دێهات عوسمان: قەندیل ئازادترین شوێنی سەر رووی زەویە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنێ پێنج شەمە رێکەوتی 21 _ 3 _ 2019 بە مەبەستی بەژداریکردم لە ئاهەنگی نەورۆز و سەری سالی 2719 کوردی سەردانی بناری قەندیل م کرد، لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە کوردان و فارس و تورك و عەرەبی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، لە پێشی خەڵکی شۆرشگێرەوە دوو زانای ئیسلام پێشەنگ بوون، ئەوانیش زانایان مامۆستا مەلا سامان گەرمیانی و مامۆستا مەلا نادر، کە هەر یەکە وتاریکی گرینگیان پێشکەش کرد. لە وتارەکەیان ئاژەیان بەوەکرد دەبێت مرۆڤەکان ئازاد بن، ئازادیەك وەك ئەو ئازادیەی کە لە بناری قەندیل هەیە.
چەندکەسێکی بیانی ئەوروپی و ئەسکەندنافی نوسەر و رۆژنامە نوس و دۆست و کەسایەتی نزیک لە دۆزی کورد، لە دەرەوەی کوردستانەوە هاتبوون بۆ بەژداریکردن لەو ئاهەنگەو رووماڵی ئاهەنگەکەیان کرد، بەبێ ئەوەی لە موشەك بارانی سوپای داگیرکەری تورك بترسن و سڵ بکەنەوە.
ئامادەبوونی ئەو جەماوەرە زۆرە وەڵامێکی جەرگ بر بوو، بۆ دەوڵەتی تیرۆستی تورك، کە رۆژی پێشو واتا 20 مانگ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا شوێنی ئاهەنگەکەیان بۆمب باران کردبوو، بە ئامانجی ترساندنی خەلك، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر بەژداری ئاهەنگەکە نەکەن،کە لە لایەن پەکەکەوە سەپۆرت دەکریت سالانە.
ژمارەی بەژدار بووان هەزاران کەس دەبوو. کە گەیشتمە یەکەم بازگەی دەروازەی هەریمی میدیا لە بناری قەندیل، راستەو خۆ گۆرانی کەش و هەوام بەدی کرد، هەوایەکی پاك و بێ گەرد، لەگەڵ خورەی ئاوی سازگاری دۆڵ و قەدپاڵی شاخەکان بەسەر ئەشکەوتەکاندا لەبەرزاییەکی زۆرەوە شۆردەبوونەوە خوارەوە، جا بیهێنە پێش چاوی خۆت نمەی باران و کەوتنی کلۆبەفرەکان بە سەر رووی گوڵالە سورە، یان دەرکەوتنی تیشکی خۆر بەسەر سپیای بەفری سەر لوتکەو لاپالەکان، ئەی پەلکە زیرینەی بەهاران، چ دیمەنێکە رێك پارچەیەك لەو بەهەشتە دەبینی کە لە قورئان باسکراوە، ئەو دیمەنە دڵرفێنەی چیاو دول و دەشت و تاڤگەکان ئارامیەکی بێ هاوتای بە رووح و دەرونمانی بەخشی، لەو تاڤگانە جوانتر و لە هەوا پاکتر و لە ئاوەی کانیاوەکان سازگارتر، کچ و کورە گەریلاکان بوون، کە بەروحیەتێکی نیشتمان پەروەری و مرۆڤ دۆستی و ئاژەڵ پارێزی و ژینگە پەرستیەوە لە ناوچەکە پارستنیان لە ئەستۆ گرتبوو. جوانی گەریلاکان بەچیاکانەوە لە سەر لوتکەی چیاو لە قەدپالی دۆل و لە پێدەشتەکان وەك و رەنگاڵەی گولالە و وەك و شەوقی ئەلماس رووناکی ئالتون دەرەوشانەوە، گەریلاکان جوانترین وێنایان بە سروشتی ناوچەکە بەخشیبوو، ئەو چیرۆکەی کە باس لە حوکمی محمدی مەهدی دەکات و دەڵیت لەسەردەمی حوکمی محمدی مەهدی ئاژەڵە گۆشت خۆر و ئاژەڵە رووەك خۆرەکان لەگەڵ یەك بەبێ ترس لە ژینگەیەک دەژین،ئەو چیرۆکە بۆ دەسەلاتی پەکەکە لەو ناوچەیە راستە.
من خۆم بە چاوەکانی خۆم بینیم کە مرۆڤەکان لەگەڵ ئاسکە کێو و ورچ و پڵنگ و بێچوە شیرەکان سروشتی ناوچکەیان رەنگاندبوو و لەو ژینگەیەی قەندیل بەبێ ترس لەگەل یەك دەژیان بەرووحی یەکتر قبوڵ کردن، بەبێ ئەوەی نە مرۆڤەکان زیان بە ئاژەڵەکان بگەین و نە ئاژەڵەکان زیان بە مرۆڤ بگەێنن، هەردوو گیانەوەرەکە هەم مرۆڤ و هەم ئاژەلە کێویەکان هەردوکیان پارێزەری سروشتی جوانی ناوچەکە بوون، سروشتیش وەك و دایکێکی خاوەن دوو بیچووی دوانە هەردووکیانی لە باوەش گرتبوو، بەڵی بینیم مرۆڤ و گیانەوەرە کێویەکان لەگەڵ یەك لە ژینگەیەکی جوان ژیان دەکەن! نەمرۆڤ مەترسیە بۆ سەر ئاژەڵ و نە ئاژەڵەکان مەترسین بۆ سەر یەکتر، لە کۆتایە دەڵێم جوانترین فکر و باشترین پرۆگرامی حوکمرانی لە هزرەکەی ئاپۆی مەزن سەرچاوەی گرتوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت