ocalan_imrali

ئاودێر لوقمان: ژیان نامەی عەبدوڵا ئۆجەلان، (ڕێبەر ئاپۆ).

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناوی عەبدوڵا عومەر عبدوڵایە لە دایک و باوکێکی هەژارو خێزانێکی ئاینیدا لە ساڵی 1949 لەگوندی ئامارای سەربە شاری ئورفە لەدایک بووە. دووبراو دووخوشکی هەیە بەناوەکانی محمدو عوسمان لەگەڵ فاتیمەو حەوا کە بەناوی خوشک و براکانی دا دەردەکەوێت خێزانێکی دیندار و ئاینی بوون، دواتر بە عەبدوڵا ئۆجەلان یان ئاپۆ ناسرا. نازناوی ئۆجەلانی لە باپیرانیەوە بۆ ماوەتەوە کە بەواتای تۆڵەسێن دێت.
ئۆجەلان زیاتر کاریگەر بووە بە کەسایەتی عایشەی دایکی کەهانیداوە لەمافی خۆی خۆشنەبێت و سەر بۆ کەس دانەنەوێنێت.
قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوەو بۆخوێندنی زانستە سیاسیەکان ڕووی کردۆتە زانکۆی ئەنقەرە، بەڵام خوێندنی زانکۆی تەواو نەکردوە، لەزانکۆ لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێیدا کۆمەڵەیەکیان بەناوی خوێندنی باڵای ئەنقەرە دامەزراند. لەساڵی 1972 بەهۆی چالاکی سیاسیەوە حەوت مانگ زیندانی کراوە، دوای ئازادکردنی لەلایەن هاوڕێکانیەوە بە (ئاپۆ) بانگدەکرا.
لە 27تشرینی دووەمی 1978 بە،بەشداری 23 کەس، لەگوندی فیسی پارێزگای ئامەد پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یان دامەزراند. لەخەباتی سیاسیەوە بۆ خەباتی چەکداری. دوای کودەتا سەربازیەکەی دوانزەی ئەیلولی 1980ی تورکیا ،پەکەکە کەوتە ژێر فشارەوە. بەسەدان ئەندامی دەستگیر کران، ژمارەیەک کادری پەکەکە لەناوزیندانی ئامەد بەدروشمی بەرخۆدان ژیانە ،بڕیاری مانگرتنی تامردنیان دا.
دواتر هەرڵەوساڵانەدا ئۆجەلان لەگەڵ چەند کەسێکدا چوونە لوبنان و لەوێ لەدۆڵی بیقاع هێزی چەکداری دامەزراند. لە 15 ئابی 1984 بەفرماندەی مەعسوم کۆرکوماز یەکەم فیشەکی گەریلاکانی پەکەکە، بەڕووی سووپای تورکیادا تەقێنرا، ئەوەش بووە دەسپێکی شەڕێکی درێژخایەن.
ئۆجەلان لە ساڵی 1990 لەلوبنانەوە چووە سوریا، هەتاوەکو ساڵی 1998 لە سوریابوو. تورکیا بەردەوام فشاری لەدیمەشق دەکرد یان ئۆجەلانی ڕادەست بکات یا لەوڵاتەکەی دەریبکات. ئەوەبوو لە 9 تشرینی یەکەمی 1998 ئۆجەلان سووریای بەجێ هێشت. لەسەرەتادا لەسەر داوای پارتی دەسەڵات داری یۆنان ڕووی لەو وڵاتەکرد، بەڵام لەگەڵ گەشتنی بەیۆنان داوایان لێکرد بەزووترین کات ئەووڵاتە بەجێ بهێڵێت. دوای ئەوەی ڕووی لەڕوسیا کرد، سەرباری ئەوەی پەرلەمانی ڕووسیا بەکۆی دەنگ مافی پەنابەری بە ئۆجەلان بەخشی. بەڵام حکومەتی ڕووسیا مانەوەی لە خاکەکەیدا قبوڵنەکرد. ئۆجەلانیش دوای چەند ڕۆژێک بەناچاری ڕووی کردە ایتالیا. لەئیتالیاش مانەوەی قبوڵنەکراو جارێکی تر گەڕایەوە ڕووسیا، لەڕووسیاشەوە دیسان گەڕێنرایەوە بۆ یۆنان لەیۆنانەوە ئۆجەلان هەوڵی دابڕواتە هۆڵنداو ئەڵمانیا بەڵام ڕێگری لێکرا. ئۆجەلان لەسەر داوی یۆنان بەرەو کینیا بەڕێکەوت، کاتێک لەباڵوێزخانەی یۆنان لەشاری نایرۆبی پایتەختی کینیابوو، بڕیاری ئەوە درابوو کەڕەوانەی هۆڵندا بکرێت. بەڵام لەجیاتی هۆڵندا فڕۆکەکە لەتورکیا نیشتەوە.
لە 15 شوباتی 1999 هەواڵی دەست گیرکردنی ئۆجەلان بڵاو کرایەوە. لەکاردانەوەشدا لەکوردستان و ئەوروپا دەیان خۆپیشاندان ئەنجام دران، نزیکەی سەدکەس ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا.
وڵاتانی ڕووسیاو هۆڵندا ۆ یۆنان و ایتایاو ئەڵمانیا کەئامادەنەبوون ئۆجەلان بگرنە خۆیان، داوایان لە تورکیا کرد گیانی ئۆجەلان بپارێزێت. پەکەکەش دەستگیرکرنی ئاپۆی بە پلانێکی نێودەوڵەتی ناوبرد.
لە ئابی 2002 دادگا سزای ئۆجەلانی لە لەسێدارە دانەوە گۆڕی بۆ زیندانی هەتا هەتای، ئۆجەلان گوێزرایەوە بۆ گرتوخانەیەک لە دوورگەی ئیمراڵی نزیکەی هەزار سەرباز کران بە پاسەوانی گرتوخانەکە. ئۆجەلان ئیمڕاڵی بەچاڵی مەرگ ناودەبات وەک خۆی دەڵێت بۆیە ئەویان خستۆتە ئیمراڵی بۆئەوەی یان خۆی بکوژێت یان واز لەمافی گەلەکەی بهێنێت ،بەڵام نەخۆم دەکوژم و نەواز لەمافی گەلەکەم دێنم. هەرلەزیندانەوە هەوڵی داوە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد.
لەوماوەیەدا دووقۆناغی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەست پێکردوە، یەکێکیان دانوستانەکانی ئۆسلۆ بوو لەساڵی 2009تاوەکو 2011 .
دوەمیان پرۆسەی ئاشتی بوو لەبەهاری 2013 دا بەخوێندنەوەی پەیامی ئۆجەلان لەنەورۆزی ئامەد دەستی پێکرد. دوابەدوای پەیامەکەی ئۆجەلان پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند. لە ساڵی 2013 بۆیەکەم جار دوای 14 ساڵ زیندانی چەند وێنەیەکی عەبدوڵا ئۆجەلان لەزیندانەوە بڵاوکرانەوە.
بەڵام دوای دووساڵ لە تەموزی 2015 ئاگربەست شکستی هێنا، حکومەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە دەست پێکردەوە. دواینجار لە ئەیلولی 2016 محەمدی برای سەردانی کردوە. لەیادی 70 ەمین ساڵڕۆژی بوونی ئۆجەلاندا بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان بۆ 804 ەمین جار داواکاریان پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی شاری بوورسا کرد بەڵام داواکاریەکەیان ڕەت کرایەوە.
دوای چەندین ساڵ زیندانی پێگەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەهێز تربوەو ئەو قسەی سەرەتاو کۆتای لەبارەی کێشەی کورد لە تورکیا دەکات. هەربۆیە دەڵێن کلیلی چارەسەرکردنی ئەو کێشە گەورەیە لای عەبدوڵا ئۆجەلانە لەدورگەی ئیمڕاڵی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت