مەحمود عەبدوڵڵا: اخوان الکاذبین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێم وایە ئەوەی شارەزاییەکی کەمی هەبێت لەمێژوی ئیخوان، دەزانێت ئەم ناونیشانە ی سەرەوە ناوە ڕاستەقینەکەی برایانی موسلمانە. ئەم هێزە لەواقیعدا پێڕەوی لە ماکیافیلی دەکەن باوەڕیان بە وەهەیە کە “ئامانج پاساودەری ئامرازە” درۆ و دوڕوویی یەکێکە لەو ئامرازانەی کە هەمیشە پەنای بۆدەبەن. کاتێک ئەحمدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هۆلۆکۆست ڕاست نییە، ڕابەڕێکی ئیخوانیش لەمیسر دوای ئەو وتەیەی ئەحمدی نەژاد وتی : هۆلۆکۆست ئەفسانەی جولەکە و ئەمریکایە! ئەوەیە درۆی مێژوویی. ئەردۆگانیش کە ئیسلامیەکانی کوردستان بەشێخی خۆیانی دەزانن بەزمانی بازاڕی” کونە درۆیە” هەموومان ئاگادارین لەماوەی ئەم چەندساڵەدا ڕۆژ نەبو درۆیەک نەکات تەنانەت لەمیدیا جیهانیەکانیش بەدرۆزن ناسرا.
ئەو برایانە “اخوان الکاذبین” باوەڕیان بەدیموکراسی نییە، بەڵام دەیانەوێت وەک هیتلەر پێی بگەنە دەسەڵات هەروەک ئەردۆگان کە لەسەرەتاوە وادەردەکەوت کە باوەڕی بەدیموکراسی هەیە، بەڵام وەختێ بەهێزبو بو بەدیکتاتۆرێکی خوێنڕێژ. گەورەترین درۆی ئیخوانیەکانی باشور ئەوەیە کەدەیانەوێت ئەو دەستکەوتەی بەخوێنێ هەزاران شەهید لەباکور هاتۆتەدی بەدەستکەوتی ئەردۆغانی دابنێن! درۆو دوڕوویی ئەمانە لەوەدایە کە لەمەنهەجیاندا باوەڕیان بەخەلافەتە، بەڵام باسی نیشتیمان پەروەری بۆخەڵک دەکەن ! زۆر ڕونە ئیخوانیەکانی باشور چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەردۆغانن تا دواجار ببن بەوالی ئیتر بۆچی باسی نیشتیمان پەروەری دەکەن؟
یەکێ لەسیفەتە هەرە خراپەکانیان ئەوەیە سڵ لە چەواشەکاری ناکەنەوە، بەڕوکەشی شیکردنەوە بۆ بابەتەکان دەکەن بەتایبەت لەسەر مەسەلەی باکوری کوردستان و پاساو هێنانەوە بۆ ئەو وێرانکاریەی ئەردۆغانکردی گوایە خەتای پەکەکەیە و پەکەکە شەڕی هەڵگیرساند، بەڵام ئەردۆگان هەرخۆی بەدرۆی خستنەوە کەوتی: ڕێگەنادەین لەهیچ شوێنێک دەوڵەتی کوردی هەبێت هەتا لە ئەفریقیاش.
ئیخوان درۆزنن، بەڵام درۆی شەرعی ئەکەن لای ئەوان درۆ کاتێک کێشەیە کە ئاشکرابێت و خەڵک هەستی پێبکەن ئەگینا خودی درۆکردن بۆئەوان هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانج.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت