دلێرحسێن پیرۆمەری: ئۆپۆزسیۆن بون بەسەر گۆڕان.

لەدونیایی دیموکراسی بونی ئۆپۆزسیۆن زەروورەتێکی هەتمییە لەپێناو بودنیادی وێناییەکی جوانی حکومڕانی و پێشخستنی وڵات وە هەستکردنی دەسەڵاتە بەبوونی چاودێرێکی توند و کارا بەسەر کارەکانی تاکو کەمترین کەمو كوڕی لەئەدای کاری […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لەدونیایی دیموکراسی بونی ئۆپۆزسیۆن زەروورەتێکی هەتمییە لەپێناو بودنیادی وێناییەکی جوانی حکومڕانی و پێشخستنی وڵات وە هەستکردنی دەسەڵاتە بەبوونی چاودێرێکی توند و کارا بەسەر کارەکانی تاکو کەمترین کەمو كوڕی لەئەدای کاری حوکمڕانی هەبێ وەکێبڕکێ گرتنە دەسەڵات هەبێ لەپێناو خزمەتی زیاتر، وەلێ لێرە وە بەتایبەت لەوخولەی ئێستای پەرلەمان کە تا ئێستا نەحکومەت پێکهاتوە نەروئیای لایەنە سیاسیە بەشداربوەكانی حکومەت لەکارکردن بۆ خەڵک ڕوونە بەتایبەت بزوتنەوەی گۆڕان کە قرار وایە بەشدار بێت لە حکومەت تائێستا هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوە تا هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بکرێ, بەڵام بێ ویژدانانە بەئامانج گیراوە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنێکی دروستکراو و مەبەستدارکە هەمو تارگێتێکیان تەنهائەو بزوتنەوەیە بەجۆرێک بریاریانداوە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داهێنەری ئۆپۆزسیۆن بکەن کە گۆڕانە ئۆپۆزسیۆن بون بەلای ئێمە سروشتی و مەقبولە چونکە داهێنانی فەلسەفەی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە لێرە خاوەنداریەتی بۆ کاک نەوشێروان و گۆڕان دەگەڕێتەوە ئەوەی جێ سەرسوڕمان بەئامانج گرتنی گۆڕانە نەک ئۆپۆزسیۆن بون.
ئۆپۆزسیۆن بون لەسەر گۆڕان ئاسانە ئەوەی ئاستەمە هەڵگرتنی بیری گۆڕان و گۆڕانخوازیی روبەربونەوەی ستەمکاری و گەندەڵییە کەهەمو هێز و کەسێک ئەو جورئەتەیان نیە بەردەوام بن.
لەئۆپۆزسیون بون بەسەر گۆڕان ئەوەی دەستیان دەکەوێ تەنها بێ ئومێدکردنی خەڵک و بەهێزکردنی بەرەی ئەمر سەپێنە بەسەریان بەجۆرێک ئەو هەوڵانە بەئامانج مەبەست کراوە هەندێ خەڵکی دڵسۆزیش سوتەمەنی ئەویارییەن و دەکەونە ناو بازنەی ئەوقەڵەم فرۆشە بەناو ڕەخنە گرانەی کە قەڵەمەکانین جگە لەدرێژ کردنەوەی تەمەنی گەندەڵکاری و لاواز کردنی روحیەتی مقاوەمەو بەرنگاربونەوەی گەندەڵی هیچی تری لێ دروست نابێ کە ئەمە خەونی بنەڕەتیانە نەک چاکسازی.
بۆیە پێویستە نەهێڵین ئەو خەونەیان سەر بگری هەموومان دەست بەو پاییانە بگرین کە گۆڕانی لەپێناوی دروست بووە بە لەق بونی هەرپاییەک رەگێکی گەندەڵی لێدەر دەچێ ئیدی خەون و ئومێد گەلێک بۆ ئەبەد لەگۆڕ دەنێرێ.
هەڵسەنگاندن هەمیشە لەسەر ئەدا و کار دەکرێ نەک پێش وەختە، خۆ گەر پێش وەختە بێ وەک ئەوەی ئێستا دەیکەن ئەوە لە ئەسڵەوە بریارتان داوە ئۆپۆزسیۆنی خودی بزوتنەوەکە بن نەک ئەدای کارکردنی بۆ ئەمەیان قسەمان نابێ با خەڵک ئەو کات حوکم بدات ، گەر ئۆپۆزسیۆنی ئەداو کاری تیمی حکومی بزوتنەوەکە بن بەدڵنیاییەوە ئێمەش هاوکار و هەماهەهەنگ دەبین چونکە چونە دەسەڵاتی گۆڕان نەلەسەر حیسابی کەسە نە بۆبەرژەوەندی کەسە بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ئەمەش بەکردار لەدەقی ڕێکەوتنەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان هەم نوسراوە هەمیش بۆ خەڵک بەیانکراوە .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دلێر حوسێن پیرۆمەڕی

ئەرشیڤی بەڕێز: دلێر حوسێن پیرۆمەڕی