ئاودێر لوقمان: گردەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- باسی گردوو هۆکاری بنیادنانیان
2- شوێنی بنیادنانیان
3- ئەو مادانەی لە گردەکاندا هەن و پاشماوەکانیان
بەگەڕانەوەمان بۆ سەردەمانی پێشوو تێدەگەین کەوا مرۆڤ یەکسەر نەهاتۆتە دەشتەکان و گرد درووست بکات، سەرەتا لە ئەشکەوتەکان و قەتپاڵی چیاکان نیشتەجێ بوە، پاشان لە هەزارەی 10 پێش زاین بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی لەچاخی میزیۆلیتیەوە دەستی پێکردبوو گەشتە لوتکە لەگواستنەوە لەکۆکردنەوەی ڕوەک و ڕاو شکارەوە بۆ کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ، کەمرۆڤ فێری کشتوکاڵ بوو ئیتر لەئەشکەوتەکانەوە کۆچیان کردوە بۆ دەشتەکان و ئیتر مرۆڤ سەرەتا لەدەشتەکان گەنم و جۆی کردوەو هەروەها سەگی ماڵی کردوەو پاشان مەڕوو بزن و مانگا بەمجۆرە گوندی ڕاوچیەکان بوو بەگوندی جوتیاران.
یەکەمجار گردەکان بەمشێوەیە درووست نەکرابون بەڵکو لەسەر چینی یەکەمی زەوی واتە چینە سروشتیکەی زەوی بنیاد نران. پاش ئەوەی ئەونشینگە بەهۆی جەنگەوە یان کارەساتی سرووشتیەوە یان بەهۆی بێ پیت بونی خاکی ئەوناوچەیە ناوچەکە چۆڵ و وێران بووە.
پاش چەندساڵێک کۆمەڵێک کەسانی تر هاتوون لە هەمان شوێن نیشتەجێ بوون و دووبارە بنیادیان ناوەتەوە، بەمشێوەیە چەندجارێک دووبارەبوەتەوە تاوەکو بوون بەو گردانەی ئێستا، بۆیە لەگردەکاندا چەند چینێک هەیە هەریەکەیان بۆ سەردەمێک دەگەڕێتەوە چینی ژێرەوەی کۆنترین چینە، واتە یەکەم چینە کەگردەکەی لەسەر بنیاد نراوە، چینی سەری سەرەوە لەهەموو چینەکانی تر نوێترە واتە کۆتاچینەکە خەڵکی تێداژیاوە.

شوێنی درووست کردنیان.
گردەکان بەشێوەیەکی گشتی لەوناوچانەدا دروستکراون کە دەشتاین و نزیکن لەسەرچاوەی ئاوی وەکو کانی و کارێز یاخود نزیک ڕووبارەکان درووستکراون. هەروەها لەدرووستکردنیان ڕەچاوی بەرزی و نزمی ناوچەکەکراوە، واتە لەناوچەیەکدا درووستیان کردەوە کەهۆکاری سرووشتی کەمتر کاریگەری بکاتە سەری وەکو باو لافاو واتە ڕەچاوی ئەوەیان کردوە کە لە ناوچەیەکدابێت کە لافاو نەیگرێتەوە، وەهەروەها لەناوچەیەکدا درووست کراون کەڕووبەرێکی فراوان دیاربێت لێوەی، وەئەم گردانە زیاتر لەدەشتەکاندا درووستکراون کە هەموو هۆیەکانی ژیانی تێدابوە وەکو ئاوخاکی بەپیت بۆ کشتوکاڵ.

ئەو مادانەی کە لەگردەکانداهەن و پاشماوەکانییان.
ئەومادانەی کە لە بنیادنانی گردەکاندا بەکارهاتون، یەکەم خۆڵی ناوچەکەبوە لەگەڵ بەرد و ئاو قورڕ دار لە بۆ درووست کردنی دیوارەکانی و سەقفەکەی بەکاریان هێناوە، ئەو کەرەستە مێژوویانەی کەلە گردەکاندا هەیە بەڕێژەیەکی بەرچاو پارچە کۆزە دەبینرێت کەسەردەمی درووستکردنیان جیاوازە، هەروەها بەردە ئەسێ دەبینین کەمرۆڤ بەکاری هێناوە بۆ کاروباری ڕۆژانە وە ئێسک و پروسکی مرۆڤ و ئاژەڵ بەرچاو دەکەون جونکە زۆر جار مرۆڤەکانیان هەرلەناو گردەکاندا ناشتوە. وەپارچەی کانزای زۆر بەکەمی بەرچاو دەکەون لەگردەکاندا وەکو سکەو سەرە ڕم. وەبەو شێوەیە نیە کەخەڵکی باسی دەکەن کەپڕن لە زێڕو زیو. وە هەندێک چار لەگردەکاندا پارچەی مێژووی دەدۆزرێنەوە که خەڵکی لەو سەردەمانەدا بەکاری هێناون.
هەروەها گردەکان شێوەی جۆراوجۆریان هەیە بەڵام زیاترینیان کەبەرچاو دەکەون شێوەی بازنەی و هێلکەین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت