عوسمان عومەر: دورزیەکان کێن؟. بەشى دووەم و کۆتایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رەنگى ئالاى دورزیەکان:
• سەوز نازناوى همزەى کورى على کوڕى احمد زوزنىیە.
• زەرد نازناوى ابوعبدالله بن وەهب القرشیە
• شین نازناوى ابو خیر سلامە کورى عبدالوهابى سامرییە
• سپى نازناوى بهاءالدین ابو الحسن على بن احمد السموقى ناوبانگ بە ضیف

ژنهێنان و تەلاق لە ئاینى دورزىەکان:
وا پێویست دەکات ژن وژنخوار لەنێوان دورزیەکان خۆیان دا ئەنجام بدرێ و نابى لەخەلکى دەرەوەى خۆیان ژنخوازى یا هاوسەرگیرى بکەن, یەکێک لەو پێڕەوانەى یەکتاپەرستى خۆشەویستى و یەکگرتووى وێژدان و یەکسانى دادپەروەریە بۆیە فرە ژنى لایان رێگەپێدراو نییە یەکێ لەمەرجەکانى هاوسەرگیرى لاى دورزیەکان ئەوەیە هەردوو کەسەکە راستیەکان لەبارەى یەکترەوە بزانن وەک لایەنى تەندروستى و عەقلى و گەر رێکەوتن لەسەر ى ئەو کات هاوسەرگیرى روودەدات یەکێکى تر لەمەرجەکان هەردوو ئەوە کەسەى هاوسەرگیرى دەکەن بۆیان هەیە داواى جیابونەوە بکەن ودواى جیابونەوە بۆیان نییە بچنەوە لاى یەکتر ئەوەى لەسەر هاوسەر پێویستە ئەوەى هەیەتى بەنیوەى بکات و هەدوکیان بۆیان هەیە داواى جیابونەوە لەیەکترى بکەن, گەر یەکێ لەهەدوو هاوسەر داواى جیابونەوە بکات بەبێ هۆکارێک هەریەکەیان بۆیان هەیە داواى نیوەى ئەوەى هەیەتى بکرێ بۆ هەریەکێکیان. daxlal.com

کات و شوێنى خواپەرستى لاى دورزیەکان:
شوێنى خواپەرستى لاى دورزیەکان پێى دەگوترێ خەڵوەت کە بریتییە لە ژوورێکى گەورەى بەتاڵ, لەو خەلوەتگایە هیچ وێنەیەکى تێدا نابینرێ و تەنانەت هۆکارى ڕازاندنەوەشى پێوە دیار نییە نە لەناوەوە نە لەدەرەوە. هەمو خەلوەتگایەک کەسێکى ئاینى لاى دورزیەکان شێخێکە پێى دەگوترێ (سایس لەزمانى عەرەبى دا بەدوو مانا دێت یەکیان ئەو کەسەیە کەچاودێرى و ڕاهێنان بەئەسپ دەکات ئەوەى تریش بەواتاى بەڕیوەبەرى خەلوەتگە) لەکاتى بۆنە ئاینیەکان دا هەلدەستێ بەوەعز دان. هیچ کاتێکى دیارى کراو بۆ نوێژ نییە بەلام ئایندارەکانیان بە ژن وپیاوەوە هەریەکەیان بەجیا کۆدەبنەوە شەوی هەینى بۆ چەند کاتژمێرێک.

جەژن لاى دورزیەکان:
چەژنى دورزیەکان هاوشێوەى موسلمانانە بەلام ڕۆژووگرتنیان لەسەر نەسەپێندراوە لەگەل ئەوەش هەندێ کۆمەلى دورزیەکان بەبونەى جەژنى رەمەزانەوە جەژن دەکەن، بەلام لەم سەردەمەى ئیستادا جەژن ناکەن, بەلام جەژنى قوربان دەکەن, سەردانى هیچ شوێنێک ناکەن بە مەککەشەوە و هەمان رێوڕەسمى جەژنى قوربان وەک موسڵمانان دەگێڕن تەنها بە جژنێکى پیرۆزى دەزان. لەگەل ئەو جەژنانە دورزیەکان یادى هەموو پێغەمبەرەکان دەکەنەوە لە ساڵەکەدا گرنگترین یادى شوعەیب پێغەمبەر, دورزیەکان ئیسرائیل و فەلەستین دەچنە لاپاڵى شاخى حطین و لەوێ نوێژ دەکەن و یادى دەکەنەوە. daxlal.com

مردن لاى دورزیەکان:
لەئاینى دورزیەکان دا هیچ گرنگیەک نییە بۆ جەستەى مرۆڤ ئەوەى گرنگە ڕوحەکەیەتى کە لەجەستەیەکەوە دەچێتە جەستەیەکى تر بەپێى بیروباوەڕەکەیان بۆیە سەردانى قەبرستان ناکەن و قەبرى دورزیەکان زۆر بچوکە و چەند تەرمێک بەدارە مەیتەوە لەناو یەک قەبر دادەنرێت دواتر دەردەهێنرێنەوە و فراوان کردنى قەبرەکان تا مردوى ترى لێ بنێژرێ. دورزیەکان باوەریان بەکۆتا ڕۆژ و رۆژى زیندوبونەوە هەیە نەک پاش مردن، بەلکو دواى 7 نەوە لەهەموو جیهان دا, خودا مرۆڤەکانى خۆى بەهەموو بارودۆخێکى ژیان تاقیدەکاتەوە دواتر لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکات و ئەوکاتە لێپرسینەوە دادپەروەرانە دەبێ بۆ هەموو مرۆڤەکان.

ئایا دورزیەکان بە موسلمان دادەنرێن؟
بەپێى پێگەى مرکز الاشعاع الاسلامى للدراسات والبحوث دورزیەکان فیرقەیەکى باطنین کە چەند بیروباوەڕێکیان هەیە نایدرکێنن و بۆکەسى ڕوون ناکەنەوەو بەنهێنى هێشتویانەتەوە هەربۆیەشە کەمترین زانیارى و شتیان لەسەر نوسراوە و ناتوانرێ بەشێوەیەکى فراوان و دروست لێکۆلینەوەیان لەسەر ئەنجام بدرێ، بەلام باوەڕیان بە شەهادەتى لا الە الاالله و محمد رسول الله هەیە و دەتوانرێ سەربڕدراوى دەستیان بخورێت بەمەرجێک بەپیڕەوى موسلمانان سەرببڕدرێ، بەلام پێچەوانەکەى دروست نییە, هەروەها دەتوانرێ ژن و ژنخوازیان لەگەل ئەنجام بدرێ بەلام بەپێى پێگەى almayadeen.net هەندێ زاناى وەک ئیبن تەیمییە کە دەلێت” دورزیەکان و نەصیریەکان کافرن و نابێ موسلمانان خواردنى دەستیان بخۆن و نابێ هاوسەرگیرییان لەگەل بکرێ، چونکە ئەوانە تایەفەیەکن لە ئیسلام لایان داوە, لیرەدا پرسیارەکە ئەوە چۆن دەگوترێ کافرن کە باوەڕیان بە شەهادەتى لا الە الاالله و محمد رسول الله هەبێ؟ ئایا هەر ئەم بیروبۆچونە توندڕەوانە نییە کە ئیسلامى دابەشکردوە و ڕێگە بەهەندێ موسلمانیش دەدرێ کە موسلمان سەربپەرێنێرێ؟

ژمارەى دورزیەکان:
بە پێى ویکپیدیا الموسوعە الحرە ژمارەى گشتى دورزیەکان لە جیهان دا یەک ملیۆن تا 2,5 ملیۆن دەبێ زۆربەى دورزیەکان لە باکورى ئیسرائیل نیشتەجێن بە پێى سەرژمێریەک لەسالى 2012 گەیشتۆتە 136,600 کەس و 8% دانیشتوانە عەرەبەکانى ئیسرائیلن واتە 1,7% و ئەوی تریش دابەش بوون بەسەر هەریەکە لە سوریا نزیکەى 700هەزارکەس و لە لوبنان بەپێى سەرژمێریەکى نافەرمى ژمارەیان خۆە لە 400 هەزار کەس دەدات و لە ئوردنیش نزیکەى 32000 کەسن و میسر و نزیکەى 100هەزار کەسیشیان لە پەناهەندەیی دەژین, بەپێى پێگەى aljnoubia .com بێ دورزیەکان زیاتر ناوچە شاخاویەکانیان بۆ خۆیان هەلبژاردووە چونکە قایم بووەو خۆشیان لە هێرشى ناحەزانیان پاراستوە.

کوشت و کوشتارى سالى 1860
دواى هەندێ ململانێ و زنجیرەیەک گرژى و ئالۆزى شۆرشى جوتیارە ماڕۆنیەکان (فەلە کاسۆلیکیەکان) بەسەر دەرەبەگ و خاوەن زەویە مارۆنیەکان کرا, ئەم گرژى و ئاڵۆزیە بەرەو خواروى وولات تەشەنەى کرد ئەم گرژى ئالۆزیە شیوازەکەى گۆڕدرا سەرەتا دورزیەکان هێرشیان کردە سەر مارۆنیەکان, ژمارەى کوژراوەکانیان گەیشتە نزیکە 20 هەزار کوژراو و زیاتر لە 380 گوندى مەسیحیەکان و 560 کلیسا وێران کرا بەهەمان شێوەش دورزیەکان و موسلمانەکان روبەڕوى هەمان شێوە لە زیان بونەوە, گرژى ئالۆزیەکە دیمەشق و زەحلە و چیاى عامل ….ئەم گرژى و ئالۆزیە زیاتر پەرەى سەند کاتێ بطریارکى مارۆنى پۆلس پطرس مسەعەد گەفى لە جێنشینى دورزیەکان مستەفا پاشاکرد بەدەردەرکرنى بەهێزیک ژمارەیان 300 هەزار چەکدار, لەهەمان کات دوومندال یەکیان دورزى و ئەوى تر ماڕۆنى لە دێر قەمەر, دواى ئەوەى هەردوو خانەوادە بووە شەریان, تایەفەکەیان تیوەگلان و شەرەکە فراوان بوو, زۆربەى لوبنانى گرتەوە دەرەئەنجامى ئەو گرژى و ئالۆزى و شەرە تایفیە 60 گوندى نزیک بەیروت لە ماوەى 3 ڕۆژدا واتە لە 29تا 31 ئایارى 1860 تیکدرا و 33 مەسیحى و 48 دورزی کوژران . islamist-movements.com

ڕێوڕەسمى خوا پەرستى دورزیەکان:
ئەم ڕێوڕەسم و خواپەرستیە لەهەموو گوندێک لەگوندەکانى دورزیەکان ئەنجام دەدرێ لەخەلوەتگایەک کە زۆرترین ژمارەى کەس بگرێ ئەو شوێنە پێى دەگوترێ (مجلس حمزە – کۆبونەوەى حەمزە) کە لە هۆلێکە گەورە و مێزێک لەناوەراستی جێگێرکراوە بەبەرزى 70 سم بەپارچە قوماشێکى ئەستور داپۆشراوە بەبەرزى نزیکەى مەترو نیوێک وەک ئەو وایە هۆلەکە بکات بەدوو بەشەوە پیاوان لەلایەک و ژنان لە لاکەى ترى و هەربەشێک دەرگاو پەنجەرەى خۆى هەیە.

چۆن دورزیەکان دەناسرێنەوە؟
دورزیەکان بەو جلو بەرگەکانیان دا دەناسرێنەوە ئەویش کراسێکى ڕەش و عەمامەیەکى سپى بەسەریەوە, بەبێ دەنگی دابرانیان لەکەسانى تر و زۆر قسە نەکردن تیکەلاوى خەلک نابن و هەرکاتى بانگێهشت بۆ شتێکى گشتى کە ژن و پیاو تیکەلاوبن ناچن. دورزیەکان پیاوێکى ئاینییان هەیە پێى دەلێن( شیخ العقل)بەهەلبژاردن یا بە بەلێنی گەورەپیاوانى ئاینى دورزی دیارى دەکرێ و ئەو شیخ العقلە لەهەموو گوندێک و شارێک دەست و پێوەندى هەیە دورزیەکان باوەڕیان بەو کەسانە نییە کەدەسەلات دایناون بەڵکو فەرمان لەشیخ العقل یا نوێنەرەکەى لە پیاوانى ئاینى دورزى وەردەگرن بەپێى سیستەمى دەرەبەگایەتى ئاینى دورزى.

دابەشبونى کۆمەڵگاى دورزى:
کۆمەڵگاى دورزى دەکرێن بەدوو بەشەوە:
بەشى یەکەم/ ڕوحانیەکان ئەوپیاوەئاینیانە پێکدێ کەلە بنچینەى ئاینى تایەفەى دورزیەکان شارەزان کە جگەرە ناکێشن و ناخۆنەوەو رێش دەهێڵنەوە, لەخەڵوەتگاکانیان شوێنێکى تایبەتیان هەیە بۆ خواپەرستى تێیدا کۆدەبنەوە گوێ لەخوێندنەوەى کتێبە پیرۆزەکەیان سەرەڕاى کاروبارى ئاینى و لەخواردن و جل وبەرگیان زاهیدن, جلێکى تایبەت دەپۆشن کە عەمامەو عەبایەکى نیلى تێر دەپۆشن دەکرێن بەسێ بەشەوە:
• سەرۆکەکان: ئەوانەى هەموو نهێنى ئاینەکەیان لایە.
• عوققال: ئەوانەن پەیوەندییان بەرێکخستنى ناوخۆى ئاینى دورزیەوەیە.
• ئەجاوید: ئەوانەى کە نهێنى دەرەکى کە تایبەتمەندە بەبیروباوەڕى دورزیەکان بەئاینەکانى ترەوە هەیە
بەشى دووەمیان/ ڕاڤەکەرەکان یا جثمانیونى پێ دەلێن ئەوانەن کە گرنگى بەکاروبارى دونیایی ورێگە پێدراو نین نامە دورزیەکان بخوێننەوە، بەلکو تەنها رێگە پێدراون ڕاڤەکەى بخوێننەوە کە عوققال پێیان دەگەیەنن و هەروەها ڕیگە پێدراو نین سەیرى قورئان یا بیخوێننەوە و رێگە پێدراو نین کە ئامادەى کوبونەوەى ڕیوڕەسمە ئاینیەکان ببن دواى چەند تاقیکردنەوەى دوورو درێژ پشو و خۆراگرى و باوەردارى دەوێ ئەمانیش دەبن بەدوو بەشەوە:
• سەرکردە نیشتیمانیەکان پێیان دەگوترێ امراء
• گشتى خەلک رێگە پیدراون بە جگەرە کێشان وخواردنەوە و خۆشى ژیان جل وبەرگى تایبەتیان نییە پێیان دەگوترێ جوهال.

ژنەکانیشیان دووبەشن:
• عاقلات ئەوانەن کە نیقاب و کراس دەپۆشن پێى دەگوترێ صایە
• جاهلات ئەوانە کە نەحجاب نە نیقاب ناپۆشن.
دورزیەکان رێگە پێدراو قەدەغە کراوەکانیان لە قورئانى پیرۆزەوە وەرگرتوە بەپێى بۆچونى ئەوان خواپەرستى یەکتا پەرستەکان دوو شتە یەکیان ڕیگە پێدراوە ئەوەى تریان مامناوەندە کە ئەمانە دەگرێتەوە وەک بارى کەسیەتى, بابەتى خوازبینى و هاوسەرگیرى و تەلاق، وازلێهێان, وەسیەت و دابەشکردنى سەروەت و سامان.
دورزیەکان لەخواردن و خواردنەوەیان جەخت گرنگى و هەولدەدەن رزقى حەڵال بەدەست بێنن ومادە هۆشبەرەکان لایان قەدەغەکراوە دەبێتە مایەى زیانى تەندروستى و عەقلى و خوڕەوشت و ئابورى و کۆمەلایەتى وەک چۆن جگەرە دەبێتە هۆى خراپى تەندروستى لەبوارى وەسیەت وداەشکردنى سەروەت وسامان پێیان وایە دەبێ وەسیەت بکات گەر وەسیەتى نەکرد لەکاتى دابەشکردنى سەروەت سامانەکەى پەیرەوى مەزەبى حەنەفى دەکەن لە بەشکردنەکە , و نوێژ لەسەرمردوو دەکەن چوار جار اللە اکبرى لەسەردەکەن ودەیشۆن ئامادەى دەکەن . islamist-movements.com

چیرۆکى مەزارى شوعەیب پێغەمبەر:
گرنگترین شوێنى کۆبونەوەى دورزیەکانە لە حطین کە دەروانێتە سەر دەریاچەى طەبەریا وەک دورزیەکان دەگێڕنەوە کاتێ صلاح الدینى ئەیوبى شەوی شەرى خاچپەرستەکان گوایە لەو شوێنە خەوێکى دیوە لەوشوێنە فریشتەیەک پێى گوتوە تۆ سەردەکەوی بەمەرجێ سوارى ئەسپەکەت ببیت وبەرو خۆرئاوا بڕۆى دواى شەڕ لەوشوێنە ئەسپەکەت دەوستێ ئەوە مەزارى شوعەیب پێغەمبەرە دواى هاتنە دى خەوەکە دورزیەکان لەوشوێنە مەزاگەیەکیان بنیات ناوە و لەنزیک ئەو شوێنە تاشەبەردێکى لێیە گوایە جێ پێى شوعەیبە لە ٢٥ى نیسانى هەموو ساڵێک لەو شوینە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ دەربارەى کاروبارى تایەفەکەیان.

مەزارگەى خدر پێغەمبەر:
خدر پێغەمبەر ناوەکە بۆ ئیلیا پێغەمبەر دەگەرێتەوە لە سەرچاوە ئیسلامیەکان شوینەکە لاى کفر یاسیفە هاوسێى شارى عەککا و 25ى کانونى دووەمى هەمو سالێک دورزیەکان لێى کۆدەبنەوە.
مەزارگەى پێغەمبەر سەبلان:
یەکێکە لە پێغەمبەرانى دورزیەکان واى بۆ دەچن کە زبۆلۆن کورى شەشەمى یعقوب پێغەمبەر بێت ویەکیکە لەوانە هەڵگرى بیروباوە دورزیەتە لەسەدەی یانزەم ودەکەوێتە گوندى حەرفیش و سالانە ئاهەنگى لێ دەگێردرێ.
چەند مەزراگەیەکى تریان هەیەو لایان پیرۆزە وەک مەزارگەى یەعفورى کە اە هیچ ئاینیک ناوى نەهاتوە لە بەرزاییەکانى جۆلانە و مەزارگەى زەکەریا پیغەمبەر کە مەندائیەکانیش بە پێغەمبەرى خۆیانى دەزانن و مەزارى ئەبوو عبدولا لەسەرشاخى کەرمەل دورزیە ئیسرائیلیەکان سەردانى دەکەن . islamist-movements.com

هەندێ لەکەسایەتى دورزیەکان:
هەموو گەل و نەتەوەو یا تایەفەیەک یا مەزبێک چەند کەسایەتى دیارییان تێدا هەڵدەکەوێ ,دورزیەکانیش لەوانە بەدەرنینن لەوانە:
• ئەبومەنصور کورى العزیز بالله کورى المعز لدین ئەڵاى فاطمى کە تەوەرى سەرەکى بیروباوەرى دورزیەکان ناسراو بە(الحاکم بامراللە 985 -1021 )دورزیەکان باوەریان وایە قەوارەیەکى خودایی تێدا بەدى کراوە یا وەرگرتووە بە شێوەیەکى سەیر کۆتایی بەژیانى هاتووە.
• کەمال و وەلید جونبلات هەردوکیان یەکێکن لەکەسایەتیە سیاسیەکانى ئەم سەردەمە, کەمال جونبلات دامەزرێنەرى حیزبى سۆسیالیستى پێشکەوتوى لوبنان سالى 1977 تیرۆرکراوە, وەلید جونبلات لەدایک بوى ساڵى 1949 یە پاش تیرۆر کردنى باوکى سەرۆکایەتى حیزبى گرتۆتە دەست و سالى 1983 لەگەل دایکى کچى شکیبب رسلان هەولدراوە بە ئۆتۆموبیلیکى بۆمب ڕێژکراوە تیرۆربکرىن ئیستا یەکێکە لەسەرکردە دیارەکانى دورزیەکان.
• ئەبو محمد جواد ناسراو بە شێرەکەى شۆف یەکیکە لەکەسایەتیەکانى تایەفەى دورزیەکان وسەرۆکى هەیئەتى روحییان نازناوى ولى الدین یان پێ بەخشیوە ,بۆیە ناونراوە بەشێرەکەى شۆف چونکە سالى 1983 لەپێشەنگى جەنگاوەریانیان بووە لەکاتى جەنگە جبل.
• مەجلى وەهبە یەکێکە لە ئەندام پەرلەمانی ئیسرائیلى کنیست و سالى 1954 لەدایک بووە خاوەنى بروانامەى ماستەرە لەبابەتى خۆرهەلاتى نوێ و بروانامەى بەکالۆریۆسى لەزانکۆى حەیفا و بروانامەىەکى ترى بەکالۆریۆسى لەزانکۆى قدس بەدەست هێناوە لەبابەتى مێژووى ئیسلام و سەرەڕاى زمانى عەرەبى زمانەکانەکانى فەرەنسى و ئینگلیزى دەزانێ و لەسوپاى ئیسرائیلیش خزمەتى کردووە. لە سالى 1998 تا 19999وەک گەورە ڕاوێژکار لەوەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل کارى کردووە. لیرە سەرنجێکم هەیە ئەویش ئەوەیە کە کراوە بەئەندامى کنیست بەهۆى زمانزانى و بروانامەکانى بووە نەک وەک لاى خۆمان هەرکەسیک بێت ببێ بە ئەندام پەرلەمان.
• هەمزەى کورى عەلى زوزنى بە السند الهادى ناودەبرێ یەکێکە لەدامەزرینەرانى فیعلى ئەو تایەفەیە و خەلکى بانگهێشت کردووە بۆ تایەفەکە.
• محمەدى کورى ئیسماعیلى نەشتەکى لەگەڵ هەمزەى کورى عەلى پیکەوە لە دامەزرینەرانى بیرباوەرى دورزیەت هاوبەش بوون وبەلام پەلەى کردووە لە ئاشکرا کردن وپیدانى قەوارەی خودایی بە حاکم بامرالله بۆیە خەلکى دژى هانداوە وئەویش راىکردوە بۆ شام و لەوێ بانگخوازى دورزیەتى دەست پێکردووە.
لەکۆتایی ئەم بابەتەم هێوادارم هەندێ زانیارىم سەبارەت دورزیەکان خستبێتە ڕوو و جێگەى رەزامەندى خوێنەرانى ئازیزبیت ئەوەشمان با بیرنەچێت لەسەرەتاى پەیدابونى داعش هەرەشە لە دورزیەکانى ئیدلب و دەوروبەرى کراوە گەر موسلمان بونى خۆیان ئاشکرا نەکەن ئەوا خوێنیان حەڵاڵ دەکرێ هەربۆیەش 18 گوند ئیسلام بونى خۆیان ئاشکرا کرد و ئەمەش لاى نوینەرى پەرلەمانى لوبنانى طلال رسلان جێگەى سەرسوڕمان بووە. بۆزانیارى خوێنەرانى ئازیز دورزیەت لەسەدەى یانزەمەوە پەیدا بووە بەلام گوێیان پێنەدراوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت