سه‌لام عزیز: ده‌ركه‌وتنی سیمبوله‌كان.

ئه‌و ئاسۆ نوێیانه‌ی ده‌كرێت له‌ گۆڕان نزیكمان بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وتێگه‌یشتنه‌ نوێیه‌ی بۆ مرۆڤ بونیاد نرابێت، وه‌ئاستی ده‌رونی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا له‌ تیۆریه‌كی سیاسیدا كۆ بكه‌ینه‌وه‌ و. ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و مۆدیله‌، […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئه‌و ئاسۆ نوێیانه‌ی ده‌كرێت له‌ گۆڕان نزیكمان بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وتێگه‌یشتنه‌ نوێیه‌ی بۆ مرۆڤ بونیاد نرابێت، وه‌ئاستی ده‌رونی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا له‌ تیۆریه‌كی سیاسیدا كۆ بكه‌ینه‌وه‌ و. ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و مۆدیله‌، ده‌كرێت مرۆڤ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بتوانێت له‌خۆیدا جۆرێكی دی دونیا ببینیێت .
هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی بتوانین دنیای بیركردنه‌وه‌مان بگۆڕین و ده‌ستكاری بكه‌ین، پێویستیمان به‌ فكرێك هه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام خۆی بگۆڕێت و له‌ چوارچێوه‌ ته‌قلیدیه‌كه‌دا نه‌مێنێت و ببێته‌ فاكته‌ری گۆڕانكاریه‌كان و به‌دوای ئه‌و درز و كه‌لێنانه‌دا بگه‌ڕییێن و، بیاندۆزینه‌وه‌ كه‌ سیسته‌می حوكم دروستی كردوون و، بۆی پڕناكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها گۆڕینی ئه‌گه‌ره‌كان بۆ هیزه‌ گۆڕانكار.
لیره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه:‌ ئێمه‌ له‌كوێی گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ین به‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌مانه‌؟ ئایا تائێستا له‌ په‌راوێز داین؟
بۆئه‌وه‌ی بتوانین باشتر شۆڕبینه‌وه‌ ناو بابه‌ته‌كه،‌ ئاوڕیك له‌ پێنج سه‌ده‌ی ڕابردوو بده‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ سێ وه‌رچه‌رخانی هێزدا هاتنه‌ ئاراوه‌ كه‌ گۆڕانكاری له‌ كرۆكی دابه‌شكردنی هێزدا بوه‌ هۆی ژیانی نێو نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه‌ سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری دابڕێژرێنه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌ به‌م سه‌ره‌مانه‌دا:
یه‌كه‌میان/ به‌سه‌رهه‌ڵدان و به‌رجه‌سته‌بونی جیهانی خۆر ئاوایی ده‌ستی پێكرد، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی پانزه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به‌خێرایی چوه‌ پێش كه‌ پێی ده‌ڵێین: نوێگه‌ری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و بازرگانی و سه‌رمایه‌داری و، هه‌روه‌ها دوو شۆڕشی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی، كه‌ گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی سیاسی گه‌لانی خۆرئاواشی گرتوه‌.
دووه‌میان/ له‌دوا ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ خۆی له‌ به‌رجه‌سته‌ بون و زه‌قبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و وولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان بینیوه‌ و به‌ وه‌رچه‌رخانه‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ بووه‌ گه‌وره‌ترین ووڵاتی زلهێز له‌ جیهاندا. هه‌روه‌ها هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر بازرگانی و سیاسه‌ت و زانست و ڕۆشنبیریدا په‌یدا كرد.
سێیه‌میان/ ئێستا ئیمه‌ له‌ نێویداین كه‌ به‌ وه‌رچه‌رخانی مه‌زنی سه‌ده‌ی نوێدا ده‌ژین وه‌ ناوی بنێین وه‌رچه‌خانی ئه‌وانی دیكه‌.
له‌وه‌رچه‌رخانی سێیه‌مه‌وه‌ قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش ڕۆیشتن و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌ له‌ چه‌ند ووڵاتێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وانی تر و وه‌ بۆ یاریزانی سیاسی ناحكومی و ڕێكخراو و تاكه‌ كه‌سی، وه‌ها كه‌ خۆیان له‌ سه‌ر حسابی لاوازكردنی پله‌ به‌ندی و مه‌ركه‌زیه‌ت و كۆنترۆڵكردنی جیهان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌م ڕێگایه‌ بۆ ئه‌مریكا زۆر له‌ باره‌ تابتوانێت نه‌یاره‌كانی پابه‌ند بكات به‌هانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌دان، دوای 11ی سێبته‌مبه‌ر وای كرد و ترسی تیرۆر زیاتر ئه‌و جێگۆڕكێی هێزه‌ و، هێنان و بردنیان ئاسانتر بوو دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و، ته‌ قینه‌وه‌كانی ئه‌وروپا و ووڵاتانی تر و، بره‌وی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان و مل ملانێ ی ئێران و به‌هێز بونی حزب الله‌ ی لوبنان و هاویشتنی موشه‌كی دورمه‌ودا بۆ ئیسرائیل و، دڵه‌ ڕاوكێی ئیسرائیل به‌رامبه‌ری پشتیوانی پتری دا به‌ ئه‌مریكا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌ته‌واوه‌تی كۆ ده‌نگی دنیای بۆ ڕێكخست و باشتر توانی ئاڵو گۆڕ به‌ هێز بكات و، ده‌ستی كراوه‌تر بێت بۆ پیاده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خۆی بێگومان كوردستانیش پشكێكی باشی به‌ركه‌وت و، كورد توانی شه‌ڕ بباته‌وه‌ به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان سه‌ره‌ڕای به‌ جێهێشتنی داڕوخان و كاره‌ساتی مرۆیی زۆر و تێكدانی مۆرالی حوكمداری، به‌ڵام مایه‌وه‌ و به‌جێ نه‌ما له‌ ڕوداوه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ك سیمبولی دیاری كۆبانی و عه‌فرین و ناوچه‌كانی تر به‌ دیار نه‌یارانی توركیاو ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ده‌ستشكانه‌وه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی توركیا و ئێران له‌ ناوچه‌كان بونیان هه‌بوو. كوردانی ڕۆژئاوا سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌و به‌رخوردانیان توانیان سه‌رنجی دونیا ڕابكێشن و مه‌سه‌له‌ی كوردیان به‌ره‌و نێونه‌ته‌وه‌یی برد، له‌ژێر بانگێشه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی تیرۆر . كورد هاوشان و گوڵه‌ گه‌نمی دوای خۆی كۆكرده‌وه‌ وه‌ك سیمبولێك ده‌ركه‌وت.
له‌ دونیادا ڕێڕه‌وی ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریكا و هاو په‌یمانان زیاتر بۆ دورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی تیرۆر و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بوو له‌ ناو ووڵاتانی خۆیان نادادوه‌ریه‌كه‌ لێره‌دایه‌ له‌ تاوه‌ری بازرگانی 4 تا5 هه‌زار تیاچوو. به‌ڵام غه‌زه‌ب و وێرانیان به‌سه‌ وولاتانی ئه‌فغان و عیراق و سوریا داباراند زیاد له‌ ملیونان كه‌سی سڤیل بونه‌ قوربانی و له‌ ووڵاته‌كه‌یاندا بوون به‌ ئاواره‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌ هێز ده‌ستشكانه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ بكات له‌ڕوی ئابوری و دارییه‌وه‌ ده‌یكوشتن { اغتيال اقتصادى }ده‌كرد، وه‌ك ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌سه‌ر ئێران و توركیا و هه‌ندێك وولاتی پاكستان و… هتد .
تائێستا له‌ دونیادا ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌ویتری گه‌وره‌ له‌پشت سكێچانه‌وه‌ی دایده‌ڕێژێ بۆ ووڵاتان و گه‌لانی دونیادا خۆی ده‌نوێنیت. هه‌روه‌ها له‌ مشت و مڕی دانپیانانه‌كانی ڕوسیا و ئه‌وروپا دا به‌رده‌وامه.‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ڕوسیا به‌ لوتبه‌رزیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ دراوسێ و ناوچه‌كه‌ ده‌كات، له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌. له‌و نێوه‌شدا ئیسرائیل ئارامی لێ بڕابوو به‌رامبه‌ر به‌ حزب الله‌.
بۆ ده‌سته‌به‌ری ئارامی خۆی چاوی له‌سه‌ر به‌رزایه‌كانی جۆلان بوو تاكو سوریا نه‌كه‌وتبووه‌ كێشه‌و شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌و سنوره‌ پارێزراو بوو، به‌ڵام دوای ڕوداوه‌كان ئیسرائیلیش ئۆقره‌ی نه‌مابوو هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ دانپیانانی جۆلان له‌لایه‌ن ترامبه‌وه،‌ ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌. ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌ و هێلكه‌ هه‌ڵاتوانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌ و لوبنان وه‌ تێكدانی هیلالی سونی توركا و هیلالی شیعی ئێران. زۆر له‌ په‌ڵپ و به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هاری عه‌ره‌بیدا هاتن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ میسر ڕویدا زانیان ده‌سه‌ڵاتی مورسی به‌ره‌و ئیخوانی و ئیسلامیه‌كان ده‌ڕوات وازیان له‌ سیسی هێنا كۆتایی پێ بهێنێت و موباره‌كیان كرده‌ قوربانی هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ وه‌ك خۆی و، له‌ عێراقیشدا بۆ كپكردنه‌وه‌ی سونه‌كان شیعه‌یان به‌كار هێنا بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌یان و له‌ ژێر فه‌توای دژی ئه‌مریكا گواسته‌وه‌ بۆ دژایه‌تی شیعه‌ و به‌هێواشی له‌ عێراق كه‌مێك كشایه‌وه‌ و ته‌قینه‌وه‌كان كه‌متر بۆوه‌، گرنگی به‌ داعش و سوریا دا و هێز و توانای له‌سه‌ر چڕ كرده‌وه‌ تا كۆتایی داعش له‌ باغۆز.
كورد و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وه‌ی دیاره‌ له‌باشوری كوردستان حكومه‌تێك هه‌یه،‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات داخستن و كردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوه‌ ئه‌فلاتون وتویه‌تی: یاسا تاقه‌ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوریش وه‌ك چارۆكه‌ی كه‌شتی وایه‌ تا گه‌وره‌تر بێت مه‌ترسی دار تر ده‌بێت و پارسه‌نگ تێكده‌دات. سنور به‌زاندن له‌لایه‌كه‌وه‌ و پشێوی و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌‌ نادادپه‌روه‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنێ . له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌س بێت بۆ ئێستا نمونه‌ش ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه‌ كرا دواتر چی روبه‌ڕوومان بۆوه‌ . له‌به‌رامبه‌ردا له‌ خۆرئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ سیمبوله‌كان هاوتابوون و یه‌كێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كان به‌ نێونه‌ته‌ویی كردنی دۆزی كورد و داواكردنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌دادگایی كردنی تاوانبارانی داعش له‌سه‌ر تاوانی جینۆساید و تاوانی دژی ئێزدیه‌كان و… هتد. له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی داعش له‌سه‌ر ده‌ستیاندا وه‌ك سیمبولیك ده‌ركه‌وتن و ته‌سلیمی ئه‌جێندای توركیا نه‌بوون.
بۆ ئێستا چه‌ق به‌ستنی هزر گه‌مژه‌ییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ژێر لۆگۆی وه‌همی دا به‌ته‌مای ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی سه‌ركرده‌ی دروشمدار بین به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات پێویستی به‌ پرسیاركه‌ره‌ مه‌زنه‌كانه، نه‌ك وه‌ك هاوكێشه‌ هێگلیه‌كه‌ كه‌ ئاغا پێویستی به‌ دانپیانانی كۆیله‌ هه‌یه‌ تا ئاغایه‌تی بسه‌لمێنێت. ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌سه‌ڵاتی كورد نێو نه‌ته‌وییانه‌ بیری لی بكریته‌وه‌ پارێزگاری له‌ كیانی ده‌سته‌به‌ر بكرێت یاسا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بكات نه‌وه‌ك تاكه‌ كه‌س و حزب و بنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئێستا له‌باره‌ بۆ كورد له‌ نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی پێویسته‌ كه‌مپین و لۆبی دروست بكرێت بۆ كه‌یسی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ و هاوشانی سیمبوله‌كان و هاوپه‌یمانان بونمان كاڵ نه‌كه‌ینه‌و له‌ پیناو كێبڕێ ی ناوه‌كی .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام عەزیز

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام عەزیز