بەهرۆز جەعفەر: ئەم کەرکوکە!.

بەهەموو ئەو پۆخڵەواتەی لەناو حیزبی کوردی دا هەبو، مام جەلال تاڵەبانی زەمانەتێک بو بۆ ئەوەی کەرکوک هیچ نەبێت لەدەست چوونەکەی دوابخات، وێڕای ئەوەی کەسێتی تاڵەبانی لەسیایەتکردندا سازش کردنی تیابو، هاوکات […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

بەهەموو ئەو پۆخڵەواتەی لەناو حیزبی کوردی دا هەبو، مام جەلال تاڵەبانی زەمانەتێک بو بۆ ئەوەی کەرکوک هیچ نەبێت لەدەست چوونەکەی دوابخات، وێڕای ئەوەی کەسێتی تاڵەبانی لەسیایەتکردندا سازش کردنی تیابو، هاوکات لەسەر ئایدۆلۆجیا یان بیروباوەڕێکی دیاریکراو بە بەردەوامی نە ئەوەستا. بەڵام بونی تاڵەبانی هەر زامنێک بو بۆ کەرکوک.
ئێستا ئەو باهۆزەی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیەوە هەڵیکردووە، ئەو سزایانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەم بێنەو بەرەیەی سعودیە گوایە نەوت لە نەیجیریا ئەکڕێ و لە خەزانەکانی دا هەڵی ئەگرێت، ئەم هەناردەکردنەی نەوتی کەرکوک بۆ ئوردن ( ئوردن لەشەڕی ئێران – عێراق دا پشتی عێراقی گرت، لە داگیرکردنی کوەیت دا هەر پشتی عێراقی گرت، لە رووخانی بەعس دا هەر پشتی گرتن، عێراق هەمیشە 20$ دۆلار هەرزانتر لەبازاڕ نەوت بە ئوردون ئەفرۆشێ). هەروەها ئەم گەڕانەوە سەرسەختەی بەریتانیا بە تامی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی بۆ عێراق، ئینجا ئەو ئامارە جیاجیاو ئەنقەستانەی لەسەر یەدەگی ڕاستەقینەی نەوتی کەرکوک بڵاو ئەکرێتەوە.
وە هەروەها ئەم سەرکردایەتیەی کورد لەناوچەکەدا ئەیبینین، بەتایبەتی ئەم دەم و چاوانەی لە کەرکوکن و قیادەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەکەن و، ئەیانناسین، یان ئەوانەی پەرلەمانتارن. وە یان ڕۆشنتر لەمەو سەتا سەت و دوور بێت لە ڕووی هەموو کوردێک ئەوەیە کە لە کوردەواریدا وتراوە « ئەمانە هی ژێر ئەم بارە نین، یان هینی ئەم بارە نین». کەرکوک حەوت نوێنەری لە بەغدا هەیە، بە هەمویان 7٪ حەوت لەسەت لەئاست داخوازی خەڵکی شارەکە نین، وە 7٪ یش فیکری سیاسیی و ڕوئیایان بایی ئەوە نییه دوورنمایەک بێت بۆ ئەم شارە…
ئیمڕۆکە دەیان هەزار کەرکوکی دەیان موعاناتیان هەیە، لە تاوا تەلەفۆن و نامە ئاڕاستەی ئێمە ئەکەن، سادەترینیان ببینە لە کۆمپانیای نەوتی باکور لە کۆی 14230 کەس نزیکەی 1200 کەس کوردن!. نیسبەتی کورد بەرەو 3٪ ئەڕوات. !. لە تەندروستی و پەروەردەو ڕێگاوبان و پۆلیس لە 14٪ بۆ 25٪ تێپەڕ ناکا !؟. ئێمە دە ساڵیش ئەبێت ئەم ئامارانەمان بڵاوکردۆتەوەو بە نەرمی و بە توندی گوتومانە.
هۆیەکی تریش ئەوەیە هەر خراپیەک لە دۆخی ئابوری و ئەمنی کەرکوک ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەمنی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری لەسەر هەرێمی کوردستان ئەبێت. بۆیە ئەوەی سیانزە ساڵ لەو کەرکوکە حوکمی کرد درۆیان کردووە تەنها خەریکی نەوتفرۆشتن و ڕێککەوتنی ئەملاولا بون لەگەڵ ئەملاولای ترا بۆ سەفقەی بازرگانی، ئەوەی کورد بە سیانزە ساڵ بە کەرکوکی کرد چواردە سەدەیە عەرەب بەرانبەر کوردی نەکردووە، ئێستاش هێشتا خەریکی بازرگانی کردنن!. بۆیە پێویستە کورد نوێنەرایەتیەکی بەهێزی هەبێت کە یەک دەست و یەک بڕیار بێت ئیش لەسەر ئاستی جیاجیا بۆ کەرکوک و کەرکوکیەکان بکات.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر