عەلی مەحمود: 14- 4 ڕۆژێک بۆ یادەوەری تاوانی ئەنفال.

ئەنفال مەرگی لەسەرخۆی گەلێک بوو جار جارە لەسەر خۆو جاری دیش شێتانە ، ئەو تراژیدیای مەرگە 196 ڕۆژی خایاند و درێژ بوەوە بۆ ناو هەموو لایەنەکانی ژیانی ئەوانەی بەر شاڵاوەکەی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەنفال مەرگی لەسەرخۆی گەلێک بوو جار جارە لەسەر خۆو جاری دیش شێتانە ، ئەو تراژیدیای مەرگە 196 ڕۆژی خایاند و درێژ بوەوە بۆ ناو هەموو لایەنەکانی ژیانی ئەوانەی بەر شاڵاوەکەی کەوتن، ئەوەشی بە ڕێکەوت ڕزگاری بوو لێی، دەردو مەینەتەکانی بەشێوەو شێوازی دی ئەنفالی کرد، شوێنەواری لەسەر سەرتاپای ژیانی ئەم گەلە لە دوای خۆی دانا، ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیکردنی لادێنشیینەکان کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و سوتاندنی خاک و وێرانکردنی ئاوەدانی و وشککردنی سەوزایی و کانیی و نەهێشتنی مرۆڤێک بە ناوی هاووڵاتی کوردستانەوە بە تایبەتیش کورد، سوپای عێراق لە سەرباز و جاش بە خەفیفەو مەفرەزە تایبەتییەکانەوە وەک حەزییایەکی چەند سەرەی ئەفسانەکان لە هەرچوار لاوە پەلاماری تەواوی لادێکانی کوردستانیان دەدا، ئەوەی بەر کەوت و ڕزگاری نەبوو لەو ڕۆژەوە قوتی داو ببڕیای ببڕای نەیانمان بینییەوە، هەموو چرکە و لەحزەو سات و ڕۆژەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە شومە، مەرگەساتێکی ترسناک بوو بۆ خۆی، ڕۆژگارەکانی پاشیشی ژیانی ناو مەرگەساتەکانی تۆپزاو و نگرەسەلمان، چاڵ و پەناگای گولەبارانکردنی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان هەموو مێژویەکی دانەبڕاون لە یەکتر ، مێژوویەک بوو پڕ لە یاداوەری مەرگ و تاوان، جێی خۆیەتی یادی هەموو ئەو تاوان و کارەسات و قوربانیانە بکرێتەوە کە لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا ئەنجام درا، ئەوە مێژوییەکی ترسناک و پڕ تاوانە، ئەوەی لە ناوییا نەژیابێت، ئەوەی بە چاوی خۆی وێنە ترسناکەکانی نەبینیبێت، ئەوەی ئێش و ئازارەکانی نەچەشتبێت، ئەوەی ئەوەی ڕۆژی نەدابێتە دەم شەوەوە بۆ بینینەوەی خۆشەویستەکانی، ئەوەی بە پێی خۆی ڕزگار نەبووبێت ، ناتوانێت وینەی چیرۆکەکانی ئەو مەرگە ساتە بکێشێت، ئاخر خەیاڵدانی بڕ ناکات و ناتوانێت وێنای کارەساتەکانی، ئێش و ئازارو دڕندەییەکانی بکێشێت ، ئەمە لە خەونی شاعیرانە زۆر ئەولاتر و دوورترە، ئەوە جیهانی مەرگەساتی جینۆساید و کۆمەڵکوژییە کە ناوی ئەنفالە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر 14- 4 ڕۆژێک بۆ یادەوەری تاوانی ئەنفال

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عەلی مەحمود

ئەرشیڤی بەڕێز: عەلی مەحمود