دکتۆر کەمال میراودەلی: سوریا و سیناریۆکانی, دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئاڵۆزەکان. بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ترامپ بە تەواوی بایدایەوە. لە سوریاین هەتا هەتایە!.
وەزیری کاروباری رۆژهەلاتی ناوەڕاستی بەریتانیی: زۆر بیر لە وەزعی سوریا دەکەینەوە و دکتۆر میراودەلی دڵنیا دەکەمەوە نیگەرانی کوردەکانی سوریا جیگەی باس دەبێت.
پەرلەمانتاری لیبرال تۆم برەیک: هیرش بۆ سەر کوردی سوریا بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکرێت.
1- لە سەرەتاوە باوەڕم وا بوو، کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا ڕوو نادات و ئەوەندەی بشتوانم کارم بۆ ئەمە کرد لە روانگەی کوردێک و بەرژەوەندی کورد و کوردستانەوە. ماوەیەک لە سەفەر بووم. کە گەڕامەوە وەلامی سەرۆک وەزیران تێریسا مای کە ناماکەی بە رەوڕووی وەزارەتی دەرەوە کردبۆوە و وەلامی وەزیری دەرەوە جیریمی هانت و وەلامی وەزیری دەولەت بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئەلیستەر بێرت م بە پۆست بۆ هاتبوو، جگە لە وەلامی قسەکەری کاروباری دەرەوەی لیبرال و پەرلەمانتاری ناوچەکەم تۆم برەیک کە ئێستا وەک هاوڕییەکە و زۆر دڵسۆزانە لە هەموو پرسێکی کوردا کار دەکات. ئەو دڵنیای کردمەوە کە لە نزیکەوە چاودیری فایلی کوردستانی رۆژاوا و کوردی سوریا دەکات .. ئەویش لە ڕیگای خۆیەوە نامەکەی منی بۆ ئەلیستە بیرت ناردبوو. بۆیە ئەو وەلامی هەردووکمانی دایەوە. نامەکەی ئەو وەزیری کاروباری دەرەوە، ئەوە بوو کە لە بەشی رابردوودا بەشیکم لێ تەرجەمە کرد، بەلام ئەلێستێریرت بێرت کە زیاتر لە 2 سالە ئەرکی فایلی عێراق و کوردستان و تورکیا و سوریا [رۆژهەلاتی ناوەراست] ی بەدەستەوەیە. ئەو لە کۆتایی نامە فەرمییەکەدا بە دەسخەتی خۆشی لە کۆتایی نامەکەدا ئەوەی نووسیبوو:
[من حەفتەی ڕابردوو لە عێراق بووم. زۆر بیر لە وەزعی سوریا دەکەینەوە. حەفتەی ئایندە کۆبوونەوەیەکی جیهانی هاوپەیمانی [دژی داعش] لە واشنتۆن هەیە. بەریتانیا لەو کۆبوونوەیەدا بەشدار دەبێ و من دکتۆر میراودەلی دڵنیا دەکەمەوە کە نیگەرانییەکانی کۆمەلگای کورد لە سوریا لەو کۆبوونەوەیەدا باس دەکرێ] [وێنەی نامەکە لەگەڵ ئەم پۆستەدا]

2- وەلامەکەی تۆم برەیک بۆ نامەکەم:

Dear Kamal
Thank you for contacting me regarding the US decision to withdraw troops from Syria. I also wish you a happy New Year.
I share your concerns and believe that President Trump’s actions are a clear dereliction of duty, and will only make the region less safe. I am particularly concerned that President Erdogan and Turkey will now have a free reign to attack Kurdish forces in Syria, which is completely unacceptable.
I am pleased that the UK Government has also condemned President Trump’s decision, however I have also written to the Foreign Secretary, Jeremy Hunt, to pass on your concerns. I will write back once I receive a response. I have noted that President Trump has today slightly pulled back from his original withdrawal plans.
In the meantime please do not hesitate to contact me if I can be of any further assistance.
Regards

Tom Brake

کەمالی ئازیز
سوپاست دەکەم بۆ پێوەندییەکەت دەربارەی کشانەوەی ترامپ لە سوریا، منیش سەری سالێکی شادت بۆ دەخوازم.
من هاوبەشی نیگەرانییەکانی تۆم و باوەڕم وایە کارەکانی سەرۆک ترامپ کەمتەرخەمییەکی ئاشکرایە لە ئەرکەکانی و تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی ناوچەکە نائارام بکات. من بە تایبەتی نیگەرانییەکەم ئەوەیە کە ئێستا سەرۆک ئەردۆگان و تورکیا مەیدانییان بۆ چۆڵ دەبێت کە هێرش بکەنە سەر کوردەکانی سوریا. کە ئەمەش بە هیچ جورێک قبوڵ ناکرێ. من شادم بەوەی کە حکومەتی بەریتانیاش ئیدانەی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپی کردووە، هەرچۆنێ بێت منیش نامەیەکم بۆ وەزیری دەرەوە نووسیوە و نیگەرانییەکانی تۆم پێڕاگەیاندوون. کە وەلامم بۆ هاتەوە، ئاگادارت دەکەمەوە.من سەرنجی ئەوەم داوە کە لەم دواییەدا سەرۆک ترامپ کەمێک لە نەخشە ئەسڵییەکەی [بۆ کشانەوە لە سوریا] بای داوەتەوە. لەم بەینەدا، تکایە دوودڵ مەبە لە پێوەندیکردن پێمەوە کە هەست بکەی دەتوانم یارمەتی زیاتر پێشکەش بکەم.
لە دوای وەلامەکەی وەزیری کار و باری رۆژهەلاتیش ئەمەی نووسیوە؛

I hope Mr Burt’s response is informative and I hope and I hope that you are reassured by Mr Burt’s handwritten response at the bottom of the letter assuring that the issues affecting the Kurds will be raised by the Government. I will continue to hold the Government to account on this matter.

من هیوادارم نامەکەی میستەر بێرت زانیاریت باتێ، و هیواداریشم تۆ دڵنیابووبیتەوە بە وەلامە دەستخەتەکەی لە کۆتایی نامەکەدا کە جەخت دەکاتەوە کە ئەو پرسانەی کار لە کورد دەکەن لە لایەن حکومەتی بەریتانییەوە باس دەکرێن منیش لە لایەنی خۆمەوە بەردەوام دەبم لەوەی حکومەت لەم مەسەلەدا بەرپرسیار بکەم.
تۆم برەیک.

3- ئێستا ترامپ تەواو تەواو گێڕەکەی گۆڕیەوە و بریاری مانەوەی هەمیشەیی دا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سوریا دا. لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی دژەداعشی واشنتۆن و دوایی کۆبوونەوەی ئاسایشی جیهانیی مۆنیخ، بەریتانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا لە سەر ئەوە سووربوون کە ئەمریکا دەبێ بە هێزێکی کەمیش بێت لە سوریا بمێنێتەوە و وەک سەرکردایەتی هاوپەیمانی جیهانیی بەردەوام بێت دەوری سەربازیی و سیاسیی و دیپلۆماسیی خۆی ببینێت. دوای ئەو کۆبوونەوانە دیسانەوە سیناتۆری بە ئەمەک و شەرەفمەند لیندزی گراهام دەستەیەکی سیناتۆری کۆماریی و دیمۆکراتی کۆکردەوە و نامەیەکیان بۆ ترامپ نووسی و داوایان کرد هێزێکی کەمی ئەمریکی لە سوریا بمێنیتەوە بۆ:

A- پاراستنی بەرژەوەندیی و دەسکەوتە بەدەستهاتووەکان و سەرکەوتنەکانی ئەمریکا لە سوریا

B- پاراستنی هاوپەیمانێتیی جیهانیی و بەتایبەتی مانەوەی دەولەتە ئەوروپییەکان لە سوریا و

C- پاراستنی کورد و زامنی ئەوەی کە شەڕ لە نێوان تورکیا و کوردی سوریادا ڕوو نادات.

وەلامەکەی ترامپ چی بێت باشە؟
های؛ سەدی سەد لەگەڵ ئێوەم. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە نامەکە کە ترامپ کەوانەبەندی کردووە و بە دەسخەتی خۆی لە سەری نووسیوە سەدی سەد لەگەڵ ئەم ئامانجانەم: هەمووی جیبەجێ کرا!
[[وەک تۆ [سەرۆک ترامپ] ، ئێمە دەمانەوێ هەموو ئەو دەسکەوتانەی لە سوریا بەدەستهاتوون بە فێڕۆ نەچن، داعش بۆ ئەبەد هەرگیز نەگەڕێتەوە، ئێران غیرەت پەیدا نەکات، و ئێمە دەسکەوتەکانمان پتەوتر دەکەین و باشترین ئەنجام لە پرۆسەی جنێڤ بە قازانجی ئەمریکا بەدەستدێنین. ئەمانە هەموو ئامانجی گرنگن. بوونی هێزێکی جیهانیی هەروەها یارمەتی دەدات کە ناکۆکی نەکەوێتە نێوان هاوپەیمانی ناتۆمان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کە دەوری مەرکەزییان لە خەباتی دژ بە داعشدا هەبوو]
ترامپ ئیمزای دەکات: سەدی سەد لەگەل ئەم ئامانجانەم! هەمووی جێبەجێ کرا!
4- قۆناغی ئایندە بۆ کورد و سوریای دیمۆکرات ئەوەیە کە ئەم هاودەنگییە جیهانییە و بادانەوەی ترامپ و خەمخۆری سینات، ببیتە بریارێکی یاسایی نەتەوە یەکگرتۆکان، مانەوەی هیزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ئەو کاتە رەوشێکی یاسای جیهانیی وەردەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتۆکان بریاری پێکهاتنی ئەو هێزە و ئامانجەکانی بدات هەروەک وەختی خۆی بریاری 688 بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام و پاراستنی کوردی باشوور درا.. گەرچی بە پێی ىریارەکانی نەتەوە یەکگرتۆکان بۆ جەنگی دژ داعش و تێرۆریزم بوونی ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕەوایی یاسایی هەیە، بەلام نەک بۆ مانەوەیان بیکۆتایی. دیارە بە بی رازیبوونی روسیا و چین ئەم بریارە دەرناجێت. یەکیک لە وتووێژی کورد لەگەڵ روسیا دەبی داواکردنی ئەوە بێت کە روسیاش دەوری لەو بریارە ودامەزراندنی ناوچەی ئارام بۆ کورد و واتە هاوبەشی ‌‌هێزی سەربازیی ڕوسیش لە دامەزراندنی ئەو ناوچەیەدا. دیارە ئەمە مەسەلەیەکی نێونەتەوەیی و جیۆپۆلیتیکی ئاڵۆزە کە تەنیا هاوکاریی و هاودەنگی نێوان روسیا و ئەمریکا چارەسەری دەکات و مەبەستیکە تورکیا لێی تۆقیوە و بە توندی دژایەتی دەکات.
وەختی خۆی بەریتانیا دەوری سەرەکی هەبوو لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باشوور و پێوسیتە هەموو هەولی ئایندەمان ئەوە دەبیت کە بەریتانیا پرۆژەیەک بۆ مەبەستی ناوچەی ئارامی رۆژاوا پێشکەشی نەتەوە یەکگرتۆکان بکات وەک چۆن بۆ یەمەن و حوسییەکان کردی و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش قبوڵیان کرد. بەلام ئێستا دەشێ دڵئارام بین کە رۆژاوا سەربەرز و سەرکەوتوو و پارێزراو و خاوەن پاشەرۆژیکی سەرفراز و رووناکە. سلاو بۆ گیانی پاک و پیرۆزی کچ و کورە شەهید و جەربەزە گیانبەخشەکانی یەپەگە و یەپەژە.
ئەم ئاڵۆزیی و تێکەولێکانە و ئەگەرەکانی سوریا لە بەشی سێیەمدا باس دەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت