ئاودێر لوقمان: واسیتە وەک یەکەم بڕوانامەی دامەزراندن لە کوردستان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکوردستان کەسی ناشایستە دەکرێت بەشایستە، وەشایستە دەکرێت بە ناشایستە.
ئەوەی گرنگە ئێمە سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە زۆربەی وەزارەتەکانی هەرێم باسی لێوە بکەین، ئەوەیە کە بۆ ئەوەی دا بمەزرێیت لە جێگایەک ئیلا ئەبێت واسیتەیەک پەیدا بکەیت و پشتگیری بەرپرسێکی حیزبی یان کەسێک دەسەڵاتی هەبێت لەحکومەتداو پشتگیریەکت بۆ بکەن بۆ ئەو شوێنەی کە ئەتەوێت لێی دابمەزرێیت ، یان ئەبێت لە بنکەو مەڵبەندو لقە حیزبیەکانەوە پشت گیریت بۆ بکەن، ئەگینا دامەزراندنت مەحاڵەو هەرگیز دانانرێت لە شوێنێکدا ئەگەر واسیتەیەکت پێنەبێت.
لەزۆنی زەرد واسیتەی ئەو کەسایەتی و بەرپرسانەی ناو پارتی دەخوات، بەهەمان شێوەش لە زۆنی سەوز واسیتەی یەکیەتی دەخوات، بەبێ واسیتەی ئەو دووحیزبە دامەزراندنت نییە لە هیچ شوێنێکدا، لەهەر وەزارەتێکەوە ناونووسین دەست پێبکات، بە هەزان گەنج ناوی خۆی دەنوسێت و فۆرم پڕ دەکاتەوە، بەڵام ئەوە بەگوێرەی لێهاتوی و پسپۆڕی ئەو کەسانە هەڵنابژێردرێن، بەڵکو دەست دەخرێتە ناو هەموو ئەو فۆڕمانەو تەنها ئەوانە هەڵدەبژێردرێن کە واسیتە یان هەبوەو ناویان جیادەکرێتەوەو ناوی ئەوانەیەتەوە کە واسیتەیان هەبووە بەدەگمەن کەسێکی تێدابێت کە واسیتەی نەبووبێت .
جا بەگوێرەی ئەو کەسەی واسیتەکەت بۆ دەکات جیاوازە، هەتا پلەی بەرزتر بێت پێش ئەوانی تر دەخرێت، بۆ نمونە واسیتەی سەرکردایەتیەک بەهێز ترە لە واسیتەی کادیرێکی خوارتر لەو . ئەمەش بووەتە هۆی بێئەمەلی گەنجان لەنیشتمان و نەبینینی تروسکایەک بۆ ژیان ئەوانەی کە هیچ واسیتەیەک شک نابەن بە بێئەمەلێ وڵات جێدێڵن و کۆچ دەکەن بەرەو وڵاتانی ئەورووپا. ئەو کەسانەشی وڵات جێدێڵن، ڕێژەیەکی زۆریان تەخەروجی بەشە جیا جیاکانن و بڕوانامەیان بەدەست هێناوە. دوای چەندین ساڵ خوێندن و تێکۆشان لەکۆتایدا دەبێت بەناچاری ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا بکەن. بۆئەوەی لەوێ بتوانن کارێکی گونجاو بدۆزنەوە و بۆ ژیانێکی شیاو مسۆگەر پەیداکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت