کاوسێن بابەکر: حکومەتی نوێ بێ یەکێتی لەدایک نابێ لەباردەچێ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێناچێ پارتی مەستی کورسیە زۆرەکانی بەری دابێ یان بڕیارەکان بەبێ هەرسکردنێکی بەکۆمەڵ دەدرێن وتەنها چەندکەسێک لەکۆتاییدا ئەو بڕیارانە دەدەن، هەروەک بینیمان دوا کۆبونەوەی یەکێتی وپارتی هەردولا تێگەیشتنێکی هاوبەشیان گەڵاڵەکرد کەبەیەکەوە کار بکەن بۆ هەموو کێشەکان واتە بەیەک پاکێج کاربکەن بۆ حکومەتی نوێ و بەغداوکەرکوک، کەچی دواتر لەگەڕانەوەیاندا بۆ لای سەرۆکەکان بڕیاری پارتی گەڕانەوەبوو بۆڕاکۆنەکەیان و واز هێنان لەکەرکوک وبەغداتەنها کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
18ی مانگ دیاریکراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، یەکێتی پێش کۆبونەوەکە چاوەڕێی بڕیاری هەردوولابوو بۆ کۆبونەوەی پاریزگای کەرکوک و ئامادەباشی بۆهەڵبژاردنێکی پارێزگارێکی کورد بۆ کۆتاییهێنان بەو تەعریبە نوێیەی پاریزگاری ئێستای داسەپاو دەیکات، بەمەش هیج نەبێ کەمێک لەئازاری کەرکوکیەکان کەم دەبێتەوە، بەڵام پارتی کەخەریکە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو رازی دەکات بۆ کۆبونەوەکە و وانیشان دەدا کە بێمنەتانە مامەڵەلەگەڵ یەکێتی بکات گوایە زۆرینە دەبن پێویستیان بەتەوافوقی سیاسی نییە! ودەتوانن کارەکان بەبێ یەکێتی جێبەجیبکەن، لەکاتیکدا هەر ئەم پارتیەبوولەپەرلەمانی ڕابردوو داوای تەوافوقی دەکردو دژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بوو هەر لەسەر ئەم کۆبونەوەیە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕانی ئاودیوکردەوەو دواتر وەزیرەکانیشی دەرپەڕاند!
گریمان گۆڕان و کۆمەڵ بڕیاریانداو بەشداری حکومەتیان کرد چۆن ئیدارەی زۆنی سەوزدەدەن لەکاتێکدا زۆرینەی خەلک و ئیدارەکان و بەرپرسەکانی ئەمنی و ئیداری سەربازی ناوچەکە ئەندام و هەوادارو دۆستی یەکیتین؟ ئایا ئەگەر ڕۆژێ لەڕۆژان پارتی بەشداری حکومەت نەبێ ڕیگەدەدا پارتەکانی تر لەزۆنی زەرد دەستەڵات بگرنەدەست؟ یان واقعی کوردستان دەخوازێ بەڕێکەوتنی سیاسی و لێکگەیشتن و تەبایی حکومەت پێکبهێنن و هەموان لەپێناوی بەرژەوەندی هاونیشتمانیان خەبات بکەن و ئەو کێشەو گرانی و نەبوونی خزمەتگوزاری و کێشەی بودجەو موچەو هەڕەشەی داعش و…هتد، پێکەوە چارەسەر بکەن و، کەمێک لەبەرژەوەندیە حزبی و کەسیەکانیان دابشکێنن و پەیمان و بەڵێنە زۆروبۆرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بێننەوە بیری خۆیان و، هێندێک وەفا نیشانی کەسوکاری شەهیدان و دەنگدەرانیان بدەن.
پارتی ئەگەر وەک سووربونەکەی لەسەر ڕیفڕاندۆم سووربێ لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی، بادڵنیابێ حکومەتێکی تەندروست لەدایک نابێ بەڵکو لەباردەچێ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت