عیماد عه‌لی: ڕاسته‌ ئه‌ردۆگان په‌رجوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی هه‌یه‌؟

له‌ یوتیوب، له‌ ڤیدیۆیه‌كی به‌ربڵاویدا كه‌ ده‌موچاوی كرژبۆته‌وه‌ و به‌خۆی سه‌ری سوڕماوه‌، ئه‌ردوگان ده‌ڵێت كاتێك له‌ ناوچه‌ی دالمان له‌ ولایه‌تی موگلا بووه، یاخیبوان پێش ئه‌و خۆیان كردووه‌ به‌و شوێنه‌دا و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

له‌ یوتیوب، له‌ ڤیدیۆیه‌كی به‌ربڵاویدا كه‌ ده‌موچاوی كرژبۆته‌وه‌ و به‌خۆی سه‌ری سوڕماوه‌، ئه‌ردوگان ده‌ڵێت كاتێك له‌ ناوچه‌ی دالمان له‌ ولایه‌تی موگلا بووه، یاخیبوان پێش ئه‌و خۆیان كردووه‌ به‌و شوێنه‌دا و سه‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی ئه‌وی تێدا بووه‌ و بێ ئه‌وه‌ی بیبینن لێی دابه‌زیون! به‌هه‌مان شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كاتێك كافره‌كان چون بۆ ئه‌شكه‌وتی حه‌ررا و ده‌زووی جاڵجاڵۆكه‌یان بینی و بێ ئه‌وه‌ی بیدۆزنه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان.
ئا ئه‌م زیاده‌رۆیی و هه‌ست به‌ مه‌زنێتیه‌ی ئه‌ردوگان له‌باری ئایینیه‌وه‌ هه‌مان شێوه‌ زێده‌رۆیی و خۆ به‌زلزانیه‌كه‌یه‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ توشی بووه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌م چیرۆكه‌ خه‌ڵقكراوه‌ی ئه‌ردۆگان بێگومان لای مرۆڤی ئاسایی زۆر گومان هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر با بڵێین درۆش ناكات و له‌وكاته‌دا شتێك له‌و باره‌وه‌ روویدابێت وخۆی شاردبێته‌وه‌، كه‌ چیرۆكه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی ناگێرێته‌وه‌. بۆچی به‌ته‌نیا بووه‌ له‌ فرۆكه‌كه‌داو، پاسه‌وانه‌كانی له‌كوێ بوون، ئایا ئه‌وه‌نده‌ ئاسانه‌ و به‌وردی چاودیری كراوه‌ و خۆیان كردووه‌ به‌ فرۆكه‌كه‌یدا؟ به‌و ئاسانیه‌ جێگه‌ی فرۆكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌ی بۆچی نه‌یانتوانیوه‌ بیبینن؟ تۆ بڵێی ئه‌میش ده‌زووی جاڵجاڵۆكه‌ ده‌رگای فرۆكه‌كه‌ی ته‌نیبێت و دواتر باسی بكات.‌
ئامانجی پشت ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوگان له‌م كاته‌دا له‌ سه‌رجه‌م رووه‌كانیه‌وه‌ چیه‌؟ خه‌ڵكی توركیا و به‌تایبه‌تی لادێ نشینه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ ساویلكه‌ن و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدان و وا به‌ئاسانی باوه‌ڕی پێبكه‌ن؟ یان ده‌توانێت هه‌رچۆنێك بێت كۆمه‌ڵیك ده‌نگی پێ په‌یدا بكات؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی دوورمه‌ودای هه‌بێت و نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیش بێت و خۆی به‌ والی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سه‌رجه‌م موسڵمانان بزانێت، ئایا به‌م رێگه‌یه‌ ده‌توانێت خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنێت؟
به‌هه‌رحاڵ، ئێمه‌ لێره‌دا له‌ رووی ئایینیه‌وه‌ هیچ حه‌قمان به‌ سیاسه‌تی ساویلكانه‌ی خۆی و حزبه‌كه‌یه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌جوانی ئه‌م پیاوه‌ و بیركردنه‌وه‌ی و ره‌فتاره‌كانی بزانێت، ده‌بێت له‌م بۆچون و قسه‌ و ره‌فتارانه‌یه‌وه‌ بیناسێت كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ پله‌یه‌ك له‌خۆباییبون و خۆ به‌زلزان له‌م كاته‌ودا خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌چوێنێت و وا داده‌نێت عه‌قڵی خه‌ڵك له‌و ئاسته‌دا بێت كه‌ له‌ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئیستادا بژین و بتوانێت به‌ ئاسانی مه‌رامه‌كانی بێنێته‌دی. ئه‌مه‌یه‌ سه‌رۆكی وڵاتێكی پێشه‌كه‌وتو خۆ به‌دیموكراسی و سه‌رده‌میانه‌ زان، ئه‌مه‌یه‌ سه‌رۆكێكی خاوه‌ن حیكمه‌ت و مه‌عریفه‌ت و شاره‌زای تورك!

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی