کارۆخ عوسمان: تەواوی وردەكاری لەبارەی ھەڵبژاردنی شارەوانیەكان لەشارە كوردیەكانی توركیادا.

لەشارە كوردیەكاندا كێبڕكێ تەنھا لەنێوان HDP و AKP دا دەردەكەوێت. ئامەد: 18شارەوانیە، HDP 15ی بەدەستھێناوە كە سێ لەسەرۆك شارەوانیەكان ژنن. 1- مەركەز، HDP %62 ، عدنان سەلجوق 2- باغڵار، HDP […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لەشارە كوردیەكاندا كێبڕكێ تەنھا لەنێوان HDP و AKP دا دەردەكەوێت.
ئامەد: 18شارەوانیە، HDP 15ی بەدەستھێناوە كە سێ لەسەرۆك شارەوانیەكان ژنن.
1- مەركەز، HDP %62 ، عدنان سەلجوق
2- باغڵار، HDP %70‏ ، زەییات جەیلان
3- بیسمیل، HDP %71‏ ، ئۆڕھان ئەیاز
4- چەرمیل، AKP
5- چنار، HDP %43، بەدری كایا
6- گونگوس، SP پارتی سعادەت
7- دیجلە، HDP %50‏ ، فەلات ئایگورەن
8- ئینجل، HDP %51‏ ، مستەفا ئاككۆك
9- ئەگانی، HDP %55‏ ، ئەحمەد كایا
10- ھانی، AKP
11- ھازرۆ، HDP %52، ئەحمەد جەفیك
12- كایا پنار، HDP %66‏ ، كەزیبان یڵماز(ژن)
13- كۆجاكۆی، HDP %61‏ ، ڕۆژدا نازلیر(ژن)
14- كوڵپ، HDP %49 ، محمد فاتح تاش
15- لیجە، HDP ، %75، تاڕق وەریجان
16- سلێڤان، HDP %75 ، ناشیدە تۆپڕاك(ژن)
17- سور، HDP %60 فەھیمە فیزیك بوڵوتتەكین(ژن)
18- یەنی شەھیر، HDP %61، بەلگین دیكەن(ژن)
——————
بینگۆل: 8 شارەوانیەو HDP نەیتوانی ھیچ بەدەستبھێنێت.
1- مەركەز AKP
2- ئاداكڵی AKP
3- گەنچ AKP
4- كارلۆڤا AKP
5- كیغی AKP
6- سۆڵھان AKP
7- یایڵا دەرە CHP
8- یەدیسو MHP
——————
باتمان:- 6 شارەوانیەو HDP تەنھا دوو شارەوانی بەدەستھێناوە.
1- مەركەز HDP 66٪‏ ، محمد دەمیر
2- بەشیری، SP
3- گەرموش، AKP
4- حەسەن كێف، AKP
5- كۆزڵوك، HDP 49٪‏ ، نازم ئاڤجی
6- ساسۆن، AKP
——————
ئاگری: لەكۆی 8 شارەوانی HDP توانی چواریان بەدەستبھێنێت.
1- مەركەز، AKP
2- دیادین، HDP 56٪‏ ، بەتول یڵدز (ژن)
3- بایەزید، HDP 68٪‏ یڵدز ئاجەر(ژن)
4- ئەلەشكیرت، SP
5- ھاموڕ، AKP
6- پاتنۆس، HDP 44٪‏ ، ئیمڕا كڵچ
7- تاشڵیچای، AKP
8- توتاك، BBP
———————
ئەڕدەھان: لەكۆی 6 شارەوانی HDP نەیتوانی ھیچ شارەوانیەك بەدەستبھێنێت.
تەنھا لە11.10٪‏ ی دەنگەكانی ئەو شارەی بردووە كە دەكاتە 5 ھەزارو 936 دەنگ.
لەبەرامبەردا، AKP 3 شارەوانی و CHP 3 شارەوانی بردووە.
——————
ئەرزڕووم:- HDP توانیویەتی لەكۆی 21 شارەوانی تەنھا 3 شارەوانی بەدەستبھێنێت كە ھەرسێكیشیان ژنن.
1- قەرەچۆبان، 54٪‏ ، ڕەمزیە سۆنمەز (ژن)
2- قەرەیازی، 61٪‏ ، مەلیكە گۆكسو (ژن)
3- تەكمان، 48٪‏ ، موزاھید قەرەقوش(ژن)
لەبەرامبەردا زۆرینەی شارەوانیەكان بەمەركەزیشەوە AKP بردویەتی كە دەكاتە 13 شارەوانی و ئەوانیش شارەكانی (ناوەندی شاری ئەرزڕووم، ئاشكۆڵا، عەزیزیە، چات، خنس، خۆڕاسان، كۆپروكۆی، نەرمان، پاڵاندۆكەن، پاسیتلەر، یازاربۆڵو، شانكایا و یاقوتیە).
لەشارەوانیەكانی (ئیسپیر و ئوزون دەرە)ش MHP سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (ئۆڵتو و تۆزتوم)یش BBP سەركەوتووە.
شاری (ئۆڵور)یش سەربەخۆیەك سەركەوتووە.
——————
ئەلازیغ (خارپیت): لەكۆی 11 شارەوانی AKP ٧ی بەدەستھێناوە بەمەركەزیشەوە(ناوەندی شار، ئاڵاجاكایا، ئاڕجاك، باسكیل، قەرەقۆجان، كۆڤاجڵار و پاڵو).
لەشارەوانیەكانی (ئاغن، مادەن و سیڤیرجە) MHP سەركەوتووە.
لەشاری (كەبان)یش سەربەخۆیەك سەركەوتووە.
———————
بەدلیس:- لەكۆی 7 شارەوانی HDP تەنھا یەك شارەوانی بەدەستھێناوە، ئەویش شاری (گۆرویماك)ەو 41% ‏ی دەنگەكانی بردووەو (حیكمەت تاشدەمیر) سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (ناوەندی شار، ئادلجەواز، ئەھلات، موتكی و تاتڤان)یش AKP سەركەوتووە.
پارتی سەعادەت SP شارەوانی (ھیزان)ی بەدەستھێناوە.
———————
موش: لەكۆی 6 شارەوانی HDP تەنھا دوو شارەوانی بەدەستھێناوە.
1- لە ڤارتۆ بە 44٪، ئولكو قەرەئەسڵان سەركەوتووە.
2- لەبوڵاندك بە 55٪، عدنان تۆپچو سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (ناوەندی شار، مەلازگیرت، كۆڕكوت و ھاسكۆی) AKP.
———————
سێرت: لەكۆی 7 شارەوانی HDP تەنھا 3 شارەوانی بەدەستھێناوە، ئەوانیش
1- لەمەركەزی شار بە 48٪‏ بێریڤان ھەلەن سەركەوتووە،(ژن)
2- لەكوڕتەڵان بە 50٪‏ باران ئاكگول سەركەوتووە.
3- لە بایكان بە 27٪‏ ڕەمزی سارسلماز سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (پەرڤەری، شیرڤان، تیللۆ و ئێڕوح) AKP سەركەوتووە.
———————
شڕناخ:- لەكۆی 7 شارەوانی HDP تەنھا 3 شارەوانی بەدەستھێناوە، ئەوانیش
1- لە سڵۆپی بە 72٪‏ عەدالەت فیدان سەركەوتووە.(ژن)
2- لەئێدیل بە 73٪‏ سۆنگول ئەردەم سەركەوتووە(ژن
3- لەجزیرێ بە76٪‏ محمد زیریخ سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (ناوەندی شار، ئوڵودەرە، گۆلچولوك و بەیتو شەباب) AKP سەركەوتووە.
———————
ماردین:- لەكۆی 11 شارەوانی HDP 6 شارەوانی بەدەستھێناوە، ئەوانیش
1- لەمەركەزی شار بە ٥٦٪‏ ئەحمەد تورك سەركەوتووە.
2- لەدەریك بە٦٩٪‏ مولكیە ئەسمەز سەركەوتووە(ژن)
3- لەنوسێبین بە٧٧٪‏ سەمیرە نەرگز سەركەوتووە(ژن)
4- لە كزڵتەپە بە٧٠٪‏ ئەلیك یڵماز سەركەوتووە(ژن)
5- لەمازیراغ بە٥٦٪‏ ناڵان ئۆزەیدن سەركەوتووە(ژن)
6- لەساڤور بە٤٨٪‏ گوڵستان ئۆیجو سەركەوتووە(ژن)…
لەشارەوانیەكانی (ئاكتۆكڵو، دەرگەچین، میدیات، ئۆمەرلی و یەشیللی) AKP دەنگی یەكەمی ھێناوە.
——————
قاڕس: لەكۆی 8 شارەوانی HDP تەنھا شارەوانی مەركەزی شاری قاڕسی بەدەستھێناوە.
لەمەركەزی شار بە٢٩٪‏ ئەیھان بیلگەن سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (ئاكیاك، ئاڕپاچای، دیگۆڕ و سەلیم) AKP سەركەوتووە.
لەشارەوانیەكانی (كاغەزمان و ساریكامش)ش MHP سەركەوتووە.
لەشارەوانی شارۆچكەی (سوسوز)یش CHP سەركەوتووە.
———————
ئییدیر: لە كۆی 4 شارەوانی HDP تەنھا یەك شارەوانی بەدەستھێناوە.
-مەركەزی شار، بە 50٪‏ یاشار ئاككوش سەركەوتووە.
لەم پارێزگایەدا MHP شارەوانی (قەرەقۆینلۆ) و AKPشارەوانی (ئەڕالیك) و پارتی سعادەتیش SP شارەوانی (تۆزلوجا)یان بەدەستھێناوە.
———————
ھەكاری: لەكۆی 5 شارەوانی HDP ٢ شارەوانی بردووە ئەوانیش:
1- مەركەزی شار بە٥٩٪‏ جیھان قارەمان سەركەوتووە.
2- ئوكسەك ئۆڤا(گەڤەر) بە٦٥٪‏ ڕەمزیە یاشار سەركەوتووە(ژن).
لەشارەوانیەكانی (چوكورجا، دەرجیك و شەمدینلی) AKP سەركەوتووە.
———————
تونجەلی (دێرسیم):- لەكۆی ٨ شارەوانی HDP نەیتوانی ھیچ كامێكیان بباتەوە.
مەركەز شار TKP سەركەوتووە.
لەبەرامبەردا CHP ٥ شارەوانی لەشارەكانی (پولومور، پەرتەك، ئۆڤاجیك، نازمیەو ھۆزات) بردەوە.
لەشارەكانی (چەمیشگەزەك و مازگیرت) AKP سەركەوتووە.
——————
ڤان: لەكۆی ١٤ شارەوانی HDP توانی ١٠ شارەوانی بباتەوە، ئەوانیش
1- لەمەركەز شار بە٥٤٪‏ بەدیعە ئۆزگۆكچە سەركەوتووە (ژن)
2- لەباشقەڵا بە٧٣٪‏ ئەڕكان ئاجەر سەركەوتووە
3- لەچاڵدران بە٥٣٪‏ لەیلا ئاتساك سەركەوتووە (ژن)
4- لەئەدرەمیت بە٥٣٪‏ گوڵستان سایغیت سەركەوتووە(ژن)
5- لەئەرجیش بە٤٩٪‏ یڵدز چەتین سەركەوتووە(ژن)
6- لەئیپەك یۆڵو بە٥٤٪‏ حازم باجان سەركەوتووە
7- لەموڕادیە بە٤٢٪‏ یڵماز شاڵان سەركەوتووە
8- لەئۆزاڵپ بە٧٥٪‏ یعقوب ئاڵماچ سەركەوتووە
9- لەسارای بە٦١٪‏ جەزیە دومان سەركەوتووە (ژن)
10- لەتوشبا بە٥٢٪‏ یڵماز بەركی سەركەوتووە
لەشارەوانیەكانی (باخچەسەرای، گەڤەش، چاتاك و گورپنار) AKP سەركەوتنی بەدەستھێناوە.
—————
غازی ئانتاب: لەم شارەدا HDP لەكۆی 10 شارەوانی لەھیچ كامێكیاندا سەركەوتوو نەبووە. لەبەرامبەردا AKP 7 شارەوانی بەدەستھێناوە ئەوانیش (ناوەندی شاری ئانتاب، ئیسلامیە، نیزیپ، نوڕداغ، شاھین بەی، شەھید كامیل و یاڤوزەلی).
لەشارەوانیەكانی (ئەڕەبان و كاڕكاش)یشدا CHP سەركەوتووە.
شارەوانی (ئۆغوزەلی)ش كەوتۆتە دەست MHP.
——————
ئادیامان: لەكۆی 9 شارەوانی لەم شارەدا HDP نەیتوانی سەركەوێت. بەڵام لەبەرامبەردا AKP 5 شارەوانی دەستەبەر كردووە لەشارەكانی (ناوەندی شاری ئادیامان، بەسنی، چەلیھان، جەرگەر و سامسات).
لەشارەكانی (گوڵباشی و تووت) CHP براوەیەو شارەوانی (كاھتا) SP و شارەوانی (سینجیك) سەربەخۆیەك براوەن.
—————
ئەرزنجان: لەكۆی 9 شارەوانی لەم شارەدا HDP لەھیچیاندا براوە نەبووە.
لە 4 شارەوانیMHP سەركەوتووە ئەوانیش (ناوەندی شار، كەماھ، كەمالیە و ئۆتلوبەلی).
لە 5 شارەوانیش AKP سەركەوتووە، ئەوانیش (چایرلی، ئیلیچ، ڕەفاھیە، تەڕجان و ئوزوملو).
—————
ماڵاتیا: لە 14 شارەوانی ئەم ئیلایەتەدا HDP ھیچیانی بەدەست نەھێناوە.
بەڵام AKP لە 9 شارەوانیدا سەركەوتووە، ئەوانیش(مەركەزی شار، باتاڵگاز، دارەندە، دۆغان شەھیر، دۆغان یۆڵ، كالێ، بوتوڕگە، یازیھان و یەشیل یوڕت)
لەشارەوانیەكانی (ئاڕاپگیر، ئاڕگۆڤان و حاكم خان) CHP سەركەوت.
لەشارەوانی شارەكانی (كوڵونجاك) MHP و شاری (ئاكچاداغ) سەربەخۆیەك سەركەوتوون.
——————
شانڵی ئورفا (ڕحا): لەم شارەدا 13 شارەوانی ھەیە، بەڵام HDP تەنھا یەك شارەوانی بەدەستھێناوە ئەویش لەشاری
-سوڕوچ بە59٪‏ خەدیجە چەڤیك سەركەوتووە.
لەبەرامبەردا AKP 11 شارەوانی دەستەبەر كردووە لەشارەوانیەكانی (ناوەندی شار، بیرەجیك، بۆزۆڤا، جەیلان یەشار، ئەیوبیە، ھاڵفەتی (كەپێشتر لەدەستی HDPدابوو)، خەلیلیە، ھیڵڤان، قەرەكۆپرو، سیڤەرەك و ڤیران شەھیر).
شارەوانی شاری (حەڕڕان)یش كەوتۆتە دەستی MHP.
—————
لەنێوان ھەردوو حزبی ڕكابەر لەشارە كوردیەكاندا.
HDP: تەنھا لە 13 شار شارەوانی بەدەستھێناوە كە ژمارەیان 58 شارەوانیە.
(3) B.Ş.B
(5) IL
(50) İLÇE
AKP: لەگشت شارە كوردیەكاندا شارەوانی بەدەستھێناوە.
(4) B.Ş.B
(7) İL
(99) İLÇE
—————
شارەوانی بەلدەكانیش لەنێوان ھەردوو حزبی ڕكابەردا:
HDP: 12
AKP: 25
—————
ئەنجامی ھەڵبژاردنی 2014 بۆ HDP
11 شاری گەورە
38 ناوەندی قەزا
23 ناحیەو قەسەبە
كارۆخ عوسمان

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
کارۆخ عوسمان

ئەرشیڤی بەڕێز: کارۆخ عوسمان