جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ ئاودێر لوقمان
بەشی یەکەم: پانزە دەقی جاڕنامەی جیهانی مافی مرڤە لەبەشی دووەم دا پازە دەقەکەی تریشی بڵاو دەکەینەوە.
لەبەرئەوەی ناساندنی شکۆی زگماکی و مافە یەکسان و نەگۆڕەکانی هەموو تاکەکانی بنەماڵەی مرۆڤ بنچینەی ئازادی و دادپەروەری و ئاشتییە لە جیهاندا، لەبەر ئەوە بایەخنەدان و سووکایەتی کردن بە مافەکانی مرۆڤ بووە هۆی ئەنجامدانی کارگەلی دڕندانە کە بێڕێزی بە ویژدانی مرۆڤە وە گەیشتن بە جیهانێک کە مرۆڤەکان دەبێت لە ئازادی ڕا دەربڕن، باوەڕ وە ئازادی لە ترس و هەژاری سوودمەندبن، وەکو بڵندترین داخوازی گشتی خەڵک ڕاگەیەندراوە، لەبەرئەوەی کە لە بنەڕەتدا دەبێت مافەکانی مرۆڤ بە سەروەری یاسا پارێزگاری لێبکرێت تا مرۆڤ ناچار نەبێت وەکو دوایین چارەسەر پەناببات بۆ شۆڕش لە دژی چەوسانەوەو گوشاردا، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلان پەرەی پێبدرێت، لەبەرئەوەی خەڵکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دەستوردا باوەڕیان بە مافەکانی مرۆڤ و سەربەرزی و بەهای تاکەکانی مرۆڤ و یەکسانی مافەکانی ژن و پیاو دووپات دەکەنەوە، وەسورن لەسەر ئەوەی کەپێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و باشتر کردنی ئاستەکانی ژیان لە کەشێکی ئازاددا پەرە پێبدەن، لەبەرئەوەی کەوڵاتانی ئەندام بەڵێنیان داوە کە بەیارمەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرزبوونەوەی ڕێزگرتنی جیهانی و پەیڕەوی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکان بەدی بهێنن، کە تێگەیشتنی هاوبەش لەم ماف و ئازادییانە بۆ بەدیهێنانی ئەم بەڵێنە گرنگییەکی زۆری هەیە، ئێستا بەو هۆیەوە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤە وەکو پێوانەیەکی هاوبەش و دەستکەوتی تەواوی گەلان و وڵاتان بڵاو دەکاتەوە تاهەر تاکە کەسێک وەهەر ئەندامێکی کۆمەڵگا بەردەوام ئەم جاڕنامەیە بگرێتە بەرچاو، وەدەبێت هەوڵبدات لەڕێگای فێرکردن و پەروەردەوە ناساندنی ئەم ماف و ئازادییانە پێشبخات و بە هەنگاوی پێشکەوتوو خوازانەی نەتەوەی و نێونەتەوەی ناساندن و پەیڕەوکرنی کارا و گەردوونی ئەم ماف و ئازادییانە چ بۆ ئەو خەڵکانەی کە لەناو وڵاتانی ئەندامن و چ بۆ ئەو خەڵکانەی کە لەناو ئەو هەرێمانەی کەلە ژێر دەیەڵاتداریەتی ئەواندان دەستەبەر بکات.
بەندی یەکەم : هەموو مرۆڤەکان بە ئازادی لەدایک دەبن و لەڕووی شکۆمەندی و مافەکانیانەوە یەکسانن. هەموان خاوەنی ژیری و ویژدانن، دەبێت لە بەرامبەری یەکتریدا بەگییانی برایەتیەوە ڕەفتار بکەن.
بەندی دووەم: هەموو تاکێک مافی هەیەبەبێ هیچ جیاوازییەک لەهەرچەشنێکی وەکو، نەتەوەی ڕەنگی پێست، ڕەگەزی نێر یا مێ، زمان، ئاین، ڕامیاری یان هەربیروڕایەکی تر، ڕەچەڵەکی نیشتمانی یان کۆمەڵایەتی، سامان لەدایکبوون یان هەرباروودۆخێکی تر، لەهەموو ئەم ماف و ئازادییانەی کەلەم جاڕنامەیەدا ناوبراوە سوودمەندبێت. هەروەها هیچ جیاوازیەک ناکرێت لەسەر بنەمای دۆخی ڕامیاری، بەڕێوبەرایەتی و یاسای یان نێونەتەوەی وڵات یان هەرهەرێمێک کەتاک بەشێکە لێیی جا ئەونیشتمانە سەربەخۆبێت یا لەژێر سەرپەرشتی وڵاتێکی تردا بێت، یا خۆبەڕێوەبەر نەبێت، چ دەسەڵاتداریەتی یان سەروەریەکی سنوردار کراوبێت.
بەندی سێ: هەموو تاکێک مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی تاکە کەسی هەیه.
بەندی چوار: هیچ کەس نابێت لەکۆیلایەتی یان کاری زۆرە ملێدا ڕابگیرێت، کۆیلەداری و بازرگانی کردن بە کۆیلە دەبێت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت.
بەندی پێنج: هیچ کەس نابێت بکەوێتەژێر ئەشکەنجە یان ستەمکاری، بەشێوەی نامڕۆڤانە یان ئابڕووبەرانە ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت یان سزا بدرێت.
بەندی شەش: هەموو تاکێک مافی هەیە لەهەرشوێنێک، وەکو تاکەکەسێک لەبەردەم یاسادا بناسرێت.
بەندی حەوتەم: هەمووانە لەبەرامبەر یاسادا یەکسانن و مافیان هەیە بەبێ هیچ جیاوازیەک بەیەکسانی یاسا پارێزکارییان لێبکات. هەمووان مافییان هەیە لەدژی هەر جیاوازی کردنێکدا بۆ پێشێلکردنی ئەم جاڕنامەیە و لەدژی هەرهاندانێک بۆ ئاوەها جیاوازی کردنێک پارێزگاری یەکسانی یاسا بیانگرێتەوە.
بەندی هەشتەم: هەموو تاکێک مافی هەیە لەبەرامبەر کرداری پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی کە یاسای بنچینەی یان هەریاسایەکی تر بەئەوی بەخشیوە، لەدادگا شایستە نیشتمانییەکان داوای چارەسەرکردنی کاریگەر بکات.
بەندی نۆیەم: هیچ کەی نابێت بەشێوەی ناڕەوا دەستبەسەر یان زیندانی بکرێت یان دوور بخرێتەوە.
بەندی دەیەم: هەموو تاکێک مافی هەیە بەیەکسانی تەواو بەهرەمەند بێت، لەداد وەریەکی کراوەو دادپەروەرانە، لەدادگا سەربەخۆو بێلایەنەکان بۆ بڕیاردان لەسەر مافەکانی خۆی و ئەوەی کە دەکەوێتە ئەستۆی و هەر تاوانێک کە دژ بە ئەو ئاراستە کراوە.
بەندی یانزە:
یەکەم/ هەرکەس کەتۆمەت باردەکرێت بە ئەنجامدانی تاوانێک، مافی هەیە وادابنرێت کەبێگوناهە تا ئەوکاتەی کەتاوانەکەی بسەلمێندرێت لەسەر بنەمای یاسا لەدادگایەکی کراوەدا کەهەموو گەرەنتیەکانی پێویست بۆ بەرگری کردن لەخۆی لەبەر دەستدا بێت.
دووەم / نابێت هیچ کەس بەهۆی ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کردارێکەوە بەتاوانبار بناسرێت کەلەکاتی ئەنجامدانیدا بە پێ یاسا نیشتمانی و نێونەتەوەیەکان بەتاوان هەژمار نەکرابێت، نابێت سزای قورستر لەوەی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دا جێبەجێ دەکرا بەسەریدا بسەپێندرێت.
بەندی دوانزە: هیچ کەس نابێت بکەوێتە ژێر دەستێوەردانی ناڕەوا لەژیانی تایبەت بەخۆی، خانەوادەکەی، شوێنی نیشتەجێبونی یان نامەو ئامێرە پەیوەندیەکانی و نابێت هێرش بکرێتە سەر ئابڕوو ناوبانگی ئەو. هەموو تاکێک مافی هەیە یاسا پارێزگاری لێبکات لەدژی ئاوەها دەست تێوەردان یان هێرش کردنە سەرێک.
بەندی سیانزە:
یەکەم/ هەمووتاکێک مافی هەیە بەئازادی لەناو سنوورەکانی هەروڵاتێکدا هاتوچۆ بکات یا نیشتەجێ بێت.
دووەم / هەموو تاکێک مافی هەیە هەروڵاتێک -وڵاتی خۆشی دەگرێتەوە -بەجێبهێڵێت یان بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی.
بەندی چواردە:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی هەیە لەبەرامبەر فرمانی گرتن و ئەشکەنجە و چەوساندنەوەدا لەوڵاتی تر داوای پەنابەری بکات و لە پەنابەری سود مەندبێت.
دووەم / ئەم مافە پشتی پێنابەست.
بەندی چواردە:
یەکەم/هەموو تاکێک مافی هەیە لەبەرامبەر فرمانی گرتن و ئەشکەنجە و چەوساندنەوەدا لەوڵاتی تر داوای پەنابەری بکات و لە پەنابەری سود مەندبێت.
دووەم / ئەم مافە پشتی پێنابەسترێت لەدۆخێکدا کەفرمانی گرتن و لێپرسینەوە لەدادگا هەڵسابێت لەتاوانێ کە بەڕاستی ڕامیاری نەبێت یان کردارێک کەپێچەوانەی ئامانج و بنەما و ڕێساکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت.
بەندی پانزە:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی بەهاوڵاتی بوونی هەیە.
دووەم / هیچ کەس نابێت بەشێوەی ناڕەوا لەهاونیشتمانی بوونی بێەشبکرێت یان نابێت نکۆڵی لەمافی گۆڕینی ڕەگەزنامەکی بکرێت.
ئەمە پانزە بەندی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ بوو لەبەشی دووەم دا پانزە بەندەکەی تریشی بڵاو دەکەینەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت