دکتۆر کەمال میراودەلی: سوریا و سیناریۆکانی؛ دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئاڵۆزەکان – بەشی پێنجەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناونیشانی ئەم زنجیرە وتارانە: دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئاڵۆزەکانە. کەوایە تکایە تەنیا بە خوێندنەوەی هەموو وتارەکان تا دەگاتە دواوتار دیمەنە گەورەکە و ئاڵۆزیی پرۆسەکان و تێگەیشتنی ئاکامەکان، روون دەبێتەوە. ببوورن لە درێژیی ئەم بەشەیان.

لە بەشی پێشوودا باسی دوو ئەگەرم کرد:
1- نوێبوونەوە و سەر لە نوێ تێهەڵچوونەوەی بزاڤی بەرەنگاریی رژیمی ئەسەد؛ ئەمە وتم ئەگەریکی زۆر لاوازە چونکە سوریا وەک گەل فرزەی لێبڕاوە و بە هەزاران برینەوە بەرگەی دووبارەبوونەوەی تراژیدیا ناگرێت. وەک گروپی چەکداریش تەنیا گروپە تیرۆریستە خۆفرۆشەکانی سەر بە تورک ماون. ئەگەرێکی بەرتوانا و دروست بۆ دەستپیکردنەوەیەکی یەکتایی نموونەیی سیناریۆکانی سوریا، تەنیا هێرشی سوریا و روسیایە بۆ سەر ئیدلیب بەلام ئەوە تەواوکردنی داپەڵۆسینی هێزەکانی دژ بە ئەسەد دەبێت، نەک بە پێچەوانەوە وەک تا ئێستا گرۆیە تێرۆریستە ئەردۆگانییەکان خەیاڵی بۆ دەکەن.
2- ئەگەری ڕێکەوتنی ئەمریکا و ئەردۆگان لە سەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام و تەسلیمکردنی فایلی سوریا تا رادەیەک بە تورکیا. تەنیا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی خۆیی ئەو دوو لایەنەوە وتم ئەمە ئەگەرێکە کە نابێ چاوپۆشی لێ بکرێت. هەردوو لا قازانج دەکەن، تورکیا دەبێتەوە نۆکەرێکی ئەلقەلەگوێی ناتۆیی ئەمریکا، چەک و هەموو شت لە ئەمریکا دەکڕێ، واز لە ئێس 400 و خەتی گازی ڕووسیی دێنێت و خزمەتی ئەجندا جیۆپۆلیتەکان و شەڕی وزە و شەڕی بازرگانیی و جیۆپۆلیتیکیی ئەمریکا دەکات دژی روسیا و چین و ئەردۆگانیش لە بزاڤی کورد و ئیدارەی سەربەخۆی رۆژاوا و ئاسۆی یەکبوونەوەی بزاڤی کورد و دەوڵەتی کوردیی بۆ ماوەیەکی دوورخایەن رزگاری دەبێت و دەستبەسەر ناوچەیەکی دەوڵەمەندی سوریا دا دەگرێت و فاشیستە ئیسلامییەکان لە کورد بەردەدا و پەنابەرانی سوریی عەرەب و تورکمان لە ناوچەی کوردیی خاکنشین دەکات.
3- بێ گومان ئەمە تا ئێرە سیناریۆیەکی رووتی ئەبستراکتکراوە، واتە دوور لە هەلومەرج و مەودا و ئەگەرەکانی بوون و نەبوونی. وتم ئەگەرێکی کراوەیە. واتە بەرتوانایە، بەلام بەرتوانایەکی سەرتوانایە واتە [مومکینێکی موستەحیل] ە. واتە لە ڕووی تیۆرییەوە جیبەجێکردن و دابەزینی بۆ سەر زەمینی واکراو، زۆر ئاسایی و ئاسان دێتە بەرچاو بەلام هێشتا جێبەجیکردنی لە ئاستی سەرتوانایی یان مەحاڵ و موستەحیل دایە.
4- با وای دانێین هەردوولا ئەمریکا و تورکیا سەدی سەد گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە کە لە بەرژەوەندیی ئایدیالیی هەردوولایە لە سەر ناوچەی ئارامی خواستراوی تورکیا ڕێک بکەون بۆ ئەو مەبەستانەی باسم کردن، و بە پەلەن و دەیانەوێت بیکەن، بەلام مەحالە ناتوانن بیکەن چونکە لە دەرەوەی خواستەکە و سەرەوەی خواستەکە کۆمەڵێ هۆکار و فاکتەری بڕندە و کاریگەر هەیە کە ڕێگەی لێگرتووە و ڕێگەی لێدەگرێ.

4- هێز و هاوتایی بەرژەوەندیی بەرامبەر
لە بەشی پێشوودا وتم کە ڕێبەران و بەڕێوەبەران و بڕیاردەرانی پرۆسەی جەنگی سوریا: ئەمریکا و روسیان. لایەنەکانی تر هەرچەند بەهێز بن : تورکیا، سوریا، ئێران، ئەوروپا، کورد، لە ناو تۆڕ و تێکەولێکەی پێوەندیی و رکەبەرایەتیی و ناکۆکی ئەو دوو زلهێزەدان.
بڕیاری هەر یەک لەو دوو زلهێزە دژی هەر یەک لە کاراکتەرەکانی تر گەورە یان بچووک یان تەنانەت بریارێکی لابەلایی سەربەخۆ کە گوێنەداتە دەور و بۆچوون و بەرژەوەندی لایەنەکانی تر، زەبرێکی کوشندە دەبێت. بەداخەوە مادام ئێمە وەک کورد بە قووڵی و بە ناچاریی و بۆ ئەرکی پیرۆزی پاراستنی مرۆڤ و خاک و کەرامەت و پاشەڕۆژ، لە چەنگی سوریاوە تێوەگلاوین و هیزی سەربازیی سەرەکیی و تاک و ىێوێنەی ناو مەیدانەکەین، ئەوا هەر بریار و هەڵوێستیکی چاک یان خراپی ئەو دوو زلهێزە لە پێشەوە و بە خەستیی ئێمە دەگرێتەوە.
بۆ ئەم ڕایە بەداخەوە دوو نموونەی نهۆیی و خەمهینەرمان هەیە:
A- بە داخەوە وەک کورد بە شێوەیەکی زۆر تراژیدیی تامی تێنەگەیشتنی سیاسیی و دیپلۆماسیانەی ئەو حەقیقەتەی سەرەوەمان چێشت کاتی روسیا لە عەفرین پشتی لە کورد کرد و خیانەتی بە شەرەفی نەتەوەیی خۆشی کرد و ڕیگەی بە تورکیا دا فڕۆکە و تانکی ناتۆ بۆ جینۆسایدی کورد و داگیرکردنی عەفرین بەکار بێنێت. ئەمریکاش جووڵەیەکی نەکرد. واتە لێرەدا بە ڕوونییەکی دۆزەخانییە دەوری کاریگەری یەکێک لە دوو زلهیزەکە واتە ڕوسیامان بینی کە بە یەک هەڵویستی سەلبیی و بڕیاری بە تەنیا جێهێشتنی کورد لە عەفرین تووشی چ کارەساتێک بووین. بە بێ ڕازیبوون و خیانەتی ڕووس نە تورکیا نە سوریا نە ئێران نەیاندەتوانی ئەم کارە بکەن.
B- هەروەها تویتەر و بڕیاڕێکی هەڵە و هەڵەشەی ترامپ بە کشاندنەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا و جێهیشتنی کێشەکە بۆ تورکیا و ئەردۆگان لە 19 ی دیسەمبەری سالی رابردوودا، دیسان کاریگەرییەکی بوومەلەرزەیی هەبوو. ئەو هەموو خوێن و خەبات و قوربانییدانە پیرۆز و بێوینەیەی کچ و کورەکانمان بە بڕیارێکی ئاوا دێتەوە سەر سفر. ئەمە دەوری سەرەکیی و چارەنوسسازیی ‌زلهێزی دووەمی دەرخست کە ئەمریکایە. خۆشبەختانە ئێستا بە خاوبوونەوەی بڕیارەکە خەتەرەکانیش تا ڕادەیەکی زۆر خاوبوونەوە و بە کۆتاییهینان بە فاشیزمی داعشیزم کورد لەم ماوەیەدا وەک فاکتەری سەربازیی و سیاسیی و ئەخلاقیی لە هاوکێشەکاندا بەهێزتر بووە. بەلام لە ماوەی درێژخایەندا خەتەرەکان هەر ماون و لە لایەکی تریشەوە دەرفەتەکانیش باشتر و بەردەستتر بوون.
کەواتە ئێمە سەرباری دوژمنە ئیقلیمییەکان، کەوتووینە نێوان بەرداشی ئەو دوو زلهێزە و ئێستا لە مەیدانی جەنگ گرنگتر مەیدانی سیاسیی و دیپلۆماسییە تا تووشی کارەساتێکی تری وەک عەفرین نەبینەوە.

5- هەڵوێستی ئەوروپا
ئەو دەورە کەڵەگاییەی روسیا و ئەمریکا بێگومان کار لە هەموو دەولەتانی دنیا دەکات. بینیمان ئەوروپا بەو هەموو ‌هێزەی خۆیەوە و کە زۆربەی دەولەتانی ناتۆ پێکدێنن، ناتوانێ بەرپرسیارێتیی ڕەوشی سوریا بگرێتە ئەستۆی خۆی گەرچی کێشەی هەلاتوانی جەنگ و پەنابەرانی سووریی گەورەترین و خەتەرناکترین گرفتی بنیاتیی سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی بۆ ئەوروپا خٶشی دروستکردووە. بینیمان ئەمریکای ترامپ ئامادەیە سوریا بۆ ولاتە ئەوروپییەکان بە تایبەتی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا بە جێبێلێ تا ناوچە ئارامەکە بپارێزن، بەلام ئەوان دەلێن بە بێ بەشداریی و رێبەرایەتی ئەمریکا ناتوانن و نایانەوێت لە سوریا بمێننەوە. ئەمە هەڵوێستی فەرمیی راگەێندراوی هەموو ئەو دەولەتانەیە. بەلام بۆ؟ چونکە جگە لە پرسی هیزی سەربازیی و تێچووی ماددی، ئەوان دەزانن نزیک یان دوور، تووشی جەنگ لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد /سوریا دەبن گەر سوریا بە پاڵپشتی یان هاندانی روسیا یان ئێران هەوڵی گرتنەوەی ئەو شوێنانە بدات، هەوڵیش دەدات چونکە دەولەمەندترین بەشی سوریایە، ئەو جەنگەش دەشێ پەڕەبستێنێ بۆ جەنگ لەگەڵ ڕوسیا کە ئەوان دەرەقەتی نایەن. بۆیە بە بێ ئیلتیزامی ئەمریکا ناتوانن و نایانەوێ ئەو دەورە ببینن.
جا گەر ئەوروپا نەتوانێ چۆن تورکیا یان ئێران یان سوریا بە بێ رازیبوون یان هاندانی ئەو دوو زلهێزە دەتوانن هیچ شتێک لە سوریا بکەن؟ تاکە هێزێک وەک وتم کە دەتوانێ بێ ڕازیبوون و هاریکاری ئەمریکا لە سوریا بمێنیتەوە ڕوسیایە، تاکەهێزێکێش کە زامنی ئەوە بێت هەموو هێزەکان و چارەنووسی سوریا ناکەو‌ێتە دەست روسیا ئەمریکایە. ئەمە خۆی لە خۆیدا هۆکارێکی گرنگە بۆ مانەوەی ئەمریکا و ڕەتکردنەوەی بڕیاری گەمژانەی ترامپ لەلایەن سیناتی ئەمریکییەوە و کردنی ئەم بریارە بە یاسا.

6- جەنگ لە مەیدانی شەڕدا دەبردرێتەوە بەڵام نابڕدرێتەوە
بۆیە تێگەیشتنی دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئالۆزەکان وفاکتەرە ورد و درشتەکان و هێزە مەرکەزییەکان، مەرجێکی ژیانییە بۆ بڕیاردانی هەر ئەنجامیکی جەنگەکان و سەرکەوتن لە کاری سیاسیی و دیپلۆماسییدا. جەنگ لە مەیدانی شەڕدا دەبردرێتەوە بەڵام نابڕدرێتەوە، لە مەیدانی سیاسەت و دیپلۆماسییەت و چارەسەریی سیاسیی دەستووریی بە پیی یاسای نیونەتەوەیی دەبردڕێتەوە. ئەو هەستیارە سیاسییە تەنیا کورد ناگریتەوە بەلام کوردی بێ ئەزموونی دیپلۆماسیی و زانیاریی و عەقڵی سیاسیی فرەبین و قووڵبینی ڕەخنەیی و شیکاریی ئاسانتر دەکەوێتە هەڵەکە و تەڵەکەوە. گەورەترین هەڵەمان لە سوریا ئەوە بوو کە نەمانتوانیی هاوتایی ‌پێوەندیی سیاسیی لە گەڵ هەردوو زلهیزەکە راگرین و عەفرین برینێکی گەورەی لە جەستە و سایکی خەباتی نەتەوەییماندا هەڵکەند. خۆ ئەگەر فسفسپالەوانیکێش بلێ: خۆم خۆمم حیساب بۆ هیچ کەس لە دنیا ناکەم، ئەمە گەمژانەترین شتە کە نەزانیکی سیاسیی بیڵێت.

7- ئەردۆگان ناتوانێ لە یەک کاتدا لە سەر دووکٶش دابنیشێت.
نەک کورد، هەر هێزێکی دیکە، با بڵێین ئەردۆگانیش ىچووکترین هەلەی ستراتیجی لە نێوان روسیا و ئەمریکادا بکات تووشی هەمان شکست دیارە زۆر بە کوشندەتریی دەبێت. بەلام وەک نووسەرە روسییەکە دەلێت ئەردۆگان ناتوانێت هەتا سەر لە سەر کۆشی پۆتین و ترامپ لە یەک کاتدا دانیشێت دەبێ یەکێکیان بە گەرموگورتر بزانێ و خۆی تێخزێنێت. ئێستا کتوموت لەم تەنگژە دایە و هەموو شکستەکانی وەک عادەتی تورک بە خەستکردنی دوژمانیەتیی یەکلایەنەی لەگەل کورد و خوێنی کورد دادەپۆشێت. ئەمە وای لێکردووە جارێک بە ئاشکرایی پەنا بۆ پۆتین بەرێت و جارێک بە نهێنی خۆی تەسلیمی ترامپ بکات. بەلام لەم سەردەمی تکنۆلۆجی و بەرەلایی زانیارییدا هیج شتێ گوم نابیت بەتایبەتی لای ئەوانەی ئاسمانی سەتەلایت و دنیای ئینتەرنێتییان داگیرکردووە وەک روسیا، ئەمریکا و چین.

8- بەڵی پلانێکی تورکیی – ئەمریکیی لە ئارادا بوو.
دوای ئەوەی ئەمریکا تا ئێستا نەیتوانیوە وەک خۆی دەیەوێت ئەوروپاییەکان بە مانەوە لە سوریا بە تایبەتی بۆ پاراستنی کورد و رێگرتن لەجەنگی کورد-تورک لە سوریا ڕازی بکات، گەڕانەوە بۆ زیاتر گرنگییدان بە دەوری تورک و هەوڵدان بۆ گەیشتن بۆ موساوەمەیەک لە گەڵ ئەردۆگان.
A- ڕۆژنامەی ۆلستریتی ئەمریکی لە 9 ی مارتدا راپۆرتی کرد کە ئەمریکییەکان لە ئەنجامی بەدەنگەوەنەهاتنی ئەوروپییەکان بۆ نەخشەکەیان دوای کشانەوە تووشی تەنگژە و بێهومێدیی بوون. ئەوروپاییەکان پێیان وتوون: بە یەکەوە هاتووین بۆ سوریا و بەیەکەوەش بەجێیدێلێن. ئامانجی هاوپەیمانیش ئەوە بووە کە داعش تێکبشکێنن ئەوسا هێزێکی خۆپارێزیی ناوخۆیی لە هەسەدە دروست بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرەورووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی نوێی سەرهەڵدانەوەی داعش و تەنانەت گەرانەوەی رژێمی ئەسەدیش. ئەمە بریارە ستراتیجییەکە بوو پێش ئەوەی ترامپ تێکی بدات..
[أشار مسؤولون أوروبيون إلى أن دولهم بدأت العمل العسكري في سوريا مع الولايات المتحدة في عام 2015 ، مع الإدراك أن جميع القوات ستنسحب من البلاد في آن واحد، حسب صيغة “دخلنا معا فننسحب معا”، وكانت الخطة الأصلية تقضي بإبقاء القوات في البلاد لفترة “الاستقرار” لتدريب قوات محلية]
ئەمە ئەوە دەگەیەنیت کە هێشتا ئەوروپییەکان بە مانەوەی تەنیا 200 + 200 سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەلاتی سوریا و تەنەف، رازی نین. لەوەش رازی نین کە ئەمریکا بە بریاری کشانەوەی گەمژانە و یەکلایەنەی هەموو پرۆسەکەی شێواندووە و ئیستاش نەخشەیەکی کاریگەری بەدیلی نییە و دەیەوێت بە بەجێهیشتنی بۆ ئەوروپایایەکان کێشەکە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە .
B- ئەمریکییەکان خۆیان بوون کە یەکەمجار ئەوەیان راگەیاند کە هێزێکی سوپای کوردیی لە نەوەد هەزار (دوایی کردیان بە 30000) شەڕوان دروست دەکەن و مەشقی پێدەکەن بۆ پاراستنی سنووری سوریی-تورکیی دوای تێشکاندنی داعش. www.nytimes.com/2018/01/16

بەداخەوە وەک پێشتر وتم هەر راگەیاندن وبڕیاریک کار دەکاتە سەر کورد مادام هێزی سەرەکیی و تەنیا ی ناو مەیدانی جەنگ و بەربەرەکانییەکانن. گەرچی ترامپ لە کاتی کەمپەینەکەدا جەختی لە سەر ئەوە دەکرد کە ئەمریکا نابێت نەخشە سەربازییەکانی ئاشکرا بکات، بەلام بە ئاشکراکردنی ئەم نەخشەیە تورکیا و روسیاشی هارانە هاروژاند. لەو کاتەوە وەزیری دەرەوەی روسیی و بەرپرسە بالاکانی رووس وەک توتی ئەوە دووبارە دەکەنەوە و دەکەنەوە، کە ئەمریکا دەیەویت دەوڵەتۆکەیەک بۆ کوردی سوریا دروست بکات. دەشزانن کە تەنیا دەولەتۆکە نابێت و ناوکی دروستبوونی دەولەتی کوردستانی مەزن دەبیت لە رۆژهەلاتی نێوەندا، نەتەوەی کورد و کوردستانیی بە 50 ملیۆن مرۆڤ و خاکێکی ستراتیجیی و نەوت و گاز و ئاو و سەرچاوەی ئابووریی زەبەند و گەلێکی زیرەک و زیندوو و جەربەزە و جەنگاوەری وەک یەپەگە و یەپەژە و و مەدەنیی وپێشکەوتنخواز و جێی متمانە و کەلتوورێکی کوردەورایی کۆنی بەهێزو یەکگرتوو و شاخ وداخ و توانستی دروستکرنی سوپای یەک ملیۆنی، دوو ملیۆنی، هتد ئەمە دەشێت سەرەتای کۆتاییهێنانی تەواو بە سایکپیکۆ و لۆزان و داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بێت.
1- هاربوونی ئەردۆگان و شیلگیربوونی لە داگیرکردنی عەفرین [ تا ناوچەکانی کوردستانی رۆژاوا بە یەکەوە نەبەسترێنەوە و کورد نەگاتە دەریا] لەوێوە دەستپیدەکات
2- هەروەها گومانپەیداکردنی رووس لە کورد و زیاتر پشتگیریکردنی لە تورک و ئاخری خیانەتی عەفرین لە وێوە دەستپپێدەکات.
3- هەروەها هاتنی ئیسرائیل بۆ سەر خەت و هەوڵی وەستاندنی ئەم پرۆژەیە و بەکار‌هێنانی نۆکەر و خۆفرۆشەکانی لە باشوور بۆ دروستکردنی دوژمنایەتییەکی خوێناویی ئەزەلیی بێبنەما و نائەخلاقیی لەگەڵ شیعە و عێراقی نوێ و فەوزای خوێناویی خەللاق و مەهزەلەی ڕیفراندۆم لەوێوە دەستپێدەکات. چونکە بە دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردستانی مەزن، کە زۆر ئاسانە گەر ئەمریکا بیەوێت هەرچەند ڕوسیا و تورکیا دژی بن، ئیسرائیل قیمەتی قۆندەرەیەکیشی بۆ ڕۆژاوا نامێنێت.
4- هەروەها هەوڵی زیاتری تورکیا بۆ بەکارهێنانی نۆکەرەکانی باشوور وەک جاش وخۆفرۆش و پاشکۆ و ڕێنیشاندەری لەشکری تورک بۆ داگیرکردنی باشوور و دوژمنایەتی ڕۆژاوا لە ڕێگای خۆفرۆشە بنەماڵەییەکانەوە، دوای کەتنی گەورەترین لەشفرۆشیی نەتەوەییش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە شەنگال، لە وێوە بە شێوەی پیلانێکی نوێ دەستپێدەکات.
C- ئێستاش سەرکەوتنە مەزن ومێژوویی و بێوێنەکانی یەپەگە بەسەر هیزی تێرٶریزمی ڕەشیی ئیسلامیی داعشیییدا و مانەوە و دروستبوونی پراتیکیی سوپای بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و پڕ چەکداربوون و مەشقداربوون و شارەزابوون و ئەزموونداربوونی پتر لە جەنگی ناو شار و دژە تێرۆردا کە جەنگی سەردەمن، هەمان مەترسی بەلکو زیاتر لە مەترسی 90000 شەروانەکە بۆ تورکیا و روسیا و زیاد لەوانیش بۆ ئێران و عێراقی شیعە و سوریاش دروستکردووە. کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەرکانی ئێران و سوریا و عیراق لە پایتەختی سوریای ئەسەد بەلگەی ئەمەیە و هیچ سڵەمینەوەیەکیان نییە تورکیاش بێتەوە پال پێڕە چوارقٶلییەکە دژی کورد. راستی هەر دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی هابەشیان لەگەڵ ئێران دژی پەکەکە دەستپێکردووە.
D- گومانی نییە ئەردۆگان بە سەرکەوتنەکانی کورد لە سوریا هار بووە و ترسی مەرگی لێنیشتووە. ئێستا روسیا بە هاوارییەوە نەهات و نایات کە بە سەربەسەرەی ئیدلیب رازی بێت تا هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، رازیش نابێت بە مسۆگەرکردنی ناوچەکە بۆ خۆی و سوریا و ئێران نەبێت. بۆیە بە باوەڕی من ئەردۆگان لەم دوو حەفتەی ڕابردوو دا هەولی دا گەورەترین تەنازول بۆ ئەمریکا بکات و تاکە مەرج: وەستاندنی بلێسەی شۆڕشی کوردستانیی کوردی رۆژاوا یە دوای بینینی دیمەنەکانی هەرەسی زەلیلانەی داعشەکانی لە باغوز.
1- لە نێوان 8- 12 ی مارتدا چەند جار ئەردۆگان و بەتایبەتی وەزیری دیفاع خەلوصی ئاکار رایانگەیاند کە سوپای تورک ئامادەباشی تەواوی کردووە و ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنیکی سەربازیی هاوبەش لەگەل ئەمریکا.
تا سێ ڕٶژ ئەمریکییەکان هیج کۆمینتێکیان نەدا و بە درۆیان نەخستنەوە.
2- ئەردۆگان هیرشە قسەییەکانی بۆ سەر ئەمریکا راگرت و لە ئاستی جیهانیشدا خۆی لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا هاوتەریب کرد. بۆ نموونە دەربارەی سیاسەتی ئەمریکا لە ڤنزوێللا کە پێشتر بە توندی پشتگیریی رژێمی مادرۆی دەکرد، کەوتە حالەتی بێدەنگیی گەرچی ئەمریکا بە ئاشکرا خەریکی لابردنیەتی.
3- هەروا ئەردۆگان هیچ پەرجەکرداریکی بەرامبەر هەلگرتنی باجبەخشین لە سەر کەلوپەلی هاوردەی تورکیا بۆ ئەمریکا، نیشان نەدا و بیدەنگیی لێکرد.
4- چاودێریکردنی کەنالەکانی تێرۆریستە ئیسلامییەکانی سەر بە قەتەر و تورکیا [ئۆریەنت، قەناتی تاسیعە، سوریا]. ئەوان گەیشتنە حالەتی هیستریای خۆشی کە تورکیا و ئەمریکی ڕێککەوتن و هێرش بۆسەر رۆژەلاتی فورات دەستپێدەکەن و کۆتایی بە یەپەگە و پەکەکە لە سوریا دێنن!. [سەیری چاوپێکەوتنی گەوادی ئیسلامیی تۆرانیی نصر الحریری لە سەر کەنالی سوریا بکەن]
https://www.youtube.com/watch?v=B6HKqrXZVqY

5- راگەیاندنی ئەردۆگان لە 10 ی مارتدا: راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەر:
ئەردۆگان رایگەیاند :ئێمە هەموو رێکخراوە ئیرهابییەکان لە سەر درێژایی سنوورەکانمان دەوەستێنین و بە مەنبیج دەستپیدەکەین وەک چۆن لە عەفرین شکاندمانن. و سەرۆکی تورکی ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەیەکی ئارام دادەمەزرێنن تا ئەو سورییانەی لە تورکیان بتوانن بە سەلامەتی بۆ ولاتی خۆیان بگەرێنەوە. و وتی ئەو لایەنانەی دوژمنمانن و لە هاوکاری لەگەل ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان تێوە گلاون، چاوەڕوانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی 31ی مارت دەکەن و ئاوات دەخوازن پارتی داد و گەشە بیدۆڕێنێت.
پێشتر بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیی رایگەیاندبوو کە ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیکی سەربازیی لە سەرووی رۆژهەلاتی سوریادا]
تاريخ النشر:10.03.2019 | 19:03 GMT |ئار. تی أخبار العالم العربي
أردوغان: “سنوقف التنظيمات الإرهابية عند حدها على طول حدودنا الجنوبية انطلاقا من منطقة منبج مثلما ألحقنا الهزيمة بها في عفرين”.
وأشار الرئيس التركي إلى أن بلاده ستقيم منطقة آمنة شمال سوريا تمكن السوريين في تركيا من الرجوع إلى بلادهم بسلام.
. وشدد على أن الجهات المعادية لتركيا والمتورطة في “التعاون مع التنظيمات الإرهابية” تترقب الانتخابات المحلية في 31 مارس وتتمنى خسارة “حزب العدالة والتنمية” فيها.
وكان مسؤول في وزارة الدفاع التركية قد ذكر في وقت سابق أن أنقرة تبحث مع الولايات المتحدة عملية عسكرية محتملة في شمال شرقي سوريا.

9- هیرشی روسیا و سوریا بۆ سەر ئیدلیب
لە نەکاوێکدا لە نێوان 9، 10 ، 11 و 12 ی مارتدا ڕژیمی سوری بە خەستی هێڕشی کردە سەر ناوچەکانی ئیدلیب روسیاش لەم هێرشەدا بە خەستی بەشدار بوو بەتایبەتی هێڕشکردنە سەر زیندانیی سەرەکی نوسرە لە ناو شاری ئیدلیب و هەلاتنی زیندانییەکانی سەر بە روسیا و سوریا.
بروانە بەرنامەی إدلب بين التوحش الروسي والصمت التركي | بث مباشر | سوريا اليوم
https://www.youtube.com/watch?v=qzxAP_5HAxw
لە تەلەڤزیۆنی سوریا هی ئۆپۆزیسیۆن.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە تورکیا و روسیا گوایە ڕێکەوتبوون ڕەوشەکە ‌هێور کەنەوە و دەوریاتی سەربازیی هاوبەش لە ئیدلیب بگێڕن و بەکردەوە مەفرەزەکانی تورک گەیشتنە ناو ئیدلیب و لەلایەن نوسرەوە پێشوازیی کران!
واتە ئەردۆگان ئەو دەرفەتەی ڕێکەوتنی ئاشکرای لە ئیدلیب بۆ ئەوە بەکارهێنا کە ڕێکەوتنێکی نهێنیی لەگەل ئەمریکا دەربارەی رۆژهەلاتی فورات بکات. واتە دانیشتن لە سەر کورسییە ئەمریکییەکەش تاقی بکاتەوە!
گەر رێکەوتنێکی وا یان نزیکبوونەوە لێی لە ئارادا نەبایە روسیا هەر رۆژێک دوای جێبەجێکردنی دەوریاتی هاوبەش، لەگەل سوریا وا بە خەستیی و زەبروەشێنیی هێرشیان نەدەکردە سەر ئیدلیب. سەمەرەکەدا لەوەدایە: ئەردۆگان و تورکیا تائیستاش لێی بێدەنگ بوون، ئەمریکا لێی بێدەنگ بوو، ڕوسیا خۆشیی لە سەرەتادا لێی بێدەنگ بوو.
لە 12ی مانگدا لە سەرەتاوە رۆژنامەیەکی روسی کۆمیرسانت هەوالەکەی بلاوکردەوە بە ناونیشانی: هیرشێک لە سەرچاوەی نەزانراوەوە بۆ سەر ئیدلیب و وەزارەتی بەرگری بە درۆی خستەوە. لە بەر گرنگیی هەوالەکە بەشێک لە دەقەکەی وەک لە ئار.تی دا هاتووە بلاودەکەمەوە:
زەبری سارۆخیی و ئاسمانیی لە سەرجاوەی نەزانراوەوە، وتاری ئیفان سافرۆنۆف و ماریا بیلینکا لە کۆمێرسانت دەربارەی هیڕشی فرۆکەی جەنگیی روسی دژی شوێنگەلێک لە ئیدلیبی سوری. [وەزارەتی] بەرگریی روسیی هەوالی هێرشکردنە سەر ناوچەی ‌هێورکردنەوە لە ئیدلیبی باکووری سوریا بە درۆ دەخاتەوە. وەزارەتی دیفاعی روسیی بە ڕەسمی ئەوەی بە درۆ خستەوە کە ‌هێزەکانی فەزایی روسی لە 9 ی مارتدا زەبری وردبینیان لە ئامانجگەلیک لە پارێزگای ئیدلیب لە وەلامی شکاندنی ئاگربەست لە لایەن تێرۆریستەکانەوە. وەشاندبێت. و ئەم هێرشانە بە ئاگادری ئەنقەرە کرابن. هەروەها وتارەکەی کۆمێرسانت دەڵێ: کەس باسی ئەو هێرشانەی نەکردووە هەتا نیوەڕۆی یەکشەممە، نە ڕاپۆرتی وەزارەتی دیفاعی رووسی نە هی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریا کە نزیکە لە ئۆپۆزیسیۆنی سوری و هەول دەدا هەر شتێ روودەدات تۆماری بکات. ]

کومیرسانت: ضربات مجهولة المصدر على إدلب السورية
تاريخ النشر:12.03.2019 | 04:44 GMT | أخبار الصحافة
“ضربات صاروخية وجوية مجهولة المصدر”، عنوان مقال إيفان سافرونوف وماريانا بيلينكايا، في “كوميرسانت”، حول غارات قيل إن الطيران الحربي الروسي نفذها ضد مواقع في إدلب السورية.
الدفاع الروسية تنفي شن غارات جوية على منطقة خفض التصعيد في إدلب شمالي سوريا
نفت وزارة الدفاع الروسية، رسميا ما جاء في مقال “كوميرسانت”، من أن: القوات الجوفضائية الروسية نفذت في الـ 9 من مارس، ضربات دقيقة على أهداف في محافظة إدلب، رداً على انتهاك الإرهابيين لوقف إطلاق النار… وأن هذه الهجمات تمت بعلم أنقرة. وجاء في مقال “كوميرسانت” أيضا، أن أحدا لم يتحدث عن هذه الهجمات، حتى ظهيرة الأحد، لا تقرير وزارة الدفاع الروسية ولا “المرصد السوري لحقوق الإنسان في سوريا”، القريب من المعارضة والذي يحاول تسجيل كل ما يحدث في البلاد.]]..
بەلام هەوالەکە ئەم کارە بە وەوە دەبەستێتەوە کە سوریا دەولەتێکی خاوەن سەروەرییە و دەیەوێت خاکی خۆی واتە لێرەدا ئیدلیب ئازاد بکات و روسیا ناتوانی ئەو ئارەزووە بەهێزەی سوریا بۆ داگیرکرنەوەی ئیدلیب کپ بکات.]
ووفقًا لمصادر “كوميرسانت الدبلوماسية”، فقد أصبح من الصعب أكثر على الجيش الروسي كبح رغبة السلطات السورية في إعادة إدلب إلى سيطرتها.

10- ئەمریکا نکولی لە ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی هاوبەشی تورکی – ئەمریکی دەکات
تەنیا دوای ئەو هێرشانەی روسیا، ئەمریکا بە شەرمەوە روونکردنەوەیەکی لە 13 ی مارتدا بلاوکردەوە و نکولی لە بوونی هیچ چۆرە هاوسازییەک لە نێوان تورک و ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی هێڕشی سەربازیی لە رۆژهەلاتی سوریا دەکات.
ئەم روونکردنەوەیەش تەنیا بە ناوی قسەکەرێکی بێناوەوە بوو:
”بەرپرسێکی ئەمریکیی بوونی هەر جۆرە وتووێژێکی لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەو ئەگەرەی هیرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر رۆژهەلاتی تورکیا ڕەت کردەوە. ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی بهێنرێت وای دانا کە هیچ ئۆپەراسیۆنیكی سەربازیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ئەمنیی تورکیا ئەنجام نادرێت. ئەو بەرپرسە بۆ ئاژانسی رۆیتەری روونکردەوە کە ”گفتوگۆمان دەربارەی پێکهێنانی میکانیزمیکی ئەمنیی لە سەرووی رۆژهەلاتی سوریا بۆ چارەسەری مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا هەبوو… وردەکاریی ئەو میکانیزمە ئەمنییە لە پرۆسەی گفتوگۆلەسەرکردن دایە. بەلام لە دیدی ئەمریکاوە ئەم کارە پێویستی بە ئۆپەراسیۆنیکی هێرشکاریی تورکیی ناکات.]
سؤول أمريكي: لا نبحث مع تركيا عملية عسكرية بشمال شرقي سوريا
تاريخ النشر:13.03.2019 | 21:39 GMT | أخبار العالم العربي
نفى مسؤول أمريكي إجراء أي مناقشات مع تركيا حول عمليتها العسكرية المحتملة بشمال شرقي سوريا. واعتبر المسؤول الذي طلب عدم ذكر اسمه أنه لن تكون هناك عملية عسكرية لحماية مصالح تركيا الأمنية… وأوضح المسؤول في حديث لوكالة “رويترز”: “كانت لدينا مناقشات بشأن آلية أمنية أو منطقة آمنة بشمال شرقي سوريا لمعالجة المخاوف الأمنية لتركيا”، مضيفا أن “تفاصيل الآلية الأمنية قيد النقاش، ولكن من وجهة نظر الولايات المتحدة هذه لن يتطلب عملية هجومية تركية.

11- ئاخری روسیا دان بە هێرشەکانیدا دەنێت
دوای ئەو روونکردنەوە ئەمریکییە روسیا بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا کە ئەو هیڕشە نەزانراوەکانی لە ریگای هیزی فەزایی خۆیەوە لە ئیدلیب ئەنجام دان [ بە ئاگاداری تورکیا] بەلام تورکیا تا ئیستاش ئەوەی پشتڕاست نەکرۆتەوە و بە تاقە وشەیەکیش لە هیچ میدیایەکدا باسی نەکردووە گەرچی کەنال و میدیای تێرۆریستە ئیسلامییەکان ئەو بیدەنگییەی تورکیایان ئیدانە کرد.
ئار.تی وتارێكی رۆژنامەی سفبۆدنایا بریسا ی ڕووسیی لە 17 ی مارتدا بلاو کردەوە کە ئاخری پشتراستکردنەوەی کریملین بۆ هەواڵی هێرشکردنەکەی سەر ئیدلیب ئاشکرا دەکات.
بۆچی ئەسەد سارۆخبارانی ئیدلیب لە دەرەوەی ئیرادەی کرملین دەکات
لە وتارەکەدا هاتووە؛ دوێنێ [١٦ ی مارت] وەزارەتی بەرگریی ڕوسیی رایگەیاند کە هیزەکانی جیۆفەزایی ڕووس بە هاوسازیی لەگەڵ تورکیا هیرشیان کردۆتە سەر شوینگەیەک لە ئیدلیب. ئەم جارە سوپای روسیی نکولی لە بەشداریی خۆی نەکرد بە جیاواز لەوەی لە رۆژی دووشەممە ڕوویدا کاتێ وەزارەتی بەرگریی روسیی ناچار بوو، ئەو راپۆرتانە بە درۆ خاتەوە کە پەلاماری پارێزگای ئیدلیبی سووریی داوە.. وا دیارە دیمەشق تەنیا لایەنێکە ئێستا هەول دەدا بە شێوەیەکی واقیعی چارەسەری گرفتەکە بکات. سوپای عەرەبی سووریی هەرچەند بە ڕیکەوتنی روسی تورکی دیاریکراوەوە بەستراوەتەوە، هەوڵی لەناوبرنی تێڕۆریزم لە ئیدلیب دەدات و لەم حەفتانەی دوایی دەیان زەبریان لە شوینگەلی جاواز لە پارێزگاگە وەشاندووە.]]
سفوبودنايا بريسا: لماذا يقصف الأسد إدلب خارج إرادة الكرملين
تاريخ النشر:17.03.2019 | 05:09 GMT |
عنوان مقال ليوبوف شفيدوفا، في “سفوبودنايا بريسا”، حول حاجة موسكو إلى الأسد قويا مستقلا لمستقبل سوريا ومصالحها فيها
وجاء في المقال: أمس، ذكرت وزارة الدفاع الروسية أن القوات الجوفضائية الروسية استهدفت موقعا في إدلب بالتنسيق مع تركيا.
هذه المرة لم ينف الجيش الروسي مشاركته، خلاف ما حصل الاثنين، عندما اضطرت وزارة الدفاع الروسية إلى دحض المعلومات عن استهدافها محافظة إدلب السورية.
في الواقع ، كل شيء منطقي. فالآن، المشكلة الرئيسية في إدلب هي نشاط جبهة النصرة الإرهابية. وكانت أنقرة قد أخذت على عاتقها مهمة إخضاع مقاتلي جبهة النصرة، لكن شيئا لم يتحقق].
رۆژنامەنووسە روسییەکە وای نیشان دەدا ئەوە سوریایە بە قسەی روسیا ناکات ومەسەلەکە تەنیا ئیدلیبە. بەلام ئەمە راستیی پێوەندی بە پێوەندییەکانی تورکیا بە ئەمریکاوە هەیە.. پەیامی پۆتین بۆ ئەردۆگان و ئەمریکا ئەوەیە: هیڕش بکەنە سەر رۆژهەلاتی فورات. منیش دەستی بەشەر ئازاد دەکەم هیڕش بکاتە سەر ئیدلیب و بە هیزی فەزایی خۆشم پشتگیریی دەکەم. ئەوسا ئیدلیب دەبیتە قەسابخانەی پاشماوە تێرۆریستە سونییەکان و سارەکە هەەرس دێنێ و دوو ملیۆن پەنابەر روو دەکەنە تورکیا و بەرلەوەی بگەنە ئەوروپا و ببنە گرفت بۆ ئەوان ، هەرەس بە ئابووریی و رژیمیی ئەردۆگان دێنن.
پەیامی ڕوسیا ئاشکرایە: ئەمریکا دەستی تورک لە رۆژهەلاتی فورات بێ ڕیکەوتن و رازیبوونی ڕوسیا ئازاد بکات، ئەویش دەستی ئەسەد و سوپاکەی و ئێران لە ئیدلیب ئازاد دەکەن. ئایا پەیامەکە لەم قسەیەی خەبیری سەربازیی روسیی ئەلیسی لینۆکۆف’ گەرچی سیناریۆکەی لە سەر وەهمی ئەوەی کە بەشار ئەسەدە بە پرۆسەی سیاسیی روسیا ڕازی نییە، ئاشکراتر دەبێت:
[ئەگەر ڕوسیا جەخت لە سەر پرۆسەی ئاشتی بکات بۆجی بەشار ئەسەد دژی بوەستێ؟ یەکەم ئەو سەرۆکی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە.. بە گشتیی ڕوسیا پێویستی بە ئەسەدیكی بەهێز و سەربەخۆ هەیە. تا رادەیەک، ئاژاوەی سوریا بۆیە دەستی پێکرد چونکە بەشار ئەسەد نەرمونییانی نواند.. تا ئەمە لە ئایندەدا دووبارە نەبێتەوە پێویستە [بەشار] بەهێز بێت. بەهێزیش دەبێت و ئێمە ڕێی لێناگرین.!!]
إذا كانت موسكو تركز على العملية السلمية، فلماذا يمضي بشار الأسد ضدها؟
أولاً، هو زعيم دولة ذات سيادة. وكرئيس له الحق في استعادة السيطرة على بلده كاملا. هذه، في الواقع، مهمته. وعموما، تحتاج روسيا إلى الأسد قويا ومستقلا. فبدرجة ما، بدأت الفوضى في سوريا بسبب ليونة بشار الأسد. وحتى لا يتكرر ذلك في المستقبل، يجب أن يصبح قويا. وهكذا يصبح، ولا نعرقل سعيه.
دیوی ئەو دیوی پەیامەکە ئەوەیە ئەگەر ئەردۆگان خۆی بە بەهێز بزانێ ئەوە ئێمە بەشار ئەسەد بەلای کەمەوە ئەوەندە بەهێز دەکەین کە بتوانێ بە پشتیوانی هێزی فەزایی ئیمە خۆی و تێرۆریستەکانی لە ئیدلیب دەرپەڕێنێ کەواتە ئاگات لە کەینوبەینەکانت لەگەل ئەمریکا لە سەرووی ڕۆژهەلاتی فورات بێت.

12- چی لەم گەمانەی نێوان ئەمریکا و روسیا فێر دەبین:
1- جەختکردنەوە لە سەر ئەو راستییەی کە ئەمریکا و روسیا تاکە یاریکەر و حەکەم و گٶڵەوانن لە گەمەی سورییدا ئەوانی دی هەموو یاریکەری ناو ساحەکەی ئەوانن. تەنیا روسیا دەتوانێ ئەمریکا لە سوریا بوەستێنێت. ئەمە بۆ روسیا ئاسانترە چونکە بنکەی گەورە و ئەزموونی جەنگی سوریی و سوپا و تەکنیکی جەنگیی و رێکەوتنی لە گەڵ سوریا و ئێران و تورکیاش هەیە. ئەمریکا توانستی زۆر کەمتری لە وەستاندنی سیاسەتەکانی روسیا [و ئیران] لە سوریا هەیە ئەگەر بنکەکانی نەهیڵێتەوە و هیزەکانی و هی ناتۆ زیاد نەکات و سوریا نەکاتە بنکەیەکی سەربازیی ستراتیجیی درێژخایەنی ئەمریکا. بە تایبەتی کە لە رووی یاسای نیونەتەوەییشەوە بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاسایی یە. وەک یادتان بێت دوای رووخاندنی سەددام و گرتنی عێراقیش بوونی ئەمریکا لە عێراق نایاسایی بوو لە بەر ئەوە ناچار بوو کە بە پێی یاسای نێونەتەوەیی خۆی بە هێزی داگیرکاریی [ئۆکیوپەیشن] بناسێنێت تا کاتی دروستکردنی حکومەتی دەستووریی شەرعی عێراق و ڕێکەوتن لەگەڵی، وەک ‌هێزی سەرپەرشت یان ئینتیداب بـمێنێتەوە. گەر لە سوریا بمێنێتەوە دەبی فێڵێكی یاسایی بدۆزێتەوە بە تایبەتی دوای نەمانی فیزیکی داعش لە سوریا. کردنی رۆژاوای کوردستان بە ناوچەیەکی دژەفرو پارێزراو بە پێی بریاری نەتەوە یەکگرتۆکان ڕیگایەکە بۆ ئەمە. بەلام ئەمەش بە بێ رازیبوونی رووس و چین نابیت چونکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتۆکان ڤیتۆی دەکەن. بەلام گەر ناتۆ و ئەوروپ لەمەدا پشتگیری بکەن دەتوانی بە کەڵەگایی بیسەپێنێت. گرفتەکە ئەوەیە ترامپ کەسێکی ئینعیزالی نەتەوەپەرستی ئەمریکییە و بیر لەم کەین و بەینە جیهانییانە ناکاتەوە و وەک بازرگانیکێش عەقڵی نایبڕێت بە تایبەتی گەر پارە سەرفکردنی تێدا بێت نەک پارە پەیدا کردن!. بەلام بۆلتن و وەزیری دەرەوەی پۆمپیۆ بەردەوام کاری لە سەر دەکەن.
2- خەممان لەوە نەبێت کە تورکیا بتوانێ هیڕش بکاتە سەر ڕۆژاوا، بە بی ڕازیبوونی یەکێک لە لایەنەکان روسیا یان ئەمریکا ناتوانێ. هیچ یەکێکیش بە بی ریکەوتن و رازیبوونی ‌هیزەکەی بەرامبەری ناتوانێ ئەمە بکات.
3- کورد دەبێ پێوەندیی و دایەلۆگی سیاسیی ودیپلۆماسی بەهێزی لەگەڵ هەر دوو هێزەکە روسیا و ئەمریکا هەبێت.
4- دیارە لە کاتێکدا ئەم هۆکارەی وروسیی-ئەمریکیی بإڕیار دەرە، بە نیسبەت ئەمریکاوە کۆمەلیک هۆکاری تر هەن کە ئەگەر مەحاڵ نەبیت زۆر زۆر قورسە کە ئەمجارە بتوانیت خیانەت لە کورد لە رۆژاوا بکات. ڕوسیاش خیانەتێکی تر زۆری لە سەر دەکەوێت بۆیە وەک ئیحتیاتێک دەیەوێت ئەرکەکە بە سوریا و ئێران و عێراق بسپێرێت. لە بەشیکی تر دا باسی ئەمانە دەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت