندە لەشفرۆشەکان دەبێت، کەڵکیان لەپۆستەکانیان وەرگرتەوە ڕێژەی 20% یان بەژدارن لەبازرگانی کردن بەمنداڵانەوە.
ئەوبازرگانیە گەورەیە کەبەمنداڵانەوە دەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپی هەیە، وەک بە کارهێنانی منداڵان وەک کاڵایەکی گەشتیاری، هەروەها بڵاوبوونەوەی هاو رەگەزخوازی، دەستدرێژی سێکسی، بلاوبوونەی زیاتری نەخۆشی ئایدز زۆربوونی دیاردەی خۆکوشتن لەناومنداڵانی قوربانیدا. بڵاوبوونەوی دیارەی سواڵکردن و نەبوونی پەناگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکان، زیادبوونی کێشەکانی پەروەردەو زۆربوونی ڕیژەی نەخوێندەواری.
هەروەها ڕووخانی بارودۆخی دەرونی منداڵاکان و چاندنی گیانی ڕق و توندوتیژی و رەفتاری تاوانکاری، کەوا دەکات لە قوربانیەوە بن بەتاوانبار، بەشێکی تری ژیانیان لە سوچی زیندانەکاندابەرنە سەر.
ئەوەی جێگای ئاماژەکردنە ئەو وڵاتانەی کەجگە لەیاسا دانراوەکانی دەستی مرۆڤ یاساکانی ئاین و بە تایبەت یاساکانی ئاینی ئیسلام کارگەری هەیە لەسەر تاکەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و کچانی خوارتەمەن (18)ساڵ زۆرکەمترە، بەهۆی توندی سزا لەسەر ئەو کەسانەی کەبازرگانی بە منداڵانەوە دەکەن، بەراورد بە وڵاتانەی تری جیهان، کە هەردەم مافی ژنان و مندالان لەسەرزاریانە و بانگەشی بۆ دەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت