بەختیار نامیق و سەرکەوتی جیهاز: نەوشیروان مستەفا لە نێوان سیستەم و هەڵەکانی ناوخۆدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بابەتێک لە بەشی (قەڵەمی ڕۆژ ) ی سایتی شارپرێس دابەزێوە لە ژێر ناوی (پارتی و گۆڕان لە قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا ) نوسینی (شاخەوان برایم عەبدوڵا ) بە پێویستمان زانی وەڵامی بدەینەوە.
کاک شاخەوان بە کورتی لە بابەتەکەدا دەڵێ قۆناغی نەوشیروان مستەفا زیاتر کێشە و گرێ ی مێژووی بوە بەرامبەر بە ماڵباتی بارزانی و پارتی، وە باس لە ڕوئیای بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە قۆناغی ئێستایدا و بە حسابی نوسەر وەهمی نەوشیروان مستەفا کۆتای هاتوە.
ئەوەی گرنگە بیری نوسەری بهێنینەوە کە نەوشیروان مستەفا بە پێ ی بەڵگە وەک کارئەکتەرێکی سەرەکی شوڕشی نوێ بەردەوام باوەڕی وا بوە کە پڕۆژەیەک بتوانێت خزمەت بە پێشکەوتنی کۆمەڵگا و حکومداریەکی دروست بکات کاری لەسەر بکات، ئەمەشی کردوە بە ئامانج و ململانێ ی سیاسی هەر کەس و لایەنێکی کردوە کە دژی ئەم پڕۆژەیە بوبێتن و هیچ بەڵگەیەک نیە کە کاک نەوشیروان کێشەی کەسی گرێ ی دەرونی بەرامبەر کەسێک بوبێت، هەر کاک نەوشیروان بو چی لە شاخ و چی لە شاریش تەواو دژی شەڕی برا کوژی بوە کە لە دوای ڕاپەڕین لە هەمو جەولەکانی شەڕی ناوخۆدا ئامادەیی نەبوە، وە لە کاتی دانانی نەخشەی ڕاپەڕین هەر کاک نەوشیروان بو میوانداری ماڵباتی بارزانی کرد بۆ ڕاپەڕین، کاتێک نەخشەی ڕاپەڕین دەنێرێت بۆ کاک مەسعود باوەڕیان پێ نەبو دوای ئەوەی پێنجی مانگ ڕانیە ئازاد کرا ئەوان شەشی مانگ هاتن کە ماڵباتی بارزانی نەک هەر باوەڕیان بە ڕاپەڕین نەبو بگرە بیرۆکەی کاک نەوشیروانیان بە جۆرێک لە شێتی دەدا لە قەڵەم، خۆ ئەگەر بەم گرێوە سیاسەتی بکردایە هەر ئەو کات کە پارتی و جودێکی کەمی هەبو دەیتوانی ئەو میوانداریە نەکات، بە پێچەوانەوە میوانداری کردن و وەک بەرەی کوردستانی ناوی نا، لە کاتێکدا هەر خۆی و یەکێتی بو.
دواتریش لەسەردەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا چوە سەری ڕەش بێ هیچ کێشە و گرێیەک، دواتر ئەوەی نەوشیروان مستەفا ئامانجی بو گۆڕینی سیستەم و گواستنەوەی دۆخی هەرێم بو لە چەقبەستوەیەکی حوکمداریەوە بۆ دەستاودەست کردنی دەستەڵات و دروستکردنی کایەکانی نیشتمانی و دەستکاریکردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی کە ڕێککەوتنێکی دابەش کاری وڵاتانی هەرێمەیە و دەیویست بە ئیرادەی نیشتمانی ئەم ڕەگە دابەشکاریە ببڕێت و ببین بە یەک ئیدارە و یەک حکومەت، ئەگەر پارتی و یەکێتی ئەیانەوێ هەڵەکانی ڕابوردو ڕاست بکەنەوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی کە پایەیەکی گرنگ و سەرەکی ئاشتی نیشتیمانیمانە ئەبێت پاکێجەکانی گۆڕان جێبەجێ بکەن وە ئامانجی سەرەکی گۆڕانە و لێ ی پاشگەز نابێتەوە، پارتی و یەکێتی بون دژایەتی سیستەمی پەرلەمانییان دەکرد و وەک دو بازرگان سیاسەتیان دەکرد و پۆستەکانیان و بازرگانیان دابەش دەکرد، تەنها نەوشیروان مستەفا بو دەیویست ئیرادەیەکی بەهێزی ناوخۆی دروست بێێت و حکومداری بە نیشتمانی بکرێت و کۆتایی بە دابەشکاری و دوو زۆنی بهێنێت، شەڕی نەوشیروان مستەفا زۆر لە پارتی و یەکێتی گەورە تر بو ئەو دەیوست ئەو ڕەگە مێژوییە ببپچڕێ کە لە مێژوەوە کورد دابەشبوە بەسەر وڵاتانی تورک و فارس دا، نەوشیروان مستەفا هیچ كات و لە هیچ شوێنێك دژی هیچ كەس و حزبێك نەبوە بە درێژای تەمەنی خەباتی چ لە شاخ چ لە شار یەك وشەی دژی یەک كەسی حیزبەكەی خۆی كە یەكێتی بوە چ حیزبەكانی تر كە نەیاری بون نەكرد، مێژوو گەلی كوردی بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە و لێکۆلێنەوەی مێژووی نوسیوە كە بەدواچونێكی زانستی مێژوو ی چەند هەزار ساڵەی گەلی خستوەتە سەر چەندین كتێب، بەبێ ئەوەی یەك وشەی نزم یان یەك دەستەواژەی ڕەق دژی یەك كەس بەكاربهێنێت ، كاك نەوشیروان لە نوسینەكانیدا بەڕوونی ئاماژئەكات بەوەی لە كاتی حوكمڕانی پۆڵ پرێمەردا سەرقاڵی كاروباری خۆیەتی كە بگەڕێتەوە بۆ لەندەن، كاك مەسعود بەرزانی تێل ئەكات بۆ كاك نەوشیروان و داوای لێدەكات حكومەتی عێراق ڕەشنوسی عێراق ئەنوسێتەوە ئەبێت كەسێكی بەتواناو وردبین لەگەڵ تیمەکە بێت لە بەغدا و ناچاری ئەكات هەرئەبێت بڕوا بۆ بەغدا و كاك نەوشیروان ئەڕوات لەگەڵ تیمەکە و بەشداری لە ڕەشنوسی دەستوری عێراقی دەكات ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستوری عێراقدا، هەروەك و مام جەلال باسی كاك نەوشیروان ئەكات و لە سەروبەندی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی یەکێتی نشتیمانی داوا لە كاك نەوشیروان ئەكات كە ئەو دەم چەند مانگێكی كەمی ماوە كۆتای بە خوێندنەكەی بێنێت لە نەمسا، دەست لەخوێندنەكەی هەڵ ئەگرێت و لەگەڵ مام جەلال وهاوڕێكانی یەكێتی دائەمەزرێنن، هەروەها لەسەروبەندی کۆڕەوەكە لە ساڵی 1991 مام جەلال لەكتێبەكەیدا باسی ئەوە ئەكات كاك مەسعود بەرزانی زۆر نیگەران بوە هەرچی لەچواردەورەی بوە هەڵهاتوە و ڕای كردوە بەجۆرێك كە خۆی ئەڵێت ئەگەر لەبەر ڕێزی باوكم نەبێت سەری خۆم هەڵئەگرم كە كەس نەزانێت بۆ كوێ ئەڕۆم، لەوكاتەدا تاكە كەسێك كە مەسعود بارزانی بەجێ ناهێڵێت كاك نەوشیروانە، هەروەها لە كاتێكدا پارتی ڕێگری كرد لەسەرۆكی پەڕلەمان كە یوسف محەمەد بو، بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی (9) كورسی بو لە پەرلەمانی عێراق لەوێش پەرلەمانتارەكانی گۆڕان بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردی ئەپاراست، وە کاک نەوشیروان دەیوست پاشکۆی ستراتیژی هیچ وڵاتێک نەبین و ئێران و تورکیا وەک دو دەوڵەتی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، دواجار پارتی و یەکێتی زۆر لە شەڕی نەوشیروان مستەفا بچوکتر بون، بە پێچەوانەوە دەیوست وەک مەدەرەسەیەک دو حیزبی ناو ماڵی خۆێ پەروەردە بکات و لە پاشکۆی دەریان بهێنێت و بە بیرۆکەیەکی نیشتمانیەوە ئامادەیان بکات بۆ پچڕانی ئەم ڕەگە مێژوەییە بۆ ئەم مەبستەش دەیان پڕۆژە و دەیان کتێبی هەیە.
ئیستەش ئەوە بزوتنەوەی گۆڕان نیە لە پرنسیپەکان و لە ئامانجەکانی لای دابێت کە سەرچاوەکەی بیری نەوشیروان مستەفا بوە، ئەوە پارتی و یەکێتیە کەوتونەتە بەردەم هەمان پێشبینی نەوشیروان مستەفا، ئەوەی ئەو دەیویست دەستکاری نەخشەی دابەشکاری و ڕێککەوتنی ستراتیژی بکات و یەکێتی و پارتیش دەربهێنێت، ئەوا ئێستا دەبینین ڕێککەوتنی ستراتیژی هەڵوەشاوەتەوە و هەردوکیان لە ترسی یەکتر کە سوپای بێگانە بهێننە سەر یەک کەوتونەتە بەردەم ڕێگایەک کە دەچێتەوە سەر نەوشیروان مستەفا ، ئەوە پارتیە تێگەشتوە لەوەی کە دەبێت پاکێجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و بیرۆکەی نەوشیروان مستەفا بکاتە کارنامەی خۆی و و سیستەم بکاتە پەرلەمانی، وە پارتی دەترسێ لەوەی وەک دەڵێن 16ی ئۆکتۆبەرێکی تر دروست ببێت ئەمجارەیان بۆ کەرکوک نا بەڵکو بۆ هەولێر ، هەروەک چۆن 31ی ئاب ڕویدا ، بۆیە گۆڕان و کاک نەوشیروان هەرگیز بە گڕێ ی دەرونیەوە یاری سیاسیان نەکردوە، ئەوە پارتی و یەکێتین گرێ ی دەرونیان هەیە، دوا جار هەر گۆڕان نەبو مێزی گفتوگۆی پڕبوە لە دانوستان لەگەڵ پارتی و یەکێتی کە فایلی دانوستانی پڕە لە ڕێککەوتن و لایەنەکانی تر پابەند نەبون پێوەی، لە ڕیککەوتنی سەری ڕەشەوە بۆ ڕێکەوتنی دەباشانی نێوان مام جەلال و کاک نەوشیروان، وا ئێستەش هەر گۆڕانە دەرگای بۆ هەمو حیزبکان واڵایە بە ڕێککەوتنەکاندا بچنەوە و ئەو حیزبەشی نزیک بێتەوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گۆڕان حەتمەن گۆڕان لێ ی نزیک دەبێت، وە گۆڕانە لەسەر هەمان بیرۆکەی نیشتمانی بالانسی بەریەککەوتنی قورسی نێوان پارتی و یەکێتی ڕاگرتوە، دەیەوێت چاکسازی بکات بیرۆکەی نیشتمانی بکاتە ئەجیندای حیزبەکان بۆ ئەم پێکهاتانە چی لە بەغداد و چی لە هەرێم، خۆ ئەگەر هەردو سەرکردە مام جەلال و کاک نەوشیروان بمانایە ئەوا زۆر شتی تر لە پرسی پێکەوەیی بۆ کارکردن دروست دەبو، بە پێچەوانەی ڕای نوسەرەوە ئێستە پارتیە ڕازی بوە بە بیرۆکەکانی کاک نەشیروان، بۆیە تەنها گۆڕان یاری سیاسی دەکات بێ گرێ دە ورنی لە بەرامبەردا پارتی و یەکێتی توشی نەخۆشی شێتێتی حیزب بون و متمانەیان بە یەک نەماوە، گۆڕان سەرە ڕای دنیایەک دژایەتی و دنیایەک پلان بۆ بێ ئەرزشکردنی بیرۆکەکانی گۆڕان و کاک نەوشیروان بەردەوامە و هەمان هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانی هەیە، دوا جار ئەو پارتیە هەمو بنەماکانی بیرۆکەی نەوشیروان مستەفای قبوڵ کردوە و گۆرانیش درێژە پێدەری هەمان بیرۆکە و پڕۆژیە، تەنها گۆڕان خیانەتی نیشتمانی نیە و ساختەکردنی نیە و دەشیەوێت سیاسەت بکات و نەهێڵیت پارتی یەکێتی بگەنە بەریەککەوتنی قورس، دەشیەوێت چاکسازی بکات بێ هیچ گرێیەکی دەرونی و بێ هیچ جیاکاریەک لە نێوان دەم و چاوەکاندا، دوا جار ئەو ڕێگایەی پارتی هەڵگرتوە کە یەکێتیش و هەمو حیزبەکانی تریش بۆ بە نیشتمانی کردنی کۆی پرۆسەی حکومداری و سیاسی مەحکومن بەوەی بچنە سەر ئەو ڕێگایانەی کە دەچیتەوە سەر نەوشیروان مستەفا.
نەوشیروان مستەفا دەڵێت: ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نیە، پێمان وایە گفتوگۆکردن لە نێوان دو لایەندا چەند ناکۆک بن لەگەڵ یەکتردا دەتوانن پێککەوە ڕێک بکەون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت