هۆشیار جەمال: لەزانکۆکانی کوردستان چی دەگوزەرێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرکاتێک ناوی زانکۆ بەرگوێی هەرکەسێک بکەوێت، جا ئەو کەسە هاوڵاتی وڵاتێکی پێشکەوتووی ئیستای جیهان یان وڵاتێکی خاوەن شارستانی مێژووین یاخود وڵاتێکی تازەپێگەیشتوی، کە لەسەرەتای بنیادنانی کۆمەڵگا و دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت یان هەرێمەکەیاندابن، یەکسەر ئەندێشەی کەسی گوێگر لەوکاتەدا بە بیستنی ناوی زانکۆ خەیاڵی دەچێت بۆلای گەورەترین ناوەندی مەعریفی وڵاتەکەی، ناوەندێک کەلانکەی زانست و داهێنانەوە ساڵانە هەزاران فێرخواز پێدەگەیەنێت لە پسپۆریە جیاوازیەکاندا.
مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆ لە جیهاندا ساڵانە چەندین توێژینەوەی گرنگی زانستی ئەنجام دەدەن و پلان و پڕۆژە و پێشنیاریان بۆلایەنی پەیوەندی دارهەیە لە پێناو پێشخستنی وڵات.
بەڵام لەزانکۆکانی باشوری کوردستان کە تەنها ژمارەی زانکۆ حكومیەکان بریتیە لە (18)زانکۆ و زانکۆ، ئەهلیەکانیش بریتین لە (19) زانکۆ . کە ئەمەش دەریدەخان ژمارەیەکی زۆری زانکۆبوونی هەیە لە باشوری کوردستان. بەڵام ئەم زانکۆیانە لەقەیرانی قوڵی زانستی و مەعریفەیدادەژین، چونکە فێرخوازانی ئەم زانکۆیانە هیچ گرنگی بە ئاستی زانستی خۆیان نادەن بە تایبەت فێرخوازانی زانکۆ حکومیەکان.
فێرخوازی زانکۆ لەباشوری کوردستان دەبێت بە زۆر و لەپێناو نمرەدا ناچار بکرێت کە ڕاپۆرتێکی سادە ئەنجام بدەن و چەند کتێبێک وەک سەرچاوە بەکاربهێنرێت و سەردانی کتێبخانەکانی ناو زانکۆ بکەن لەکاتێکدا کە بە هەزاران کتێبی زانستی لەم کتێبخانەدا هەن.
دۆخی زانکۆکانی باشوری کوردستان بەجۆرێک خراپە کە لەیادی ڕۆژی زمانی کوردیشدائەمساڵ ڕێژەیەکی کەمی فێرخواز ئامادەی چالاکیەکان بوون، بەڵام لەکاتی هاتنی گورانیبێژێکی میلی بۆزانکۆ بەمەبەستی ئەنجام دانی کۆنسێتێک هەموو کورسیەکانی یەکێك لەگەورەترن هۆڵەکانی زانکۆی سلێمانی پڕببووە!.
فێرخوازانی زانکۆکانی باشوری کوردستان نوێنەرایەتی دووچینی کۆمەڵگای کوردی دەکەن، ئەوفێرخوازانەی لەزانکۆ حكومیەکان دەخوێنن نوێنەرایەتی چینی هەژار و ئاست مامناوەندی کۆمەڵگا دەکەن، کە بەشێکی زۆری ئەم چینە بەتایبەت ڕەگەزی نێرجگە لە خوێندنی زانکۆ کارێکی تر دەکەن بە مەبەستی ئەوی لایەنی مادی پربکاتەوە، کە ئەمەش وادەکات گرنگی کەمتربدات بە خوێندی زانکۆکەی ولەڕووی خوێندنەوەشەوە بە کلتورنەبوونی خوێندنەوە لەباشوری کوردستان هۆکارێکە بۆ دوری لە کتێب هەروەها خراپی ئەوپسۆریانەی لەزانکۆکاندا هەیە.
کە بەشێکی زۆری ئەم پسۆریانە لەزانکۆکان دەخوێندرێت لەئێستاداهیچ پێوست نین بۆحکومەتیش لە کەرتی گشتی پێوستی پێیان نیە و هەلی کاریان بۆدابین ناکات، هەرئەمەشە وای کردوە کەماوەی چەندین ساڵە هەزاران دەرچووی زانکۆ بێکارن و دەنێردێنە ماڵەوە.بۆتە هۆی ئەوەی فێرخواز ساردبێتەوە لەخوێندنی ئەکادیمی وهەوڵدان بۆبەدەست ‌هێنانی بڕوانامەوئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سودبەخش.
هەرچی زانکۆ ئەهلیەکانی باشوری کوردستانە فیرخوازانی ئەم زانکۆیانە لەڕووی ئاستی زاستییانەوە لەپشترن چونکە بەشێک لەزانکۆ ئەهلیەکانی پێوستە فێری زمانی زیندوی جیهان بیت کە ئینگلیزیە بۆ وەرگیران وەک فیرخواز لەم زانکۆیە، وەئەم فێرخوازانەی لەم زانکۆیانە دەخوێنن نوێنەرایەتی چینی کەمینەی کۆمەڵگادەکەن کە کچ و کوڕی دەوڵەمەند و دەست ڕۆیشتوو و بەرپرسەکانی باشوری کوردستانن. بۆیە تاڕادەیەکی زۆر کچ و کوڕی خێزانی ئاسایی ناتوانێت لەم زانکۆیانە بخوێنت لەکاتێکدا ساڵانە بەشی نوێ بە پێی پێوستی هەلی کار زیاترلەم زانکۆیانە دەکرێتەوە. کە ئەمەش دووبارە ستەمێکی تر لە فێرخوازی زانکۆ حکومیەکان کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری کۆمەڵگادەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت