مەحمود عەبدوڵا: چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لەدیدی ڕەسڵ-ەوە. بەشی سێیەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەستیاری زیندویی
هەستیاری یان سۆزو جۆش و خرۆش. بە ڕای رەسڵ سۆز خوازراو نییە، تە نیا ئەوکاتە نەبێت کە حیکمەتی لەگەڵ دابێت. هەندێک هەستیاری هەیە لە مناڵدا هەیە وەک دڵخۆشبون بە خۆراکی خۆش و شوێنی گەرم و خۆشحاڵبون لە شوێنی قەرەباڵغدا ئەم هەستانە سروشتین لەگەورەیشدا بەخێرایی دەردەکەون وەک ئاسودە بون بەهاوکاری و کۆمەڵایەتیبون. ئەوهەستانەی کە بنەمای هزریان هەیە بەهەستە باشەکان دادەنرێن، وەک هەستکردن بەڕوداوێک کە ڕوداوەکە بەچاویش نه بیندراوە. یان کەسێک لە کۆمپانیایەک کاردەکات ئەگەر هەستیاریەکەی بنەمای هزری هەبێت ئەوا هەست بە ستەم و چەوسانەوەی کرێکاران دەکات کە لە و کۆمپانیایەدا کاردەکەن، ئەگەر مرۆ ئەو هەستەی نەبێت ئەوا تەنها چاوی لەقازانجە و خزمەتی چەو سێنەران دەکات بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت. هەستیاری و خرۆشانی مرۆڤ لەسەر بنەمای هزری شوێنێکی گرنگی هەیە لە پەروەردەی مۆ دێرندا.
هەموکەسێک سۆزی هەیە، بەڵام هەندێک سۆزو هەستیاری هەیە بنەمای هزرییان نییە وەک ئەوەی کەسێک سۆزی زۆری هەیە کاتێک دەبینێ کەسێکی لەجەنگدا قاچێک لەدەست ئەدا و پێی وایە جەنگ ماڵوێرانییە، بەڵام بەملیونان مرۆڤ بمرن سۆزی نییە کە لە نزیک و هاو خوێنەکانی نەبن. سۆزە باشەکان پەیوەندییان بەزیرەکییەوە هەیە لەدیدی ڕەسڵەوە هەرچوار نیشانەکە” زیرەکی، هەستیاری، زیندویی، ئازایی”پێکەوە کۆمەڵگایەکی باش دروست دەکەن و هەرچواریان پەیوەندیان پێکەوە هەیە. هەرچی زیندوێتییە وادەکات مرۆڤ دڵخۆش بێت بەوەی کەدەژیت بە بێ ترس لە ڕوداوی لەناکاو .هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هاوکاری و دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی جەستە و عەقل .زیندویی وادەکات کە مرۆڤەکان گرنگی بە و شتانەبدەن کە لەدەورو بەریان ڕودەدات و مشتومڕ بکەن لەبارەی ئەو بابەتانەی کە گشتین و پەیوەندییان بە تاکە کەسەوە نییە. هەر چەندە زیندویی دەبێتە هۆی ئازارو نەگبەتی زۆرجار بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شادی دەبەخشێت چونکە بەغیلی لەمرۆڤدا ناهێڵێت.

سەرچاوە/ دەربارەی پەروەردە کردن – برتراند ڕەسڵ. وەرگێڕانی – جیهاد محەمەد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت