دکتۆر کەمال میروادەلی: سوریا و سیناریۆکانی، دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئاڵۆزەکان. بەشی شەشەم.

* کۆتایی داعش لە سەر دەستی کورد. * زلهێزانی دنیا سەر بۆ کیژانی سەربەرزی کورد دادەنەوێنن. * ژنانی داعش و شەرەفی کورد. ( 1 ) ئاخری لە گوندێکی نزیک سنووری […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

* کۆتایی داعش لە سەر دەستی کورد.
* زلهێزانی دنیا سەر بۆ کیژانی سەربەرزی کورد دادەنەوێنن.
* ژنانی داعش و شەرەفی کورد.

( 1 )
ئاخری لە گوندێکی نزیک سنووری سوریا و عێراق، لە باغوز خەلافەتی دەوڵەتیی داعش تەفر و تونا کرا.
لە ڕۆژی 23 ی مارتدا، لە دەستوورێکی سەربازیی نێونەتەوەییدا، بە لێدانی مارشی نەتەوەیی ئەمریکیی و مارشی کوردستانیی ئەی ڕەقیب، و بە ڕیزبوونی ڕیزی پێشەوەی کچ و کوڕە گیانبەخشەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژە-داعش، کۆتاییپێهێنانی داعش راگەێندرا.
وەزیری بەرگریی بەهێزترین دەوڵەتی دنیا ئەمریکا پاتریک م. شاناهان رایگەیاند:
ئێمە ئیلهام لە سەرکەوتنەکانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە مەیدانی جەنگدا وەردەگرین. ئەمڕۆ ئەو راگەیاندنەی هەسەدە کە ئازادکردنی ئەو بەرینەخاکەی کە جاران لە سوریا و عێراق بەدەست داعشەوە بوو، سەدی سەد تەواو کرا، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە زیاتر لە 20،000 میلی چوارگۆشە لە عێراق و سوریا، لە کانوونی دووەمی 2017 ەوە لە داعش پاککراوەتەوە و ئەو گرۆیە تیڕۆڕیستە چیدیی کۆنترۆلی ئەو ناوچانە ناکات.
ئیستا کاتێکی لەبارە کە هەسەدە بناسین [ئیعتیرافی پێبکەین] کە ئەو رێبەرایەتی جەنگی دژ بە داعشی لە سوریا کرد….]” [ دەقی قسەکان بە ئینگلیزیی:
Attributed to Acting Secretary of Defense Patrick M. Shanahan:
We are inspired by the battlefield success of the Syrian Democratic Forces (SDF). Today’s SDF announcement that the liberation of the territory once held by ISIS in Iraq and Syria is 100 percent complete confirms that more than 20,000 square miles in Iraq and Syria have been cleared of ISIS since January 2017 and the terror group no longer controls populated areas. Now is an appropriate time to recognize the SDF who led the fight against ISIS in Syria
سایتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکیی/ dod.defense.gov
لە لایەکی تریشەوە لە سەروتاری رۆژی 24 ی مارتدا، تایمزی بەریتانی بۆ یەکەمین جار هێزەکانی هەسەدە بە میلیشیا ناو نابات و بە سوپا [ئارمی] و شەروانانیان بە هیزی سەربازیی پرۆفێشنال ناو دەبات. دیارە ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو داواکارییەی وەزیری بەرگریی ئەمریکییە کە کاتی ئەوە هاتووە [ئیعتیراف] بە هەسەدە وەک سوپایەکی نیزامیی دژە تێرۆر و پارێزەری خاکی خۆیان بکرێت.

( 2 )
بەڵێ دوای ٤ ساڵ لە خڕبوونەوەی وەحشەکانی سەردەمی جەهالەتی ئەعرابیی لە 70 ولاتەوە و دروستبوونی هاوپەیمانییەکی جیهانیی لە 70 دەولەت
ئەوە دڵی دایکانە و پرچی پیرۆز و پەنجەی ناسکی کچی کورد بوو کە خەلافەتی خوێن و خەرافاتی خڵتانی خۆڵ و خوێنی بەزین و تیکشکان کرد.
گڵاوترین و گەوادترین و مڕندەترین هێزی وەحشیگەریی ئیسلامیی لە جیهانی سەردەمی ئەمڕۆ و مێژووی نزیکدا، بە دیلیی و زەلیلیی کەوتە ژێر پێی پیرۆزی کچانی کوردەوە…
ئەو ئەژدیهایانەی ڕۆژێک پەلاماری هەزاران کچ و کوڕ و ژن و منالی بێبەرگریی و بێگوناحی کوردیان لە شەنگال دا: بۆ گۆشتی مرۆڤ خواردن، کوشتن، سەربڕین، کۆمەڵکوژیی و زیندەبەچال کردن، بە زۆر ئیسلامکردن، و گرتن بە سەبایا و غیلمان و، ناوچەی شەنگالیان بە گۆڕی بە کۆمەڵ داچاند، ئەمڕۆ هەر ئەو ریشگلاوانە و بیرڕەشانە، پشتیان کردە جەننەتی حۆرییەکانیان و لە بەردەم کچی کوردا کڕنووشی پەشیمانیی و زەلیلبوون و حیزبوون و جەستە بەدەستەوەدانیان، هێنا
دیارە هۆکاری سەرەکی کە پالی بە هەزاران کچی کوردەوە نا گیانیان بکەنە قوربانی و پاڵی بە پەیەگەوە نا جەنگی دژە داعش بگرێتە ئەستۆی خۆی، لە یەکەم ڕۆژەوە رایانگەیاند تٶلەسەندنەوەی ئیزیدییەکان و ئازادکردنیانە.
ئەوەتا ئەو حەقیقەتەش لە باغوز لە سەر دەستی تٶڵەسێن و زمانی شیرینی کوردیی کچەکوردێکی شەڕوانی ئیزیدیدا لە باغوز بۆ هەموو جیهان خۆی دەسەلمێنێتەوە:
ئەو کچە گیانباز و شەرەفمەندە دەڵێت:
ئەز وەک ژن بۆ پاراستنی مافی خۆ دجەنگم. مە لە شارو گوندی خۆ بە ئاشتی ژیان دکردن. وان هیرشا مە کرد. مە مافی خۆ هەیە دیفاع لە خۆمان بکەین.
As a woman I started fighting Isis to protect our rights. We were living in peace in our cities and they attacked us. We have the right to protect ourselves. https://www.youtube.com/
ئەو فلیمسازەی ئەی بی سی ئۆسترالی دەلێت: لە کاتێکدا بانگکردنی هێزی ئاسمانیی لەلایەن هێزی تایبەتی ئەمریکییەوە گرنگ بوو، بەلام زۆربەی شەڕەکە کورد کردی، دە هەزاریان لێ کوژرا کە زۆریان ژن بوون.

( 3 )
لاشەی بۆگەنی داعش
شەڕوانێكی عەرەب: لاشەی [داعشەکانم] بینین کە هێشتا بەستەکە دۆلار لە ناو دەستیان دابوون
پەیامنێری تایمزی لەندەنیی ئاوا باسی ساتەکانی دوایی داعش دەکات:
پارچەی جەستەی [داعشەکان] لەگەل بەستەکە دۆلار و چەکی بەجێماو هەموو ئەو شتانەن کە لە خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامیی جێماون، شەڕوانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات [هەسەدە]، دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە ڕۆژی شەممەدا چوونە ناو دوا قەڵاکەیانەوە. سەرکەوتنیان لەوێدا، دوا پەڵەی خەلافەتی خۆ-ڕاگەێنەری داعش لە سەر نەخشە دەسڕێتەوە کە ماوەی نیو دەیەی خایاند و جارانێک بەرینایی یەکی نیوەی قەوارەی بەریتانیای دادەپۆشیی و حەوت ملیۆن و حەوتسەد هەزار کەس لەوێدا دەژیان..

Scattered body parts, and huge piles of cash and weapons are all that is left of Islamic State’s caliphate,. Fighters with the Syrian Democratic Forces (SDF), entered the Syrian town of Baghuz, Isis’s last stronghold, after declaring final victory on Saturday. Their triumph there wipes the last speck of Isis’ self-proclaimed caliphate, which lasted for half a decade and once covered an area half the size of the UK with a population of 7.7 million, from the map.

[ فادی ئەلشائیتی ، شەڕوانێكی لۆکالی عەرەبی هەسەدە کە یەکێک بوو لە هەوەلین شەروانانێک کە بچنە ناو شارۆچکەکەوە وتی: من لاشەی بێژومارم بینین کە ژن و مناڵیشیان تێدا بوو.. دیمەنەکە وەک فلیمێکی ترسولەرز دەچوو. دەتتوانی نووسینی سەر دیوارەکان ببینی:
[دەمێنێن و بلاودەبینەوە،،، ئەی بەرازە کافرەکان بۆتان دێین]
شەڕوانێکی دی ئەسمەر ئەلبەحر وتی: ئەوەی بەڕاستیی سەرنجی منی ڕاکێشا ئەو هەموو چەک و تفاق و جبەخانە بەجێماوە بوو کە نەتدەتوانی باوەڕ بە چاوت بکەیت. نەتدەتوانی هەنگاوێک بهاوی بێ ئەوەی بە سەر چەکاندا بکەویت. دۆلاری پەخش و بلاوبۆوەم لە هەموو شوێنێک دەبینین، لاشەی [داعشەکانم] بینین کە هیشتا دۆلارەکانیان لە ناو دەستیان دابوون. پاوەندی سوریی تێدا نەبوو، تەنیا دۆلار.!]
لەم بەینەدا چارەنووسی 250 کەس کە سەرکردە پلەبالاکانی داعشیان تێدان.. لەگەڵ خێزانەکانیان لە ئەشکەوتیکدا لە بەری رۆژهەلاتی کەناری فورات خۆیان شاردبۆوە، دیار نییە.]

( 4 )
تینوو بوون بە خوێنی کورد
تینووبوون بە خوێنی کورد پێش هاتنیان، لەگەڵ هاتیان ، لە کاتی لە ناوچوونیان، دوای لە ناوچوونیان
ئەوە تاوانەکانی داعش لە شەنگال و موسل دژی کورد ئاشکران، بە داخەوە بە پێی راپۆرتێکی تری تایمزی لەندەنی ئەو ژن و مندالانەی کە داعشەکان تەسلیمیان نەکردن و تا دوا لەحزە هێشتنیانەوە پێدەچێت ژن و منالە ئێزیدییەکان بووبن. چونکە بە پێی هەموو ئەژمارەکان تا ئێستا 3000 کەسیان ونن و چارەنووسیان دیار نییە، راپۆرتەکەی تایمز باسی نزیکەی 700 ژن و مندالی ئێزیدی دەکا کە ڕەنگە لە باغوز بووبن و وەک رەهن و دیواری لەش بەکارهاتبن. لە کاتێکدا هەر لە سەرەتای جەنگی باغوزەوە ڕێگەیان بە هەزاران لە ژن و مندالی خۆیان دا لە ماڵە ژێر زەمینەکانیان بچنە دەرەوە و خۆیان بەدەستەوە بدەن. ژن و منداڵە ئیزیدییەکانیان بە دیلیی هێشتنەوە.
ئەمە حەقدی ڕەشی وەحشی نابەشەریی ئیسلامیی بەرامبەر کوردی بێ تاوان نیشان دەدات. هەر ئەمەنا دوای تێشکانی باغووزیان و ئەو مامەڵە هەرە مرۆڤانەی کورد لەگەڵیان کردن، کە لە هیچ هەلومەرجێکی شەڕ و تێشکانی دوژمنێکی دڕندەی وەک داعش لە مێژوودا مامەلەی وا مرۆڤانە نەبووە، کەچی سێ داعش لەوانەی لە باغووز هەلاتن بۆ عێراق دیسانەوە چوون بۆ شەنگال بۆ ئەوەی لە وێ لە ناو ژن و مندالی کوردا خۆیان بتەقێننەوە.
تایمز دەنووسێت.
”دوای تێشکانیان گرۆی داعش، وا دیاربوو دەیانەوێ پیشانگەی توانستی بەردەوامبوونیان لە چاندنی ئاژاوە لە ناوچەکەدا بەوە نیشان بدەن کە لەو داعشانەی هەڵاتوون سێ کەسیان لە شەنگار خۆیان بتەقیننەوە. ئەو ناوچەیەی کە کارەساتی کوشتار و بردنی دەیان هەزار ئێزیدی لە ئابی 2014 دا بینی.. ئەو تاوانەی کە بۆ یەکەم جار رۆژاوای بۆ جەنگ لەگەڵ ئەوەی پێی دەوترێ خەلافەتی داعش ڕاکێشا.”
The group appeared to showcase its continuing capacity to sow chaos across the region yesterday, when three people who had recently travelled into Iraq from Syria detonated suicide bombs in Sinjar, the region where Isis’s slaughter and kidnap of tens of thousands of Yazidis in August 2014 first pulled the West into war with the so-called caliphate.

دەربارەی نهێنیی بوونی دەیان هەزار داعشیی و مناڵەکانیان لەو مەسافە کەمەی باغووز دا، پەیامنێری تایمز دەنووسێ:
ژێرزەمینی داعش پڕن لە تونێڵ کە ئەو داعشانەی لە کوشتن رزگاریان بووە دەشێ هێشتا لە ناویاندا خۆیان پەنا دابێت. میستەر شائیتی (شەروانێکی عەرەبی هەسەدە) وتی: ئەو پەناگانە سەرسوڕمێنەرن، تەواو وەک خانووی ئاسایی وان، کەلوپەلی ناو ماڵ و خواردن و تەنانەت جلوبەرگیشیان تێدایە. هیشتا دەیان داعش لە ناو تونێلەکاندا خۆیان شاردۆتەوە. بەڵام خەریکی پاککردنەوەی ناوچەکەین و ئەوانەی ماون خۆیان بە دەستەوە دەدەن.

The ground beneath Baghuz is riddled with tunnels where surviving militants could still be sheltering. Mr Shaiti said they are “stunning, just like normal houses, they have furniture, food and even clothes.” “There are still tens of Isis in some tunnels. The area is being cleansed and the remainder are surrendering now,” he added.

( 5 )
ژنانی جیهادی نیکاحی داعش و شەرەفی کورد
ژنانی داعش: هاوار، هاوار، لای کورد بمانهێڵنەوە تەسلیمی سوریا و عێراقمان مەکەن.
لە فلیمیێکی دۆکیومێنتاری فرانس -24 دا، کە لە سەر یوتیوب هەی/ 1- youtube.com

ژنە عەرەبەکانی جیهادی نیکاح کە لە فەڕەنساوە چوون هاوار دەکەن:
ئیمە دەمانەوێ خۆمان بدەینەدەست کوردەوە لای ئەوان دیل بین، دەزانین کورد نامانکوژن و ئەشکەنجەمان نادەن و لاقەمان ناکەن و نامان کەن بە کۆیلەی سیكس و نامانفرۆشن. بەلام دەترسین بماندەنە دەست سوریا و عێراق، واتە عەرەبە مسڵمانەکان، ئەوان دەمان کوژن، بە زۆر سوارمان دەبن یان دەمانکەن بە کۆیلەی سیکس یان بە سەبایا و دەمانفرۆشن.
فلیمی دۆکیومێنتاری[ گەرانەوەی بووکەکانی داعش] زۆر گرنگە چونکە لە مەیدانی جەنگ و لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەر زەمینیی قارەمانانی یەپەگە و تەسلیمبوونی هەزاران ژنی داعش لە کاتی زیندوودا وێنەی رووداوەکان دەقیقە بە دەقیقە گیراون و قسەو ئاخاوتنەکان تۆمار کراون. هیزەکانی شۆڤێنیست و فاشیستی عارەب و تەنانەت گەوادی تۆرانیی کوردیش ‌هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە ڕەشبکوژیی تۆمەتبار دەکەن لە کاتێکدا هیچ جەنگێک ئاوا لەبەرچاوی میدیای جیهانی رووینەداوە و چاودێریینەکراوە: رٶژ بە ڕۆژ و سات بە سات لە دەستپێکییەوە تا تەسلیمبوونی هەزاران داعش سەرەتا ژن و مندالەکانیان، ئەوسا خۆیان، ئەوسا رووداوەکانی مەیدانی جەنگ خۆی ، دامەزراندن و ژیانی داعشەکان لە کەمپەکاندا، چارەسەری نەخۆشەکان و دابەشکردنی خۆراک و بەتانی بە سەریاندا پێش گوازتنەوەیان، ئەوسا گرتنی دوا مۆڵگەی داعش لە باغووز و راگەیاندنی سەرکەوتن لە لایەن هەسەدەوە … ئەمانە هەموو دەقیقە بە دەقیقە لە دەیان فلیمی مەیدانییدا تۆمار کراون.
گومانی نییە هەر شوێنێک بە سەدان سارۆخی سووتێنەر لە ئاسمانەوە بۆمباباران بکرێت دەبیتە سووتەمەنیی. ئەمە کاری هاوپەیمانان و ئەمریکا بوو. بەلام هەسەدە چەندین حەفتە دواهێرشی دوا خست و رێبازی دەرچوونی بۆ ژن و مندال و تەسلیمبوونی بۆ داعشەکان هەنگاو بە هەنگاو دەکردەوە.زیاتر لە 60،000 ژن و مندال و پیاوی داعشی کە لەوانە 5000 داعشی تێرۆریستیشیان تێدایە، لە تونێلەکانی باغووزەوە ڕیگای ئازادیی و تەسلیمبوونیان بۆ کرایەوە،
فرانس 24 ی فەرەنسیی، بی.بی.سی بەریتانیی، ئاڕ.تی روسیی و ئەی.بی.سی ئۆسترالیی و سی.ئێن.ئێن ی ئەمریکی، دی.دەبلیو ی ئەڵمانی، یۆرۆنیوز، و چەندین کەنالی عەرەبیی فلیمی دۆکیۆمێنتاری زیندوویان هەیە. سکای العربیە، الحدث، البلاد، الحرە، العربی، الان و… هتد.
بەلام کەنالی فاشیستیی ئیخوانیی ئەلجەزیرە دەنگ و رەنگی نەبوو، کەچی دوای هەموو شتێک دێ هەسەدە بە دروستکردنی مەحرەقەیەک لە باغووز تاوانبار دەکات و گوایە بۆ شاردنەوەی ئەو مەحرەقەیە شەڕوانە عەرەبەکانیان دەرکردوون و هێزی تایبەتی دژە تێرۆریستیبە کوردیان خستۆتە جێیان بۆ دوا هێرش بە بێ ئەوەی هیچ بەلگەیەک نیشان بدات.https://www.aljazeera.net
ئەوان کە بۆ ئاژاوەنانەوە و پروپاگاندە بۆ وەحشییەتی ئیسلامیی لە هەموو شوێنێکن بۆ نەدەچوون وەک فرانس 24 و بی بی سی خۆیان لە ناو مەیدانەکە ئەو هەموو رووداوە سەرنجراکێش و مەلحەمیی و مێژووییانە تۆمار کەن؟
بەڵام ئەوان چۆن دەیانەوێت کچە جەنگاوەرێکی گەنجی جوانی کورد نیشان دا لە کاتێکدا تفەنگی لە شانە یارمەتی ژنە داعشێک دەدا مندالی ببێت، یان مناڵی ژنە داعشێک لە باوەش دەگرێت، یان قەتارەی داعشی دیل نیشاندا هەندێ جار، وەک بۆسەیران بچن کەس قسەیەکیان پێناڵی بە پێچەوانەوە ئەوان هێشتا هاواری داعش دەکەن و قسە بە دوژمنەکانی داعش دەلێن، و سەدان دیل تەنیا یەک یا دوو کچ یان پیاوی شەڕوانیان لەگەڵە، هتد ئایا ئەم ژنانە بکەوتنایە دەست جوندی عەرەبی عێراقیی یان سووریی یان تەنانەت هێزەکانی نوسرە چییان لێدەکردن؟ وەلامەکە دیارە و پێویست بە گومان و گریمان ناکات.
دیارە نیشاندانی ئەم (دیمەنە ئەییوبییانە) – سەلاحەدیینی ئەییوبی تاکە سەرکردەیەکی ئیسلام بووە کە هەرگیز دیلی لە جوولەکە و مەسیحی سەلیبیشی نەکوشتووە و ژنانی دیلی نەکردوون بە سەبایا بەلکو ڕێزی لێگرتوون و پاراستوونی ] بە درۆخستنەوەی هەموو ئایدیۆلۆجییەتی فاشیی و ساختەیان دەبوو بە تایبەتی لە ڕقی جاهیلانەیان بەرامبەر کوردی کورد، کوردی شەرەفمەند نەک شەرەففرۆش، پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە؟
خۆشبەختانە ئەو فلیمە گرنگەی فرانس 24 و زۆر فلیمی زیندووی دیکەی ڕۆاژاوایی ناو مەیدانی جەنگ، بە شێوەیەکی هەرە کاریگەر ئازایی و جوانمەردیی و مرۆڤایەتیی جەنگاوەرانی یەپەگە لە پرۆسەی جەنگ و خوێن و قوربانیداندا، نیشان دەدا ، هەم هەڵوێستی پاک و چاکی کەلتووری بەردەوامی زەردەشتییانەی ئینسانی کورد بەرامبەر ژن و منال و دیل نیشان دەدا، کە ڕاستی بە هێچ جۆر لە دیمەنی جەنگ و دیلی جەنگی ئاسایی ناچێت.
فلیمسازیی گەرانەوەی بووکەکانی [راستی جیهادنیکاحەکانی] داعش، دەڵێت:
ئەوان [ژنە داعشەکان] هەموو خۆیان بەدەست کوردەکانەوە دا چونکە کورد سزای مردنی نییە.
They have all surrendered to Kurds because they are against death penalty.
فلیمسازەکە بۆ ماوەیەک لەگەل ژنە داعشییەکی توندڕەوی فەرەنسیی بە ناوی مەتینا قسە دەکات کە بە فەرەنسی قسە دەکات و هێشتا باوەرێ بە داعشە و لەوە دەچێت خوێندەوارێکی باشیش بێت.
ژنە داعشییەکە دەڵێت: [بڕوانە چرکەی 25 ی فلیمەکە]
[[گەورەترین ترسی ئێمە ئەوەیە کە بکەوینە دەست رژێمی عێراقیی یان ڕژیمی سوریی. چونکە ئێمە زۆر چاک دەزانین کە زۆرگێ [رەیپ] دەکرێین و ئەشکەنجە دەدرێین. لە باشترین حاڵەتدا دەکوژرێین. لە خراپترین حاڵەتدا دەمانفرۆشن. ئەمە بەڕاستی خراپترین شتە کە بە سەرمان بێت.. بۆ کورد، دەزانین کە لای کورد زۆرگێکردن نییە، ئەشکەنجەدان نییە. بە دروستیی مامەڵە دەکرێین. ئێستا ئێمە چاوەڕێین ئەوان پۆشاک و دۆشەک و خواردن و خێوەتمان بۆ دێنن.

Our greatest fear is to end up in the hands of the Iraqi regime or the Syrian regime. Because we know very well we will be raped and tortured. At best killed, at worst sold. That would be really the worst for us. With Kurds, we know there would be no rape and no torture. And we are treated properly. We are waiting for them to give us covers, mattresses, food and a tent.

فلیمەکە رادەی بەدڕندەبوونی زۆر لە ژنانی داعشیش دەردەخات کە باکیان نەبووە بە دیمەنی سەربرین و خۆتەقاندنەوە و کوشتن و بڕین، بەلام دیارە تێیاندا هەبووە وانەبوون. زۆریان تێدایە پەشیمانن. بەلام ناوێرن تەنانەت دوای خۆ تەسلیمکردنیشیان بە هەسەدە، قسە دژی داعش بکەن.
فلیمسازکە ژنیکی داعشی ڕازیی دەکات کە بە ئازادیی قسە بکات ئەویش قبوڵ دەکا بەو مەرجەی دەنگی بگۆڕن. ئەمە هەندێ لە قسەکانێتی لە فلیمەکەدا: :
ئەگەر ژنەداعشییەک گوێی لە قسەکانم بێت و بزانێ من کێم، ئەوە ملم بە چەقۆ لێدەکەنەوە، مناڵەکانم و هەموو خێزانەکەم دەکوژن. گەر ئەمەش بکەن، کەس نییە بە هانامەوە بێت. بەلێنم بدەیە دەنگم بگۆڕی..ئێمە شەو ناخەوین چونکە بە نۆرە پاسەوانیی خێوەتەکان دەکەین..ئێمە ناتوانین هەستی خۆمان بەڕاستی دەربڕین. ناتوانین بڵێین چیتر دەوڵەتی ئیسلامییمان بە لاوە پەسند نییە. گەر ئەوە بڵیین [ مەبەستی ئیستا دوای تەسلیمبوونیان بە هەسەدەشە] پێت دەڵێن خراپباوەڕ و خێوەتەکەت دەسووتێنن. ژنەداعشێک زۆر بە لایەوە ئاسایی یە داگیرسێنەرێک [شقارتەیەک، ئاگرێک] بداتە مناڵەکەی و بینێرێ خێوەتەکەت بسووتێنێ. خێوەتەکانیش ناسکن زوو گڕ دەگرن.

If a Daesh woman hear this and discover who I am, they are going to slit my throat, and kill my children and whole family. If this happens no one can help me. Promise to change my voice. We don’t sleep at night because we guard the tent in turns. We cannot express how we really feel, we cannot say we no longer like the Islamic state. Otherwise they call you a misbeliever and burn your tent. A woman could well send her kid with a lighter to burn your tent.

راستیی ئاشکرا لەم فلیمە و زۆر فلیمی تری لەم جۆرە دەردەکەوێت کە زۆربەی ژنانی داعش لە ژێر پەردەی ئیسلام و ئیمانەوە بۆ جیهادی نیکاح و شووکردن چوون. لە کاتێکدا ئەو ژنە فەرەنسییە دەلێ: مـێردەکەی دوو ژنی تریشی هەبوو بەلای ئەوەوە ئاسایی بوو چونکە پیاوەکە دەرەقەتی هەموویان دەهات واتە دەیتوانی نیکاح لەگەڵ هەرسێکیان بکات و بەمە لە رووی شەرعییەوە غەدری لێنەکردوون، بەلام ئەو وەک ژن دوو پیاوی پێهەڵناسووڕێ. بەلام زۆربەی ژنەکانیش دوو تا چوار جار [شوویان] کردووە. هەر کە میردێکیان کوژراوە ئۆتۆماتیکی پیاوێکی تری کردووە بە مێرد یان بە پێچەوانەوە داعشێک ئەوی کردووە بە ژنی سێیەم یان چوارەمی خۆی. لە بەر ئەوە کوژران یان شەهادەتی داعشی هەم بۆ ژنە ماوەکان و هەم بۆ پیاوە ماوەکان بە خێر گەڕاوە. ئەو بۆ لای حۆرییەکان چووە و بێوەژنەکەشی جیهادی نیکاح لای پیاوێکی ئیمانداری تر دەکا و خێر بۆ ئەو دنیا کۆدەکاتەوە.
چەند ژنیکی ئەندەنوسیی و عەرەب دەلێن: ئەوەی بەلای داعشەکانەوە زۆر خولیا بوو: ژن و ژن و ژن.

زۆربەیان هەقی شەرعیی خۆیان بە بوونی چوار ژن (گەر هەبووایە) تەواو دەکرد. و مەسەلەی تەمەنیش دیارە لای ئەوان شتێک نییە، ئەو دوو کچەی لە لەندەنەوە بۆ جیهادی نیکاح چوون و ئێستا دیلن تەمەنیان 15 سال بوو کە ڕۆیشتن و حەفتەی یەکەمی گەیشتنیان بە لەزەتی جیهادەکەیان گەیشتن. بۆیە لە سەرفەیسبووک و میدیاکانی تر هەمیشە حەملەیەکی فراوانیان بۆ راکێشانی كچ و ژنی ئیسلامیی بۆ دەولەتی خەلافەت هەبوو.. ئەوەتا لە باغوز ژن لە زیاتر لە 40 ولاتەوە دەبینرێن..
میدیای ڕۆژاوا بێشەرمانە فانتازیای داعشی بلاودەکردەوە و هیشتا ئەوانەی بۆ جیهادی نیکاح چوون یان دوای چوونیان کراون بە کۆیلەی سێکس ناویان دەنێ: بووکەکانی داعش. زۆربەی ژنان بە دوای وەهمی داعشی کەوتبوون. کە دەکەونە داوی داعشەوە وەک خۆیان باسی دەکەن دوو بژاردەیان هەیە و بەس: کۆیلەی شەرعیی سێکس یان جەزرەبەدان و کوشتن.
ئەوە راستییەکی تاڵە وەک ژنە داعشێکی بەریتانیی بۆ بی.بی.سی دەیگێڕێتەوە نەک ئەو ژنانەی کە لە دەرەوە بۆ ناو داعش چوون بە لکو هەموو ئەو ژن و کچانەی لە ژیر شار و ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی داعشدا بوون وەک بابەتی سێکس سەیرکراون و ناچاری شووکردن بە داعشەکان کراون..سەیری ڤیدیۆکە بکە ژنەکە بە عەرەبی قسە دەکات و ژیرنووسیی ئینگلیزیشی لەگەڵە. دیارە پیاوەکانی داعش زۆر لە ژنەکان زیاتر بوون و هەر یەکە چوار ژنیشی ویستووە و هی زۆر گەنج و مناڵ. بۆ ئەمە لە ناو رەققە و شارەکانی تری ژیر دەستیان داعشە ئەجنەبییەکان و ژنەکانیان ماڵ بە مال بە دوای کچی گەنج و منال داگەڕاون تا بە زۆر ناچاریان بکەن شوو بە داعشەکان بکەن _ راستیی بیانکەن بە کۆیلەی سێکس جیاوازییەکە تەنیا ئەوەیە ئەوان وەک دڕندانە ئیزیدییەکانیان بە غەنیمەی جەنگ دانا و ناویان نان سەبایا، بەو كچانەیان نەوتووە سەبایا، بەلکو بەجیگەیاندنی ئەرکی شەرعیی پشتگیریی جیهادی نیکاح..

کچە عەرەبەکە بە بی.بی.سی دەلێت:
[ کۆتوبەندی زۆریان بۆ داناوین. داعشەکان زمانی عەقل تێناگەن..ئەوان تەنیا ئیتاعەکردنیان دەوێت.. بە هەموو شێوەیەک دەسبەسەرین، هەموو جووڵەیەکمان لە سەر حیسابە.. جلوبەرگی شەرعی تەواو تا داپۆشینی چاومان لە سەرمان فەڕز کراوە.. مەمنوعە مۆبایلت پێ بێت.. هەتا لە سەر شێوەی ڕۆیشتنمان موحاسەبە دەکرێین. دەکرێ یەکێک لە [داعشە[ موجاهیرەکان داوای هاوسەریی/زەواجت لێ بکات..ناچارت دەکەن شوویان پێ بکەیت… ئەمە زۆرترین شتە کە ڕوودەدات.. کە کچێکیان لە شەقام ببینایە داوای زەواجیان لێدەکردیی و دەبوو قبوولی بکەیت. لەمەش زیاتر داعشە ئەجنەبییەکان یان ژنەکانیان خۆیان بە مالاندا دەگەران دەچوونە ناو مالانەوە ئەگەر کچێکیان بدیبایە لەو تەمەنەی خۆیان دەیانەوێت بە زۆر ناچاریان دەکردن شوویان پێ بکەن بە تایبەتی بە دوای کچی مناڵدا دەگەڕان. .. دیدی ئەوان بۆ ئیسلام زۆر بەربەریی/ هەمەجییە ….]

https://www.youtube.com/watch?v=a9SiPFy0dnI
ئایا هێشتا ئەلجەزیرە و میدیای عەرەبی تەنانەت میدیای تۆرانیی باشووریش ئەم حەقیقەتانە بلاو دەکاتەوە؟
دەبێ، گەر کەرامەت و ئینسانییەتیان هەبێت یان مابێت، لە پێش هەموو کەسدا عەرەبەکان و مسلمانەکان ئەوسا هەموو دنیا سوپاسگوزاری کورد بێت کە ئەم سەڕەتانەی لە سەر خاکی سوریا پاک کردەوە و ناوی خەلافەتی جەهالەت و وەحشییەت و گەوادیی و لەشفرۆشیی شەرعیی لە سەر نەخشە سڕیەوە.

=============================

هەندی ڤیدیۆ و دۆکیومێنتاریی لە سەر هەسەدە و جەنگی باغوزو داعش:

https://www.youtube.com/watch?v=twi1NYnVHu8
https://www.youtube.com/watch?v=_TQ3nupFoqI
https://www.youtube.com/watch?v=cMaESkNhy1M
https://www.youtube.com/watch?v=Lq24ja1bq7o
https://www.youtube.com/watch?v=Rd6gSN6SrrI
https://www.youtube.com/watch?v=wGom-2PR1uM
obsessed with women
https://www.youtube.com/watch?v=5hAlKlQ2g1Q
https://www.youtube.com/watch?v=uUE5C8wnpU8
https://www.youtube.com/watch?v=uUE5C8wnpU8
https://www.youtube.com/watch?v=r4UCJhVNj_Y
https://www.youtube.com/watch?v=ZwZC8_3Isbg

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی