بەهرۆز جەعفەر: ئارامی و ئاسایشی سلێمانی لە ئەستۆی کێ دایە؟.

لەناوەندی ئەم هەموو دوژمنە گەورانەی دەوری کوردستانیان داوە، لەسەروو هەمویانەوە عەرەبی عێراق و وڵاتانی دیکە، ئێران « کە لەقەیرانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی درێژخایەندایە» تورکیاو وڵاتانی دیکە… هەروەها لە گێژەنگی ئەو […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لەناوەندی ئەم هەموو دوژمنە گەورانەی دەوری کوردستانیان داوە، لەسەروو هەمویانەوە عەرەبی عێراق و وڵاتانی دیکە، ئێران « کە لەقەیرانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی درێژخایەندایە» تورکیاو وڵاتانی دیکە… هەروەها لە گێژەنگی ئەو هەموو تاوانانەی کە لەسەدەی بیستویەکەمدا بەناوی تازەبونەوەی کۆمەڵگا « مۆدێرنێتی» و جیهانگیری « بەزاندنی سنورەکان» ەوە لە تەشەنەدان وەکو ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتی بە ئاسەوار، تەزویر بەهەموو شێوەکانیەوە، ماددەی بەسەرچوو بەهەموو ئاست و شێوەکانیەوە، تاوان و هێرشە ئەلیکتڕۆنیەکان بەهەموو ئاست و شێوەکانیەوە. ئینجا لەناوچەی سولەیمانی لەناو ئەم هەموو حیزبە ئۆپۆزسیۆنە هەلپەرستانەدا کە ئامادەن بۆ دەستخستنی چەند کورسیەک هەموو مناڵی خەڵک لە چرکەیەکدا بخەنە سەر جادەو بە کوشتیان بەن…ئینجا لە ژێر دەستەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دا کە « یەکێتی و یەکبون» تیایدا لاوازە و دەیان گروپ و جەماعەتی چەکدار و کوتلەو هێزو پیاو پیاوێنەی تیایە. ئایا هەقی دەستخۆشیەک بە ئاسایشی سلێمانی و پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە نابڕدرێت؟!.
زیاتر لە ( 10 ) دە ساڵە بەڕێز « وەستا حەسەن» بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی ئەناسم، لە گێژەنگی ئەو هەموو بارودۆخەی کە لەم ناوچەیە هەیە، ئەم سەدان جۆر لە گێچەڵ پێکردنەی لەم ناوچەیە هەیە، جاری وا هەبووە ئەگەر ئەو لە جێی ئێمە بایە داروبەردی تێک ئەدا بە سەر یەکا، بەس ئێمەش لە باتی ئەو باین و ئیدارەی ئەم هەموو مەسەلانەمان لەبەردەستدا بوایە، هەرگیز نەمان ئەتوانی خۆمان بگرین و، ئەم ئارامی و ئاسایشەی هەیە وا بهێڵینەوە. ئەم دۆخەی لە ناوچەی سولەیمانی هەیە و، ئەو تەماسەی سولەیمانی لەگەڵ هەموو جێگا پڕ کێشەکانی دونیا هەیەتی، ڕۆژی سەد جار جێگەی دەستخۆشیە کە وا ماوەتەوە. یانی هەر ئەوەندە بەسە سەت کەس لە شوێنێکەوە ئاڕاستە بکرێن بەناوی خۆپیشاندانێکەوە، دە کەس بکوژرێت و لەولاوە دوو گروپی توندڕەو ڤیدیۆیەکی مونتاج کراو بەناوی سلێمانیەوە بڵاو بکەنەوە،،، ئێخۆ یەک بەندەی خوا لەو شارەدا نامێنێت!. لەبەرئەوە ئەم ڕاگرتنی ئارامیە بە ئەزموون و دیقەتی ئێمە ڕاستە دامودەستگەی پۆلیسی و ئەمنی جۆراوجۆر هەن، بەڵام پشکی شێری بۆ « وەستا حەسەن» ئەگەڕێتەوە. کاتی خۆی ئەسحابی ماساڵیح ویستیان لایبەرن، ئێمە (8) کەس نامەیەکمان بۆ خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال نارد, ئەگەر لائەدرێت داواکارین بکرێتە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم، ئەوەش لەبەرئەوە نا کە وەستا حەسەن کەسێتیەکی تەواو پێرفێکتە، لەبەر ئەوەی ئەوانەی ئەیانویست لابچێت نیەتیان باش نەبو، ئیتر هەریەکەو بە گرێیەکی دەرونی خۆی لای ئاساییە ئارامی تێک بدات…« کەواتە ئاسایش سەروو هەموو شتێکە»…
ئەوەش بڵێین ئاسایشی هەموو کوردستان یەک پاکێجە، هەولێرو سولەیمانی تیا نییە، ئارامی هەر لایەکیان ئارامی ئەولاکەی تریشە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر