پشکۆ ناکام: ئەنفال.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر ئەنفال زۆر ئەووترێت، هەمووی قسە و پەخشان و موزایەدە و فرمێسکی تیمساحە، تا ئێستا جگە لە تاوانباری بریاردەر کە ” بەعس” بوو، کوردە جێ بەجێکارەکانی ئەو جینۆ سایدە لە ناومانا، لە گەڕەکەکانمانا، لە شارەکانمانا موعەزەز موكەڕەم ئەژین،!
بۆیە باشترین یاد کردنەوە ئەوەیە کە لە هۆڵێکی گەورە هەرچی جاش و موستەشاری بەشداربووی ئەنفال هەیە بۆ نان خواردنێکی شایەستە، بانگ بکرێن و مناڵان و کەس وکاری ئەنفال کراوەکان خواردنی دەعوەتەکە حازر بکەن و بیخەنە بەر دەم میوانەکان. هۆڵەکەش بە دوو تابلۆی گەورە بڕازێنرێتەوە، تابلۆی یەکەم ” سورەی ئەنفال” و تابلۆی دووەم وێنە ” پورترێت” ێکی فرۆکەوان ” تاریق عزاوی” دیواری هۆڵەکە داپۆشن، کۆتایی دەعوەتەکەش بە پێشکەشکردنی گوڵێکی زەرد و گوڵێکی سەوز بە میوانە خۆشەویستەکان کۆتایی پێ بێ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت