ئاودێر لوقمان: شوێنەوارەکانی کوردستان لەژێر مەترسی تاڵانکردندان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەساڵی ڕابردوەوە دیاردەییەکی ترسناک لەکوردستان سەری هەڵداوەو ئەویش هەڵدانەوەی ناوچە شوێنەواریەکانە. ئەو ناوچە شوێنەواریانەی کەگومان دەکرێت پارچەی ئاساری گران بەهای تێدابێت هەڵدەدرێنەوە یان دەتەقێنرێنەوە، پارچەکانی دەردەهێنرێت لەلایەن قاچاخچەیەکانەوە بەشێوەیەکی قاچاخ مامەڵەی پێوە دەکرێت و پاشان ڕەوانەی تورکیا و ئێران دەکرێن و، لەوێشەوە بەرەو وڵاتە ئەو روپیەکان ڕەوانە دەکرێن. یاخود لەمۆزەخانەکانی ئیران و تورکیا بەناوی پارچەی کۆنی شوێنەوارەکانی خۆیانەوە تۆماری دەکەن و واتا باسی شوێنە عەسڵیەکەی ناکەن کە لێی دۆزراوەتەوە .
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە کەوتووە ئەو ناوچە شوێنەواریانە بە جیهازی پێشکەوت و دەیپشکنن و پاشان تیمێکی تایبەت پێک دەهێنرێت بۆ دەرهێنانی ئەو پارچە گران بەهانەکە هەندێک جار لەلایەن کەسانی باڵادەستەوە دەکرێت. وەکو لەماوەی ڕابردودا بینیمان هێزێکی چەکدار چونە سەر قەڵای سەنگی سیاو لەناوچەی هەورامان. کە ئەوهێزە بەگوێرەی وتەی خەڵکی ناوچەکە زیاتر لەپەنجا چەکدار بوون و لە شەوێکدا بەشێکی قەڵاکەیان تەقاندەوەو کاتێک خەڵکی ناوچەکە چون بزانن چییە لەلایەن ئەو هێزەوە ڕێگریان لێکرابوو. هەروەها لەچەند ناوچەیەکی تر چاڵی قوڵ هەڵکندراوە بەسەر گردو تەپۆلکەکانەوە لە دیارترین ئەو ناوچانەش کە بەشێکی زۆری گردەکانی هەڵکەندنی بۆ دەرهێنانی پارچەی گران بەها تێدا کراوە گردو تەپۆلکەکانی دەشتی شارەزوورە بەتایبەت گردو تەپۆلکەکانی سەر بەقەزای سەیدسادق کە لە هەندێکیاندا چاڵ هەڵکەندراوە زیاتر لە پێنج مەترەو پارچەکانی دەر هێنراوە.
هەروەها لە ئەشکەوتی هەڵامەتا لە چیای زاوا بەرامبەر شاری دهۆک تاوەکو ئێستا دووجار هەوڵی تەقاندنەوەی ئەو نەخشانە دراوە کەبەسەر ئەو چیایەوە لە کۆندا درووستکراون و نەخشەکان شێوێنراون. هەروەها هەڵکەندنی کڵێسەی مەسیحیەکان لە گوندێک نزیک ئاکرێ هەوڵی دزینی پارچەکانی دراوە و لە هەهەمان ناوچەش چەندین شوێنی تر هەڵدراونەتەوە . هەڕوەها ناوچەی گەرمیانیش بە دەرنەبوە لەودەست درێژیانە بۆ سەرشوێنەوارەکانی ئەو ناوچەیە. لە ناوچەی باوەنور گۆڕستانێکی کۆن لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لەساڵی ڕابردودا هەڵدرابوەوە. وەلە چەندین ناوچەی تریش قەبری کۆن و گردو قەڵاو تەپۆلکە هەڵدراونەتەوە بەمەبەستی تاڵانکردنیان. وەلایەنە پەیوەندی دارەکان زۆر کەمتەرخەمن و نەیانتوانیوە بەتەواوی ڕێگری لەو کارانە بکەن. بەدەرهێنان و دزینی ئەو پارچانە مێژووی نەنەتەوەکەمان بە تەواوی دەشێوێنرێت و ناسنامەی نەتەوەیمان ون دەکرێت و ڕووبەڕووی فەوتانی یەکجار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت