دڵشاد مەجید: لەھەفتەی داھاتوو ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمانی عیراق لەدایک دەبێ.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو گۆڕانکاریانەی لەئاستی سیاسی عیراق دێنە پێشەوە. پێمان دەڵێ: کە لەمەودوا ململانێ سیاسیەکان بەرەو ئاقارێکی باشتر و تۆکمەتر دەروا. چاوپۆشی کردن لەگەندەڵی و نایاسایی و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر و موراعات کردنی سیاسی زەحمەت دەبێ.
ھەروەھا دروستبوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەبەغدا ململانێکانی عیراق و ھەرێم بەرەو ئاقارێکی توندتر دەبا. و گوشاری زۆتر بۆ سەر دەسەلاتی ھەرێم دێنێتە ئاراوە.
لەمەودوا ئەو ھێزە سیاسیانەی لەھەرێم پەراوێز دەخرێن و دژایەتیان دەکرێ ئەوا لەبەغدا توڵەی خۆیان دەکەنەوە. دەرفەتی زیاتریان بۆ دەرەخسێ.. وە بەئاسانی تەسلیمی ئەجنداکانی دەسەڵات نەبن لەھەرێم ..
چۆن؟
مادامەکی تۆ لەھەرێم گوشار بخەیتە سەر ھێزە سیاسیەکان و احتواو ایستعابیان نەکەی.. لەبەغداش ھەر ھێزەو لەناو بەرەیەک بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزی. بەواتایەکی تر ئەوە دەگەیەنێ کە ھێزە سیاسیەکانی کورد خاوەنی یەک ووتار نابن.. لەوێوەش ھێزە نەیاراکانت لەھەرێم، لەبەغدا بەناچاری خۆیان لە بەرەی دژی تۆ دەبیننەوە ئەویش بەرەی ئۆپۆزسیۆنە.
بەگوێرەی زانیاریەکان ئێستا لیستەکەی ( عمار حەکیم کەخاوەنی 19 کورسیە) نیازی وایە لەھەفتەی داھاتوو لەناو پەرلەمان خۆی وەک ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن ڕابگەیەنێ. دوابەدوای ئەو لیستی نەسر ( لیستەکەی عەبادی و نەوەی نوئ و ھەندێ لە لیستی سونەکان)..
بەرای من دروستبوون و ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان، ھۆکارەکەی بۆ خاوە خاو و چاسەرنەکردنی زۆربەی قەیرانەکانی عیراقە لەحکومەتەکەی عادل عبدالمھدی بەتایبەتی قەیرانی ڕادەستنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم..
بەڵام بوونی گوشاری ئۆپۆزسیۆن لەسەر حکومەت.. حکومەت ناچار دەکا لەمەودوا لەمەسەلەی نەوتی ھەرێم بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.. بۆیە لەمەودوا ئەم جۆرە سیاسەتکردنەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا چیتر لەسنووری (پردێ ) تێپەرناکا..
بۆنموونە ئەگەر سەیری ئەم دوو ھەواڵە بکەین کەدوو ئەندام پەرلەمانی عیراق داوای دەکەن..تێدەگەین کەلەمەودوا ئەگەر بەرەی ئۆپۆزسیۆن دروست بێ …گەمە سیاسیەکان ڕەھەندێکی تریان دەبێ.. کاری ھێزە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم زەحمەتر دەبێت..
1- ھودە سەجاد لەلیستی عەبادی بەنیازە شکایەت لەسەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عیراق بکا.. لە بەرئەوەی تائێستا ھەرێم یەک تەنەکە نەوتی تەسلیم بەعێراق نەکردووە. کەچی بوودجەی سێ مانگی ھەرێمیان ناردووە.!
2- سەرکەوت شەمسەدین لەلیستی نەوەی نوێ دەڵێ بۆ لێکۆڵینەوە لەپرسی گەندەڵی لەلایەن حکومەتی عیراق.. دەبێ گەندەڵیەکانی پارتی و یەکێتیش لەھەرێم بگرێتەوە..!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت