لوقمان غەفوور: کەناڵی پەیام.. میدیای وێرانکردن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جارێ من قسە ناکەم لەسەر ھەندێک لە لێدوانە بێ سەروو بەرەکانی ئیلھان عومەر..ئەمە بابەتێکی ترەو ھەموویم کۆکردۆتەوە بۆ وتارێک کە ئەم خانمە چۆن لێدانێکی کوشندەیدا لە چانسێکی تری جالیەی سۆماڵی بەتایبەتی و موسڵمان بەگشتی، ئەم خاڵە بۆ کاتێکی تر.
قسەی من لەسەر ئەو میدیا وێرانەیە بەناوی میدیای کوردی، کە چۆن وەک دنیای سیاسەتیان لەکوردستان وێران کردووە ئاوەھا بە ئارەزووی خۆیان سیاسەت لەدنیای دەرەوەی کوردستانیش وێران دەکەن. چۆنیان بوێت بەلای خۆیاندا ئەمسەر و ئەوسەری پێدەکەن، تا ئەمساتە نە ئیلھان عومەر خۆی زاتی ئەوەی کردووە بڵێ من نوێنەری موسڵمانانم لە کۆنگرێس، نە موسڵمانانی ئەمریکاش ئەوێرن ئەو ئەو وتە نامەنتیقییە فڕێدەن، کەچی کەناڵی پەیام ئەو شەرعیەتەی بە ئیلھان-دا. بە مانشێتێکی گەورە نووسیویەتی:”ترەمپ ھێرشی کردە سەر ئیلھان عومەر نوێنەری موسڵمانان لە کۆنگرێسی ئەمریکا”
شەرعیەتدان بەناشەرعییەدتان لە میدیای کوردیدا، وێرانکردنی دنیای میدیایە، ئەم کچە جالیەی سۆماڵی پشتگیریکرد، بە پاڵپشتی دیموکراتەکان، ھەڵبژێردرا، خۆ ئەگەر دیموکراتە سپی پێست موسڵمان و کریستیان و جوو و تێکڕای ئاینەکانی تر دەنگی پێنەدایە، دووپێی نا چووە ناو کۆشکی سپی. بۆیە کەناڵێک لەدیدێکی مەزھەبییەوە شەرعیەت ئەبەخشێتەوە بێئەوەی ئاگای لەھەلبژاردنی ئەم خانمە بێت، ئەکەوێتە ناو ئەو ھەڵەی کردویەتی.
من دانیشتووی ویلایەتی مینیسوتا-م، بەدرێژایی مێژوو لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان لەم ویلایەتە دیموکراتەکان براوەن، بەگشتی دیموکراتەکان باڵا دەستن، لەکۆی ٨ ئەندامی کۆنگرێس، پێنجیان دیموکراتن، سێ کەسەکەی تر کۆمارییەکانن، بۆیە بوونی ئیلھان عومەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەک نوێنەری موسلمان نەچووەتە ناو کۆنگرێس بەڵکو وەک نوێنەری ویلایەتی مینیسوتا چووە.
لەئەمریکا شتێک نییە بە ناوی جیاوازی ئاینی، چونکە قسەکردن لەسەر ئاین تابۆیە، بۆئەوەی کەناڵی پەیام دڵنیا بێت، ئەگەر مانشێتی ئەم ھەواڵە لەمیدیای ئەمریکی دا ئاوا بڵاوبێتەوە، قورسترین سزای دارایی و لێپێچینەوەی ئەبێت. لەئەمریکا نوێنەرایەتیکردن نوێنەرایەتی ئاین نییە، نوێنەرایەتی خەڵکە، خۆ ئەگەر ئیلھان لە یەک لێدوان بڵێ من نوێنەری موسڵمانانی ئەمریکام لەکۆنگرێس، دڵنیابن یەک ھەفتە نابات خۆپیشاندان و میدیای ئەمریکی وای لێکات خۆشی نەزانێت ڕوو لە کوێ بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت