جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ. بەشی دووەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی دووەم :پانزە بەندی دووەمی چاڕنامەکە.

بەندی شانزە:یەکەم / هەر ژن و پیاوێکی پێگەشتوو بەبێ هیچ سنورێک لە ڕووی نەتەوەی ،هاونیشتیمانی یان ئاینی مافی هاوسەر گیری کردن و بنیادنانی خانەوادەیان هەیە .ژن و پیاو لەهاوسەرگیری کردن بەدرێژای ماوەی ژیانی هاوسەری، وەلەیەک جیابوونەوە لە ژیانی هاوسەری مافی یەکسانیان هەیە .
دووەم/ هاوسەرگیری دەبێت تەنها بە ئازادی و ڕەزامەندی تەواوی ژن و پیاو پێک بێت.
سێیەم/خێزان یەکەیەکی گرووپی و بنچینەی و سروشتی کۆمەڵگایەو مافی هەیە لەلایەن کۆمەڵگاو دەسەڵاتی فەرمان ڕەواوە پارێزگاری لێبکرێت.

بەندی حەڤدە:
یەکەم/ هەموو تاکێک بەتەنها یان بەهاووبەشی لەگەڵ کەسانی تردا مافی خاوەنداریەتی هەیە.
دووەم/هیچ کەس نابێت بەشێوەی ناڕەوا لە مافی خاوەنداریەتی خۆی بێبەش بکرێت.

بەندی هەژدە: هەموو تاکێک مافی ئازادی بیرکردنەوەو ویژدان و ئاینی هەیە ، ئەم مافە ئازادی گۆڕینی ئاین یان باوەڕ دەگرێتەوە. هەروەها ئازادە بەتەنها یان بە کۆمەڵ لەگەڵ کەسانی تردا و بەشێوەی کراوە یان تایبەتی، ئایین یان باوەڕی خۆی بە شێوەی فێرکردن ، ڕاهێنان ، پەرستن و پەیڕەویکردن ئاشکرا بکات.

بەندی نۆزدە:هەموو تاکێک مافی ئازادی بیروڕا دربڕینی هەیە ، ئەم مافە ئازادی هەڵگرتنی بیرو بۆچوون بەبێ دەست تێوەردان و ئازادی بەدواداگەڕان ، وەرگرتن و دابەشکردنی زانیاری و بیرۆکەکان لەڕێگای هەموو جۆرە ڕاگەیاندنێکەوە بەبێ لەبەرچاو گرتنی سنوورەکان دەگرێتەوە.

بەندی بیست:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی ئازادی کۆرو کۆبوونەوەی ئاشتی خوازانەی هەیە.
دووەم/ هیچ کەس نابێت ناچاربکرێت بەبەشداری کردن لە کۆبوونەوەکاندا.

بەندی بیست ویەک:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی بەشداریکردن لە دەسەڵاتی فەرمانڕەوای نیشتمانی خۆی هەیە چ بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان لەڕێگای نوێنەرانێکەوە کە ئازادانە هەڵبژێردراون.
دووەم/ هەموو تاکێک لەبەدەست گەیشتنی بە خزمەتگوزاریە گشتیەکانی وڵاتەکەی خۆی مافی یەکسانی هەیە.
سێیەم/ دەبێت ویست و خواستی خەڵک ببێتە بنەمای دەسەڵاتی فەرمانڕەوای .ئەم ویست و خواستە دەبێت لە ڕێگای هەڵبژاردنی خولی و ڕاستەقینەکانەوە دەرببڕێت کە بەمافی دەنگدانی گشتگیر و یەکسان لە ڕێگای دەنگی شاراوە یان شێوازەکانی تری هاوشێوەی دەنگدانی ئازادانە بەڕێوەبچێت.

بەندی بیست ودوو:هەرکەس وەکو ئەندامێک لەکۆمەڵگا مافی ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەیە و دەکرێت لە ڕێگای هەوڵدان و کۆششی نیشتمانی یان هاوکاری نێونەتەوەییەکانەوە و بە گونجان و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکان وسەرچاوەی سامانی هەر وڵات مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان کە زۆرپێویستە بۆ سەربەرزی و گەشەکردنی ئازادانەی کەسایەتی خۆی بەدەستی بهێنێت.

بەندی بیست وسێ:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی کارکردن و هەڵبژاردنی ئازادانەی کارو پیشە و هەلومەرجێک کە دادپەروەرانە و گونجاو بێت بۆ کار هەیە و دەبێت لە دژی بێکاری پارێزگاری لێبکرێت.
دووەم/ هەموو تاکیک بەبێ هیچ جیاوازیەک مافی بەهرەمەند بوون لە کرێی یەکسان بۆ کاری یەکسان هەیە.
سێیەم/ هەموو تاکێک کە کار دەکات مافی دەستەبەری کرێیەکی داد پەروەرانەو شایستەی بۆ ژیانی خۆی و خانەوادەکەی بە جۆرێ کە شایەنی ڕێزی مرۆڤە هەیە و ئەگەر پێویستبکات شێوەکانی تری پاڵپستی کۆمەڵایەتی تەواوکەری دەبێت.
چوارەم/ هەموو تاکێک مافی دامەزراندن یان ئەندام بوون لە یەکیەتی پیشەیەکان بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی خۆی هەیە.

بەندی بیست و چوار :هەموو تاکێک مافی پشودان و ئاسوودەی هەیە کە سنووردارکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن بە شێوەی ژیرانە و گونجاو سوودمەندبوون لە خولەکانی پشوو بە وەرگرتنی کرێ دەگرێتەوە.

بەندی بیست و پێنج:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی بەهرەمەندبوون لە ئاستێک لەگوزەرانی ژیان بەئەندازەی پێویست بۆ تەندروستی و خۆشگوزەرانی خۆی و خانەوادەکەی هەیە کەخۆراک، پۆشاک، شوێنی نیشتەجێبوون ، چاودێری پزیشکی و خزمەەگووزاریە پێویسە کۆمەڵایەتیەکان داگرێتەوەو لەکاتی بێکاری، نەخۆشی ، پەککەوتن، بێوەکەوتن، پیری یان هۆکارەکانی تری نەبوونی و بەشنەکردنی دەرامەت و بژێوی ژیان لە دۆخێکدا کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی بێت، دەبێت پارێزگاری لێبکرێت.
دووەم/ دایکان و منداڵان مافیان هەیە لە چاودێری و یارمەتی تایبەت سوودمەد بن . هەموو منداڵان چ لە ژیانی هاوسەرێتی لە دایک بن و چ لە پەیوەندیەکانی دەرەوەی هاوژینی دەبێت پشتیوانی کۆمەڵایەتی یەکسان بیانگرێتەوە.

بەندی بیست و شەش:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی خوێندنی هەیە ، خوێندن لانی کەم لەقۆناغەکانی سەرەتای و بنەڕەتیدا دەبێت بێبەرامبەر بێت. خوێندنی سەرەتای دەبێت بەزۆرەملێبێت و پەروەردەی تایبەت بە هونەری و پیشەی دەبێت لەبەردەستی تێکڕای خەڵکدا بێت و خوێندنی باڵا دەبێت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بۆ هەمووان بە یەکسانی دەستەبەر بێت .
دووەم/ پەروەردە دەبێت ڕێنیشاندەربێت لەڕێگای گەشەکردنی تەواوی کەسایەتی مرۆڤ و بەهێزترکردنی تەواوی کەسایەتی مرۆڤ و بەهێزترکردنی ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان . پەروەردە دەبێت پەرەبدات بەتێگەشتن ، لێبووردن و دۆستایەتی نێوان گەلان و گرووپە ڕەگەزی و ئاینیەکان و دەبێت یارمەتیبدات بۆ پێشخستنی چالاکیەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پاراستنی ئاشتی.
سێیەم / باوکان و دایکان لەهەڵبژاردنی جۆری پەروەردەی منداڵەکانیان مافی سەروتریان لە کەسانی تر هەیە.

بەندی بیست و حەوت:
یەکەم/ هەموو تاکێک مافی هەیە ئازادانە لەژییانی فەرهەنگی کۆمەڵگەدا بەشداربێت و لەهونەرەکان بەهرەمەند و لەپێشکەوتنە زانستیەکان و سوودەکانیان پشکی هەبێت.
دووەم/ هەمووتاکێک مافی پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی ڕەوشتی و بەرجەستەیەکانی پەیدابوو لەهەربەرهەمێکی زانستی ، وێژەی یا هونەری کەئەو داهێنەریەتی هەیە.

بەندی بیست و هەشت:
هەموو تاکێک مافی بەهرەمەند بوون لە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی و نێونەتەوەی هەیە کە بتوانێت ئەم ماف و ئازادیانەی وتراوە لەمجڕنامەیەدا بە تەواوی بەدیبهێنێت.

بەندی بیست و نۆ:
یەکەم/ هەموو تاکێک لەبەرامبەر کۆمەڵگاکەیدا کەتەنها لەوێدایە کەگەشەکردنی ئازادانەو تەواوی کەسایەتی ئەوی بۆ ڕەخساندوە کۆمەڵێک ئەرکی لەئەستۆدایە.
دووەم/ لەبەکار هێنانی ئەم ماف و ئازادیانەدا هەرکەس تەنها دەبێت ڕووبەڕوی ئەو سنووردارکردنەی ببێتەوە کەلەڕێگای یاسادا تەنها بەمەبەستی پارێزگاری لەناساندن و ڕێزگرتنی ماف و ئازادییەکانی کەسانی تر و بەدیهێنانی پێداویستیە دادپەروەرانەکان بۆ ڕەوشتی چاکە ، ڕێکخستنی گشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموان لەکۆمەڵگایەکی دیموکرات و یەکسانیخوازدا دیاری کراوە.
سێیەم/ ئەم ماف و ئازادیانە نابێت لەهیچ باروودۆخێکدا پێچەوانەی ئامانج و ڕێسا و باوەڕەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاربهێنرێت.

بەندی سیی: هیچ یەک لەبەندەکانی ئەم جاڕنامەیە، نابێت بەشێوەیەک لێکدانەوەی بۆ بکرێت کەبۆدەسەڵاتی فرمانڕەوا، کۆمەڵێک یان تاکەکەسێک مافێک دەستنیشان بکات ، کە بەهۆییەوە بوانێت هەر چالاکی یان کردارێک بە ئاراستەی پێشێلکردنی هەریەک لەم ماف و ئازادیانەی کە لەم جاڕنامەیەدا وتراوە جێبەجێ بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت