دورزیەکان کێن؟. بەشى یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردن و وەرگێڕان/ عوسومان عومەر
دواى ئەوەى بابەتى تایەفەى سابیئە مەندائیەکانم پێشکەشی خوێنەرانى ئازیز کرد, ئیستا بزانین دورزیەکان کێن بیروباوەر و میژویان و ناونانیان لەچیەوە هاتوە و لەکوێ دەژین.
ئاینى دورزى وەک تایەفەیەک یا مەزەبێکى ئاینى داندەنرێ و بەناوى مەزەبى یەکتا پەرستەکان ناو دەبرێن, پەیرەوانى ئەو مەزەبە نزیکەى یەک ملیۆن نیو دەبن لە جیهان دا و زۆربەیان لە خۆرهەلاتى ناوەراست دەژین بەتایبەت لە سوریا, لوبنان, ئوردن, فەلەستین و ئیسرائیل.

ناوەکەیان لەچیەوە هاتوە:
ناوى دورزیەکان دەگەڕیتەوە سەر کەسێک بەناوى محمد کورى ئیسماعیل نشتەکینى دورزى، بەلام دورزیەکان ئەو کەسە بە لادەرى ڕاستى دادەنێن، بۆیە ئەو ناوەیان لا پەسند نییە و وایان پێ باشترە کە بەیەکتا پەرستەکان ناوببرێن. چونکە بیروباوەرەکەیان بەیەک خودایی و هاوتا بۆ پەیدانەکردنى دەگەڕیننەوە.

کورتە مێژوویەک:
دامەزرێنەرى ئاینى دورزى و یەکەم بانگخوازى ئەو ئاینە خەلیفەى فاتیمیەکان حاکم بامر الله لەسەرەتاى سەدەى دەیەمى زاینى واتە ساڵى 1017 لە میسر و بیست و یەک ساڵ بەردەوام بوو بەزۆر ناوچەى جیهان دا بلاو بۆوە و، هەرکەسێک چوبیتە سەر ئەو ئاینە ناوى خۆى تۆمار کردووەو پەیمانێکى لەگەل خۆى بەستوە ئەو پەیمانە هەمووى لە ئەهرامەکانى میسر دانراوە, دواتر بانگخوازى بۆ ئەو ئاینە داخرا و ڕیگە بەهیچ کەسیکى تر نەدرا بێتە ناو ئەو ئاینەوە، تەنها ئەوانە نەبن کە باوک و دایکیان دورزی بوون. کەواتە لیرەدا هەست دەکرێ ئاینى دورزى بە پێچەوانەى زۆربەى ئاینەکانى ترە وەک مەندائیەکان ئاینێکى تەبشیرى نین، هیچ کەسێکە نوێ بانگ ناکرێ بۆ ئەو ئاینە لەدەرەوەى خۆیان. دورزیەکان لەسەردەمانى مێژوودا ڕووبەڕووى چەوسانەوە بونەتەوە، گوایە ئەوانە لە ئیسلام جیابونەتەوە و چەندین فەتوایان لەدژ دراوە بە مورتەد لە ئاینى ئیسلام ناودەبران و بەهۆى ئەوەش بە کەمە نەتەوەیەک دادەنران.

دورزیەکان باوەریان بە چى هەیە؟
دورزیەکان باوەریان بەخوداى تاک و تەنها هەیە، بەپێى پێناسەى ئاینە ئیبراهیمىەکانە و حاکم بامر الله بانگخواز و دامەزرێنەریەتى و، خودى خودایە لە شێوەى مرۆڤیک و زۆر ڕاستى مێژوویی هەیە رەتى دەکەنەوە وەک سوتاندنى کلێساى قیامە, هەروەها ئەوەش رەتدەکەنەوە کوشتبێتیان، بەلکو لەبەرچاو وون بووە.
دورزیەکان پینج پیغەمبەریان هەیەو نێردراوێکى تایبەت و پێغەمبەرێکى پەسندیان نییە, شوعیەب یەکێکە لەو پێغەمبەرانەى بۆ نەوەیەکى دیاریکراو بووە، چونکە باوەڕیان بە لاسایی هەیە و خودى یەسوعى مەسیحە بۆ نەوەیەکى تر. ئاڵاکەیان پێنج ڕەنگ دەنوێنێ و، هەموو پێغەمبەرێکیان رۆلێکى گێراوە بە درێژایی میژوو. ئەوان باوەریان وایە کە ئیفلاتون و ئەرستۆ و سوکرات و ئەخناتون پێغەمبەرى دورزیەکانن لە یەکێ لە رۆڵەکانیان و هەروەها باوەڕیان وایە ئەو پێغەمبەرانە لە ئاینە ئیبراهیمیەکانى ترن وەک یترۆ لە ئاینى جولەکە و مەسیح لە ئاینى مەسیحى دا دواى زیندو بونەوەى و خوێنکارەکانى یوحنا, لۆقا, مرقص و مەتى, لەسەردەمى ئیسلامیش سەلمان فارسى و خضرو, ئەبوزەرى غەفارى و هاوکارانى محەمەدی پێغەمبەر. دورزیەکان باوەڕیان بە قورئان هەیە بەلام لێکدانەوەى ترى باطینى بۆ دەکەن و دەلێن بەدرێژایی مێژوو تحریفى تێدا کراوە, کتێبى تایبەت بەخۆیان هەیە، بەناوى کتێبى حکمە بەدەستى هەمزەى کورى عەلى کە خودى پیغەمبەر شوعەیبە لاى دورزیەکان نوسراوە و واپێویستە ئەو کتێبانە نهێنى بن کەس بۆى نییە بیان بینێ تەنها شێخە ئاینیەکانیان نەبێ.

حەوت وەسیەت یا راسپاردەى دورزیەکان:
• راستگۆیی زمان
• پاراستنى هاوڕێیان
• وازهێنان بوختان و نەکردنى ئەرکە ئاینیەکان.
• خۆ بێ بەریکردن لە ئیبلیس و زۆردارى.
• یەکتا پەرستى بۆ سەروەرەکەیان لەهەمو کات و سەردەمێک.
• رەزامەندبوون بەکردارەکانى سەروەر هەچۆنێک بێ.
• تەسلیم بوون بۆ فرمانى سەروەریان چ بەنهینێ چ بەنوێبونەوە .

بەرجەستە بوون ( تقمص ) یا لاسایی کردنەوە لاى دورزیەکان چ دەگەیەنێ:
بەپێى بیروباوەڕى دورزیەکان خوداى گەورە ژمارەیەکى دیارى کراوى لە گیان خولقاندوە لەسەر زەوى ئەو گیانانە لەجەستەیەکەوە دەچێتە جەستەى مرۆڤێکى تر نەک تەنها لاى دورزیەکان بەلکو لاى هەموو خەلک بەلام بەرجەستە بوون لاى دورزیەکان وا لێکدەدرێتەوە کاتى لیکۆلینەوە لە مندالەکانیان دەکەن کە قسەوشتى سەیر دەربارەى ژیانى کەسێکى ترەوە دەدوێن کە نایناسن بەپێچەوانەى خەلکى تر کە گرنگى بەنەوەکانیان نادەن,ئەو شتە لاى دورزیەکان بە دواندن ناودەبرێ بە واتاى هەموو نەوەیەک یا منالێک لەبارەى ئەوەوە دەدوێ کەبەسەر نەوەکانى تردا هاتووە .(تقمص چۆن هونەرمەندێک لەکاتى نواندن دا کەسایەتى ئەو کەسەیە لەکاتى نواندن دا).

ئایا دورزیەکان مەزەبێکى ئیسلامین یا ئاینێکى سەربەخۆ؟
پەیوەندى نێوان دورزیەکان بە ئاینى ئیسلام بەردەوام جێگەى گومان رەخنە بووە لاى لێکۆلەران, بەپێى سەرچاوە مێژوویەکان بێ دورزیەکان لە ئیسماعیلیەکان جیابونەتەوە لەکاتى خیلافەتى فاتمیەکان لە سەدەى دەیەمى زاینى,بەپێى مێژووبێ رەگەزى دورزیەکان موسلمانن وبەپێى ئەو بیروڕایە بێ بەلام وەک بیروباوەر لەرابوردودا بەکافر, زۆرێک لە زانا موسلمانەکانى وەک ئیبن تیمیە بەکافر لەقەلەمیان دەدەن دەلێت” ئەوەى جیاوازبێ گومانى هەبێ لەدورزیەکان ئەویش وەک ئەوان کافرە چونکە نە بەخاوەن کتێب دادەنرێن نە بێ باوەڕن بەلکو ئەوانە کافرى لەڕێ لادەرن بۆیە نەخواردنیان دەخورێ و پیویستە ژنەکانىان بکرێنە کەنیزە ومولک مالیان تاڵان بکرێ وئەوانە زەندیقن و توبەشیان قبوڵ نییە پیویستە بکوژرێن لەهەرشوێنک توشتان بون و لەعنەتیان لێبکرێ ناشبێ وەک پاسەوان ودەرگاوانى پارێزگارى دابنرێن و پیویستە زانا و پیاوچاکانیان بکوژرێن بۆئەوەى خەلکى تر بە لاڕێ دا نەبەن,نوستن گوناهە لەگەڵیان لەمالەکانیان تەنانەت هاوشانیشیان برۆیت ولەگەل جەنازەکانیان دا بڕۆى گەر زانیت مردون ونابێ سەرکردە موسلمانەکان کات بەفیرۆ بدەن چونکە خوا فەرمانى کردووە کە جەلد بکرێن لەسەر هەرکرداریک دەیکەن (یراه المقیم لا المقام علیه والله المستعان وعلیە التکلان) لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا ئیبن تەیمییە ئەوە ڕاى خۆیەتى پشتى بەچ فەرمودە یا چ ئایەتێکى قورئان بەستوە کە بەو شێوەیە لە هۆزێک یا تایەفەیەک بڕوانێ کە سەرچاوەکەى ئیسلام بێ و باوەڕیان بەتاک وتەنهایی خوداو باوەریان بەقورئان هەبێ و بەلام لێکدانەوەى باطینى بۆبکەن و باوەریان بە پێغەمبەران هەبێ لەناویشیان دا محەمەد (د.خ) و شوعەیبیش بە پێغەمبەرى خۆیان بزانن و لە قورئاندا ناوهێنراوە؟ وەک خۆم پێم وایە سەرچاوەى زۆرێک لە توندڕەوى لە کتێبەکانى ئیبن تەیمییەوە سەرچاوەى گرتوە هەندێکیان بێ بەڵگەى فەرموودەو ئایەتەکانى قورئان بێ . wikpedua.com
هەندێ لیکۆلەرەکانى ئەم سەردەمە دورزیەکان بە مەزەبێکى ئیسلام و هەندێکیان بە ئاینێکى سەربەخۆ دادەنێن لەبەرزترین ئاست دا تەم مژى خرابیتە سەر, هەندێ پیاوەئاینیەیەکانى دورزیەکان وەک شیخ محمد ئەبو شەقرە خۆیان بە موسلمان لەقەلەم دەدەن, لەهەمان کات لە سوریا تایەفەى دورزیەکان بە مەزەبێکى ئیسلام دادەنرێ وەک سەرجەم تایەفە ئاینیەکان لە سوریا مامەڵەى لەگەل دەکرێ.
دورزیەکان یا یەکتاپەرستەکان مەزەبێکى یەکتاپەرستە کە پشت بە راسپادەکانى ئیفلاتون, ئەرستۆ, سوکرات, ئیخناتون و همزەى کورى على کورى احمد و حاکم بامراللە, نامەکانى حیکمە بەسەرچاوەى بیروباوەرى دورزیەکان دادەنرێ شان بەشانى هەندێ دەقى تەواوکەر وەک نامەکانى هیند، کەناوەرۆکى بیروباوەر دورزیەکانە هەروەها بونى چەند بنچینەیەکى غەنوصیەت, ئیفلاتۆنیەتى نوێ و فیثاغۆرى و ئیسماعیلى و یەهودى و مەسیحیەت و هندۆسى سەرەڕاى بونى چەند بیروباوەرى فەلسەفى دیکە ئەمەش واى کرد لاهوتێکى نهێنى داهێنرا و لیکدانەوەى باطینى بۆ کتێبە ئاینیەکان و تیشک خستنە سەر ڕۆلى عەقل و راستى کە دورزیەکان باوەریان بە دەرکەوتنى ئیلاهی و نەسخ کردن و لاسایی کردنەوە بەکورتیەکەى ئەوەیە روح دەگەڕیتەوە ژیان، بەلام لە جەستەیەکى تردا ئەوەش بیروباوەرێکى ئاینى فەلسەفیە پەیوەستە بە ڕوح و جەستەو خودەوە بەپێى بیروباوەرى دورزیەکان ,ئەوانە هەموى لەلایەک لەلایەکى ترەوە هەندێ زاناى ئەهلى سوننەو جەماعە دەلێن دورزیەکان پەیوەندییان بە ئاینى ئیسلامەوە نییە,هەروەها زانایانى شیعەش سەبارەت دورزیەکان دەدوێن, بۆ نمونە على خامەنەئى رێبەرى بالاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ئابى 2007 سەبارەت دورزیەکان دەلێت ” گەر دورزیەکان باوەڕیان بە یەکتا پەرستى و پیغەمبەرایەتى هەبێ ئەوا وەک سەرجەم موسلمانان مامەڵەیان لەگەل دەکرێ، بەلام گەر یەکێک لە زەروتەکانی ئاین یا پێغەمبەرى موسلمانان بەدرۆ بخەنەوە ئەوە کوفرە و على سیستانى لە ئایارى 2009 گوتى گەر دورزیەکان باوەڕیان بەهەردوو شەهادەت هەبێ ئەوا موسلمانن گەر باوەڕیان پێى نەبوو موسلمان نین .
لەم ماوانەى دواییدا لەسوریا فەتوایەک دراوە دەلێت دورزیەکان و عەلویەکان و ئیسماعیلیەکان لە موسلمانن, بەلام دورزیەکان چەند بەڵگەیەک دەخەنە ڕوو بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە ئەوان موسلمانن لەوانە:
• حاکم بامر الله چەندین مزگەوتى دروست کردووەو لەکاتى خۆشى دا نوێژى تێدا ئەنجامداون پارێزگارى لەبنەماکانى ئیسلام کردووە.
• ئەو داب و نەریتە کۆمەلایەتیانەى دورزیەکان پەیرەوەى دەکەن هاوتاى ئاینى ئیسلامە وەک بۆنەى ژنهێنان و پرسەو و جەژنى قوربان .
• دورزیەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە نامەکانى حیکمە کە سەرچاوەى بیروباوەرەکەیانە لێکدانەوە قورئانى پیرۆزە وهیچ شتێکى لە قورئان جیاواز نییە, بەلام هەندێ لەنامەکانى حیکمە کە جێى گومانن ئەوە دواى سەردەمى دیارنەمانى حاکم بامر اللە یە, شیکردنەوەى کیمیایی ئەوەى دەرخستوە.
• دورزیەکان باوەریان بەهەردوو شەهادەت و بە پێغەمبەر محمد (د.خ) و قورئان و قەزاو و قەدەرو رۆژى کۆتایی هەیە.
بەلام لە مێژووى کتێبەکانى بیروباوەو مەزەبەکانى ئیسلام زۆریک لە نوسەرانى دورزیەکان بە موسلمان لەقەلەم دەدەن وەک عبدالله النجار و د.محمد حسین کامل و د.عبدالرحمن بدوى لەکۆتاییدا بەراى من ئەوئایەتە پیرۆزەیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێ”وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت