عوسمان عومەر: تایەفەى صابیئە مەندائیەکان یا ئاینى مەندائیەکان. بەشى پێنجەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

3- 6 پێغەمبەرەکانى سابیئە:
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوت, واتە بۆ هەر گەل و نەتەوەیەک پێغەمبەرێکمان ناردووە, کەواتە مەندائیەکانیش گەل و نەتەوەیەکن بۆیە خودا پێغەمبەرو نێردراوى بۆ دەست نێشان کردون. هەر لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێ” واذكر فى الكتاب ادریس انه كان صدیقا نبيا) پێغەمبەرێکى خوداییە .54. دورزیەکان ئەوانیش خۆیان بەیەکتاپەرست دەزانن وەک مەندائیەکان, دورزیەکان خۆیان دەگەرێننەوە سەر مەزەبى ئیسماعیلى کە یەکێکە لە تایەفەشیعەکان و خۆیان دەبەنەوە سەرگەلى مەدیەن شوعەیب بەپێغەمبەرى خۆیان دەزانن.*
پێش ئەوەى بچمە سەر باسى پێغەمبەر یا نێردراوە مەندائیەکان بابزانین جیاوازىان چیە لەنێوان پێغەمبەرو نێردراو, نێردراو ئەو پێغەمبەرەی هاتوە وەحى خودایی پێیە بەو ناوەى کە خودا هەلى بژاردووە ئایا قورئان یا زەبور یا ئینجیل یا تەورات بێ کەواتە هەموویان پێغەمبەرن, بەلام هەموو پێغەمبەرێک نێردراو نییە.*, نەحەدیس نە ئایەتە قورئانیەکان ژمارەى تەواوى پێغەمبەرانیان دەستنیشان نەکردووە تەنها ناوى 25 پێغەرمبەرو نێردراو هێنراوە, تەنها لەسورەتى ئەنعام ناوى 18 یان هێنراوە ئەوەى لەشوینى تر ناویان هاتوە* بەلام وەکو تر ژمارەى نێرداوەکان سێ سەدو چەند دەیەکە بەلام ژمارەى پێغەمبەران سەدو بیست چوار هەزار.55

ئادەم:
مەندائیەکان بەباوکى مرۆڤایەتى لەقەلەمى دەدەن و مەندائیەکان لەوەوە وەچەیان خستۆتەوە, سەرەتاکانى کتێبى پیرۆزیان بۆ ئادەم هاتۆتە خوارەوە, ئادەم هەزار ساڵ ژیاوە خواى گەورە پێى فەرمووە ” لیکن الموت من نصیب اهل الدنیا فالیخرج من جسدە قبل ان یشیخ ” فریشتەى مەرگ لاى مەندائیەکان صوروئیلە هاتۆتە خوارێ گیانى ئادەم بکێشێ و بێباتەوە بۆ لاى واحید الاحد کە نەشەفاعەت, نەقوربانى و نەمرۆڤێک لەجیاتى مرۆڤێکى قبولە.56 ل٣٠

سامى کورى نوح
دواى ڕودانى تۆفان و دونیا کەوتە ژێر ئاو, کەشتیەکەى نوح هەر بەسەر ئاوەوە بوو, لە هەر رەگەزێک 2 جۆرى تێدا بوو نوح و کوڕەکەى هاوسەرەکەى ناوى نوهریتا بوو, دواى 11 مانگ کەشتیەکە لەسەر شاخى قردون گیرسایەوە لە سام و نوهریتا و نەوەکانیان, زیادیان کردو, دونیا دلخۆش بووە, مەندائیە یەکتا پەرستەکان لەوانەوە پەرەیان سەندوەودواتر لە حەڕان گیرساونەتەوە دواتر بەرەو خوار تا گەیشتونەتە (میاه بهیە واتە ئەو ئاوانەى چاو لێیان تێرنابێ) لە خۆرئاواش گەیشتونەتە فەلەستین, چەند لاپەرەى سەرەتاى کتێبى پیرۆزى کەنزاڕبا بۆ ئەو هاتوتە خوارێ و ژیانى بەخشیەوە بە مرۆڤایەتى و لە تۆفان ڕزگارى کردون.57

شیت یا شیتل
شیتل تەمەنى هەشتا ساڵان بووە بێ ژن و بێ نەوە کە ئادەم شیتى کوڕى بینى فریشتەکان دەوریان داوە و لەو پلەو پایەدایە و لەشوێنى باوکى کاتێ گیانى یا روحى نشماثە بەزمانى مەندائى بەرزبۆوە بۆ دونیاى روناکى, شیتل بەکێک لە پێغەمبەرە پیرۆزەگەورەکان دەژمێردرێ لاى مەندائیەکان وەک خۆیان دەلێن ئەو تەرازوەیە کە ڕوحى پێ پێوانە دەکرێ58

ئیدریس
ئیدریس پێغەمبەر ناوى ئەخنوخ بووە لاى مەندائیەکان بەدەنانوخت ناو دەبرێ و لە قورئانى پیرۆزدا ﴿واذكر في الكتاب إدريس إنه كان صديقا نبيا﴾59یەکەم کەس بووە کە پێنوسى بەکار هێناوە و یەکەم کەس بووە کە جلى بەدوراوى لەبەرکردبێ بۆیەش ناو نراوە ئیدریس، چونکە هەر خەریکى خوێندنەوەى کتێبى خودایی بووە خودا 30 پەڕاوى بۆ ناردووە, لەشوێنێکى ترى ئەو سورەتەى قورئانى پیرۆز دا دەلێت ” ورفعناه مکانا علیا “60 بەپێى لێکدانەوەى لێکدەرەوە ئیسلامیەکان میعراجى کردوەو لە تەبەقەى چوارەم گیانى سپاردوە و پێغەمبەرمان (د.خ) بەلاى دا تێپەریوە و ئیبن عەباس دەلێت لە تەبەقەى شەشەم گیانى سپاردووە, ئەوەى مەبەسته دەنانوخت میعراجى کردووە .61

بەهرام ربا یا ئیبراهیم الخلیل
ئیبراهیم خلیل لەشارى ئورى ناصریە لەکەناراوەکانى ڕوبارى فورات پەیدا بووە و یەکێکە لە پێغەمبەرانى مەندائیەکان و داواى پەرستنى خوداى تاک تەنهاى کردووە لەکەل مەندائیەکان دژ بووە کە فریشتەکان ناوەندگیر بن لە نێوان خوداو مرۆڤ دا, دواتر کۆچى کردووە بۆ حەڕان شارەکەى بنیات ناوە کەبەناوى براکەیەوە هەڕان ناوى ناوە دواتر بۆ فەلەستین و میسر, ئەحنافەکان لە پەیڕەوانى پێغەمبەرى خودا ئیبراهیمن, هەندێ لێکۆلەران ئەحنافەکان بە مەندائى دادەنێن، چونکە خواپەرستى و نوێژو ڕۆژوو وتعمید واتە خۆشتن بەئاو یا خۆ لەئاو هەلکێشان .62

یهیا یەهانا – یحیى کورى زەکریا
لاى سابیئە مەندائیەکان لەماڵێکى پڕنورى پێغەمبەرایەتى هاتۆتە دونیاوە باوکى ناوى زەکریا و دایکى ناوى (ئینشبى)بووە, کاتێ زەکریا لە خودا پارایەوە و نزاى کرد تەمەنى 99 ساڵ بووە و هاوسەرەکەى 86 ساڵ بووە مندالیان نەدەبوو, ئەو کورەیان بوو ناویان ناوە یهیا یەهانا کە بوو بەپێغەمبەر، هەلدەستا بە لەئاوهەلکێشانى خەلک لە (یەردنا- واتە ئاوێکى لەبەر ڕۆیشتو) و ناوە پیرۆزەکانى خوداى دەهێنا, هەروەها مەسیح (ر.خ) بەفەرمانى خودا بووە بە پێغەمبەر سەبارەت یهیا یەهانا لە ئینجیل هاتوە ” هیچ ژنێک منالێکى وەک یوحنا المعمدانى نابێ” و پیغەمبەرى خودا محەمەد (د.خ) سەبارەت بە یهیا فەرمویەتى “کل انسان یقف یوم الحساب ولەذنب الآ يحيى بن زكريا. واتە هەموو مرۆڤێک لە ڕۆژى حساب دەوەستێنرێ کە تاوانى کردبێ تەنها یحیى کورى زەکریا نەبێ) لەقورئانى پیرۆزدا لە سورەتى مریم یایحیى خذ الكتاب بقوة و اتيناه الحكم صبيا, وسىلام علية يوم ولد ويوم يموت ويوم يبعث حيا ..
پێغەمبەرى خودا یحیى (ر.خ)لاى مەندائیەکان بەیەکێک لە پێغەمبەرە پاک و بێ خەوشەکان و حەکیم و ووتاربێژوراسگۆکان دەژمێرێ.63
……………………………………………………………………………….
• قورئانى پیرۆز سورەتى نەحل ئایەتى ٣٦
• پێگەى ئەلیکترۆنى وزى وزى/ ئەنتەرنێت
• پێگەى ئەلیکترۆنى موضوع .كؤم / ئەنتەرنێت
54قورئانى پیرۆز ئایەتى ٥٦ سورەتى مریم
• من هم الدروز / ئەنتەرنێت
55عدد الانبیاء والرسل والفرق بینهم / پیگەى ابن باز ئینتەر نێت .
56د.بشیر عبدالواحد / الصابئە المندائیین بین الانصاف والاجحاف / شمس للنشر والاعلان / القاهرە ٢٠١٧ الطبعە الاولى ل30
57هەمان سەرچاوەى پێشوو ل31
58هەمان سەرچاوەى پێشوو ل31
59قورئانى پیرۆز ئایەتى ٥٦ سورەتى مریم
60قورئانى پیرۆز ئایەتى ٥٧ سورەتى مریم
61تفسير القرطبى/ انترنيت
62د.بشیر عبدالواحد / الصابئە المندائیین بین الانصاف والاجحاف / شمس للنشر والاعلان / القاهرە ٢٠١٧ الطبعە الاولى ل٣٢
63هەمان سەرچاوەى پێشو ل٣٣

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت