ئاودێر لوقمان: شوێنەوارەکان ناسنامەی میللەتەکەمانن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوردستان بە ناوچەیەکی دەوڵەمەنی شوێنەوار دادەنرێت لەجیهاندا. چونکە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شوێنەواری تێدایە، کە بۆ سەردەمانی زۆرکۆن دەگەرێنەوە، بەتایبەتی گرد و تەپۆلکە مێژوویەکان، کە ژمارەیەکی زۆر گردو تەپۆلکەی مێژووی لەکوردستان بەرچاودەکەون، کە مێژوویەکی زۆر کۆنیان هەیەو لە ناویاندا چەندین زانیاری گرنگی تێدایە. لەسەر مێژووی ناوچەکەو ئەو گەل و نەتەوانەی لەم ناوچەیە ژیاون و، چۆن ژیاون و بیرو باوەڕیان چیبووەو تا چەند پێشکەوتوبوون و چی یان بەکارهێناوە، بۆ پێداویستی ڕۆژانەیان، لەگەل چەندین زانیاری وردی تر.
هەموو ئەمانە لە ناوچە شوێنەواریەکاندا پارێزراون و ئێمە لەڕێکەی کنەو پشکنینی وردەوە، دەتوانین ئەو زانیاریانەمان لەو ناوچە شوێنەواریانەوە دەست بکەوێت و دووبارە مێژووی ناوچەکەی بە شێوەیەکی ڕاست و درووست پێ بنووسینەوە. بۆیە لەسەر حکومەتی هەرێم پێویستە گرنگی تەواو بدات بە ناوچە شوێنەواریەکان و بیان پارێزێت، چونکە مێژووی گەلەکەمان لەسەر شوێنەوارو ئەو پارچانەی له ناووچە شوێنەواریەکاندا دەدۆزرێنەوە دەنووسرێتەوە، بە نەمان و لەناوچوجی ناوچە شوێنەواریەکان مێژووی ناوچەکەو گەلەکەمان، بەیەکجاری ڕووبەڕووی فەوتان و لەناوچوون دەبێتەوە.
ئەگەر ناوچە شوێنەواریەکان نەپارێزرێن، ئەوا دواتر ئەبێت بچین لەناو لاپەڕەکانی مێژووی دووژمندا بەدوای مێژووی خۆماندا بگەڕێین، کەئەوانیش بەناشرین ترین شێوە وەسفی مێژووی ئەمەیان کردوەو، هەموو قسەی ناواقعی و دوور لە ڕاستیان دەربارەی گەلی ئێمە و ڕابردووی ئەمە نووسیووە. وەدووژمنانی کورد بە هەمووشێوەیەک لە هەوڵی تێکدان و لەناوبردنی مێژووی ئێمەدان . بەداغەوە تاڕادەیەکی زۆریش توانیویانە بەشێکی مێژووی ناوچەکە بە بەرژەوەندی خۆیان بنووسنەوە، ئێمە بەدڕندەو شاخاوی ناوببەن. بۆیە ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانە، ناوچە شوێنەواریەکان بپارێزن و تیمی پسپۆر پێک بهێنرێت بۆ دووبارە نووسینەوەی مێووی گەلەکەمان. بەشێوەیەکی تەواو درووست کە پشت بەو بەڵگانە ببەستێک کە لەناوچە شوێنەواریەکان لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە دە دۆزرێنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت