نوری کەریم: روداوی مزگەوتەکانی شاری کرایس تشیرتس.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کردەوە تیرۆریستی یەکەی رۆژی هەینی 15/3/2019ی شاری کرایس تشیرتس لە وڵاتێکی ئارام و بێقڕەی وەک نیوزیلاند، هەناوی هەمو گەلانی سەرزەوی هەژاند کە کابرایەکی موڵتی تیرۆریست بەبەرنامە و پلانێکی تۆکمەو زۆر بەشارەزایی و پسپۆڕیی سێ هەفتە پێشتر مزگەوتی ئەو شارەی دیاریکرردووە و بەگولـلە پرژێنێکی مۆدێرنەوە هەڵدەکوتێتە سەر دوو مزگەوت، دڵڕەق و دڵڕەش، کوێرانەو زۆر بەخوێنساردیی ئەو خەڵکە بێتاوانە یەکە یەکە دەداتە بەر گوللـە و گوللـەیەکی بەخەسارنەداوە و هەرگوللـەیەک مرۆڤێکی ساردکردۆتەوە و لەماوەی پازدە خولەکێکدا 60 شەێت مرۆڤی بێتاوانی خەڵتانی خوێن کرد، 42 چل و دو کەسیان هەر لەوێدا و 7حەوت کەسیش دواتر گیانیان سپارد و15پازدە کەسێکیش زامدار وپەرێشانن.
ئەوە روداوەکە بەوجۆرەبو، ئەی پێشخانی وەها کردەوەیەکی دڕندانەو قێزەون چییە؟ چ پاڵنەرێک ئەو تاوانبارە دڵڕەشەی هاندا بەرۆژی نیوەڕۆ ئەنجام بدات؟ ئایا لێشاو و هروژمی موسوڵمان و سەر ڕەشەکانە بۆ وڵاتانی سپی پیستەکان وەک لە رونکردنەوە 45چل و پێنج لاپەڕەیی یەکەیدا نوسیوێتی یا تۆڵەی خوێنی قوربانیانی دەستی رەشی چەکدارە تیرۆریستەکانی دەولچەتی خەلافەتی ئیسلام(داعش) و گروپە توندڕەوە ئیسلامی یەکانە؟ ئایا خۆ خواردنەوە و خەستبونەوەی ئازارەکانی ئەو کاتانەیە کە دڕندەکانی داعش لە رێوڕەسمی خوێناویدا، دور لە دانانی هیچ بەهاو رێزێک بۆ مرۆڤ بۆ ژیان چەند کەسێکی بێتاوانیان بەبەرگی مەرگەوە لەسەر چۆک ریزدەکرد و هەریەکەیان (میرێکی سەربڕ) بەکێردێکەوە لەپشت سەری یەوە وەستاوە، چنگی لە قژی گیرکردووە و بە پۆزێکەوە کێردەکەی لەسەر گەردنی داناوە و چاوەڕوانی فەرمانە رەشەکەدەکات، قوربانی یەکەی بەردەستی گۆشاوگۆشاو سەربڕێت وەک چۆن بەرخێک سەردەبڕێت!
مرۆڤی مرۆڤــ و مرۆڤدۆست، ئەو روداوە، ئەو تراژیدیا و مەرگەساتە دڵتەزێنە هەردو تراژیدیاهەناو هەژێنەکە لە یەک گۆشەوە تەماشا ناکات، لەچەند گۆشەیەکەوە لێی دەروانێت، ئەگەرنا بەهەڵەدا دەچێت و دروست نایخوێنێتەوە و بۆچون و بڕیاری نادروستی لەسەردەدات. ئایا مزگەوت شوێنی خواپەرستی یە یاکارو بەرنامەی سیاسیی تێکەڵ بە ئاین و ئیسلامەتیشی تێدا ئەنجام دەدرێت؟ لاوانی موسوڵمان لە مزگەوتدا گۆش دەکرێت بە دڵڕەقیی و شەڕەنگێزیی دوژمنایەتیکردنی (گاور ـ کافر) کە مەبەستیان هەر مرۆڤێکە موسوڵمان نەبێت، ئەوە کافرە و سەروماڵ و کچ و ژنی حەڵاڵە، چونکە (ان الدین عند الله الاسلام) ئاینی پەسەند لای یەزدان ئاینی ئیسلامە. دەیانەوێت بەزۆر ئەوە لە مێشکی هەرزەکاران بئاخنن کە موسوڵمانێکی هەرەخراپ، لەچاکترین ناموسوڵمان(گاور، فەلە، کریست، جولەکە)چاکترە! ریش کڵکە سەگێگی دەعەجانیی بۆگەن و دڕندە چاکتر و بەڕێزترە لە ئەدیسون کە گشت مالی موسوڵمانان و ماڵەکانی خواو مەککەو مەدینەشی کردۆتە چراخان.ئەو دەعەجانی یە بەهەشتی یەو ئەدیسۆن بەو مەزنی یەوە دۆزەخی یە!!
ئەمڕۆ هەمو مرۆڤێکی بەوێژدان خەمبار و دڵگرانە بۆمەرگی ئەو قوربانی یە بێتاوانانە، لەبەرامبەریشدا هەرکەسێک، گروپێگ دڵخۆش و شادمان بێت، هێندەی جیاوازیی نێوان گورگ و مەڕ لە مرۆڤدۆستی یەوە دورە، بۆیە دەبێت هەر ئەمڕۆ نەک سبەی موسوڵمانی دڵڕەش و دوژمن بە روناکیی، ناحەز بە زانست و پێشکەوتن، رێگر لە ئازادیی بیرکردنەوە، ئەوانەی هەرکاتێک گرۆپێکی تێرۆریستی سەربە ئیسلامی سیاسیی ئۆپەراسیۆنێکی خوێناوی تۆقێنەری ئەنجامدایە، ئەمان جەژنیان بۆ، دڵخۆش و شادمان پیرۆزباییان لەیەکدی دەکرد و لەیەزدان دەپاڕانەوە برا موجاهیدەکانیان سەرخات بەسەر گاوراندا. ئەمە نەک هەر لای عەرەب و ئەردۆگانی یەکانی تورک و بەکرێگیراوانی کۆماری پەت و سێدارە، بەڵکو لای حیزبە ئیسلامی یەکانی باشوری کوردستانیش، بەتایبەتیش ئەوانەی دوای نمونەیەکی وەک عەلی قەرەداخی(قەرە رو)ی زۆڕناژەنی خەلیفەی خەیاڵ ئەردۆگان کەوتون و فەرمودەکانی کاوێژدەکەنەوە.
ئەوانە پێویستە بەخۆدا بچنەوە (وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ ) ئەوە بۆ سەردەمی پەیامهێنەری یەزدان محەمەدبووە درودی خوای لێبێت، نەک ئەمڕو دوای تێپەڕبونی پتر لە چواردە سەتە، بیکەنە دروشم و نەیارەکانتان بتۆقێنن چونکە خوێن خوێنی بەدوادا دێت، توندوتیژیی رق و کینە و ناتەبایی و دوژمنایەتی لێدەبێتەوە، لەنێو(گاورەکان)یشدا دڕندەی وەک ئەم تیرۆریستە ئوسترالی یە هەیە و دەتوانێت هەر رۆژێکی هەینی لە شارێک، لەچەند شارێک مزگەوتێک بکاتە قەسابخانە کە زۆرترینی قوربانی یەکان (ئاگایان لە مەحمودی بێ زەواد نییە).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت