دکتۆر کەمال میراودەلی: تورکیا و جەنگی جیهانیی یەکەم. بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەفسانەی’ سایکسپیکۆ لە ئەتاتورکەوە بۆ داعش و جینۆسایدی شەنگال.
واژۆکردنی ئاگربەستی مودرۆس[ 30 ی ئۆکتۆبەری 1918 ] ، لە لایەن عوسمانییەکانەوە داننانبوو بە هەرەسی تەواو: تەسلیمبوون، چەکبوون و دوایی قبوڵی دابەشکردنی پاشماوەکانی ئیمپراتۆریەتە دۆڕاوەکە. ئەمەیان لەگەڵ پەیمانی سیڤەر هات. ناوی ئەم پەیمانە لەوەوە دێت کە لە شاری سیڤەر لە فەرەنسا لە 10 ی ئابی 1920 لە نێوان عوسمانییەکان و ‌هێزە ڕۆژاواییە براوەکان ئیمزاکرا. بەریتانیا و ئیتالیا و فەرەنسا لە بری هێزەهاوپەیمانەکان واژۆیان کرد، ڕوسیا، دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و دەرچوونی لە سایکس-پیکۆ ، لێی دەرچوو.. ئەمریکا، ئەو کات، وەک ترامپیزمی ئەمڕۆ، بریاری دابوو خۆ لەو کێشە جیهانییانە بەدوور بگرێ و دوورەپەرێزیی هەڵبژێرێت و ئیمزای ئەوانی پێوە نەبوو..
کەوایە ڕاستیی ئەوانەی سەرچۆپییەکەیان گرتبوو بەریتانیا و فەرەنسا بوون، چونکە ئەوان پێشتر لە پیلانسازییەکەی سایکسپیکۆ دا لە سەر تالانییەکە ڕێککەوتبوون.
لەبەر ئەوە بەر لەوەی بێینە سەر باسی پەیمانی سیڤەر، پێویستە ئاوڕێک لەوەی بە پەیمانی سایکس-پیکۆ ناسراوە، بدەینەوە، بە تایبەتی کە کراوەتە ئەفسانە و تێگەیشتنێکی هەڵە دەربارەی سایکسپیکۆ هەیە بە تایبەتی لە کۆمەلگای نەخوێندەوارکراوی باشووردا.

پەیمانی سایکسپیکۆ
کاتێ لە پرۆسەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، پیاوە نەخۆشەکە لە گیانەلادا بوو، بەریتانیا و فەرەنسە، کە دڵنیابوون لە مردنی، بیریان کردەوە چۆن میرات و پارچەکانی بەشکەن.
ئەم ئەرکەیان بە دوو دیپلۆمات میستەر مارک سایکسی بەریتانیی (1879- 1919) و مسیۆ فرانسوا جۆرج پیکۆی فەرەنسی (1870- 1951) سپارد.
سایکس زمانی عەرەبیی و تورکی دەزانی. ماوەیەک کاربەند [ئەتاچێ] بوو لە سەفارەتی بەریتانیا لە ئەستەمبول و لە سەرەتای جەنگی جیهانیی یەکەمیش ماوەیەک بۆ ئەرکی دیپلۆماسی لە بەلکان و تورکیا کاربەندی حکومەتی بەریتانی بوو. کتێبیکی دەربارەی بیرەوەرییەکانی خۆی لە ویلایەتەکانی تورکیا دا بە ناوی [ بە نێو پێنج ناوچەی تورکییدا] ، لە 1900 دا نووسیوە. لەگەڵ کورتە کتێبیکی مێژوویی بە ناوی ‘ دوا میراتی خەلیفە.’ لە 1911دا.
The Caliph’s Last Heritage https://www.britannica.com
لەوێدا، گەرچی 1911 بلاوبۆتەوە، دەڵێ:
“there is nothing in our daily private life or public life today which is not directly or indirectly influenced by some human movement that took place in this zone”.
هیچ شتێ نییە لە ژیانی تایبەتی یان گشتیی ڕۆژانەماندا کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ نەکەوێتە ژێر کاریگەریی جۆرێک لەو بزاڤە مرۆڤییەی لەم ناوچەیەدا[ واتە دەوڵەتی عوسمانیی] ڕوویدا. Heritage-History-Archives
جۆرج پیکۆی فەرەنسی خۆی بە هەڵگری پەیامی شارستانییکرنی نوێی فەرەنسا و میراتی سەلیبییەکان دەزانی. بەر لە جەنگی جیهانیی یەکەم کۆنسڵی گشتیی فەرەنسا بوو لە بێروت و پێوەندیی نزیک و چالاکی لەگەڵ ناسیۆنالیستە عەرەبەکاندا هەبوو.
ئەو دوو زەلامە، نەخشەیەکی زەبەلاحیان لە بەردەم خۆیان دانا و قەڵەمیان دەرهێنا: ئەوە بۆ تۆ، ئەوە بۆ من دەستیان پێکرد. ئەوە زیاتر لەگەمەی خەتکێشان دەچوو لەوەی سنوورکێشان و دابەشکردنیکی فەرمی یاسایی بێت. یەکێک لەو هێڵە بەناوبانگەی لەسەر نەخشەکە کێشابوویان خەتێکی ڕاست بوو لە ئەکای فەلەستینەوە نزیک حەیفا لە سەر دەریای ناوەراست تا کەرکوکی کوردستان- کە بە هێلی ئی – کەی، بە ناوی پیتە ئینگلیزییە یەکەمەکانی دووشارەکە، ناسرا. ئەو ناوچانەی لە سەرووی خەتەکەوەن بۆ فەرەنسا، خوار خەتەکە بۆ بەریتانیا. https://russiancouncil.ru/en
ئەو بەشەی بەر بەریتانیا دەکەوت بە ڕەنگی سوور بۆیەیان کرد، ئەوەی فەڕەنسا بە ڕەنگی شین.
ئەم ڕێکەوتنەیان لە 16 ی مایسی 1916 دا واژۆکرد.https://encyclopedia.1914-1918

ناتۆرە پەیمان
ئە ئاوا، سایکسپیکۆ ڕێکەوتنێکی نهێنیی بوو، تەنیا پیلانسازییەک و نەخشەڕێگاک بوو بۆ زۆر هەنگاو و پەیمانی دیکەی دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی، بەلام راستیی هەر بە هۆی:
1- سروشتی نهێنییبوون و پیلانسازیی ڕێکەوتنەکە،
2- ئەو غەرایی و بێباکییەی دیپلۆماتە ئیمپریالیستەکان نواندیان و بێباکییان لە بەرژەوەندیی و چارەنووسی گەلان و نیشاندانی دووڕوویی و درۆیان لە نێوان قسەی ڕۆژ و پیلانی شەودا [بەڵینی سەربەخۆیی و یەکێتیی ناوچە عەرەبییەکانیان بە ناسیۆنالیستە عەرەبەکان دابوو، بەلام سایکسپیکۆ پلانی دابەشکردنیانی سازکردبوو ). ناتۆرەیەکی گەورەی پەیدا کرد.
لە وتارێکی یاسایی لە جۆرنالی ئەمریکی بۆ یاسای نێونەتەوەیی دا هاتووە:
ڕێکەوتنی سایکسپیکۆ بەرجەستەکردنی ستایلێکی تایبەتیی دیپلۆماسییەتە: کە ئەوروپییەکان بە هێزی بالادەست دادەنێ و خۆی لە هێلکێشانی-کارتۆگرافی/نەخشەسازیی و زاراوەی وەک پاراستن، و سەربەخۆیی و بەرژەوەندییەکاندا دەردەبڕێ، لەگەڵ نهێنییخوازییەکی بنیاتییدا کە ئاخاوتنەکانی لە ‌‌هێزە ئەوروپییە رکەبەرەکان لە لایەکەوە و ئەو گەلانەی تووشی کردبوون، دەشاردەوە.” وتارەکە بە تایبەتی لە لایەنی نهینییخوازیی رێکەوتنەکە دەکۆلێتەوە.

The Sykes–Picot agreement embodies a certain style of diplomacy: an assumption of European predominance, given expression through cartographic line-drawing, terms of art (“protection,” “independence,” “interests”), and a structural secrecy which kept agreements from rival European powers, on the one hand, and from the peoples most affected, on the other. It is this element of secrecy that constitutes the focus of the present contribution.

https://www.camreatymakinbridge.org

3- بەلام هۆکاری سێیەم لە ناتۆراندنی سایکسپیکۆ دا گرگترینیانە. حکومەتی قەیسەری روسیا شەریکەبەشی سێیەمی رێکەوتنەکە بوو، بەلام دوای شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبەری 2017دا ، روسیای گۆراو لە کەیسەرییەوە بۆ کۆمۆنیست، نەک هەر لە ڕێکەوتنەکە چووە دەرێ، بەلکو وەک پیلانێکی ئیمپریالیستانە، ئاشکرا و ئیدانەی کرد. هەر مانگێک دوای شۆرشی ئۆکتۆبەر، ”ڕۆژنامەی ئێزڤێستیای کۆمۆنیستی ڕووسی بەڵگە و وردەکاری پیلانسازییەکەی سایکسپیکۆی لە 23 ی نۆڤەمبەری 2017 دا بلاوکردەوە، دوای ئەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە 26 ی نۆڤەمبەردا بلاوی کردەوە، ”بەم کارە بەریتانییەکان تەریق بوونەوە، عەرەبەکان واقیان ورما، تورکەکان کەیفخۆش بوون.”
https://en.wikipedia.org/wiki/Sykes%E2%80%93Picot_Agreement
4- بەم جۆرە سایکپیکۆ زیاتر وەک ناتۆرە، بوو بە ئەفسانەیەکی گەلجاڕیی (پۆپیۆلیستی ) مێژوویی ئایدیۆلۆجی. لە خەیاڵی خاوی زۆربەی نەزان و گەمژە و بیرەوەری ساختەی خەلکی رۆژهەلاتی نیوەندا، سایکسپیکۆ وەک پیلانی هەمیشە ئامادەی ئیمپریالیزم و هۆکاری هەموو دەردەکان و بنەمای هەموو دواکەوتنەکان، وێنا کرا.. چەپی کۆمۆنیست و عەەربی ناسیۆنالیست و ئیخوانی ئیسلامیست تا دەگاتە داعش، هەر هەموو، هەموو بەڵاکان لە ئەفسانەی سایکسپیکۆدا بەرجەستە و بەرد-جەستە دەکەن و هەمان دەهٶل لیدەدەنەوە: سنوورەکانی سایکسپیکۆ! پیلانەکانی ئیمپریالیزم!

داعش و سایکسپیکۆ
کە داعش لە 2014 دا سنوورەکانی نێوان سوریا و عێراقی رامالی، داشتاگی داعش بۆ هەموو هەوالەکانیان لە تویتەر ئەمە بوو: سایکسپیکۆ تەواو/نەما!
[بە پێی پەیامێکی باش- داڕشتەی داعش، لە ئێستا بەولاوە، داعش ڕێکخراوێک نییە لە نێو دوو دەولەتا کار بکات بەلکو [سنوورەکانی سڕیوەتەوە و]، دەوڵەتی خۆی هەیە و بە دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامیی لە ناوچەکەدا، ئەوا [داعش] بە چالاکی پاشماوەکانی ئیمپریالیزمی بێگانە ورد و خاش دەکات. کەنالە پروپاگاندەییەکەی بە زمانی ئینگلیزیی، نێوەندی راگەیاندنی ئەلحەیات،[ ئەلحەیات میدیا سێنتەر]، ڤیدیۆیەکی بلاکردەوە بە ناوی [کۆتایی سایکسپیکۆ – ذی ئێند ئۆف سایکسپیکۆ] ک ڕاماڵینی سنووری نێوان عێراق و سوریای نیشاندا.
شەڕخوازێکی داعش ڕێبینییەکی سنوورەکانی عێراقی، کە عێراقییەکان جێیان هێشتبوون نیشان دا بە روونکردنەوەوە بە زمانی ئینگلیزیی. بە گوێرەوی قسەی ئەو داعشە. ئەوەی پێی دەوترێ سنوور، لە لایەن سەرانی عەرەب و ئیمریالیستە ڕۆژاواییەکانەوە دامەزراوە. بەلام سنوور وجودی نییە، دنیا هەمووی مڵکی ئەڵلایە. ‘ئێمە [ی ئیسلام] هەموو یەک وڵاتین.. و خاکی ژێر دەسەڵاتی داعش نابێ دابەش دابەش بێت. ئەو قسەیەکی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادیی هێنایەوە: کە ئەو [تێکشکێنەری سنوورەکانە].

According to IS’s well-crafted message, it was no longer an organization operating within two countries: It was its own state, and by establishing an Islamic caliphate in the region, it was actively destroying the vestiges of foreign imperialism. IS’s English-language propaganda outlet, the Al-Hayat Media Center, released a video called The End Of Sykes-Picot, which showed the destruction of the border between Iraq and Syria. An IS fighter provided a video tour, in clear English, of the border crossing that Iraqi soldiers had abandoned. The “so-called border,” according to the IS fighter, was established by Arab leaders and Western imperialists. There is no border, he said, the world belongs to Allah, “we are all one country,” and IS-held territory should not be divided. He quoted IS leader Abu Bakr al-Baghdadi as saying he was “the breaker of barriers.”

https://www.rferl.org/a/why-islamic-state

داعش و خیانەتکارانی باشوور: هیستریای سایکسپیکۆ لە نێوان خوێن و خیانەتدا
خیانەتکارە هاوکارەکانی داعش لە باشوور تاکە هێزێکی پاشکۆیی ئامادەکراو و جۆشدراو و هاندراوی ئیسرائیل و ئەردۆگان و ئیخوان بوون، کە بە حەماسیکی شۆڕشگێرانەوە دەنگدانەوەیان بۆ بانگەکانی ئەبوبەکر بەغدادی و داعش کرد.
بەڵی: سایکسپیکۆ کۆتایی هات. داعش سنوورەکانی سڕینەوە.. کوردیش، هەڵبەتا بە هاوکاری داعش و ئەوسا ئیسرائیل، کە راستی هەردووکیان لە ڕەوشی بنیاتییە نهێنیی و شاردراوەکەدا، هەر یەک بوون، کۆتایی بەو میراتە ستەمگەرییە دێنێت.
ئاستی هێرشی راگەیاندیان دژی مالکیی و عێراق و شیعە، بە خێرایی گەیاندە ئاستی ئەوەی پێی دەوترێ: راگەیاندنی جەنگان .. و خەندەقیان لێدان، خاوەنێتیی ئەبەدی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆتایی ماددەی 140 یان راگەیاند. کەرکووکی دل و قودسی کوردستانیان کردە بارمتە و قوربانی كێشەکان: بە خوێن گرتوومانە و بە خوێن نەبێ نایدەینەوە!
کەچی تەنیا دوو مانگ دوای گرتنی موسڵ و سڕینەوەی خەتی سایکسپیکۆ لە لایەن داعشەوە، و لە کاتێکدا فسفسپاڵەوانەکانی خیانەت وەک پارێزەرانی بەرژەوەندی سونیی و کورد، گوایە خۆیان بۆ شەڕی داعشییانەی شیعەی بەغدا ئامادەکردبوو، داعش هێرشی بۆ سەر کوردستان هێنا، شەنگال تەسلیمکرا و جینۆسایدی 550000 مرۆڤی کورد کرا و شەرەفی کورد لە جیهاندا هەڕاج کرا.

سڕینەوەی سنوورەکانی سایکسپیکۆ = خەلافەتی داعشیی عوسمانیی نوێ
دەبەنگەکانی خیانەت: نەیانپرسی سڕینەوەی سنوورەکانی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی سایکسپیکۆ [با بڵیین سنوورەکانی ئێستا] لای داعش و لە پشتەوە-جوولێنەرانی داعش مانای چ بوو؟
بێگومان بە ئامانجی دروستکردنی سنووری نوێی دیمۆکراتی و لە سەر بنەمای مافی چارەنووسی گەلان نەبوو، بەلکو [هاوارێکی سەلەفییەت] بوو، گەڕانەوە بۆ رابردوو، بۆ پێش سایکسپیکۆ، بۆ خەلافەتی ئیسلامیی، خەلافەتی ئیسلامیی پیش سایکسپیکۆ خەلافەتی عوسمانی بوو، واتە هی تورک و ئەوەتا ئەردۆگان و حیزبە ئیسلامییە ئیخوانییەکەی بە ئاشکرا داوای خەلافەتی عوسمانی نوێ دەکەن، ئەی سوڵتان ئەردۆگان کۆشکە هەزار ژوورییەکەی بۆچی دروست کرد، ئەی بۆچی هەر هەموو ئیخوانەکانی دنیا، ئەردۆگان نەک تەنیا وەک خەلیفە و رێبەر بەڵکو وەک پێغەمبەر سەیر دەکەن؟
کەوایە ئەو داعشە سنووربەزێن و سایکسپیکۆ دڕێنە، ڕاستیی لە تورک و ئەردۆگان و میتی تورکی زیاتر نەبوو. پرۆژە خەلافەتییەکە هی ئەوان و بۆ ئەوان بوو. بە هاوکاری میت و مۆساد و سی- ئای- ئەی سازکرابوو.. با داعش سەدی سەد تورکیی نەبووبن، بەلام ئایدیۆلۆجییەت و ئەجندا و ئامانجییان تورکی- ئیخوانیی- ئەردۆگانی بوو. خیانەتکارانی باشووریش بەشێک بوون لەم پرۆژەیە. ئێزیدییەکان بوونە قوربانی ئەم خیانەتە ئاشکرایە. سەدان بەڵگە هەیە تەنیا مێشکبۆش و خۆفرۆش ئەوە ناسەلمێنن کە داعش و ئەردۆگان دوو دیوی هەمان دراوی تاوان و جینۆسایدن. ئێستا هەموو داعشە گیراوەکان لە باغوز باس دەکەن وەک بۆ سەیران و سیاحەت هاتبن بە تورکیا دا هاتن و هەر هەمووشیان دەیانەوێت تەسلیم بە تورکیای دایک بکرێنەوە!
داودئۆغلو دەمێک بوو لە کتێبەکەیدا [قوولایی ستراتیجی] (2001)، نەخشەی ئایدیۆلۆجی و ستراتیجی بۆ دەولەتێکی عوسمانی نوێ کێشابوو. لەو تیۆرییەی داودئۆغلودا تورکیا پێویستە هەم سوود لە بەرفراوانی جۆگرافیی، جیۆپۆلیتیکی: رۆژهەلاتی نیوەند، بەلقان و قۆقاز، وەربگرێت، هەم لە قووڵایی مێژووی عوسمانی وەک هێزێکی ئیسلامیی-مێژوویی- کەلتووریی بۆ تورک و پرۆژەی گەڕانەوەی دەسەلاتی نەرمی ئابووریی کەلتووریی ئەوسا سیاسیی بۆ ولاتانی پێش سایکسپیکۆ. ئامانج و هەنگاوی یەکەم و لە پێشی تورک لەم نەخشەدا گەڕانەوە بۆ حەلەب و موسڵ بوو. هاتنی داعش بۆ موسڵ جێبەجێکردنی ئەم نەخشەیە بوو.
[ بۆ ئەوەی بازدانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە سفر-کێشەوە لەگەڵ دراوسیکان، بۆ سفر-دۆستایەتی لەگەڵ هاوسێکان تێبگەین دەبی بە مێژووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییدا شۆڕبینەوە.. تا پاڵنەرەکانی تەما و خواستی نوێ- عوسمانییانەی ئەردۆگان و وەزیری دەرەوەی تێبگەین. وەک ویلیام فۆلکنەر وتوویەتی: رابردوو نەمردووە، ڕاستی ڕابردوو تەنانەت ڕابردووش نییە.”
However, in order to understand the Turkish policy shift from Zero problems with Neighbors to Zero Friendship with neighbors, one should dive in the history of the Ottoman Empire to understand the motives of the neo-Ottoman ambitions of Erdogan and his foreign minister Davutoğlu. As William Faulkner said― “The past is not dead. In fact, it’s not even past.”
بڕوانە https://www.geopolitica.ru/en
بۆ پێداچوونەوەیەکی تەواوی تیۆرییکەی داودئۆغلو بڕوانە:turkeys-foreign-policy.pdf

دیارە ئەرکی 27 ساڵەی خۆفرۆشە تۆرانییەکانی باشوور بلاوکردنەوەی جەهالەت و وەهم و خەرافاتی دینیی و سیاسیی و چاوکوێرکردنی مرۆڤی کورد بووی لە وەی دەورو بەر و دوێنێ و ئەمڕۆی خۆی ببینێ و، کاتێ دۆستی نییە، هەر نەبێ با دوژمنی راستەقینەی خۆی بناسێ. ئەو دوژمنەی بە ئاشکرا شەو و ڕۆژ هاواری کوشتنی کورد، ئیبادەی کورد، رێگەگرتن بە ئاگر و ئاسن و تانک و تەیارە، لە دەرکەوتنی هەر هەنگاو و هیوایەکی سەربەخۆیی و تەنانەت مافی خۆییبوونی هەر بەشێکی کوردستان دەکات، کە فاشیزمی تورکییە. سەدان قسە و هەڕەشە و تاوانی کردەوەیی ئەردۆگان و وەزیری دەرەوە و بەرگری و ئەرکانی تورک هەیە و پێویست بە بەڵگە‌هێنانەوە ناکات.. بەڵام لای خۆفرۆشان دوژمن دۆستە و کوردی گیانبەخشی خۆت بۆ خۆت دوژمنی هەرە گەورەی خۆتە و ئەوە مێژووی ئیسلام و خەلافەتی عوسمانییە، کە مێژووی ئێمەیە نەک مێژووی تاوان و جینۆسایدی عوسمانییەکان بەرامبەر کورد و ئەرمەن، کە هیچیان دەربارە ناوترێ و نازانم داخۆ لە قوتابخانەش ئەم مێژووە فێر دەکرێ یان نا؟

تورکیا و ئیسرائیل
ئایا هیچ زانکۆیەک، دەزگایەک، ئەکادیمییەک دیراسەی پێوەندییە نهێنیی و ئاشکراکانی تورکیا و ئیسرائیلی کردووە؟ پۆتین لە کۆبوونەوەی پێشووی لەگەڵ ئەردۆگان لە سۆچی، رێکەوتنی ئەدەنەی نێوان تورکیا و سوریای بیرهێناینەوە، کە لە 20 ی ئۆکتۆبەری 1998 ئیمزاکرا، دوای ئەوەی تورکیا هەڕەشەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر سوریا کرد گەر ئۆجەلان دەرنەکا. سوریا ئەمەی کرد. رێکەوتنەکە پەکەکەی بە تێرۆریست ناساند و مافی بە تورکیا دا پێنج کیلۆمەتر بۆ لێدانی کورد بچێتە ناو سنووری سوریاوە. بەلام پێش ئەوە رێکەوتنی خەتەرناکتر لە نیوان تورکیا و ئیسرائیل لە نەوەدەکاندا دا ڕوویدا و تا ئێستا بە توندی بەردەوامە.
[تورکیا و ئیسرائیل پێوەندی سەربازیی- ئەمنیی یان لە سەرەتای نەوەدەکاندا بە [رێکەوتنی هاوکاریی دیفاعیی] لە 1994 دا و [ڕێکەوتنی مەشقپیکردنی سەربازیی] 1996 دامەزراند، ئەو دوو دەوڵەتە بوونە هاوپەیمانی نزیک لە هاوکاری ئەمنییدا، گۆڕینەوەی زانیاریی ئیستیخباراتی، مەشقپێکردنی سەربازیی و سنعەتکاریی جەنگیی.
ئیسرائیل پشتیوانی تەکنیکیی و ئیستیخباراتی گرنگی بە تورکیا دا لە جەنگیدا بەرامبەر پارتی کڕێکارانی قەدەغەکراو [پەکەکە]. لە کاتێکدا ئەنقەرە یارمەتی ئیسرائیلی دەدا بە جاسووسیکردن بە سەر ئێرانەوە.
لە سنعەتسازیی جەنگیدا، هەر دوو لا پرۆژەی هاوبەشیان دامەزراند وەک تازەکردنەوەی تانکی ئێم 60 و فڕۆکەی ئێف-4-ئی. هەروەها ئیسرائیل درۆنی (هیرۆن) ی بە تورکیا فرۆشت.
Turkey and Israel built up military-security relations in the early 1990s with the 1994 Defense Cooperation Agreement and 1996 Military Training Cooperation Agreement, and the two parties became close allies in security cooperation, intelligence sharing, military training and the defense industry.
Israel has provided significant technical and intelligence support to Turkey in its fight against the outlawed Kurdistan Workers’ Party (PKK), while Ankara cooperated with Israel regarding intelligence on Iran. In the defense industry, the two carried out joint projects, such as the modernization of the M60 tank and F-4E plane. Israel also sold armed Heron drones to Turkey
http://www.hurriyetdailynews.com/turkish-israeli
هەر لەو سەرچاوەدا هاتووە:
ەرۆکەکانی ئەرکان و ئەفسەرەپلە بالاکانی تورک و ئیسرائیل دواجار لە نێوان 17-18 ی کانوونی دووەمی 2017 لە برۆکسل کۆبوونەوە.
بڕیاریان دا کە تورکیا و ئیسرائیل کۆبوونەوەی دەوری بۆ راوێژکاریی سیاسیی لە ماوەی مانگێکدا بکەن، و نەخشەڕێگایەک و ئەجندایەک بۆ هاوکاریکردن بە هاوکاری سەربازیشەوە ساز بکەن. هەروەها هەردوو ولات هاوکاری لە پرسی ئەمنییدا زۆر زیاد دەکەن و هەردوولا پێویستیان بەوەیە کە راوێژکاری یەکتر بکەن لە مەسەلەی ئەمنیی ئیقلیمیدا وەک سوریا. [هەمان سەرچاوە]
راستە سوریا ئۆجەلانی دەرکرد .. بەلام ئەوە بە پلەی یەکەم هاوکاری مۆسادی ئیسرائیلی بوو لەگەل میتی تورکی کە ئاخری ئۆجەلانی ڕفاند و کردی بە دیل و زیندانیی تورک.
Turkish, Israeli top soldiers meet for first time since rapprochement
وێنەی کۆبوونەوەی هەیئەتی ئەرکان و ئەفسەرە پلە باڵاکانی تورکیا و ئیسرائیل، برۆکسل، 17 ی کانوونی دووەمی 2017
دوای جینۆسایدی شەنگالیش هیستریای عوسمانییانەی سایکسپیکۆ و سەربەخۆیی تۆرانییانە کۆتایی نەهات. بەڵام ، هەروەک هەر هیچ هەر هیچ هەر هیچ رووینەدابێت، ئەم هیستریایەی سڕینەوەی سنوورەکانی داعش و هاشوهوشی گوایە کۆتاییهێنان بەم پیلانسازییە ئیمپریالیستەی سایسپیکۆ ی 1916، تەنانەت دوای کارەساتی شەنگال یش بەردەوام بوو. دیارە شەنگال بەشێک و مەرجێک بووە لە هەنگاوەکانی سڕینەوەی سایکسپیکۆ.

دوو نموونە لە سەدان نموونەی هیستریای 2016 ەوە:
نموونەی یەکەم/ نەمانی نەخشەی سایکس‌پیکۆ ئاماژەیەکی ڕوونە، ئەم نەخشانەی پێش سەدەیەک کێشران و، سنووری دەستکردی بۆ ھەرێمی کێشا، ئێستا وا لەبەریەک ھەڵوەشاوەتەوە و، وڵاتانی دنیا وا پەیتاپەیتا لە بەردەم (سەرۆک بارزانی)ـدا باس لەو ھەڵە مێژووییە دەکەن و، دەیانەوێ ئەو ڕاستییە بۆ (سەرۆک بارزانی) ڕوون بکەنەوە کە، ئەم سنوورانە ئیدی ھەڵوەشاونەتەوە؛ ئەمە گەورەترین دەستکەوتی ئێستا بۆ گەلی کورد پیشان دەدات کە (سەرۆک بارزانی) توانیویەتی ئەم سنوورانە لە ئێستاوە بۆ دواڕۆژی ھەرێمی کوردستان دیاری بکات و، لە ئێستاوە پێش ڕیفراندۆم کورد سنوورەکانی خۆی دیاری کردووە، سەرۆک بارزانی لە ئێستاوە باوەڕی بە وڵاتان ھێناوە کە ئیدی ئەو سنوورە دەستکردانە لەگەڵ جیهانبینی نوێ بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین ناگونجێن. بۆیە لە مەودایەکی دووردا ئەو کارە مەزنەی سەرۆک گەورەترین دەستکەوتە بۆ کێشانی سنووری دەوڵەتی کوردستان. لەژێر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونەدا مامۆستای زانکۆ پڕۆفیسۆر لە بواری جیوگرافیای سیاسی (دکتۆر خەلیل ئیسماعیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی: “گومانی تێدا نییە سەد ساڵ تێپەڕی لەسەر ڕێککەوتنی سایکس‌پیکۆ و نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە گۆڕانکاریی تێدا کرابوو، بە شێوەیەک بەبێ ئاگاداری میللەتان بەبێ ئەوەی ڕای خەڵکی ئەو ناوچانە وەربگیرێت، لەبەر ئەوە سەیر دەکەین دوای ڕێککەوتنی سایکس‌پیکۆ چەندەھا میللەت دابەش کران بەسەر دەوڵەتانێکی تردا؛ یەکێک لەوانەیش ئەم میللەتی کوردەی خۆمان. ھەموومان دەزانین بەشێکیان کەوتوونەتە تورکیا و، بەشێکیشیان کەوتوونەتە سووریا و عێراق و ئێران”‘.. [ 15 ی نیسانی 2016] کۆتایی وەرگرتنەکە.kdp.info/a/d.aspx?l

نموونەی دووەم/ هەولێر-KDP.info- [ ھاونیشتمانیان دەڵێن نەخشەی سایکس‌پیکۆ‌ هەڵوەشاوەتەوە و، کورد نابێ لەوە زیاتر ستەم قبووڵ بکات؛ ئەوە سەد ساڵە خاکی لێ زەوت کراوە و، وا هەندێکی بە خوێن گرتووەتەوە؛ کاتیەتی سەربەخۆیی ڕابگەیێنێ لە تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە (جومعە کانی لەلەیی) بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی تەقتەق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ” لە ھەلومەرجێکدا ڕێکەوتننامەی سایکس‌پیکۆ‌ ئیمزا کرا ھێشتا ئاکامە خراپەکانی دابەشکردنی کوردستان بەپێی ڕێکەوتننامەی (چاڵدێران) بەسەر کوردەوە لا نەچووبوو، ھێشتا ساڕێژ نەبووبوو کەچی دیسان ڕێکەوتنێکی دابەشکارانە بەسەر کورددا سەپێنرا بێ ئەوەی کورد پێی ڕازیبێ؛ سایکس‌پیکۆ‌ تەنها دابەشکردنی خەڵک و خاکی کوردستان نەبوو، بەڵکو لێکدابڕاندنی دابونەریت و کەلتوور و زمان و شارستانیەتی میللەتێک بوو کە دواتر بە سیاسەتی (کردنەعەرەب و، کردنەتورک و، کردنەفارس) کەلێنی دابڕانەکەیان زۆر گەورەتر کرد..” ]] کۆتایی وەرگرتنەکە، [ 15 مایسی 2016]kdp.info

سایکسپیکۆ وەک هەر تاکەڕووداوێکی مێژوو ئەڵقەی پرۆسەیەکی مێژوویی دوور و درێژ و بەردەوامە
بێگومان مەبەستم ئەوە نییە بلێم کە پیلان و ئیمپریالیزم و سنووری ساختە و زۆرەملێ لە ساکسپیکۆدا نەشاردرابوونەوە. بەلام سایکسپیکۆ یەکێک بوو لە زنجیرەی چەند ڕێکەوتنێک، کە ئەنجامی تەنیا پلانی ئیمپریالیزم نەبوون ، ئەوە ئەنجامی هەرەسهێنانی خیلافەتیکی عوسمانی دوژمنایەتیخواز و گەندەڵ و دارزاو و و پر لە ستەم و بێدادیی و دواکەوتن بوو. هەر نەبێ ئیمپریالیزمەکانی فەرەنسیی و بەریتانیی لە ئیمپریالیزمی چەقبەستوو و دژ بە ژیان و پێشکەوتنی تۆرانییە موجریمەکان چەندین پلە پێشکەوتوو تر بوون، سەرەتاکانی ژیانی هاوسەردەم و کۆمەڵگای مەدەنی مۆدێرن و پەروەردە و زانکۆ و تەندروستیی و خوێندەواریی و ڕۆژنامەگەریی و شەمەندەفەر و سەیارە و چاپەمەنی نوێ، لە عیراق و سوریا و لوبناندا لەگەڵ هاتنی ئینگلیز و فەرەنسییەکان دەستی پێکرد.
ئەوە لەحزە و پلانی سایکسپیکۆ نەبوو، ئەوە پرۆسەیەکی دوور و درێژی پێش سایکسپیکۆ و دوای سایکسپیکۆ بوو، ئەوە پرۆسە خیانەتکارییەکان و هاوپەیمانییە ئاشکراکانی دوای سایکسپیکۆ بوون کە زیاتر لە سایکسپیکۆ و تا ئیستاش زەبری کوشندەی یەک لە دوای یەکیان لە پرسی ئازادیی و ئاشتیی و کەرامەتی گەلان و مرۆڤانی خۆرهەلاتی نیوەند داوە و ، دەدەن.
ئەوە سایکسپیکۆ نەبوو کە رۆژهەلاتی نێوەندی ئاوا بە پەیمانی یاسایی و کرداریی، دابەشکرد، ئەوە ڕیکەوتنەکانی دوای ئەو بوون کە بە پەیمانی تاوانکارانەی تورکیی- ڕۆژاوایی لە لۆزان کۆتایی هات، و خۆرهەلاتی نیوەند بە تایبەتی کوردستانی ئێمەی دابەش و پێبەند و بێدەنگ و داوا کرد.
راستیی سایکسپیکۆ گەر سەری گرتبایە، بە بەشداری ڕوسیاش، زۆر لە بەرژەوەندیی کورد و کوردستاندا دەبوو. ئەمە لە وتارێکی تردا ڕوون دەکەمەوە.
بۆیە سایکسپیکۆ تەنیا رووداوێکی نهینیی تەمەنکورت بوو لە پرۆسەیەکی بەردەوامی پێشتر و دواتردا.
[ بۆ زۆر لە عەرەبەکان سایکسپیکۆ وەک کلیلە وشە و نموونەی دیپلۆماسی نهێنیی و ریەلپۆلیتیکی [وابووی-سیاسیی] بێبەزەییانەی تەما و خواستی کۆلۆنیستانەیە.. کەچی لە فۆرمە ئەسڵییەکەیدا، ئەو نەخشەیەی [هیلالی بەپیت- فێرتایل کرێسنت] کە سایکسپیکۆ پێشبینی دەکات بە شێوەیەکی زەق لەو سسیتمە کۆلۆنیالە جیاوازە کە لە [ڕیکەوتنەکانی دوایی] دا [بەرجەستە بوون]: ڕێکەوتنی سەینت.ریمۆ 1920، سیڤەر 1920، لۆزان 1923.encyclopedia.1914-1918

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت