مەحمود عەبدوڵا: چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لە دیدی ڕەسڵ- ەوە. بەشی دووەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زیرەکی
لە دنیای مۆدێرندا پێویستە هەموو چەمکەکان پێناسە بکرێنەوە، بەجۆرێک لەگەڵ خواست و پێویستی سەردەم بگونجێن. ئەمڕۆ ئازایەتی و زیرەکی و رەوشت بە پێناسەکۆنەکانیان هیچ یەک لەخواستو پێویستیەکانمان ناهێننەدی، بەڵکو زیاتر بەرە و بێچارەیی ودواکەوتویمان دەبەن.
برتراند رەسل وا پێناسەی زیرەکی دە کات کە مۆتیڤی حەزوو ئارەزوویە لە زانین. بۆیە ئامانجی پەروەردە ڕاهێنانە لەسەر زیرەکی. لەسەر دەمی کە نیسەدا تەنها گرنگی بە فەزیلەت دەدرا بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە کە زیرەکی سودێکی زیاتر دەبەخشێت بەخەڵک لە چاو فەزیلەت. خەڵک فێری ئەوە دەکرا لەوشتانە دورکەوێتەوە کە لەدیدی کەنیسەوە تاوانن۰ زیرەکی حەزکردنە لەزانین بە بێ هیچ پاڵنەرێک جگە لە ئارەزووی زانین. بە بڕوای رە سل پیاوە گەورە دینیەکان ناتوانن فێربن، چونکە نەریتە فیکرییەکانیان بونەتە بەستەڵەک و ناتوێنەوە بۆیە ئەمانە بەنەزان دادەنرێن ۰ ناتوانن بڕوا بە زانست بهێنن. زیرەکی بەرلەهەر شت بڕوابونە بەزانست و زانیاری بە بێ زانیاریش زیرەکی بەرهەم نایەت۰ حەزی ئارەزوو بۆزانین کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر هۆشمەندی. هۆشمەندی لە ڕێگەی زیرەکییەکەوە بەدی دێت کە پاڵنەرەکەی گەیشتنتە بە و راستیانەی کە سود ی گشتیان هەیە. ئارەزوی زانین بۆ سودی کەسی زیرەکی نییە ، یان هەر هێندەی زیرەکی پشیلەیە بۆ دەستکەوتنی بۆ دەستکەوتنی خۆراک، دە بێت ئارەزووی زانین هاو ئاهەنگ بێت لە گەڵ پەروەردەیەکی عەقڵانی۰ بۆیە لای رە سل لێکۆڵینەوە لە مەسەلە گشتیەکان زیرەکی زیاتری پێویستە۰ چەندە ئاستی بەدواداچون گشتگیربێت هێندە زیاتر پێویستی بەزیرەکییە. ئارەزووی زانین و بەدواداچونی هۆکارەکانی وێرانبونی وڵات زیرەکییە ، هاوکات هەستی ئەرێنی بۆ روبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکانی وڵا ت زیرەکییە ۰ بۆیە بە بروای راسڵ بە بێ زیرەکی ناگەینە تازەگەری و ئامانج ی سەرەکی پە روەردەش بریتییە لە بونیاد نانی زیرەکی ۰ شێوازی کۆن لە پەروەردەدا لەگەڵ زیرەکی کۆک نییە لەشێوازی پەروەردەی مۆ دێرندا تاک راکانی گەوجانەنین و خاوەن ئەقڵێکی ئازادە و دورە لە عەقڵی مێگەل۰ دنیای مۆدێرن دونیای مرۆڤە زیرەکەکانە لەبەر ئەوە کومەڵگایەکی مۆدێرن بە پەروەردەی کۆن نایەتەدی۰ ئەر کی مامۆستا کردنەوەی بیری ناو مێشکی قوتابییە نەک پێدانی زانیاری بەتەنیا: چونکە بەبروای راسل حەزوو ئارەزویەکی رووت لە پێدانی زانیاری بەقوتابیان واتای ئەوە یە راهێنەران هیچ گرنگییەکیان دانەناوە بۆزیرەکی۰ دەبێت پەروەردە تاکێک بەر هەم بێنێت کراوە بێت و لە سەر بیرۆکە کۆنەکان نەژیت و پشت بەستو بە توانا عەقڵییەکانی خۆی بێت و دور بێت لەتەسلیمبون و سەر سامبون بە پیاوانی دینی چەوسێنەر، دەبێت خاوەنی ئەقڵێکی ئازاد بەرهەم بهێنین ۰ زیرەکی قبوڵکردنی دونیایە وەک ئەوەی کەهەیە ماند و بونێکی هۆشیارانە لەژیاندا باشترە لە تێگەیشتنی ئاسودەیی هێنەری نەزانانە وەک تێگەیشتنە دینیەکان . شێوازی کۆن لە پەروەردەدا مرۆڤێک دروستدە کات کە ناتوانێت عەقڵانی بێت و لەدونیای واقیع نزیک بێتەوە بۆیە دونیا بینییەکی پشتڕاستنەکراوەی هەیە و لە سەر بنەمای مێنتالێتی ئاینەکان هەڵسەنگاندن بو دەورو بەر دەکات۰ زیرەکی دور لەیەقینە و بریتییە لە گەران بەدوای وڵامەکان لەسەر بنەمایەکی عەقڵانی و لە پێناو سودی گشتی و زانین نەک لە پێناو هەستەکان یان شه ری ئایدیۆ لۆجی. مرۆڤی زیرەک ناترسێت و بەسەر ترسی ناعەقڵانیدا زاڵدەبێت. بۆیە بەبڕوای راسڵ زیرەکە کان نەترسن و نوێخوازن۰ دونیایەکی باشیش نایەتەکایەوە لەسەر دەستی ئەوانە نەبێت کەناترسن۰
زیرەکی ئاماژەیە بە گەیشتن بەزانین. ئەو کاتەی حەزوو ئارەزوو بۆزانین دەمرێت زیرەکیش دەمرێ. بەڵام ئەرەزووی زانین تەنیا کاتێک زیرەکییە کە پشت بە پەروەردەیەکی عەقڵانی ببەستێت بە پێچەوانەوە ئەرەزووی زانین خزمەت بە نەزانی دەکات ۰ نمونە توێژەرێک بەزیرەک دانانرێت لەبەر ئەوەی توێژینەوەیەک دەکات بەڵکو لەبەر ئەوەی زیرەکانە توێژینەوە دەکات بەزیرەک دادەنرێت واتا لە توێژینەوەکەدا هیچ پاڵنەرێکی کەسی و ئایدیۆلۆژی نیە ، بەڵکو پاڵنەر ەکەی زانین و حەزکردن لە زانینە۰
“مڵوموشی پشیلەیەک لە ژورێکدا وەک پشکنینی توێژەرێکی زانستی نییە، کە تویژەرلە پشکنینەکەدا هیچ غەریزەیەکی کەسی لانییە” بۆیە ئەوانەی کە بشکنین و بەدواداچون دەکەن بو سەلماندن و خۆرازیکردن یاخود بۆ پاساو هێنانەوە بۆ یەقینە پێشوەختەکان ناگەنە راستیەکان بەڵکو راستیەکان دادەپۆشن ئە مانە زیرەک نین ؛ بەڵکو دژی زیرەکیشن۰

سەرچاوە/ دەربارەی پەروەردەکردن – برتراند ڕەسڵ – وەرگێڕانی – جیهاد محەمەد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت