شێرزاد شێخانى: بيتاقه‌ى موعايه‌ده.

هه‌ولێريات له‌سه‌رده‌مه‌ خۆشه‌كه‌دا وه‌كى زۆرجار باسم كرديه‌ عيلاقاتى خه‌ركى له‌گه‌ر يه‌كدى زۆر خۆش بوو. له‌موناسه‌بات سه‌ردانى‌ يه‌كتريان ده‌كردو پێكه‌وه‌ خڕ ده‌بوونه‌وه‌و ئاهه‌نگيان ده‌گێڕا. گێژنه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا موناسه‌به‌ته‌‌كى زۆر گه‌وره‌ بوون، […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هه‌ولێريات
له‌سه‌رده‌مه‌ خۆشه‌كه‌دا وه‌كى زۆرجار باسم كرديه‌ عيلاقاتى خه‌ركى له‌گه‌ر يه‌كدى زۆر خۆش بوو. له‌موناسه‌بات سه‌ردانى‌ يه‌كتريان ده‌كردو پێكه‌وه‌ خڕ ده‌بوونه‌وه‌و ئاهه‌نگيان ده‌گێڕا.
گێژنه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا موناسه‌به‌ته‌‌كى زۆر گه‌وره‌ بوون، بێجگه‌ له‌وه‌ى خه‌ركه‌كه‌ به‌عام خۆيان لۆ ئه‌و موناسه‌به‌يه‌ حازر ده‌كرد، هه‌ر له‌ كڕينى جلكوبه‌رگى تازه‌وه‌، لۆ حازر كردنى خواردنى گێژنه‌و، ئاشتبوونه‌وه‌ له‌گه‌ر خه‌ركه‌ عێجزه‌كان، كه‌ ده‌بايه‌ وحه‌تمه‌ن له‌ گێژنه‌كاندا كه‌س له‌ كه‌س عاجز نه‌مينێ و هه‌مويان ده‌ست له‌ملى يه‌كدى بكه‌ن. جگه‌ له‌وه‌ى گێژنان لۆ پيرۆزبايى سه‌ردانى يه‌كتريان ده‌كردو گه‌ردن ئازاييان له‌يه‌كتر ده‌كرد، عاده‌ته‌كى زۆر جوانيش هه‌بو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ويش پيرۆزبايى كردن بو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ستمان پێيان نه‌ده‌گه‌يشت. لۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر براده‌ره‌ك يان خزمه‌كت له‌شاره‌كى دى بايه ‌و نه‌تانى گێژنان پيرۆزبايى لێ بكه‌ى ، بيتاقه‌يه‌كى موعايه‌ده‌ت لۆ ده‌نارد به‌و موناسه‌به‌يه‌ و به‌به‌ريد لۆت ره‌وانه‌ ده‌كرد.
هه‌نده‌ك جاريش ئه‌گه‌ر ناسياوه‌كت يان براده‌ره‌كت له‌وراته‌كى ديش بايه‌ ديسان ده‌بايه‌ به‌ بيتاقه‌ى موعايه‌ده‌ پيرۆزبايى لێ بكه‌ى. ئه‌وجا ئه‌و زه‌مان ئه‌و نه‌وعه‌ بيتاقانه‌ له‌ مه‌كته‌به‌كانى قرتاسيه‌ ده‌فرۆشران، ئێستاش له‌بيرمه‌ زۆربه‌ى ئه‌و قرتاسييانه‌ى وه‌كى حاجى هاشم و مه‌كته‌به‌ى جومعه‌ى ته‌ئميم له‌پێش دوكانه‌كانيان سه‌به‌ته‌يه‌كى تێليان داده‌نا كه‌ به‌سه‌ر خۆيدا ده‌سووڕايه‌وه‌و ئه‌و بيتاقانه‌ى له‌سه‌ر ريز ده‌كرا. ئه‌وجا زۆربه‌ى بيتاقه‌كان ره‌سمى‌ مله‌وه‌نى له‌سه‌ر ته‌بع ده‌كرا، وه‌كى مه‌نزه‌رى شه‌لالى گه‌لى عه‌لى به‌گ، يان خانييه‌ سياحييه‌كانى مه‌سيف و دار‌ودره‌خته‌كانى شه‌قڵاوه‌، هه‌نده‌كيشيان وێنه‌ى بيناى بانقى رافيدينى به‌غدا كه‌ حه‌ڤده‌ قات بو، يان بيناى سه‌راف له‌ شارع جه‌مهورى، يان ساحه‌ى مه‌يدان، هه‌نده‌كيشيان ره‌سمى كچو‌ مچى جاميعه‌يان له‌سه‌ر داده‌نا.
ئه‌وجا به‌و ئه‌خييره‌ش هه‌نده‌ك ته‌ته‌وڕات روويدا له‌و بيتاقانه‌ش‌، ئه‌ويش ئه‌وه‌ بو، نه‌وعه‌ بيتاقه‌يه‌ك ده‌رچون كه‌ بۆنى خۆشيان لێده‌هات، پێيان ده‌گۆت ( بيتاقه‌ى موعه‌تته‌ر ) ، دواييش نه‌وعه‌كى دى په‌يا بو ، كه‌ له‌گه‌ر كردنه‌وه‌ى مۆسيقاى لێده‌دا، يان له‌گه‌ر كردنه‌وه‌ى بووكه‌له‌يه‌كى گچكۆكه‌ سه‌ماى لۆ ده‌كردى‌. ئه‌و بيتاقانه‌ش نه‌ده‌خرانه‌ ناو زه‌رفه‌وه‌ وه‌كى نامه‌ى ئاسايى ، به‌ركو به‌كراوه‌يى ده‌نێردراو نرخى پووله‌كانيش هه‌زرانتر بون له‌ نامه‌ى عادى.
ئه‌وجا له‌ پشتى بيتاقه‌كان مه‌ساحه‌يه‌ك هه‌بوو لۆ نوسينى پيرۆزباييه‌كه‌ت لۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ته‌وێ ، به‌ڵام نوسينه‌كان ده‌بايه‌ كورت بن نه‌وه‌ك نامه‌ى درێژ . ئه‌وجا بيتاقه‌كانيش به‌پێى جۆرى عيلاقه‌ته‌كه‌ ده‌گۆڕان . لۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كى خۆمانه‌ بايه‌ بيتاقه‌ى عاديمان لۆ ده‌نارد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كى بێگانه‌ى خۆشه‌ويست بايه‌، ئه‌وه‌ ده‌بايه‌ جوانترين بيتاقه‌ى موعه‌تته‌ر يان به‌ مۆسيقاى لۆ بنێرين. ئه‌و بيتاقانه‌ش‌ ده‌بايه‌ لانيكه‌م بيست رۆژ پيش هاتنى‌ گێژنه‌كان بناردبايه‌، چونكه‌ عاده‌ته‌ن به‌ريد له‌هه‌ولێره‌وه‌ لۆ شاره‌كانى دى حه‌فته‌ى جاره‌ك ده‌ڕۆى، له‌به‌غداش حه‌فته‌يه‌كى ده‌ويست هه‌تا ته‌وزيع ده‌كران به‌سه‌ر شاره‌كانه‌وه‌، لۆيه‌ حه‌تا ده‌گه‌شته‌ ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ى چه‌ند رۆژه‌كى ده‌ويست.
زۆرجار له‌فليمه‌ ئه‌جنه‌بيه‌كان ده‌مديت كه‌وا به‌ريدى ئه‌وان به‌ رۆژه‌ك يان چه‌ند سه‌عاته‌كى ده‌گاته‌ ده‌ست خه‌ركى، پێم عه‌جايب بو حارى به‌ريده‌كه‌ى مه‌ ئه‌وها دواكه‌وتى بوو، لۆيه‌ حه‌سره‌تم ده‌كێشا لۆ رۆژه‌كى ئه‌مه‌ش بتانين نامه‌ى سه‌ريع بنێرين، ئێستا نه‌ك هه‌ر نامه‌ ناردن سه‌ريعتره‌، به‌ركو به‌ له‌حزه‌يه‌ك كێت بوێ ده‌يهينيه‌ سه‌ر شاشه‌و ده‌شيبينى چ ده‌كاو چ ناكا، به‌س باوه‌ڕم پێبكه‌ن ئه‌و زه‌مان زۆر زۆر له‌ ئێستا خۆشتريش بو، چونكه‌ ئه‌ساڵه‌تى تێدا بوو، خه‌ركيش يه‌كتريان خۆش ده‌ويست، باقى وه‌لسه‌لام.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی