پشکۆ ناکام​: پرسە.​

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (بزوتنەوەی گۆڕان)مان بیست، بە خەسارەتێکی گەورەی موعارەزەی هەرێم ئەژمێردرێت ، کە لە 19/ی شوباتی ئەمساڵ لە “پیرمام” کۆچی دوایی کرد .
بزوتنەوەی گۆڕان) کە زڕ برای “ی. ن. ک” و براگەورەی باڵی ڕیفۆرم” بوو لە تەمەنی کورتی خۆیا ئەکتیڤ و جێی هیوا بوو​ تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی” شێر پەنجەی بنەماڵە بوون” بوو،​ ئیتر بەدەست ئەو دەردەوە ئەیناڵی تا دوا ساتەکانی ژیانی، جگە لە​ نەخۆشییەکەی کەووتبوە ململانییەکی توند و بوو بو بە دووبەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانەی ” پیرمام ” چارەسەر ئەکرێت و بەشەکەی تریان پێیان وابوو لە نەخۆشخانەی ” خەڵک ” چارەسەری پێویست هەیە،​
دوا جار لایەنگرانی ” پیرمام” سەرکەوتن و بوونە هۆی کۆچی دوایی​ لە نەخۆش خانەی ” پیرمام/ بەشی پلە و کورسی” و دوای خۆی سێ نەوەی بە جێ هێشت بە ناوەکانی: سەلەفی، پارلەمانی،​ ئینتیهازی، کە ڕۆڵی بەرچاوویان هەبوو لە گیرسانەوەی لە نەخۆشخانەی پیرمام و دواتر گیان لەدەست یانی ……………​
خوای گەوەرە سەبووری بات بە هەموو لایەک

” انا للعائلة و انا الیها راجعون “​

هاوڕێیانی لاوێتی ” ب.گۆڕان “​

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت