عیماد عه‌لی: ئه‌زانن ئه‌م شاندی دانوستانكارانه‌ سه‌یرن؟!

نازانم به‌گاڵته‌جاریه‌وه‌ بوو یان راستی ده‌كرد، براده‌رێكی ئاگادار له‌ ره‌وتی كۆبونه‌وه‌كان، وتی؛ لایه‌نێكیان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زۆر له‌و براده‌ره‌ی خۆمان ده‌ترسێت بۆیه‌ له‌ شانده‌كه‌ داینێین یان با هه‌ر نه‌بێت له‌گه‌ڵ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

نازانم به‌گاڵته‌جاریه‌وه‌ بوو یان راستی ده‌كرد، براده‌رێكی ئاگادار له‌ ره‌وتی كۆبونه‌وه‌كان، وتی؛ لایه‌نێكیان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زۆر له‌و براده‌ره‌ی خۆمان ده‌ترسێت بۆیه‌ له‌ شانده‌كه‌ داینێین یان با هه‌ر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كه‌ی تر ئاشت بێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو شمشیره‌یان له‌یه‌ك ده‌سوو.
ئه‌ویتری هاورێی وتی؛ كوره‌ وه‌ره‌ خۆ براده‌رانی لایه‌نه‌كه‌ی تر وتویانه‌ تۆ وه‌ره‌ با باڵه‌كان به‌ یه‌كسانی نوێنه‌ریان له‌نێو شانده‌كه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی با هه‌رنه‌بێت ده‌ریانخه‌ین و ئاشتیان كه‌ینه‌وه‌ (ئه‌مه‌ش هه‌لێكه‌ ئه‌مجاره‌ پاش فراوانبونی ساحه‌كه‌ی نێوخۆی حزبه‌كه‌مان بۆ ئیمه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌) و، دواتریش نه‌وه‌كو پۆسته‌كان كتوپر دابه‌شبكه‌ن و له‌گه‌ڵ نیازی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ خۆمان دامانناوه‌ نه‌گونجێت.
ئه‌مجا تۆ وه‌ره‌ به‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوخۆیی باڵه‌كان و ترساندن و تۆقاندن و روحیه‌تی پاشقول له‌یه‌كتر گرتن دانوستان بكه‌ و له‌ راگه‌یاندنیش قسه‌ی تر بڵێ و له‌دواجاردا بڵێ (ئیمه‌ باوه‌رمان به‌ شه‌فافیه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه‌ و له‌ ناوه‌رۆكی هه‌ر شتێك له‌كۆبونه‌وه‌كان بوترێت و بكرێت ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌).
پاش نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌غدا و به‌ نایاسایی هێشتنه‌وه‌ی كراوه‌یی كۆبه‌وه‌نه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان و دواتر شاند و شاندكاری نێوان لایه‌نه‌كان و به‌ ئه‌نقه‌ست خزاندنی ململانێی سیاسی له‌ رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئامانج گه‌لێكی جیاواز لای هه‌ر لایه‌نێك بۆ ملكه‌چكردنی ئه‌ویتر و ململانێی ئه‌م سێ لایه‌نه‌ پڕ له‌ گێرمه‌وكێشه‌ و بیركردنه‌وه‌ی دوور له‌ عه‌قڵی سه‌رده‌مانه‌ و دوای چه‌ند گه‌ڕێك له‌ دانوستان، تازه‌ به‌ تازه‌ ئه‌ندامانی شانده‌كان ده‌گۆڕن وه‌كو ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن كه‌ هۆكاره‌كه‌ شه‌خصی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ بن نه‌ك حزبه‌كان به‌ خۆیان و، دواتر هێنانه‌ ئارای چه‌مكی هه‌ڵۆ و كۆتری سیاسی و ترساندنی یه‌كتر به‌ ده‌موچاوه‌كان . هێنانی ئه‌وجۆره‌ كاره‌كته‌رانه‌ بۆ نێو شاندی دانوستانه‌كان ده‌رخه‌ری بێباكی ئه‌م حزبانه‌یه‌ به‌ باری سیاسی و ئابووری خه‌ڵك و خۆیه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ له‌ چۆنێتی پلانرێژی له‌دژی یه‌كتر كه‌ به‌ ئاشكرا پلانی دوورمه‌ودایان له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر بۆ كه‌سی وردبین ده‌رده‌كه‌وێت. مه‌عقوله‌ تۆ شه‌ش كۆبونه‌وه‌ ته‌نها بۆ زمان تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی نیازێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستیك ته‌رخان بكه‌یت و دواجار نه‌گه‌یته‌ ئه‌نجام و دواتر راوبۆچونی خۆت به‌ شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ ده‌ربخه‌یت و ترست له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی بێت له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه‌ یاریكردن نه‌بێت به‌ خۆت و به‌ خودی پرسی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چی ناوێك هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی زۆر نیگه‌رانی و گاڵته‌جاریشه‌، تۆ ئه‌ندامێك بخه‌یته‌ شاندی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا كه‌ رۆژێك نیه‌ دانی خێری به‌وی به‌رامبه‌ریدا نابێت و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام كاری دژایه‌تیكردنی ئه‌ویتر بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌رووری سایكۆلۆجیشه‌وه‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی چاودێران نه‌بووه‌. مه‌عقوله‌ تۆ دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ تازه‌ به‌تازه‌ چاوسوركردنه‌وه‌ و هیڕش و بێمنه‌تی ده‌ست پێبكات و هیچ رێزێك بۆ یاسا وخه‌ڵك و هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ و وه‌زعی ئابووری خه‌ڵك دانه‌نێیت. جاوه‌ره‌ میله‌تی به‌دبه‌خت تا ماوه‌یه‌كی درێژی تاقه‌ت پروكێن ئه‌مانه‌ به‌رده‌وام بن له‌ به‌رێوه‌بردنی كوردستاندا.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی