نەبەز جەلال: کورسی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەتی چاڵ ھەڵکەندن و دووبارە خستنەوە سەر ڕێ و گرتنەوەبەری هەڵە تێپەڕیوەکانی سیاسییە سەپاوەکانی ڕابووردوو، لە پێناو لەیەکچوون و نەھێشتنی جیاوازییەکانی یەکتر و ناشرینکردنی بەرامبەر، جگە لەگەمەی خۆکوژی و دورخستنەوەو کۆتایهێنان، هیچ دەرئەنجامێکی تری ئەرێنی نوێ ناخاتە سەر ڕێژەی بەرزبونەوەی تێکۆشان و سەروەری هێزێک کە شکست لە دروستکردنەوەی قۆناغێکی تری شکستدا خەرج بکا بۆ بەرامبەر وەک نەیارێکی سیاسی.‬
ململانێی سەختی خۆپەرستی و خۆفرۆشی ” جاش ” بوونی ڕابووردوو، چەندبارە بوونەوەیان لە مێژووی سیاسی کورددا، بە هۆکار و شێوازی جیاواز، بەڵگەی ئەو نەهامەتییە قورسەیە کە قاچی کورتی حیزب و ئاوەزی خێڵگەرایی کورد نەیتوانیوە لە داوی ببێتەوەو ڕۆژە ڕەشەکانی خۆی بە ڕۆژێکی گەشتر بسپێرێ.!‬
‪سەرانی خۆپەرستی سیاسی ، ھەمیشە پرۆسەی بەخێوکردنی حیزب و ئەندامانی خۆیان کردۆتە ئامانج، چەمکی پەروەردەکردن و فێرکردنی نیشتیمانییان کووشتوە و شان و شەکەتی ئەو ماندوببون و بەخێوکردنەیان لەو پەندە کوردییەوە ئاڵاندوە کە دەڵێ دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، بۆیە ئاوەزی گەشەکردن و پەروەردەکردنیان بۆ فێربوون نەهێشتووەو، تێرکردنی سکە برسییەکەیان کردووە بە ئاسودەیی و سەرکەوتنی ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵکەکە.!‬
بێگومان دوای تێپەڕاندنی ئەو ھەموو خول و پێچانەی تێپەڕین ،بە ھەمان میتۆدی کۆنەوە، دەستبردنەوەی دووبارەی پرۆسە سیاسییەکە و گوڕی بەسیستماتیککردنی سیستمی سیاسی لە ئێستادا، جەگە لە خۆ دووبارە جیڕکردنەوەی سیاسی و ناچاربوونە بۆ خۆ دەربازکردن و خۆدزینەوە لە ئەرکە ڕاستەقینەکەی چارەسەر بە بوێری باسەکە، کە بە دڵنیاییەوە هیچ جۆرە چەکەرەیەکی ئومێدمان بەو داری بەرییەدا بۆ هەڵناپێچی وەک دەرئەنجامێکی بەرجەستەی بە بەرھەم.!‬
‪لەئێستادا بە شێوەیەکی زەقتر پەتای شەڕی دەستەو یەخەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کورسییەکانی دەسەڵات بۆ بژێوی دەردەکەون، ئەم ھەمە سەراپای کار و کاریزما کارتۆنەکانی حیزبیشی گرتۆتەوە، لەو کورسییەوە هەموو پێوەرەکان کەسی و ڕەوشتی و فیزیکیشان دەگۆڕدرێ، ئاسودەییان لەژێر شنە بای ئەو کورسییە گەرمەوە دەگات هەموو جێیەک بۆ خۆشبەختی.!‬
بە هەمووان خەریکی لابردنی کورسییەکەی سەرۆکی بە ناو ھەرێمی کوردستان بووین، گەرچی بێتامیشی کردبوو، بەڵام کەسیشمان نەدی لەسەر کورسییەکەی خۆی بجمێ و نیەت خۆش بێ و بێ مەڵامەت و سەلامەت جێگەکەی چۆڵبکا گەر هەوڵی کورسییەکی گەرم تر لەوەی خۆی نەدابێ بۆ گیرفان.!؟‬
‪تەماح لەبوونی کورسی پۆستەکاندا، بۆتە دوا چانسی مانەوەو بەرگریکردن لە بژێووی سیاسی و دەستکەوتە کەسییەکان ،بۆیە تەواوی پرۆژە کەسییەکان سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانییان خواردووە، گەر سەری ئەو تەماحە کەسیانە نەخورێ و دانەمرکێتەوە، بەڵاکەشی دوور نەخەینەوە بە ھەموان، ئەوە بەدڵنیایی بێ مەڵامەت نابین و سەری میللەتەکەشمان بە کورسی یەکێک لەو خۆپەرستانەوە دەخورێ.‬

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت