ئیبراهیم خەلیل: عەقڵیەتی حکوم لە پشتی دەسەڵاتەوە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو دەسەڵاتێک پێویستی بە عەقڵیەتێک هەییە٫ بۆ حکومڕانیێکی باش. ئەگەر عەقڵیەتی حکومڕانی لە خودی دەسەڵاتدابوو نیعمەتە٫ بەڵام ئەگەر دەسەڵاتێک ئەم عەقڵیەتەی نەبێ و ڕێگەبدا عەقڵیەتێک بکەوێتە پشت دەسەڵات بۆ حکومڕانی ئەوە حیکمەتە.
کاردیناڵ ڕیشیڵۆ پیاوی حکومڕانی پشت دەسەڵاتەکانی لویزی سیانزەهەم) ئەم پیاوە نەک کۆتای بە جەنگی ناوخۆی فڕەنسا هێنا( جەنگی مەزهەبی) بەڵکو توانی سیمای سیاسەتی حکوم دابڕێژێ. لە کاتێکدا هاوکاریەکانی ئینگلیز بۆ (پرۆتستانت)ەکان وڵاتی بەرەو لێکترازان دەبرد٫ کەسێک لە کڵێسای کاسۆلیکیدا ناسناوی (کاردیناڵ)ی وەرگرتبوو٫ مافی هاوڵاتیبوون و یەکسانیدا بە پرۆتستانەکان. لە بەرانبەردا مافی هەڵگرتنی چەکی لێوەرگرتنەوە. بەم سیاسەتە ڕیشیڵو کۆتای بە جەنگ هێنا و پاپا ناسناوی (پەتریارکی کافر)ی لێنا. چ سیاسەتێکی حەکیمانەیە کاردیناڵێکی کاسۆلیکی مافی هاوڵاتیبوون بدا بە پرۆتستانتەکان!
لە ئێستای دونیادا سیستەمی باو بۆ حکومڕانی دیموکراتیە. هەر چەندە بنەماکانی دیموکراتی لەم ئێستایەدا بوونەتە بنەمای تەقلیدی٫ بەڵام بەشداریکردنی خەڵک بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان توانیویەتی ببێتە ماهیەتی دیموکراتی بۆ ئێستا.
گروپێکی سیاسی متمانە لای هاوڵاتیان دروستدەکا٫ دەنگی پێدەدەن. ئەمە بەو مانایەیە دێ٫ کە ئەم هاوڵاتیانە بە (کارنامەی ئەو گروپە سیاسیە) قایلن٫ بۆ حکومڕانی. واتە گرێبەستێک لە نێوان متمانە پێکراو و متمانەدەر دەبێ بۆ چوارساڵ. داخۆ ئەو نوخبەیەی تەمسیلی سیاسەتەکانی کارنامەکە دەکا هەوڵی جێبەجێکردن دەدەن٫ یان نا؟
ئەو عەقڵیەتەی لە پشت دەسەڵاتەوە ئیشدەکا٫ دەبێ هوشیاربێ. تا بتوانێ ئامانجەکانی بپێکێ. شتێکی ئاشکرایە دەسەڵاتداران وەک کەس و تاقم ڕق لە حکومڕانانی پشت دەسەڵاتی ڕەها هەڵەگرن. ئەویش لەبەر ئەوەی پێشوتر ئەوەی بە هێز بە دەستیان هێناوە ئێستا بەهۆی عەقڵی حکومڕانیەوە تەسلیمی دەکەنەوە.
بەشداریکردن لە حکومەت ناتکاتە دەسەڵاتدار٫ لەهەمان کاتیشدا ناتکاتە شەریکی ناهەمواریەکانی پێشووتر. ڕیشیڵو نەبووە شەریکی ئەو قەیرانە داراییەی فڕەنسا تێکەوتبوو٫ نەشبووە بەشێک لە هەڵگیرساندنی جەنگی مەزهەبی. ڕیشیڵۆ دەسەڵاتدارنەبوو٫ بەڵکو حکومڕانبوو ٫ لەپشت دەسەڵاتی ڕەهای لویزەوە بە عەقڵیەتی حکومڕانی کێشەکانی چارەسەرکردن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت